图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,075
图片 106,581
书籍 19,273
相关文件 97,152
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پێشێلی (ژیانی تایبەت) لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشێلی (ژیانی تایبەت) لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

پێشێلی (ژیانی تایبەت) لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
پێشێلی (ژیانی تایبەت) لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
#کارزان محەمەد#

(ژیانی تایبەت) بەرجەستەترین مافی هاووڵاتییانە کە لە پڕۆسەی کاری ڕاگەیاندندا، پێویستە سنوورەکانی بە پارێزراوی بمێنێتەوە، هەرچەندە بەهۆی ئاڵۆزی دەستەواژەی (ژیانی تایبەت) ەوە پسپۆڕانی بواری ڕاگەیاندن نەیانتوانیوە بە چەمکێکی یەکگرتوو پێناسی بکەن.
سەرەتای هاتنەئارای چەمکی (ژیانی تایبەت) دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدە، کاتێک هەردوو یاساناسی ئەمریکی (سامۆئیل وارین) و (لویس براندیس) لە ئەنجامی دەرکەوتنی ڕۆژنامەی ڕووزەرد کە بێپەروا کەوتبووە پێشێلی ژیانی تایبەتی هاووڵاتیان، ‌توێژینەوەیەکیان لە ساڵی (1890ز) بەناوی “مافی ژیانی تایبەت” بڵاوکردەوە ، ‌تیایدا داوای پاراستنی مافی ژیانی تایبەتیان لە یاساکانی ئەو سەردەمەدا خستەڕوو.
ئەمڕۆ دیدگای جۆراوجۆر بۆ پێناسی چەمکی (ژیانی تایبەت) هەن کە هەوڵی ناساندنی چوارچێوەی ژیانی تایبەتیان داوە.
بە بڕوای (ئەدوارد بلۆشتاین) ی سەرۆکی زانکۆی نیوجرسی:”ژیانی تایبەت بریتییە لە پارێزگاری و ڕێزگرتن لە خودی مرۆڤ”.
بۆچوونێکیتر پێی وایە هەموو هاووڵاتییەک مافی داکۆکی لەخۆکردنی هەیە تا بەبێ مۆڵەتی خۆی دەست لە کاروبار و ژیانی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی وەرنەدرێ، چ لە ڕێگەی ڕاستەوخۆی فیزیکییەوە یا لە ڕێگەی بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانییەوە.
بەشێوەیەکی گشتی ئەو پێناسانەی بۆ چەمکی ژیانی تایبەت دەکرێن، (6) مەسەلەی گرنگ دەخەنەڕوو:
1-مرۆڤ مافی تەنیایی هەیە.
2- دەستوەردانی مرۆڤ لە ژیانی مرۆڤی دیکەدا سنووردار بکرێت، لەمپەریش بخرێتە بەردەم هەموو دەستێکی خراپەکار.
3-پاراستنی نهێنی هەندێ‌ کاروباری هاووڵاتیانی کۆمەڵگا.
4-بەرزەفتکردنی زانیارییە کەسییەکان.
5-پشتیوانی لە کەسایەتی و کەرامەتی مرۆڤ.
6-دابینکردنی مافی ڕاشکاوێتی بۆ مرۆڤ.
بەکورتی لەم (6) بوارەی سەرەوەدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە مرۆڤ مافی خۆیەتی بە تەنیا بژی، نهێنی و زانیارییە تایبەتییەکانی بپارێزرێن، ڕێز لە کەسێتی و شەرەفی بگرن، چونکە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە هیچ کەڵک و بەرژەوەندییەکی بۆ ژیانی گشتی تێدا نییە.
سنوورەکانی ژیانی تایبەت
ژیانی تایبەت بەشێوەیەکی گشتی لە چوار بواردایە:
– ژیانی تایبەتی زانیاریی:
پاراستنی زانیارییە تایبەتییەکانی وەک:”باری دارایی، ئێمەیڵ و نامە…هتد) ە، بەمەرجێ ئەم زانیارییانە پەیوەندی بە ژیانی گشتییەوە نەبێ، ئەم بوارە بە (پاراستنی زانیاریی) ش ناوزەد دەکرێت.
بۆ نموونە دەشێ ڕۆژنامەنووسێک باس لە سەروەت و سامانی بەرپرسێک لەکاتی بەرپرسیارێتیدا بکات، بەڵام ئەمە بۆ هاووڵاتییەکی سادە کە هیچ گومانێکی یاسایی لە سەرچاوەی داهات و شێوازی بەکاربردنی داهاتەکەی نەکرێت، بەبێ مۆڵەتپێدانی خۆی، دەچێتە خانەی ژیانی تایبەتەوە.
– ژیانی تایبەتی جەستەیی:
پارێزگارییە لە جەستەی هاووڵاتیان لەکاتی تاقیکردنەوە پزیشکی و جینییەکان و هاوشێوەکانیان.
زانیارییەکانی پەیوەست بە تەندرووستی، باری دەروونی و جەستەیی دەچنە خانەی ژیانی تایبەتەوە، بەمەرجێ پەیوەندی بە ژیانی گشتییەوە نەبێت.
بۆنموونە ناوەندە پزیشکییەکان کە هاووڵاتیان بۆ پشکنینی باری تەندرووستی خۆیان سەردانی دەکەن، دەبێ دەرەنجامی پشکنین و زانیارییەکانی جەستەی هاووڵاتیان پارێزراو بمێنێتەوە، تەنیا لە و کاتانەدا نەبێ کە کەسێک لە پلەیەکی هەستیاری بەرپرسیارێتی بێت، نەخۆشییەکەی کار لە ڕەوتی کارەکەی بکات و ئامادەش نەبێ دەست لەکاربکێشێتەوە، لەم دۆخانەدا ڕۆژنامەنووسان دەشێ زانیاری لەبارەی نەخۆشییەکەوە بڵاوبکەنەوە چونکە میللەت مافی خۆیەتی کە سەرکردەیەکی نەخۆش و ناتەندرووستی نەوێت.
نموونەیەکی دیکە دەشێ هونەرمەندێک کە لە کۆنسێرتێکدا دەردەکەوێت وێنەی بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەمە بۆ ژنێ کە لەنێو ماڵەکەی خۆیدایە، ناشێ زوومی بخرێتەسەر و بەبێ مۆڵەتی خۆی وێنەی لە ڕاگەیاندن بڵاوبکرێتەوە.
– ژیانی تایبەتی پەیوەندیی:
بریتییە لە ئاساییشی پۆستە ئەلیکترۆنییەکان، تەلەفۆن و شێوەکانیتری پەیوەندی.
- ژیانی تایبەتی شوێن:
پاراستنی مافی ئەو شوێنەیە کە هاووڵاتیان تیایدا نیشتەجێن . بۆ نموونە زانیارییەکانی پەیوەست بە (باری خێزانی، ناونیشانی ماڵ، هەندێ شوێنەکانی کار….) لەخۆدەگرێت، بەمەرجێ پەیوەندی بە ژیانی گشتییەوە نەبێت.
لە زۆربەی شوێنەکانی کاردا پێویستە ژیانی تایبەت بپارێزرێت، بۆنموونە لە شوێنی کاردا بۆ ڕێگەگرتن لە تاوان دەشێ کامێرای چاودێری دابنرێت، بەڵام نابێ سوودی نیگەتیڤانە لەم کامێرایە وەربگرین و زووم بکەینەسەر هەندێ مامەڵەی تایبەتی کارمەندان، وەک شوێنی خۆگۆڕینی کارمەندان و وێنەگرتنی (W.C) و…هتد.
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بەم چەشنەی خوارەوە (ژیانی تایبەت) ی مرۆڤەکانی نێو کۆمەڵگا پۆڵێنبەند بکەین:
بەپێی ئەم هەرەمە، سەرۆک کۆمار کە لە لوتکەی دەسەڵاتی وڵاتدایە کەمترین ژیانی تایبەتی هەیە، لەبەر ئەو فاکتەرەی کە هەر کار و ڕەفتار و گوتەیەکی، گەورەترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکە هەیە.
دەشێ هەڵەیەکی سەرۆک، وڵاتێک بەرەو سەرگەردانی و وێرانی ببات. مەبەستیش لە سەرۆک بریتییە لە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، بەرپرسی دامودەزگا گرنگەکانی وەک ئاساییش و پۆلیس، وەزیرە گرنگەکانی داد و ناوخۆ و دارایی…هتد.
بەرپرسە پلە مامناوەندەکانی وەک (بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی دیکە…) ، ژیانی تایبەتیان لە سەرۆکەکان زیاترە، بەڵام ئەوانیش پێویستە لەژێر کامێرای چاودێریی میدیاکاران و قەڵەمی ڕۆژنامەنووساندا بن، تا پێگە و پۆستەکانیان بۆ کاری تایبەت نەقۆزنەوە، یاخود لە کاتی کەمتەرخەمی و سەرپێچیدا بەزوویی بە پشتبەستن بە دۆکیومێنت و بەڵگە، زانیاری و بابەتی ڕەخنەگرانەیان لەسەر بڵاوبکرێتەوە.
هاووڵاتیانیش کە لە کۆتایی هەڕەمەکەدان و زۆرینەی دانیشتووانی وڵات پێکدێنن، زۆرترین ژیانی تایبەتیان هەیە، چونکە کار و کردەوەکانیان بە بەراورد لەگەڵ بەرپرسان، هێندە کاریگەر نییە و سەرپێچی هاووڵاتییەک بە سەرپێچی سەرۆک یاخود بەرپرسێکی باڵا بەراورد ناکرێت. لەکاتی خستنەڕووی سەرپێچی هاووڵاتیانیشدا، پێویستە دەموچاوی وێنەکانیان دابپۆشرێ و ناوەکانیان بە پیت بڵاوبکرێتەوە، تا سەرپێچی باوک یاخود دایکێک نەبێتەمایەی عەیبە بۆ منداڵەکانیان.
ژیانی تایبەت کۆمەڵێک بواری ژیانی مرۆڤ دەگرێتەوە، گرنگترینیان بریتین لە:
1- ناو و خەسڵەتەکانیتری ناسنامە.
2- ناونیشان.
3- وێنە یاخود مافی وێنەیی.
4-بارودۆخی تەندرووستی کەسەکە (جەستەیی، ڕۆحی و دەروونی) .
5- ئاستی خوێندەواریی تاکەکەس.
6- ئینتیمای چینایەتی و مەزهەبی.
7- بیروباوەڕ و بۆچوونە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.
8- کاتی دەستبەتاڵی و چۆنییەتی گوزەراندنی ئەو ساتانە.
9- سەرچاوە و شێوازی دابینکردنی پێداویستییە دارایی و ژیارییەکان.
10- پەیوەندی خێزانی.
11- پێگەی خێزانی.
12-پەیوەندی دۆستایەتی.
13- ژیانی سۆزداری و خۆشەویستی.
14-شێوازی درێژەدان بە خوێندنی منداڵان.
15-ژیانی ڕابردووی هاووڵاتیان بەتایبەتی کە پەیوەست بێ بە سزاوە.
16- کار و پیشەی هاووڵاتیان.
17-ئەندامانی جەستە و کۆئەندامی سێکسی.
18-خولیا و ئارەزوو.
19- شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان.
20- نامە و پەیوەندییە تەلەفۆنی و نووسراوەکان و پۆستە و هاوشێوەکانیان
21- ژیانی خێزان .
پەیوەندی ژیانی تایبەت و یاسا
لە سەرجەم یاسا ڕۆژنامەگەرییەکانی وڵاتاندا، باسی ژیانی تایبەت بە سەرپێچی دادەنرێت و ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕینەوە، چونکە جگە لە زیانگەیاندن بە کەسەکان، سوودی بۆ بەرژەوەندیی گشتی نییە. لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک فاکتەری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و لەسەروو هەموویانەوە “پێشکەوتنی زانستی و تەکنەلۆژیا، بەشداریان لە درووستکردنی قەیرانی پاراستنی ژیانی تایبەتدا کردووە، سەرجەمیان پشکیان لە کۆتاهێنان بەتایبەتمەندییەکانی مرۆڤدا هەبووە” .
لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە، یاسای ڕۆژنامەگەریی هەرێمی کوردستان بۆ سانسۆرکردنی هەواڵ و بابەتی پەیوەست بە ژیانی تایبەت لە ڕاگەیاندندا، بڕگەیەکی تایبەتی بۆ تەرخان کردووە و هەر چەشنە دەستوەردانێک لە ژیانی تایبەت بە تاوان دادەنێ.
لە بڕگەی (4) ی ماددەی (9) ی یاسای ڕۆژنامەگەریی ژمارە (35) ی ساڵی (2007) دا هاتووە:”هەر بابەتێک پەیوەندی بەنهێنییەکانی ژیانی تایبەتی تاکەوە هەبێ‌، هەرچەندە ڕاستیش بێ‌ بەڵام بڵاوکردنەوەی ببێتەهۆی لەکەدارکردنی، ئەوا قەدەغەیە”.
سەبارەت بە داخوازی ڕۆژنامەنووسانیش بۆ وەرگرتنی زانیاری، یاسای مافی دەسکەوتنی زانیاری لە هەرێمی کوردستان ژمارە (11) ی ساڵی (2013) دا، سنوورێکی دیاریکراوی بۆ ئەم هەوڵەی ڕۆژنامەنووس و دەزگا ڕاگەیاندنەکان داناوە، هەروەک لە بڕگەی (5) ی خاڵی دووەمی ماددەی چواردەهەمی ئەم یاسایەدا بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانەی قەدەغە کردووە کە بریتین:” زانیاری و دۆسیەی کەسەکان کە تایبەتن بە خوێندن، یان پزیشکی، یان فەرمانبەرێتی، یان ژمیرە بانکییەکانی یان نهێنیە پیشەییەکانی بەبێ‌ ڕەزامەندی کەسی پەیوەندار، و هەرچییەکی پەیوەست بێت بە سەلامەتی و تەندرووستی هاولاَتی و خستنەبەری ژیانی بۆ مەترسی”.
دانانی سانسۆر لەسەر ئەو بابەتە ڕۆژنامەگەریانەی لەبارەی ژیانی تایبەتن، سێ جۆر تێڕوانینی هێناوەتەئارا:
-لایەنگرانی پاراستنی (ژیانی تایبەت) لەگەڵ ئەوەدان لە ڕێگەی سانسۆرەوە پارێزگاریی لەم مافە بکرێت و بەزاندنیشی بە تاوان دابنرێ، چونکە باسی (ژیانی تایبەت) جگە لەوەی دەبێتە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانی مرۆڤ، هیچ جۆرە سوودێکی بۆ کۆمەڵگاش تێدا نییە.
بەکورتی لایەنگرانی ئەم دیدگایە، لە و بڕوایەدان مادام باسی ژیانی تایبەت هیچ کەڵک و بەرژەوەندییەکی گشتی تێدا نییە، ئەوا پێویست بە خستنەڕووی ناکات.
– نەیارانی مافی ژیانی تایبەت کە زیاتر لایەنگران و پەیڕەوکارانی ڕۆژنامەگەریی ڕووزەردو وروژێنەرن (Newspaper Yellow) ، لە و بڕوایەدان پاراستنی (ژیانی تایبەت) ، مرۆڤ دووچاری دووڕوویی دەکات، بەچەشنێک کە لە ژیانی تایبەتدا کەسایەتییەک بن و لەژیانی گشتیشدا جۆرێکیتر . واتا بۆچی وا لەمرۆڤ بکەین لە ژیانی تایبەتی خۆیدا جۆرێ بژی و لە ژیانی دەرەوەدا شێوازێکیتر بژی؟ ئەمە سەرەتای خوڵقاندنی هەستی دووڕووییە لە مرۆڤدا.
-بۆچوونی سێیەم لە و بڕوایەدایە کە پێویستە کەمترین ژیانی تایبەت هەبێ واتا بپارێزرێ‌، بەڵام هەرکاتێ قسە و ڕەفتار و ڕووداوێک پەیوەندی بە ژیانی گشتییەوە هەبوو، یا کەڵک و قازانجی گشتی تێدابوو ئەوا دەشێ باس بکرێت، بۆ نموونە ژن و پیاوێک کە پەیوەندییەکی دڵسۆزانەیان لەگەڵ یەکتردا هەیە، ئەگەرچی ژیانی تایبەتە، بەڵام باس کردنی دەبێتەمایەی مۆدیلێکی جوان بۆ هاوسەرەکانیتر (بەمەرجێ خۆیان مۆڵەت بدەن) .
ئەم بۆچوونە پێیانوایە کە بنەمای سەرەکی یاسا و پرەنسیپە ئیتیکییەکان، ڕێزگرتنە لە کەرامەتی مرۆیی.
بۆچوونێکی دیکە پێی وایە ژیانی تایبەت لە ڕاگەیاندندا، لەبەر دوو فاکتەری گرنگ شیاوی پارێزگارییە:
ا-مافی ژیانی تایبەت وەک مافێکی مرۆیی: ئەم مافانەیە کە مرۆڤ تەنیا لەپێناو مرۆڤایەتییەکەی خاوەنییەتی، ئەویش بە چاوپۆشی لە ڕەگەز و نەژاد و نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکەی. ئامانج لەم مافەش، پارێزگارییە لە پێگە و ڕێزی مرۆڤ.
ب- مافی ژیانی تایبەت وەک مافێکی یاسایی: بایەخی مافی ژیانی تایبەت بە ئەندازەیەکە کە ئەمڕۆ لە زۆرینەی وڵاتاندا بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خستوویانەتە یاساکانیانەوە .
ژیانی تایبەت لە ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکاندا
پاراستنی ژیانی تایبەت، لە زۆرینەی ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان وەک مافێکی بنچینەیی مرۆیی، جەختی لەسەر کراوەتەوە.
جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە لە (10ی کانوونی یەکەمی 1948) لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان (UN) پەسەند کرا، تاهەنوکە گرنگترین و بایەخدارترین جاڕنامەی جیهانییە کە ڕێزی مرۆڤی تیادا بەرجەستەیە، بەتایبەت کە تازە جەنگی جیهانی دووەم تەواو ببوو، زۆرینەی وڵاتە زلهێزەکانیش سەرقاڵی بوونیاتنانەوەی دەستور و یاساکانیان بوون.
لە ماددەی (3) ی ئەم جاڕنامەیەدا هاتووە:”هەر مرۆڤێ مافی ژیان، ئازادیی و ئاساییشی تاکەکەسی هەیە”.
لە ماددەی (12) دا هاتووە:” نابێ لەخۆوە دەستوەربدرێتە ژیانی تایبەت، کاروباری خێزان، شوێنی نیشتەجێ بوون یاخود نامە گۆڕینەوەکانی هیچ کەسێک، یاخود پەلاماری شەرەف و ئابڕوو و ناوبانگی کەسێ بدرێت. لەهەمبەر ئەم دەستوەردان و پەلاماردانانەشدا، هەموو کەسێک مافی پشتەوانەی یاسایی هەیە” .
کۆنڤاشیۆنی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان کە لە (16) ی کانوونی یەکەمی (1966ز) دا پەسەند کراوە، لە ماددەی (17) دا جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کراوەتەوە:
“نابێ لەخۆوە و بەدەر بەیاسا دەست وەربدرێتە ژیانی تایبەتی، خێزانی، شوێنی نیشتەجێبوون و نووسراوەکانی هیچ کەسێک. هەروەها نابێ شەرەف و کەرامەتی بخرێتە بەردەم دەستدرێژیی نایاساییەوە.
-هەموو کەسێ مافی ئەوەی هەیە لەهەمبەر دەستدرێژی یاخود دەستوەرداندا، پشتیوانی یاسایی لێبکرێت” . ئەم ماددەیە دووپاتکردنەوەی ماددەی 12ی جاڕنامەی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤە.
گرفت و لەمپەرەکانی بەردەم پارێزگاری لە ژیانی تایبەت
گرنگترین گرفتەکانی بەردەم پاراستنی ژیانی تایبەت لە ڕاگەیاندندا بریتین لە:
1-سنووری ژیانی تایبەت و ژیانی گشتی: جیاکردنەوەی سنووری ئەم دوو ژیانە لەناو یەک مرۆڤدا لەلای ڕۆژنامەنووس، کارێکی پێویستە. واتا مرۆڤ ئەگەرچی لە ئاستێکی باڵای بەرپرسیارێتیشدا بێت، هەر ڕەفتار و قسە و بیرکردنەوەیەکی ئەگەر پەیوەندی بە ژیانی گشتی خەڵکەوە نەبوو، ئەوا دەچێتە چوارچێوەی ژیانی تایبەت. ئەوەی لە ڕاگەیاندنی کوردیدا گرفتی بۆ پارێزگاری لە ژیانی تایبەت خوڵقاندووە، تێکەڵاوکردنی سنوورەکانی هەردوو ژیانی تایبەت و گشتییە.
2- چەمکەکانی پەیوەست بە ژیانی تایبەت بۆ نموونە وەک (ڕێز، شەرەف و ئابڕوو، حەز و ئارەزوو…) نادیار و لاستیکین، ئەم چەمکانە لەلای کەسەکان مانای جیاوازیان هەیە، ئەمەش گرفتی بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران خوڵقاندووە، هەندێکجار ئەم چەمکانە بەچەشنێ بەکاردەهێنن کە سنووری ژیانی تایبەت دەبەزێنن.
3-نادیاری سەرچاوەکانی زانیاری و هەواڵ: هاتنەئارای ڕاگەیاندنی ئەلیکترۆنی و پەیدابوونی سایت و پەیجە ئەلیکترۆنییەکان، کێشە و گرفتێکی زۆری بۆ ژیانی تایبەت خوڵقاندووە، چونکە خاوەنی بەشێ لە و سایت و پەیجانە نادیارن و بەئاسانی دەتوانن سنووری ژیانی تایبەت ببەزێنن. ئەمەش ئاستەنگی بۆ یاساکانی ڕاگەیاندن خوڵقاندووە، چونکە تاهەنوکە یاساکان لۆکاڵین و ئینتەرنێتیش گڵۆباڵییە، زۆرجاریش ئەنجامدەرانی تاوانە ئینتەرنێتییەکان نادیارن یاخود بەناوی خوازراوەوە ئەنجام دەدرێن.
4-قەیرانی ئیتیکی و یاسایی لای هەندێ لە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە بە ئانقەست بۆ شکاندنی کەسێک یاخود بۆ بەرزکردنەوەی تیراژی بڵاوکراوەکانیان، پێشێلی ژیانی تایبەت دەکەن.
5- فاکتەری (کات و شوێن) گۆڕان بەسەر چەمکی تایبەتدا دەهێنن، بۆ نموونە لەڕووی فاکتەری (کات) ەوە، سەروەختێ نەناردنی کچان بۆ قوتابخانە لەلایەن دایک و باوک و دیاردەی گەورە بەگچکە بە کچان، پەیوەست بوو بە ژیانی تایبەتەوە. ئەمڕۆ ڕەخنەگرتن لە و نەریتە، نەک هەر پەیوەندی بە ژیانی تایبەتەوە نییە بەڵکوو ئەرکی سەرشانی ڕۆژنامەنووسانیشە سەرزەنشتی ئەو ڕەفتارانە بکەن.
لەڕووی فاکتەری (شوێن) ەوە، دەشێ لەشی نیمچەڕووتی پیاوێک لە شوێنێکی گشتیدا نەچێتە بازنەی ژیانی تایبەت، بەڵام لەکاتی بەجێهێنانی مەراسیمی مەزهەبی کە واپێویست دەکات جلوبەرگێکی مەزهەبی لەبەربکات، ئەوا بازنەی ژیانی تایبەتە و شیاوی ڕەخنە لێگرتن نییە.
6- لە کلتورێکەوە بۆ کلتورێک و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکە دیکە، گۆڕان بەسەر چەمکی تایبەتدا دێت.
خۆپارێزیی لەم تاوانە
گرنگترین کەموکووڕیی یاسای ڕۆژنامەگەریی هەرێمی کوردستان، دەستنیشان نەکردنی ئەو بوارانەیە کە دەچنە خانەی (ژیانی تایبەت) تا ڕۆژنامەنووسان بەرچاویان ڕوونتر ببێ.
لە کاری ڕۆژانەی ڕۆژنامەنووساندا، تێکەڵاوییەک لەنێوان (ژیانی تایبەت) و (ژیانی گشتی) دا دێتەئارا، هەرئەمەش فاکتەری بڵاوکردنەوەی چەندین بابەتی بەئانقەست یاخود بێ ئانقەستە کە بۆتەمایەی پێشێلی ژیانی تایبەت لە ڕاگەیاندنی کوردیدا.
لەهەمانکاتدا ناڕوونی یاساکەش، پاساو نییە بۆ پێشێلی ئەم ماددە یاساییە.

ڕۆژنامەنووسان دەتوانن بەلەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانەی خوارەوە، خۆ لە و تاوانە بپارێزن:
-لەبیرکردنی ڕابردووی مرۆڤ: لایەنێکی ژیانی تایبەت، مەسەلەی لەبیرکردنی سەردەمە ڕابردووەکانی مرۆڤە بەتایبەت بەرلەوەی بگات بە تەمەنی (18) ساڵ. بە و مانایەی مرۆڤ بەرلەم تەمەنە، ئەگەر تاوانێکی کرد و سزای شیاوی وەرگرت، ئەوا ناشێ ڕۆژنامەنووس جارێکیتر ئەو مێژووە کۆنە هەڵبداتەوە، چونکە ئەو مرۆڤە سزای خۆی وەرگرتووە و ڕەنگە لە زینداندا پەندی وەرگرتبێ و بێتە ئەندامێکی سوودبەخشی کۆمەڵگا.
لەهەمانکاتدا ئەو مرۆڤانەی کە دوای تەمەنی (18) بە تاوانی ئابڕووبەر و کوشتن سزا دەدرێن، ئەگەر بەهەر هۆیەکی یاساییشەوە هاتنەوە ناو کۆمەڵگا، ئەوا تەنیا لە و ساتانەی پەیوەستە بە بەرژەوەندی گشتی، دەشێ باس لە ژیانیان بکرێت، بۆ نموونە کاتێک کەسێکی تاوانبارکراو بەگەندەڵی و دزی و پیاوکوشتن و کاری ئابڕووبەر، خۆیان بۆ پۆستە باڵا حکومییەکان بپاڵێون، دەشێ ژیانیان بۆ خەڵک باس بکرێت تا هۆشیار ببنەوە لەپێناو دەستنیشانی کاندیدێکی باشتردا.
-مرۆڤەکان وەک خۆیان بناسن: مەسەلەیەکیتری ژیانی تایبەت، لەکەدار نەکردنی مرۆڤێکە بەپاساوی پەیوەندی خێزانی و خزمایەتی و عەشیرەتگەرییەکەی. بۆ نموونە باسکردنی کەسێک بەوەی کە کوڕی فڵان تاوانبارە یاخود خزمی فڵان خیانەتکارە، بۆ ڕۆژنامەنووس ڕێگا پێدراو نییە و دەچێتە خانەی ژیانی تایبەت، چونکە مرۆڤ بەپێی یاسا تەنیا بەرپرسیارێتی چاکە و خراپەی خۆی لەسەرشانە، ناشێ مرۆڤێکی بێتاوان بەهۆی خراپەی کەسانێکیترەوە دووچاری ناوزڕاندن ببێتەوە. بەکورتی با مرۆڤەکان وەک خۆیان بناسین.
-جیاکردنەوەی ژیانی تایبەت لە گشتی: پێویستە ڕۆژنامەنووسان ئەو هەقیقەتە بزانن کە هەر قسە و کار و ڕەفتاری مرۆڤێک ئەگەر پەیوەندی بە خەڵک و ژیانی گشتییەوە نەبێ، ئەوا دەچێتە چوارچێوەی ژیانی تایبەت. بۆنموونە بەرپرسێ لە ماڵەوە چ جۆرە جلوبەرگێک دەپۆشێ یاخود چۆن نان دەخوات و دەخەوێ، هیچ پەیوەندییەکی بە ژیانی گشتییەوە نییە و باسکردنەکەی هیچ سوودێک ناگەیەنێ.
ڕۆژنامەنووسان لەکاتی وێنەگرتنی بۆنەیەکی گشتیشدا، نابێ زوو بخەنەسەر کەسێک یاخود ڕەفتارێکی تایبەتی، چونکە لەوانەیە ببێتەمایەی لەکەدارکردنی شەرەف و کەسێتییەکەی، بۆ نموونە لە ئاهەنگێکی گشتیدا هاووڵاتییەک دەکەوێتە سەرزەوی یاخود شەربەتێک بەخۆیدا دەڕێژێ، ئەم ڕەفتارانە شیاوی باس نین.
-مرۆڤ مافی ژیانی هەیە: زۆرینەی مرۆڤ حەز بە ژیانێکی سرووشتی و ئارام و بێدەنگ دەکات، ئەو ساتانەی هەست بە زوومی کامێرا بکات، ئەوا لەڕووی سایکۆلۆژییەوە هەستی ئارامییەکەی دەشێوێ، کەواتە شیاو نییە بۆ هیچ زوومێکی کامێرا کە بەبێ ئەوەی خێرو بەرژەوەندی گشتی تێدابێ، ئاسوودەیی مرۆڤ بشێوێنێ.
– هۆشیاری یاسایی و ئیتیکی: لەپێناو خۆپارێزی لە پێشێلی ژیانی تایبەت، ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی ڕەخنەگر پێویستیان بە هۆشیاری یاسایی هەیە، چونکە نەزانین پاساو نییە بۆ ئەنجامدانی تاوان. لەڕووی ئیتیکیشەوە، ناشێ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن لەپێناو زیادکردنی پەیاموەرگرەکانیدا، لەسەر حسابی یاسا و ژیانی تایبەت، پەنا بۆ کاری نائاسایی ببەن.
-ڕێزگرتن لە ئازادی مرۆڤ: سەرجەم یاساکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ڕێزگرتن لە ئازادی مرۆڤ پرەنسیپێکی سەرەکییە.
بە کورتی دەتوانین بڵێین ڕۆژنامەنووس پێویستە ئەو بنەما سەرەکییەی کاری ڕۆژنامەگەری بزانێت کە ئازادییەکانی هەر تاکێک وابەستە بەلەبەرچاوگرتنی ماف و ئازادییەکانی ئەویتر، واتا سنووری ئازادی لە خاڵی دەستپێکی مافی کەسێکیتردا تەواو دەبێت.
-شێوازی کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر کەسێک، مانای ژیانی تایبەت لە ڕاگەیاندندا دەگۆڕێت، بۆنموونە ئەگەر ڕۆژنامەنووس لە ڕێگەی سەرچاوەی ناشەرعی و نایاسایی و لە ڕێگەی سیخوڕییەوە زانیاری لەسەر کەسێک کۆبکاتەوە ئەوا کارێکی نایاساییە، بەڵام ئەگەر دۆسییەی زانیارییەکانی لەناو دادگا وەرگرت و پەیوەندی بە ژیانی گشتیشەوە هەبوو ئەوا ژیانی تایبەت نییە، بۆنموونە دۆسییەی گەندەڵی بەرپرسێک کە پڕۆسەی دادگاییەکەی کۆتایی هاتووە، پەیوەندی بە ژیانی گشتییەوە هەیە و دەشێ بڵاوبکرێنەوە.
سزادانی پێشێلی ژیانی تایبەت
نەشارەزایی یاخود کەمتەرخەمی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس لەساتی بڵاوکردنەوەی بابەت و وێنەدا، چەندین نموونەی پێشێلی ژیانی تایبەتیان لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا لێکەوتۆتەوە، ئەمەش ڕووبەڕووی سزای یاساییان دەکاتەوە.
سزادانی ئەو کەس و دەزگا ڕاگەیاندنانەی ژیانی تایبەتی کەسێک دەبەزێنن، بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەریی ژمارە (35) ی ساڵی (2007) تەنیا غەرامەیە.
بە گوێرەی بڕگەی دووەمی ماددەی (9) ی هەمان یاسا، ڕۆژنامەنووس لەکاتی پێشێلکردنی ئەم بڕگەیەدا بە بڕی (1– 5) ملیۆن دینار غەرامە و ڕۆژنامەکەش بەبڕی (5–20) ملیۆن دینار غەرامە سزا دەدرێ، لەساتی دووبارەکردنەوەی ئەم تاوانەدا، دەشێ دادگا ئاستی سزا داراییەکەی زیاتر بکات، بە مەرجێک لە دوو هێندەی پارەی سزاکە پتر نەبێ‌.
نموونەی پێشێلی ژیانی تایبەت
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستاندا، چەندین نووسراو یاخود وێنە و کلیپی دژ بە ژیانی تایبەت لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان و سایتە ئینتەرنێتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، بە و هۆیەوە ژیان و و ئابڕووی مرۆڤێک یاخود خێزانێک کەوتۆتە بەردەم مەترسییەوە و دیاردەی کوشتن و برینداربوونیشی لێ کەوتۆتەوە. گرفتی کۆنتڕۆڵکردنی ژیانی تایبەت لەنێو دەزگا ڕاگەیاندنە مۆڵەتدارەکان لە هەرێمی کوردستاندا کەمترە، بەڵام لەناو سایتەکانی ئینتەرنێتدا لەبەرئەوەی (نێرەر) بەتەواوەتی دیار نییە، یاخود شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانە، شێوازی بەگژداچوونەوە و سزادانی ئەو کەس و لایەنانەی ئاستەم کردووە. کەواتە ئەگەر کەسێک بڕیاری دا ببێتە ڕۆژنامەنووس یاخود ویستی بابەت یان وێنە و کلیپێک بڵاوبکاتەوە، بەرلەوەی لە یاسا بسڵەمێتەوە دەبێ ڕەچاوی باری ئیتیکی مرۆیی بکات و لە ترسی ویژدان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خۆی لێ دووربخاتەوە، چونکە بەدوور نازانرێ هەمان ڕەفتار بەرانبەر بە خۆی ئەنجام بدرێتەوە.
لێرەدا ئاماژە بۆ نموونەیەکی پێشێلی ژیانی تایبەت دەکەین کە لە سەروەختی خۆیدا، مشتومڕی زۆری خوڵقاند.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی (ئیحسانی مەلا عەلی) ی کوڕی ‌یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ کچێکی نیمچەڕووتدا لە ڕۆژنامەی ئاوێنە، ناوبراو بە تۆمەتی پێشێلی ژیانی تایبەت، سکاڵایەکی یاسایی ‌لەسەر ڕۆژنامەکە تۆمار کرد.‌[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览457
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 23-01-2023
挂钩项目: 8
小组: 文章
Publication date: 23-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
书: 媒体
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 27-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on28-01-2023
此产品最近更新( زریان عەلی ):27-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览457
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,075
图片 106,581
书籍 19,273
相关文件 97,152
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!