图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,402
图片 105,686
书籍 19,150
相关文件 96,392
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕەشەبای کاتژمێرێک پێش نیوەی شەو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەشەبای کاتژمێرێک پێش نیوەی شەو

ڕەشەبای کاتژمێرێک پێش نیوەی شەو
$ڕەشەبای کاتژمێرێک پێش نیوەی شەو$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕێبازی بارزانی ڕێبازی خواپەرەستی و مرۆڤدۆستی و ژینگەدۆستی و عەدالەتی کۆمەڵایەتییە. مەسعودبارزانی
(کاتژمێرێک پیش نیوەی شەو) تێرمێکە بۆ یەکەمجار فەیلەسوفی ئەمریکیی نعوم چۆمسکی لە پەسنی سێ هەڕەشەی جیددی بۆ سەر ئەستێرەکەمان بەکاریهێنا. ئەو هەڕەشانەی کە چۆمسکی بە مەترسییەکی زۆر نزیکیان دەزانێت بۆسەر ژیانی مرۆڤی هۆشمەند؛ خۆیان لە شەڕی ئەتۆمی، گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی و پاشەکشکەی دیموکراسیی لەبەرانبەر هەژمونی ڕاسیست و پۆپیولیست و ڕاستڕەوەکاندا خۆی دەبینێتەوە. بەندە لێرەدا ئەم تێرمە بۆ ئەو دۆخە شڵەژاوەی ماڵی کوردی ئێراق بەکاردەهێنم کە لەشەوێکی ئەنگوستەچاودایە، ڕەشەبایەکی توند هەڵیکردووە ئەم بە خۆی و گڕی فانۆسەکەی دەستی کە ئەو ڕەشەبایە کردوویەتی بە قەشمەر و کوێرە کوێر بۆ نادیار ڕێ دەکات، نەلەبیری ئەوەدایە پارێزگاری لەم گڕە بکات تا فانۆسێکی دیکەی پێ داگیرسێنێت، نە ئەوەشە ئاسۆیەکی هەڵهاتنی خۆری لێ دیاربێت. ئەوەی لە پێشە نیوەشەوێکی تارێکی بێ فانۆسە.
باد تند است و چراغم ابتری
زو بگیرانم چراغ دیگری
ڕێکخستنی دیدارێکی ناپێویست لەم شەوەزەنگە پڕ لە ڕەشەبایەی هەرێمی کوردستانی ئێراق و لەم بێ نانی و بێ ئاوی بێ کاری و بێ پەروەردەی و بێ دەرەتانی و تەراتێنی موشەک و درۆنەکان کە تێیکەوتووە و پێوەی دەناڵێنێت بۆ دیراسەکردنی بابەتێکی ناگرنگی وەک بابەتی تۆخکردنەوەی ڕوڵی تەریقەتێک، عەشیرەتێک، تیرە یا خێڵێک لەڕابردوودا هیچ نییە جگە لەوەی بە یەک وشە بە ئاکادیمیسیان و مونەویر و پیاوانی زانکۆ و ئەفەندییەکانی کوردایتی دەڵێت ڕۆڵی ئێوە لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا جگە لە تەمەلوق و ماستاوچێتیی و خۆپێداهەڵواسینێکی ڕەزاگران شتێکی دیکە نییە. ئەوەی وتووتانە و دەیڵێن، ئەوەی نووسیوتانە و دەینووسن، ئەوەشی دەتانەوێت بیڵێن لەداهاتوودا لەم بازاڕی عوکازەی ئێمەدا پولێک ناکات گەر خۆمان نەبینەوە کڕیاری پێداهەڵدان و حەمد و سەناکانتان بۆمان.
$دیسانەوە نەقشی و قادری$
سەدانە لەپڕ و ناوەختەکەی شێخ نهرۆی کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادریی بۆلای کاک مەسعود بارزانی کە لەئێستادا وەک ڕێبەری نەقشییەکانی بارزان تەماشا دەکرێت بێ مەرام و بێ ئەجێندا نەبوو. پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە تاڵەبانییەکانسنووری بابان کە سلێمانی وکەرکووک دەگرێتەوە تا کۆتایی قەڵەمڕەوی ئەردەڵان قادریین، هەرچی بارزانییەکان هەن سەر بە تەریقەتی نەقشبەندین.
ئەمڕۆ زۆر بە وردی گوێم بۆ وتارەکەی گرت، کاک مەسعود لە وتارەکەیدا ئەمڕۆ چەندین جار بە گرنگییەوە باسی لە ڕۆڵی تەریقەتی بارزانییەکان و کەڵت و کلتورە دینییەکەیانی دەکرد و جەختی لێدەکردنەوە، پێم وایە ئەم وتارەی لەم کاتەدا بەمەبەست و بە ئەجێنداوە خوێندەوە .
ئەوەی لە هەشتاساڵی ڕابردوودا بەناوی شۆڕش و سیاسەت و حوکمڕانییەوە لە کوردستانی ئێراقدا سەرڕێ کەوتووە و بڕیار گرنگ و چارەنووسسازی داوە داوە ئیمتیدادێکی تەریقەتیی بووە زیاتر نەوەک سیاسەت و بۆچون و دۆکترینی سیاسیی و ئابووریی. هەندێ جار کەسانی بزێو و چەپی وەک برایم ئەحمەد، ئارام و دواتریش نەوشیروان مستەفا هەوڵیانداوە ئەم تەریقەتانە بە بیری مارکسیی و چەبپوونەوە موتوربە بکەن، یا ڕۆڵیان نزیک بکەنەوە لە سفر بەڵام هەوڵەکانیان هیچ ئەنجامێکی وای لێنەکەتۆتەوە، کۆتاییەکەی یا بە تیاچوونی خۆیان وەک ئارام یا بە چونەوە سەر ڕێبازە تەریقەتییەکە بۆ تەوریسی دەسەڵات کۆتایی هاتووە وەک ئەوەی نەوشیروان مستەفا.
بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی باسەکە دەبێت بزانین بارزانیی و هەقە و نەهرییەکان مونتەسیبی تەریقەتی نەقشبەندین، نزیکییان زیاتر لە تورکیایە، هەرچی تاڵەبانیی و کەسنەزانیی و ڕیفاعییەکان هەن سەربە قادریەکانن، وەلائێکی عەرەبی- ئێرانییان هەیە. بەبڕوای من کۆتا سەردانی شێخ نەهرۆ بۆلای بارزانی پەیامێکی دینیی-سیاسیی بۆ ناوچەی قەڵەمڕەوی قارییەکان یەکێتی لەخۆیدا هەڵگرتووە. بۆشایی تێگەیشتنی نەوەی دووەمی تاڵەبانییەکان لە وردەکاریی تەریقەت و گەورەنەبوونیان لە هەوای تەکیە و خانەقاکانی تاڵەبانی قادرییەکاندا وادەکات لە داهاتوودا پارتی شێخ نەهرۆی قادری وەک ئەگەری بەدیل بۆ کوڕانی جەلال تاڵەبانی چاو لێبکات.
$سلێمانی شارێک ڕادەست بە نەقشبەندی نابێت!$
ڕوداوە مێژووییەکان دەڵێن قادرییەکان هەمیشە لە سلێمانی دەسەڵاتدار بوون و نزیک بوون لە ئالی بابان و پادشاکانیانەوە، هەر ئەو مێژووەشە بنەماڵەی شێخ مارفی نۆدێش تاوانبار دەکات لە شاربەدەرکردنی مەولاناخالیدی نەقشبەندیی دامەزرێنەری نەقشبەندی لەم ناوچەیە بۆ شام و دواتر ئێستانبوڵ، بەهۆی ئەوەی ڕەخنەی لە ژیانی ئەرستۆکراتیانەی ئەوان گرتووە و پێی وابووە شێخی تەریقەت دەبێ ژیانێکی قەلەندەرانە بژیی نەک لەسەرووی خەڵکەوە خۆی ببینێت. بەم هۆیە خەڵکێکی زۆر ڕوو لە مەولانا دەکەن و بنەماڵەی نۆدییەکانیش ئەم کارەیان پێ قەبووڵ نابێت. کار دەگاتە ئەوەی شێخی نەقشییەکانی شام بانگدەکەنە سلێمانی بۆ موحاسەبەی مەولانا، ئەویش کە دەچێت دەبینێت ئەم خالید ناوە زۆر موتەوازیعە و هۆدەیەکی بچووکی خانەقاو خانۆچکەیەکی تەواو کۆن دایە، سەرزەنشتی نۆدییەکان دەکات بەوەی کە بەڕاستی خالید بۆ خواسوڵحاوە و ئێوە گێچەڵی پێدەکەن. نزیکیی نەقشییەکان لە سوڵتانەکانی عوسمانییەوە وادەکات مەولاناخالید بچێتە ئێستانبوڵ و پاشانیش دیمەشق. لەسەرێکی دیکەوە سەرباری ئەوەی تورکەکان تیرۆری چەند شێخێکی بارزانییەکان دەکەن بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی ئەوان دەستبەرداری ئێستانبوڵ ببن.
$مەترسییەکانی عیرفان و تەریقەت لەسەر سیاسەت$
سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسلامی سیاسیی و بە دیاریکراویش حیزبە ئیسلامییەکانی بە ئامانج گرت و وتی دەبێ دین لە سیاسەت جیابکرێتەوە، بەبڕوای من باشتر بوو ئەو مامۆستایە بڵێت دەبێت تەریقەت لەسیاسەت جیابکرێتەوە، چونکە هەشتا ساڵە ئەوەی تەحەکوم بە سیاسەتی کوردییەوە دەکات بەدیاریکراوی تەریقەتە نەوەک ئیسلامی سیاسیی وەک ئەوەی ئەو بانگەشەی دەکرد.
بەپێچەوانەی تێگەیشتنی باوەوە کە پێی وایە ئیسلامی سیاسیی و ئیسلامی سەلەفیی دەسەڵاتخواز و پاوانخوازن، بەبۆچوونی من تەریقەت لەبارترین کەش دەڕەخسێنێت بۆ مۆنۆپۆلکردنی دەسەڵات و پاشانیش تەوریسکردنەوەی بۆ نەوەکان داهاتوو. لای ئیسلامی سیاسی خوێن زۆر گرنگ نییە، شورا سەنتەرە، بەڵام لە تەریقەتەکاندا تەوریسی سیاسیی بە خوێن لە باوکەوە بۆ کوڕ دەگوازێتەوە. شەڕی سوڵتانەکانی عوسمانیی و یەکتر بۆ قڕکردنیان بۆ کورسی لەوەوە سەرچاوەی دەگرت کە ئەوان سەر بەتەریقەتی نەقشبەندی بوون و تەریقەتیش لە تەوریسی سیاسییدا ئەو شەرعیەتەی پێدەدان کە تاجی پاشایەتی لە باوکەوە بۆ کوڕ بگوازێتەوە. لانی کەم لە ئیسلامی سیاسیدا شتێک هەیە بە ناوی شورا و فرەجەمسەری بۆچوون، بەڵام لە تەریقەتەکاندا ڕۆڵی شورا لەبەرانبەر ڕۆڵی شێخ و سەردەستەی تەریقەتدا سفری ڕووتە.
فرەیی دەسەڵاتەکانی وەلی خودا یا شێخی تەریقەت وادەکات هەر خۆی بیبڕێ و بشیدوورێت بێ ئەوە بۆ مەنسوبانی تەریقەت بگەڕێتەوە، تاکڕەوانە بڕیاری چارەنووسساز بدات. گەر ڕۆڵی عیرفان و تەریقەت لەم کایەیەدا کاریگەر نەبوایە کەسایەتییەکی وەک ڕوحوڵا خومەیینی نەیدەتوانی ببێتە حوجەتوڵا و وەلی و ئیمامی موسوڵمانان لە ئێران. ئەو لەڕێگای تیۆریا عیرفانییەکانی ئیبن عەرەبییەوە کە زۆر شارەزایی لێیان هەبوو بەتایبەتی تیۆریای ویلایەت توانی ببێتە یەکەمین ڕێبەری وڵاتێکی فرەجەمسەری وەک ئێران و سەرکەوتووانەش سیستمەکە بکاتە سیستمێکی ویلایەتیی فیقهی کە تێیدا ئیمام یا ڕێبەر دەتوانێت تا ئاستێک بڕوات بەناوی خوداشەوە بڕیار بدات و ببێتە سێبەری ئەو لەسەر زەوی. ئەم ئارگیومێنتە لە فەتوای کوشتنی سەلمان ڕوشدیدا زۆر ڕوون دەردەکەوێت، ڕوحوڵا خومەیینی گوتبووی تەنانەت گەر پێغەمبەریش زیندوو ببێتەوە و دژی ئەم فەتوایە بۆستێتەوە ئێمە لێی پاشگەز نابینەوە و دەبێت بکوژرێت. ئەو ئەم شەرعیەتەی لە عیرفانەوە وەرگرتبوو کە دەوانێت لە جیاتی خودا بڕیا بدات. شارەزایی ئەو لە عیرفاندا بە جۆرێک بووە گەر یەکێک نەزانێت دیوە سیاسییەکەی چییە و چۆنە و تەنیا دیوانە شیعرییەکەی بخوێنێتەوە ئەوا هەستدەکات شیعری شاعیرێکی بەتوانای وەک حافزی شیرازیی دەخوێنێتەوە.
$ئەنجام$
سیاسەت لە کوردستاندا درێژکراوەی تەریقەتە، تەریقەتەکانیش دوانەی دژ و ناتەبان: نەقشی و قادری. بارزانییەکان لە ڕێگای دیدارەکەی ئەمڕۆیانەوە جارێکی دیکە بەیعەتیان بۆ تەریقەتەکەیان و سەرۆکی تەریقەتەکەیان نوێ کردەوە. ئەوەی لێرەدا ونە دۆخی ناوچەی قادرییەکانە. لە ئێستادا کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی ناتوانن بە حوکمی کەم ئەزموونییان لە ئیدارەدانی تەریقەت و پەروەردە ڕۆژاواییەکەیان ناتوانن ئیدارەی هێز و کاریگەریی قادرییەکانی سنوورەکەیان بدەن. بۆیە بارزانی وەک بەدیل لە شێخ نەهرۆی کەسنەزانی دەڕوانێت. ئەوەی لە دەساڵی داهاتوودا بەیارمەتیی هێزە ئیقلیمییەکان و بەتایبەتیش تورکیا وەک خۆی دەمێنێتەوە قەڵەمڕەوی پارتیی و نەقشییەکانە، ڕیفۆرمەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ کرانەوە بەڕووی مۆدێرنیتەدا ناتوانن تەجاوزی هەژمونی تەریقەت بکەن و خۆشی بە حوکمی خوێن ناتوانێت ببێتە کەسی یەکەمی بارزانییەکان، دیدارەکەی ئەمڕۆ پێی وتین پاش بارزانی باوک مەسرور بارزانی گارانتی ئیدارە کردنی بارزانییەکان وەردەگرێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览301
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 18-06-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 26-01-2023
本文已被审查并发布( سروشت بەکر )on27-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览301
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,402
图片 105,686
书籍 19,150
相关文件 96,392
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!