پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,474
وێنە 106,577
پەرتوک PDF 19,270
فایلێن پەیوەندیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شلێر لەنێوان قوربانی و قارەماندا
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شلێر لەنێوان قوربانی و قارەماندا

شلێر لەنێوان قوربانی و قارەماندا
شلێر لەنێوان قوربانی و قارەماندا
موحسین عەلیڕەزایی

دیمەنی یەکەم تراژیدیا بە تامی مەرگ
شلێر ڕەسووڵی؛ خاتوونێکی تەمەن 36 ساڵەی مەریوانی دەبێت بە دوای دراوسێیەکیانەوە و بە بیانووی ئەوەی کە هاوسەرەکەی نەخۆشە و یارمەتییەکی لێ وەرگرێ، دەیباتە ماڵەوە و دەیەوێت دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر و ئەم خاتوونە بەڕێزەش هەڵدێت و لە پەنجەرەی ڕاڕەوی ماڵەکە لە نهۆمی دووهەمەوە خۆی دەخاتە خوارەوە و پاش چەند ڕۆژ تێپەڕین بەسەر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە گیان دەسپێرێت.
ئەمە کۆی ڕووداوێکی تراژیکە کە لە سێ دێڕ و نیودا کورت بووەتەوە و زۆربەی میدیا کوردی و فارسییەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان پەرژانە سەری، بەڵام هەم مەرگی شلێر و هەم کاردانەوەی کۆمەڵایەتی لە ناو شەقام و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەم ئەو شیکاری و هەڵوێستە سۆزئامێز و ئینسانییانە بە پێوەری کۆمەڵگایەکی نەریتی و ئایینی هەڵگری شیکاری و وردبوونەوهی زیاتر‌ن.
له و ئاوەڵناوانەی کە درانە پاڵ ئەم خاتوونە “شەهید” و “قارەمان” بوو. شەهیدی ڕێگای پاراستنی شەرەف و کەرامەتی خۆی و بنەماڵە و خێزان و لە قەوارە گشتییەکەیدا کۆمەڵگا و بەها و نەریتەکانی. ئەگەر خۆمان بخەینە جێگای شلێر و بە شێوەیەکی ڕێژەیی خەیاڵی ئەو چەند خولەک و چرکەیەی پێش هەڵاتن و خۆبەردانەوەی لە پەنجەرەکەوە بکەین، دەشێت بیر لەم خاڵانە بکەینەوه کە پێدەچێت بە زەینیدا هاتبێتن‌:
1-جەستەی من تەنیا هی مێردەکەمە و هێمای پیرۆزی و کەرامەتی منە لە ناو کۆمەڵگادا، برا و باوک و خزم و کەسوکار ئەم شەرمە هەرگیز قبووڵ ناکەن.
2-نابێ پیاوێکی زۆڵ و خوێڕی لەم پلانە گڵاو و پیسەیدا سەرکەوێت و من ببم بە ئامرازی شەهوەت و حەزە پیسەکانی ئەو.
3-منداڵەکانم لەگەڵمە و نابێ بە هیچ شێوەیەک جەستەی من لەدەرەوەی بازنەی پیرۆزی دایکایەتی هیچ وێنە و وێنایەکی دیکەیان بۆ درووست بکات.
4-مەرگ باشترە لە ژیانی سەرشۆڕی واتە ژیانێک کە کۆمەڵگا و نەریت نەفرەتی لێ بکەن توورێک ناهێنێت.
5-مردنم بەم شێویە لە لای خواش ڕەنگە پاداشتی هەبێ.
6-ڕەنگە لێرەوە کە دەکەومە خوار نەشمرم و خۆم ڕزگار کردبێت، ڕزگارییەکی نیوە و ناتەواو لە دەست پیاوێکی دەستدرێژیکاری زۆڵی شەهوەتپەرست بەرەو ئەگەری قبووڵکردنی کۆمەڵگایەکی نەریتی-ئایینی بە وەسواسێکی تایبەت لە تێڕامان لەسەر تابۆ و بڤە و کۆنەچەشنەکان بە تایبەتی کۆنەچەشنی ژن، شەرەف، تابو و ئابڕوو و حەیا و…سەربەرزی و سەرشۆڕی و …
هەموو ئەم ئەگەر و شیمانانەنەی کە پێدەچێت بەر لە بازدان لە پەنجەرەکەوە لە مێشکیدا هاتبێتنە ئاراوە دەشێت لە زەینی ئەم خانمەدا بە خێرایی و بە شێوەی وشیار و تەنانەت بە بێ پۆلێنبەندییەکی دیار هاتبێتە ئاراوە و ئەگەر وابێت تەنیا یەک شتمان بۆ دردەکەوێت کە ئەویش ئەمەیە کە ژن لە کۆمەڵگایەک بە بەها نەریتی و ئایینییەکانەوە لە هەموو لایەکەوە ژیانی گەمارۆ دراوە، ژیان لێرەدا خۆی لە خۆیدا هیچ بایەخ و گرینگییەکی نییە وەکوو ئەوەی مرۆڤ یان ئینسانێک دەبێت هەیبێت ئەمە لەم چوارچێوەیەدا بێگومان تەنیا ژن ناگرێتەوە بەڵکوو پیاوانیش لەخۆ دەگرێت، واتە لێرەدا ئینسان تا کاتێک ژیانی جێگەی بایەخ و پارێزراوە کە لە چوارچێوەی بەها و بایەخە کۆمەڵایەتی و نەریتییەکانی کۆمەڵگایەک بێت و میتافیزیک و هەیمەنە و سامی ئەم بەهایانە بە ڕادەیەکە کە کەسی گەمارۆدراو بەم بەهایانە لەنێوان مەرگ و ژیانێکی سزادەرانە و پڕ قسە و قسەڵۆک و نەفرەتلێکراو، مەرگ هەڵدەبژێرێت و ئەمە کارەساتێکە کە نەک (گ.ق) وەکوو دەستدرێژیکار و تاوانبار بەڵکوو هەموومان بە شێوەیەک لە شێوەکان تێیدا بەشدارین، بۆچی؟ چون یان بە ڕادەی پێویست لەم بەها و دیسیپلینە کۆمەڵایەتییانە بیرمان نەکردووەتەوە یان هەوڵێکی وەهامان نەداوە کە بیگۆڕین و لە کاتە ناسک و پڕ تەنگەژەکانی دووڕیانی نێوان ژیان (بە هەموو ئاوەڵناو و ئەگەرەکانییەوە) و مەرگ هەڵبژاردنێکی دوور لە ترس و ئازاد بکات تاکوو یاسایەکی دادپەرەوەر (ئەگەر هەبێت) چارەنووسی یەکلایی بکاتەوە و مرۆڤ و ئیینسانی ئێمە ئارەزووی زیاتری بەرەو مەرگ نەجوێت و پشت نەکاتە ژیان. دەشێت ئەم پرسیارە بنەڕەتییە بکەین کە چ سیستەم یان چ چوارچێوە و پەکەیجێک لە بەها و بایەخە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای ئێمەدا زاڵە کە مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی پشت بکاتە ژیان؟ گومان لەوەدا نییە کە بەها نەریتی و ئایینییە کۆنباو و داخراو و تەسک و تەنگەبەرەکان ئەمەیان درووست کردووە.
ئەم کەلتوورە داخراوە ئێمە بە هەستی گوناهکردن و تاوانباربوون گەورە دەکات و هانمان دەدات لە گوناهی زیاتر و تاوانی گەورەتر خۆ ببوێرین هەر بۆیە جۆرە فۆبیایەک لە ئێمەدا فوو تێ دەکات کە لە کاتی خۆیدا دەتەقێتەوە و هەم پریشکی بەر خۆمان دەکەوێت و هەم بەر کۆمەڵگا! ئەم ڕووداوە تراژیدییەی مەریوان لە هەر قوژبنێکی گۆی زەوی بێت تاوانە و دەستدرێژییە و کارێکی دوور لە ئەخلاقە بەڵام بەرەو مەرگ بردنی “خود” لە هاوکێشەیەکی سامناک و تاونبارانەی ئاوا بە شێوەی ڕەمزی ئێمەی هاوزمان و هاونەتەوە و هاوڕەزگەز و ناهاوڕەگەز بە بەرپرسیارێتی و دەرەوسەتی ئەخلاقیی ئەم مەرگەوە دەگلێنێت. ئەگەرچی دوان و هەڵوێستەکردن لەسەر ئەم بابەتە هەمدیس بەهۆی ئەو نەریت و تابۆ توند و ڕەقانەی کە لە کۆمەڵگادا زاڵن ئاسان نییە، زیگمۆند فرۆید، دەرووناسی نەمسایی لە نامیلکەی “ئەندێشگەلێک شیاوی ڕۆژگارانی شەڕ و مەرگ”دا دەڵێت دوو شت لە ڕۆژاوا بەردەوام تابۆیان لەسەر بووە کە قسەیان لەسەر نەکرێت یەکەمیان مەرگ و دووهەمیشیان سێکس! ڕاستە دەسدرێژی سێکس نییە بە مانا باو و نۆرماڵەکەی بەڵکوو بنپێکردنی سنووری جەستەی ئەویدییە بۆ ئارەزوویەکی سیکسی واتە سێکسێکی توندوتیژانە و توندئاژۆیانەیە کە دوورە لە هەر جۆرە ڕەزامەندییەکی دوو لایەنە و هیچ چێژ و خۆشییەکیشی بەدوادا نایەت واتە بە گشتی لە مەساحە و پانتای سێکسدا دەخوێنرێتەوە. ئێمە کە ئێستا لەسەر ئەم کەیسە قسە دەکەین هەم لەبەرانبەر مەرگ داین و هەم لەبەرانبەر جۆرە سێکسێکی توندوتیژانە و ناتەندرووست کە دەچێتە خانەی دەستدرێژی و تاوانەوە. هەر بۆیە بەر لەوەی قوربانی و قارەمان دیاری بکرێت دەبێت بنەماکانی ئەو یاسا و پێکهاتانە بخوێنرێتەوە کە ژیان و مەرگ و ئەخلاق و ئازادی و چەمکە پەیوەندیدارەکان بەمانەوە پێناسە دەکەن. لە ئاستە گشتییەکەیدا کە لە دیمەنی دووهەمدا زیاتر و بە گێرانەوەیەکی دیکە دەیخەمە ڕوو زیاتر بۆمان دەردەکەوێت بۆچی ئێمە بەرپرسیارین لە ئاستی مەرگێکی تراژیکی ئاوەها!

دیمەنی دووهەم تراژیدیا بە تامی ژیان
با لێرەدا شیمانە و ئەگەرێکی دیکە بخەینە بەردەم ڕووداوەکان و بە شێوەیەکی گریمانەیی ئەو واقیعە تاڵ و تراژیکە بە جۆرێکی دیکە بگێڕینەوە کە کەسایەتی قوربانیمان تێیدا بەرەو مەرگ ناڕوات و دێتەوە بەرەو ژیان، بەرەو باوەشی منداڵەکان و ئامێزی مێردەکەی و کۆشی ژیان. لێرەدا ئێمە ناتوانین بڵێین له و دیو ئەو دەرگایەوە یان ئەو پەنجەرەیەوە کە شلێری ڕاستەقینە خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و مردووە، چی ڕووی داوە، ئەگەرچی وەکوو وتم لەوەی یەکەمیان ڕاستی و حەقیقەتی ڕووداوەکە خاڵی کۆتایی لەسەر ژیان و مانی قوربانییەکە داوە، بەڵام لە شلێری گریمانەکراودا کە لە دەرگا دێتە دەرەوە و ڕێگەی ماڵ دەگرێتە بەر چ دەخێنرێتەوە؟ واتە دەشێت بپرسین چ داوەری و قەزاوەتێکی لەسەر دەکرێت؟ ئەگەر کەسێک لە گەڕەک کە تۆزێک ناسیاوێتی لەگەڵ بنەماڵەی ئەوان و کەسی دەستدرێژیکار هەبایە چ لێکدانەوە و شیکارییەکی دەکرد کە ژنێک بە تەنیا لەگەڵ دوو منداڵی بچووک بە شپرزەیی یان هەڵەداوان لە دەرگای ماڵێکی بێگانە دێتە دەرەوە؟ ئایا پاش ئەم قەزاوەتکردنە تەنیا لای خۆی دەیهێشتەوە یان بە ناوی شەقام و قاوەخانە و کۆمەڵگادا بڵاو دەبوویەوە پاش ماوەیەک؟ و ئایا کۆمەڵگا پشتی دەکردە ئەم قسەڵۆکانە یان پەرەی پێ دەدا؟ ئەگەر تۆزێک بیر بکەینەوە و ئەزموونی ژیانمان بکەین بە سەرپشک وەڵامی ئەم پرسیارانە ڕوونن.
با وا گریمانە بکەین هیچ ڕێبوارێک ئەم ڕووداوە نابینێت، بەڵام ئایا پاش ماوەیەک بکوژ (گ.ق) هیچ بوختان و درۆیەکی بۆ حەیا و شەرەفی ئەو قوربانییە ڕێکنەدەخست؟ ئایا پاش درۆ و دەلەسە و بانگەشەی بێبنەما خەڵک دیسان نەدەکەوتە قەزاوەت و داوەریکردن و ژیانی قوربانیان هێندە تاڵ نەدەکرد کە دیمەنی یەکەمی لاوە درووستر و ڕاستەڕێی ڕزگاری مەرگ باشتر لە ژیان ببینێت؟ واتە دۆخێ کە مەرگ دەبێتە هۆی ڕزگاریی لە ژیانی تاڵ، ئەم تابۆپەرستییە تانوپۆی هەردوو دیمەنەکە دەتەنێت واتە لە پێکهاتێکی کەلتووری ئاوەهادا ژیان خۆی لە خۆیدا بایەخێکی ئەوتۆی نییە بەڵکوو شێوازی ژیان و پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگا و نەریت دەبێت به پێوەر نەک گیانی مرۆڤ خۆی وەکوو بابەتێکی جودا و یەکە و سەربەخۆ، لێرەدا ژیان و مەرگ سنووریان زۆر ناسک و تەسک دەبێتەوە و لەنێوان چەمکی “قوربانی” و “قارەمان”دا ململانێ و کایەی پێدەکرێت، چەمکی قارەمانێتی و شەهادەت بەرهەم دێت کە نەک تەنیا هیچ خزمەتێک ناکات بە تێگەیشتنی ئێمە لە ڕاستیی تاڵی یاسا نادادپەرواەرانەکانی دەسەڵات دەرهەق بە ژن و لە نەریت و دابی پیاوسالارانە دژی ژن بەڵکوو دەمانخاتە دۆخی ڕێز و تەقدیسکردن و پیرۆزاندنی مەرگ، واتە کەلتووری مەرگدۆستی دیسان دەکەوێتە خزمەت بەرهەمهێنانی چەمک و زاراوەی خۆی و بە خوێن و تەرمێکی تازەوە دەچێتە میحراب و لەوێوە کۆمەڵگا بە شێوەی وشیار و ناوشیرا ئاڕاستە دەکات! بەپێی بەها و پێوەرەکانی نەک بۆ ڕێزگرتن لە ژیان و زیندەگیی مرۆڤ وەکوو مرۆڤ.

دیمەنی سێهەم هیوا لەنێوان ژیان و مەرگدا
دیمەنی سێهەم لە ئاستی کۆمەڵایەتی و خۆپیشاندانی سەردەمیانە و پڕ لە ڕێز و حورمەتی شارێکی پڕجوولە و جۆش و خرۆشی وەکوو مەریواندا خۆی دەردەخات، کۆمەڵێک خەڵکی زۆر لە ژن و پیاو و کچ و کور لە تەمەنگەلی جۆراوجۆر و جیاواز‌ بەشدارییان کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی ئەم کارە و داواکاری سزادانی تاوانبار بە توندترین شێوە بوون، لەم نێوانەدا دروشمەکانی (ئێمە هەموو شلێرین، خوێنی شلێر ئەسێنین، ) (ئێمە ئەمنیەت و ژیانێکی دوور لە مەترسیمان دەوێ، ) (مەریوان گشت شلێرە بۆیە ئاوا دلێرە) و…بیست.
مەریوان هەمیشە لەم جۆرە چالاکی و مافخوازی و حەقخوازیانەدا پێشەنگ بووە بەڵام ئەمە به و مانا نییە کە دەلالەتی کردەوە و دروشمەکان هیوای گۆڕانێکی بنەڕەتی بە گوێی ئێمەدا بدەن، به و مانایە نییە کە کۆمەڵگایەکی نەریتی ژن و ژیان وەکوو خۆی و “فی النفسە” دەبینێت بەڵکوو دلێربوونی شلێر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی شارێکی تابۆپەرست و بەهاتەوەری وەکوو مەریوانە یانی وەکوو زۆربەی زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تابۆپەرست و کۆنباوە، ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی مافی ژیان نەک بەپێی بەها و تەوەر و بایەخەکان بەڵکوو بەپێی ئینسانبوونی خودی ئینسان ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە و سەرەتاش بگاردن و تێپەڕینە له و پێکهاتە تابۆپەرست و بڤەدۆستە کە کۆی بوون و ژیانی دەروونی و سایکۆلۆژیی ئێمەی تەنیوەتەوە، پاشان هەوڵدان بۆ گۆڕین و سەقامگیرکردنی یاسایەک کە یاسا و ژیانی مرۆڤ هاوسەنگ و هاوتەریب بن و مانەوەی یەکتری گەرەنتی بکەن و هیچ بەهایەک جگە لە ئینسانبوون و ڕێز لە ئینسانبوون پێوەریان نەبێت، بۆیە لە کۆتاییدا دەشێت بپرسین دادوەری گشتی لە مەریوان کە بەڵێنی لەسێدارەدانی بکوژ و تاوانباری بە خۆپیشاندەران و خەڵکی چالاک و لەخۆبردووی مەریوان داوە بەم کارە ڕێگر دەبێت لە نەهاتنەئارای دووبارەی دۆخگەلی ئاواهی؟ ئایا باشتر وانییە لە سەرەوە و لە بنەوە یاسای ڕێزگرتن لە ژن دەسکاری بکرێت و لە یاساکاندا دوو ژن هاوتای پیاوێک دانەنرێت و لە بەشی میراسدا پشکی کەمی بە نیسبەت براوە بەرنەکەوێت و دەیان بڕگەی یاسایی دیکە کە ژن تەنیا لە بازنەی جێندەر و جەستە و خەیاڵی سیکسی و گوناهئالوودە دەبینێت؟ وەکوو هەندێ لە چالاکانی فیمینیست و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان بە درووستی لە بەیاننامەیەکدا باسیان کردووە یاسای دەوڵەتی و نەریتی پیاوسالاریی هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم دۆخە و بە گۆڕینی دەمامک و مەکیاجکردنی ئەم دوو فیگور و دەرکەوتەیە هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت تەنیا مەرگ و شێوازی مردنی شلێرەکانی دیکە دوادەخرێت![1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 656 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هەمەجۆرە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 26-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 27-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 26-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 656 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,474
وێنە 106,577
پەرتوک PDF 19,270
فایلێن پەیوەندیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!