پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژن لە جیهانبینیی شێرکۆ بێکەسدا 01
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژن لە جیهانبینیی شێرکۆ بێکەسدا 01

ژن لە جیهانبینیی شێرکۆ بێکەسدا 01
ژن لە جیهانبینیی شێرکۆ بێکەسدا 01
حسێن محەمەدزادە
وەرگێڕان: سپێدە ساڵحی

$ئاماژە$
ئەگەرچی دۆخی ئێستای ئەدەب بە گشتی و شیعر بەتایبەتی لە کزییەکی مێژوویدایە، ئەمەش تایبەت نییە بە جوگرافیای کوردستانەوە، بەڵکوو لە هەر شوێنێکی دونیا بەپیی زەمینە و کۆنتێکستەکەی ئەم حاڵەتە مانای خۆی وەردەگرێت، بەڵام ئەدەب بە گشتی و دیسان شیعر بە تایبەتی خەزێنەیەکی بێکۆتا و نەمرە لە دونیای مرۆڤ لە شوێن-کات و دۆخە جۆراوجۆر و جیاوازەکاندا. ئەمە بۆ ئێمەی کورد لە زۆر ڕووەوە گرینگ و چارەنووسساز بووە. چونکە بەشێکی زۆری مێژووی نووسراوەیی و تەنانەت زارەکیش شیعر بووە، ئێمە ڕەنگە هله و ڕووەوە نەتەوەیەکی جیاواز بین و ڕۆح و خەیاڵدانی شیعریمان چەند قاتی نەتەوەکانی دیکە بێت. گرینگە بیر لەمە بکەینەوە کە شیعر لە ناو دونیای کورددا نەک تەنیا پارێزەری زمان و خەون و کەڵکەڵە وجوودییەکانی بووه، ‌ بەڵکوو لە زۆرێک لە قۆناغە مێژووییەکاندا بەشێکی دانەبڕاوە بووە لە شاخ و خەبات و شۆڕش. بە هەمان ڕادە کە شیعر خانەی بوون و وجوودی کورد بووە بەهەمان ئەندازەش مەتەرێزی بەرگری و خەبات و لانکەی شۆڕش و خەونگەی ڕزگاری و سەربەستی بووە. لێرەدا پەیوەندی مێژوویی و دانەبڕاوەی ئەدەب و شیعر و کۆمەڵگا و ڕووداوەکان دیارتر و زەقتر دەبێت. ئێمە ئەگەر لە سەردەمی شیخ مەحموودی نەمرەوە تاکوو قۆناغی ڕاپەڕینەکەی ساڵی 91ی باشووری کوردستان بهێنینە بەرچاوی خۆمان زیاتر دوو ئاڕاستەی زاڵی نووسین دەبینی یەکیان شیعر و ئەویتریان پەخشان و هەواڵ و ڕاگەیاندن. کە شیعر بەردەوام ڕۆڵە زێڕین و درەوشاوەکەی پاراستووە و لەگۆ نەکەوتووە. ئەم ئامادەییە هەمیشەییەی شیعر لە هەموو جومگەکانی ژیانی ئێمەدا وایکردووە شیعر تەنیا وەکوو بابەتێکی جوانیناسانە وئەدەبیی ڕەها نەبینرێت و نەیخەینە ئەو داوەوە بەڵکوو ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، سیاسی، فیکری و مەعریفیشی لێ هەڵبهێنجین و سەرنجیان بدەینیت. ڕەنگە ئەگەر شێرکۆ بێکەس هەموو ئەم شیعرانەی کە نووسینی بە زمانی فەلسەفی یان زانستی بنووسایات بیرداڕێژێکی بواری ئازادی و ناسیۆنالیزم و کۆمەڵناسی بێت بەڵام به و حاڵەش به و مانایە نییە کە جیهانبینیی شیرکۆ له و لایەنانەوە لە شیعرەکانیدا دەرنەهێنین و جیهانبینیی نەخوێنینەوە. هەر کۆمەڵناس و مێژوونووس و تۆژەرێک بە بێ زاڵبوون بە سەر شیعر و ئەدەبی کوردیدا هیچ ڕەهەندێکی کوردناسی، نەتەوەسازی، شوناسدۆزیی و…بۆ دەرناکەوێت، ئەو ڕەهەندانەی کە لێرەدا بەشێکیان شی کراونەتەوە و دەکرێت وەکوو میتۆد و ڕێچکەیەک بۆ شاعیرانی دیاریتری نەتەوەکەمان ڕەچاوی بکەین و ئاسۆی”کوردناسی” فراوانتر و پان و بەرینتر بکەین. جیهانی ئەدەبی ئێمه بە ڕادەیەکی پێویست‌ هەم فەلسەفەمانە و هەمیش کۆمەڵناسی و بوونناسیمان و نابێت تەنیا وەکوو چێژ و قسەی بە بریق و باق پێناسەی بکەین و بیخوێنینەوە. لێرەدا و لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵ دراوە تێڕوانینی فیکری شاعیرێکی گەورەی کورد بۆ ژن، ئازادی، کۆمەڵگا و جیهان بەم توخمانەوە بخرێتە بەر باس.

$پوختە$
شێرکۆ بێکەس یەکێک لە شاعیرە ناودارەکانی کوردە کە زیاتر لە چل بەرهەمی ئەدەبی له درێژەی پەنجا و پێنج ساڵ تەمەنی ئەدەبی خۆیدا نووسیوە. شیعری شێرکۆ چیرۆکی ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕەنج و تێکۆشانی مرۆڤی کوردە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی دەوڵەتی داگیرکەر و زاڵمی ئێراقدا. ئەو لە شیعرەکانیدا پەرژاوەتە سەر کۆمەڵێک بابەت و مژاری جیاواز و جۆراوجۆر کە یەکێک لەوانە ژن و پرسی ژنانە. ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە گەڕانە بەدوای نواندنەوەی ژن لە شیعری ئەم شاعیرەدا. بنەما تیۆرییەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕوانگەی “نواندنەوە”وە وەرگیراون. میتۆدی بەکارهێنراو لەم لێکۆڵینەوەیەدا شیکاریی ناوەرۆکە لە ڕووی چۆنێتییەوە. کۆمەڵەی ئاماریی لێکۆڵینەوەکە لەخۆگری کۆمەڵەی دیوانە شیعرەکانی شاعیرە لە هەشت بەرگدا‌ کە لە ساڵی 2009 چاپ کراوە. بۆ دڵنیابوونەوە لە تێگەیشتنی درووست و تەواو لە ناوەرۆکی شیعرەکان دوو بەرگی لە پەڕتووکەکانی دیکەی واتە پەڕتووکی (بیرەوەرییەکانی شێرکۆ) و هەروەها پەڕتووکی (955 دەقیقە لەگەڵ شێرکۆ بێکەس) یش لێک دراونەتەوە. ناوەرۆکی بەرهەمەکان ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە ژن یەکێک لە بابەت و مانا بەردەوام و ئامادەکانە لە شیعری ئەم شاعیرەدا. لە بەرهەمەکانی شێرکۆدا ژن لە حەوت وتەزا و سەرچەشنی وەکوو دایک، هاوسەر، یار، هاوڕێ، شۆڕشگێڕ، پرسی کۆمەڵایەتی و ئینسانی نوێندراوەتەوە و پیشان دراوە. شیعرەکانی ئەو لێوان لێون لە هەستی جوان، دەرد و ئازاری ژنان و هاودەردی و هاوخەمی لەگەڵ ژنان. وێنەی ژن لە ڕوانگەی شاعیرەوە لە هەموو ڕوویەکەوە ئەرێنی و ئینسانییە و کەمتر سەرنجی ڕەهەندە نەرێنییەکانیان دراوە. ئەو یەکێک لە ئەرکەکانی هونەر دیاریکردنی هەڵوێست بەنیسبەت مافەکانی ژنان دەزانێت و لە هەمان کاتدا باوەڕی وایە پێگە و جێگەی ژن لە هەر وڵاتێکدا پیشاندەر و سەرچەشنی گەشەسەندنی ئەو کۆمەڵگایەن.

$پێشەکی و کردنەوەی بابەت$
شیعر یەکێک لە یەکەمین دەسکەوتەکانی مرۆڤە لە پانتای دەربڕیندا‌. بووتیقا بەپێی پێناسە “ناسیاوی¬سڕینەوه”‌یە لە وتار و قسەکردندا. واتە خستنەڕووی دەربڕینێک کە جیاواز بێت لە دەربڕین و ئاخاوتنی ئاسایی ڕۆژانەی خەڵکیان تەنانەت شاعیران و نووسەرانی پێشتر. لەم ژانێرەدا خەمڵاندن و بریقەدارکردنی قسە بە مەبەستی ناردن و گواستنەوەی پەیامە بۆ بەرانبەر‌. لەم پڕۆسەیەی پەیوەندیدا نووسەر ئامانجێکی هەیە تاکوو پەیامێکی دیاریکراو بگەیەنێتە بەردەنگێک. ئەم گەیاندنی پەیامە لە ئاست و ڕووبەرێکدا سنووردار ناکرێتەوە و بە درێژایی ژیانی مرۆڤ بەشێک لە مێژووی زارەکی و نووسراوەیی کە لە ڕیگەی شیعرەوە گوازراوەتەوە.
شیعر تەنیا زەینییەتێک نییە بەڵکوو ڕەگ و ڕیشەی لە واقیع و ڕاستییە دەرەکییەکان و زەمینە کۆمەڵایەتییەکاندایە. (شیعر لە زمانی یۆنانیدا بە مانای درووستکردنە) . نواندنەوەش هەمان درووستکردنە. بە دەربڕینی ئەمڕۆییانە شیعر جۆرێک نواندنەوەیە‌ لە ڕیگەی زەین و زمان‌. لەم نواندنەوەیەدا وێنەیەکی دیکە لە شتەکان، کەسەکان و ڕووداوەکان درووست دەکرێت. ئامانجی ئەم گۆڕانکارییە لە دەربڕیندا گۆڕان و کاریگەریدانانە. لە ڕاستیدا نواندنەوە ئاوێنەی سرووشت نییە و هەندێ جار بەشیوەی بژاردەیی دێتە ئاراوە کە ڕەنگە بەهۆی خواستی دەسەڵات و بەرژەوەندییە تاکەکەسی و گرووپییەکان بێت. ئەم نواندنەوەیە ڕەنگە بابەتێک بچووک یان قەبە، دزێو یان جوانتر لە واقیع بنوێنێتەوە و پیشانی بدات. لەم نواندنەوەیەدا ڕەنگە بابەتێک بسڕدرێتەوە و بابەتێکی ساختە و کۆپی لە جێگەیدا دابنرێت. ژن و سرووشت لە مژار و بابەتە هەمیشەییەکانی ناو دونیای ئەدەب و هونەر بوونە. لەم نواندنەوەیەدا پێگەی ژنی ئایدیال لە شێوەگەلی جۆراوجۆر، هاوشان و هاوسان لەگەڵ پیاو یان ناهاوسان و کەمتر لە پیاو دیاری کراوە و وێنەی بۆ کێشراوە و نوێنراوەتەوە.
ژیانی مرۆڤ بە بێ ئامادەیی دوو ڕەگەزی ژن و پیاو بێمانایە. سەرەڕای هەڵچون و داچوون و گۆڕانکاریی دیالیکتیکی نێوان پەیوەندییەکانی ژن و پیاو، پیاو بە بێ ژن و ژن بە بێ پیاو تاکوو ئێستا نەیتوانیوە درێژە بە ژیان بدات؛ بەڵام ئەو هاوڕێیی و پێکەوەبوونە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لارەسەنگ و ناهاسەنگ و بە دەربڕینێک هەڵگری جۆرێک ناتەواوی یان جۆرێک پاشکەوتوویی بووە. لە ڕاستیدا ژنان وەکوو ئەندامێکی سەرەکی و ژیانەکی کۆمەڵگا لە بەشێکی زۆر لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێگە و پێگەی شیاو و ڕاستەقینەی خۆیان پێ نەدراوە. ئەم بابەت و پرسە لە سەردەمی ئەمڕۆدا وەکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کلتووری و سیاسی پێناسە دەکرێت و هەر بۆیە ئاست و ڕادەی (ئازادی و یەکسانیی ژنان لە هەر کۆمەڵگایەکدا وەکوو پیشاندەر و سەرچەشنێکی گەشەسەندن سەرنجی دراوەتێ) .
شیعر وەکوو یەکێک لە ژانێرە ئەدەبییەکان بەنیسبەت پرس و بابەتەکانی ژنانەوە بێدەنگ و بێلایەن نەبووە. (ئەدەب کە پەیوەندییەکی دوولایەنەی لەگەڵ کۆمەڵگا هەیە ڕۆڵ و پێگەی کۆمەڵایەتی ژن تێیدا ڕەنگ دەداتەوە) . بەڵام ئەم ئامادەیی و ڕەنگدانەوەیە هەمیشە ئاوێنەی جیهانی واقیع نەبووە و وێنەگەلێکی جیاواز لە ژن لە پانتای ئەدەبدا ڕەنگی داوەتەوە. شاعیرەکان بەپێی سەلیقە و بارودۆخی کۆمەڵایەتی خۆیان وێنەگەلێکی جیاوازیان لە ژن نەخشاندووە. (هەموو شاعیرانی گەورەی مێژو بەشێوەیەک بیرمەندانێکی گەورە بووگن) .شێرکۆ بێکەس (1940-2013) یەکێک لە شاعیرانی هاوچەرخی کوردە کە ڕووداوەکان، گۆڕانکاری و ئاڵووگۆڕە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە بەرهەمەکانیدا دەورێکی سەرەکی و دیاریان هەیە. ئەو شاعیرێکی دەردەدار و دەرەوەستە کە بەشێک لە شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جۆراوجۆرەکان و خوێنەرانێکی زۆری لە هەموو دونیادا هەیە. شێرکۆ نەک تەنیا بە شیعر و دەربڕین بەڵکوو بەشێوەی کردەکی و پراکتیکیش خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی کردووە. شێرکۆ بە سیمایەکی جیهانیی لە پانتای کەلتووردا یەکێکە لە پیتۆڵ و هەڵکەوتووەکانی سەردەمە، یەکێکە لە کەلتوورساز و بیرداڕێژەکان و یەکێکە لە گێڕەرەوەکانی خەونی مرۆڤی هاوچەرخ.
نواندنەوەی ژن لە شیعری ئەم شاعیرەدا لە چەندین لایەن و ڕووەوە جێگەی شیکاری و لێکدانەوەیە. چون شێرکۆ بە درێژایی ژیانی یەکێک بووە لە داکۆکیکاران و بەرگریکەرانی مافی ژنان و (ئێستاش کچێک نیشتمانمە) (2015ز) و (ژن و باران) (2016ز) ی تەرخان کردووە بۆ‌ پرس و بابەت و کێشەی کۆمەڵایەتیی ژنان. ئەو لە پێشەکیی پەڕتووکی ملوانکەدا دەڵێت ملوانکە پەڕتووکی ژنە. پەڕتووکی جیهانی خۆڵەمیشی و لێوان لێو لە ڕەنج و ئازار و هاواری ئەوانە، چ لەم وڵاتەدا و چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕەشدا. پەڕتووکە شیعری (خۆم ئەو کاتەی باڵندەم) (2002) ی پێشکەش بە دایکی کردووە. بەشێوەیەکی گشتی وێنەی ژن لە بەرهەمەکانیدا جۆراوجۆر و ڕەنگاڵەییە و بەردەوام لە گۆڕانیشدا بووە؛ واتە بە درێژایی زیاتر لە 55 ساڵ بەرهەمهێنانی ئەدەبی و داهێنانی زیاتر لە چل بەرهەمی شیعری، وێنەی ژن نەک لەم بەرهەمانەدا نەسڕدراوەتەوە بەڵکوو قووڵتر بووەتەوە. ئەم شاعیرە مەزنە لە ساڵی 2013دا کۆچی دوایی کرد و بەپێی وەسیەتی خۆی لە پارکی ئازادیی سلێمانیدا نێژرا.

ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە گەڕانە بەدوای وێنە و پێگەی ژن لە بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەسدا. بەهۆی ئەوەی کە شێرکۆ لە شیعرەکانیدا نەک تەنیا لە ژن بەڵکوو لەسەر ژنان قسە دەکات. ئەم لێکۆڵینەوەیە بە دوای دوو پرسیاری خوارەوەیە:-
1-ژن لە چوارچێوەی کام سەرچەشن و نموونەدا لە شیعری شێرکۆ ڕەنگی داوەتەوە؟
2-نواندنەوەی ئەم سەرچەشنانە لە شیعرەکانی شێرکۆدا لە ڕووی بەهاوە (ئەرێنی یان نەرێنی یان بێلایەنبوونەوە) چۆناوچۆنە؟

$پێشینەی لێکۆڵینەوەکە$
ئەگەرچی شیعرەکانی ئەم شاعیرە بۆ سەر زمانانێکی جۆراوجۆر وەرگێڕدراون و لەسەر بەرهەمەکانی ئیشی زۆر کراوە کە لە ڕاستیدا دەستپێگەیاندن و شیکردنەوەی ئەم بەرهەمانە بۆ لێکۆڵەر ناپێوڕێت. لەم لێکۆڵینەوەیەدا زیاتر سەرنج دراوەتە ئەو بەرهەمانەی کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی و بەشێوەی میتۆدیک و بەپێی شێوازێکی دیاریکراو نووسراون. ئەگەرچی بەشێوەیەکی دەستنیشانکراو لەبارەی نواندنەوەی ژن لە بەرهەمەکانی شیرکۆدا لێکۆڵینەوەیەک لەبەردەست نییە. ئێرانی و کەنعانی (2017) پەرژاونەتە سەر “ناوەرۆکسازی”ی لە شیعری شێرکۆدا کە کاریگەریی لە چیرۆکی پێغەمبەران وەرگرتووە و وتوویانە شێرکۆ لە شیعرەکانیدا ناوەرۆک و مانا ئایینییەکانی لەبارەی باس و پرسە کۆمەڵایەتی و ڕەخنەگرانەکان بەکار هێناوە. تەباری، پارسا و گوزەشتی (2018) لە کارێکی لێکۆڵینەوەییدا پەرژاونەتە سەر (ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە شیعری شێرکۆدا) . کۆمەڵەی ئاماریی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەو شیعرانەی شاعیر بوون کە وەرگێڕدراونەته ‌سەر زمانی فارسی و لە میتۆدی شیکاریی ناوەرۆک بۆ شیکردنەوەی بەرهەمەکان کەڵک وەرگیراوە‌. تۆژەران لەسەر ئەم بڕوایەن کە ڕژێمی بەعسی ئێراق هۆکاری ترس و تۆقان و ئازارێکی زۆر بووە له و وڵاتەدا و ئەم دەرد و ئازارەش لە بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەسدا وەکوو کوردێک ڕەنگی داوەتەوە.
پەشابادی (2017) لە توێژینەوەیەکی بەراوردکارانەدا لەژێر ناوی (خەیاڵی داهێنەرانە و وێنەسازیی لەسەر بنەمای خەیاڵی داهێنەرانە لە شیعری شێرکۆ بێکەس و مەحموود دەروێشدا) دەستی داوەتە بەرواردکردنی دوو بەرهەمی “مدیح الڤل العالی” دەروێش و دیوانی “دەربەندی پەپوولە”ی شێرکۆ بێکەس. میتۆدەی ئەم نووسەرە شیکاری-تەوسیفییە و بۆ درێژەدان بە کارەکەی لە هەر شاعیرێک شیعرێکی درێژی وەکوو نموونە هێناوەتەوە. لە ڕوانگەی ئەم لێکۆڵەرەوە کەڵکوەرگرتنی شارەزایانە و شاعیرانە لە خەیاڵ و خەیاڵکردن لە شیعری شێرکۆ بێکەسدا زۆر دیارتر و فرەڕەنگتر و پڕڕەنگترە بەنیسبەت شیعری دەروێش.مالمیر (2017) سەرنجی داوەتە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوه لەسەر‌ دوو مژاری خۆشەویستی و سیاسەت لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس و حەمیدی موسدیقدا. لە ڕوانگەی ئەم لێکۆڵەرەوە هەر دوو شاعیر لە بەرهەمەکانیاندا پەرژاونەتە سەر دوو بابەتی خۆشەویستی و سیاسەت بەڵام لەبارەی پرس و بابەتە سیاسییەکان موسدیق لە پاش کوودەتای 28ی گەلاوێژ بەشێوەی ناڕاستەوخۆ سیعری سیاسی نووسیوە بەڵام شێرکۆ بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاو لەم ڕووەوە جووڵاوەتەوە. هەروەها لە ڕەوتێکی مێژووییدا خۆشەویستی لە شیعرەکانی موسدیقدا پڕڕەنگتر و زەقتر بووەتەوە بەڵام لە بەرهەمەکانی شێرکۆدا ئەم تەوەر و مانایە لە هەناوی پرسە نیشتمانییەکاندا تواوەتەوە.
سەجادی (2017) لە وتارێکی لێکۆڵینەوەییدا پەرژاوەتە سەر (بەراوردکردنی تایبەتمەندییە شێوازناسانەکانی دوو ڕیبازی ڕوانگە و کفری بە سەرنجدان بە شێعرەکانی شیرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت) و لە ڕیگەی بەکارهێنانی بنەما تیۆریەکانی دوکتۆر سیروسی شەمیسا لە ڕووی زمانی، فیکری و ئەدەبییەوە لێکی داوەتەوە. دێلایی میلان و فەهری (2018) پەرژاونەتە سەر (لێکدانەوەی ڕەنگدانەوەی ڕەمزە ئوستوورەییەکان لە شیعرەکانی ئەحمەدی شاملوو و شێرکۆ بێکەسدا) . لە ڕوانگەی ئەم لێکۆڵەرانەدا هەر دوو شاعیر لە خزمەتی خواست و خەونی خەڵکی وڵاتەکیاندا بوونە و لە ڕەمزەکان بۆ دەربڕینی بابەت و پرسەکانی خۆیان کەڵیان وەرگرتووە. شاملوو لە ئوستوورە ئێرانی و جیهانییەکان و شێرکۆش لە ئوستوورە کوردی و جیهانییەکان کەڵکی وەرگرتووە. باخان ئەحمەد (2018) لە وتارێکی لێکۆڵینەوەییدا پەرژاوەتە سەر (لێکدانەوەی سێ تێم و مانای پیری، تەنیایی و مەرگ لە دوو شیعری ژمارە 19 لە دیوانی حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک و پاییز لەناو پاییزدای شێرکۆ بێکەس) و ناوەرۆک و کاکڵی ئەم سێ چەمکە و پەیوەندیی نێزیکیان پێکەوە بەتایبەتی بۆ بەردەنگانی شاعیر ڕوون کردووەتەوە. چەند لێکۆڵەری دیکە لە باشووری کوردستان لەوانە لوقمان ڕەئوف (2013-2015) پەرژاوەتە سەر شیکردنەوەی ڕەهەندە شیعرییەکانی شاعیر لە ڕووی چەمکە ئەدەبییەکان و لایەنی جوانیناسانە و ستاتیکییەوە.
لێکۆڵینەوەگەلێکی دیکە لە ئێران پەرژاونەتە سەر نواندنەوەی ژن لە پەند و مەتەڵە عەرەبی، کوردی و لوڕییەکان. کە لەم پەند و مەتەڵانەدا جێگە و پێگەی ژن یان نزم بووە یان لە هەندێکیاندا ئەرێنی بووە و لە هەندێکیشیاندا نەرێنی بووە. هیچ بەرهەمگەلێکی لێکۆڵینەوەیی لەبارەی نواندنەوەی ژن لە شیعری شێرکۆدا لەبەردەست نەبوون و سەرەڕای هەندێ ئەنجامی پەسندکراو، جۆرێک پێچەڵپڵووچی و لێڵی لە میتۆدی لێکۆڵەراندا دەبینرێت.

$بنەما تیۆرییەکان$
لەم لێکۆڵینەوەیەدا مەبەستی ئێمە پشتگوێخستنی بنەما تیۆریکەکانی کۆمەڵناسیی ئەدەب نییە کە دەپەرژێتە سەر پەیوەندی و هاوئاڕاستەیی و کاریگەریی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەدەب و ئەدەب لەسەر کۆمەڵگا. یان شیعر لە قەوارەی زمان و وەکوو هەڵگری پەیام و وەکوو کردەوەیەکی زمانی دەتوانێت بابەتێکی کۆمەڵایەتی بێت.
شیعر وەکوو ژانێرێکی ئەدەبی دەتوانێت لە چوارچێوەی (هونەر بۆ هونەر) و (هونەر بۆ کۆمەڵگا) پۆلێنبەندی بکرێت. لە ڕاستیدا تێڕامانی ئێمە لەسەر بەشی دووهەمە کە هەمان شیعری کۆمەڵایەتییە‌ و ڕەنگدانەوەیەکە لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان و زەینییەت و داهێنەریی هونەرمەند یان شاعیر. شێرکۆ شیعری خۆی بە پەیام و لە ڕاستیدا بە ئامرازێکی پەیوەندی پێناسە دەکرد. ئامرازێک کە تێڕوانین و جیهانبینیی شاعیر بەنیسبەت کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەخاتە ڕوو. ئامرازێک لە لە ڕێگەیەوە دەیەوێت گۆڕانکاری و ئاڵووگۆڕ لە تێڕوانین و گۆشەنیگاکاندا درووست بکات. “نواندنەوه”‌ یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکان لە خوێندنەوە میدیاییەکانە. نواندنەوە شێوە و ڕێگەیەکە کە نووسەر بە جۆرێکی تایبەت واقیع، ڕووداو یان کەسایەتییەکان پیشان دەدات و دەینوێنیتەوە. بەپیی پێناسە (نواندنەوە کۆمەڵە پڕۆسەیەکە‌ کە لە ڕێگەیەوە کردەوە مانادارەکانی شتێک یان هەڵسوکەوت لە دونیای ڕاستەقینەدا تەوسیف یان مانا دەکرێتەوە. لەم ڕووەوە نواندنەوە کردەیەکی ڕەمزداڕێژانەیە کە دونیایەکی جێی سەرنجی سەربەخۆ دەنوێنیتەوە) . نواندنەوە سیستەمێکە کە تێیدا هەناردەکەر، وەرگر، پەیام، دەسەڵات و شوناس جێیان گرتووە. نواندنەوە بزۆز و بگۆڕە. بە دەربڕینێکی دیکە نواندنەوە بە هیچ شێوەیەک بابەتێکی سرووشتی و بێلایەن نییە.
ناودارترین تیۆریداڕێژی بابەتی نواندنەوەی ئێستوارت هاڵە. ئەو بیردۆزە و تیۆرییەکانی نواندنەوە بەسەر سێ گرووپدا پۆلێنبەندی دەکات: نواندنەوەیی (Reflexive) ، بەئەنقەست (Intentional) و درووستکەران (constructive) ە. لە ڕوانگەی هاڵەوە ڕەهەندی درووستکەرانە (لەگەڵ تایبەتمەندیی گشتی و کۆمەڵایەتیی زمان) گونجاوە. لە تێڕوانینی هاڵدا نواندنەوە مانا دەدات بە واقیع؛ واتە نواندنەوە کارگە و مەعمەلی بەرهەمهێنانی مانایە. لە تێڕوانین هاڵدا (مانا بگۆڕ و ناجێگیرە، لە پەیوەندی لەگەڵ کات و لەگەڵ هێزدا) .هەر بۆیە نواندنەوە بابەتێکی دەسکردە کە هەڵگری کارکردە و دەکرێت بەکاری بهێنین‌. ئەگەرچی لە نیگای هاڵدا نواندنەوە بە ئاڕاستە و خواستی دەسەڵات‌ سەردەگرێت بەڵام لە تێڕوانینی ئێمەدا ئەم نواندنەوەیە (بە دەربڕینی مارکس) ڕەنگە لە شوێنێکدا وەکوو وشیاریی درۆ و ساختە و لە شوێنی دیکەدا وەکوو وشیاریی ڕزگاریکەر دەرکەوێت. شیعری کۆمەڵایەتی میدیایەکی مانادارە کە خوازیاری درووستکردن یان گۆڕان یان پاڵپشتیکردنە لە‌ گۆڕانێک‌. هەر بۆیە شیعر وەکوو میدیا هەڵگری هێز و دەسەڵاتێکە کە دەتوانێت لەسەر بەردەنگ و کۆمەڵگا کاریگەریی دانێت. ئەدەب وەکوو داهێنانی ئەدەبی دەتوانێت ڕەنگدانەوەیەک بێت لە کۆمەڵگا یان ڕەنگدانەوەیەک لە زەین و بیری نووسەر و یان ئەوەی کە لە دیالیکتیکی دۆخی کۆمەڵایەتی و مەبەستی نووسەرەوە هەڵقوڵابێت. ئێمە لێرەدا سەرنج دەدەینە ڕەهەندی سێهەم و هاودەنگ و هاونەوا لەگەڵ ئەدۆنیس پێمان وایە ( ( ئەدەب نەک تەنیا ئاوێنەیە بەڵکوو چراشە) .
لە بەشێک لە زانستی کۆمەڵایەتی و بە تایبەت ڕوانگەی فیمینیستی لەنێوان ڕەگەز (ڕەهەندی بوون) و جێندەرێتی (کەلتووری) جیاوازی هەیە. بەرگریکارانی مافی ژن دژی نواندنەوەی ژن لە هونەر و میدیادان. بیردۆزە فیمینیستییەکان کە لە چوار گرووپی سەرەکی پۆلێنبەندی دەکرێن لە خاڵێکا هاوبەشن و یەک دەگرنەوە و یەکدەنگن ئەوەش دۆخی نزم و نەوی ژنانه و ژێردەستەبوونیانە. هەموویان لەسەر ئەم خاڵە کۆکن کە سەردەستبوون و زاڵبوونی پیاوان دەگەڕیتەوە بۆ دەسەڵات و هێزی پیاوان. ڕەنگە ئەم دەسەڵاتە بگەڕێتەوە بۆ باری جەستە و فیزیۆلۆژیا، ئابووری، دەسەڵاتی سیاسی، کاریگەریی کۆمەڵایەتی یان کەلتووری. ژنە فیمینیستەکان پێیان وایە کە میدیا وەکوو بابەتێکی کەلتووری بێلایەن نییە و لە نواندنەوەی پێگەی ژن و پیاودا ڕۆڵ دەگێڕێت. ڕوانگەی هاڵیش ئێمە بەرەو ئەم ئەنجامە پەلکێش دەکات کە کەلتوور بێلایەن نییە. لە هەناوی کەلتووردا دەسەڵات خۆی حەشار داوە؛ و ئەم کەلتوورە لە پرۆسێسی بەرهەمهێنانەوەی بارودۆخێکدایە تا پێگەی خۆی بپارێزێت. یەکێک لە بوارەکانی نواندنەوە پەیوەستە بە شوناسی جێندەرییەوە. باسی نواندنەوەی ژن زیاتر لەسەر دەسەڵاتی کەلتووری وەستاوە کە دوو ڕەگەز بەپێی ئامانجەکانی خۆی دیاری دەکات. لەم لێکۆڵینەوەیەدا ئێمە بەدوای وێنەی ژن لە شیعری شاعیرێکین کە نەک لە پلەی دەسەڵات بەڵکوو لە مەتەرێزی بەرگری و سەنگەری خۆڕاگرییەوە شیعری نووسیوە.

$میتۆدی لێکۆڵینەوەکە$
میتۆدی ئەم لێکۆڵینەوەیە شیکاریی ناوەرۆکە. (شیکاریی ناوەرۆک میتۆدێکە کە دەپەرژێتە سەر لێکدانەوە و خوێندنەوەی بەڵگە و پەیامەکان و هەڵگری سێ تایبەتمەندیی بەرهەستبوون، ڕێکوپێکی و گشتییەتە) . شیکاریی ناوەرۆک لە ڕاستیدا میتۆدێکە بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆک و کاکڵی دەق کە بە دوو پێوەری “چەندایەتی و چۆنایەتی” ئەنجام دەدرێت.
(شیکاریی ناوەرۆک بەپێی چۆنایەتی هەڵهێنجانی ئەنجامەکانە بەپیی بوون یان نەبوونی تایبەتمەندی لە پەیامدا‌) . بە دەربڕینێکی دیکە شیکاریی ناوەرۆک بە مەبەستی لێکدانەوەی پەیامە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی مانا پەرەپێدراوەکانە. هەربۆیە شیکاریی ناوەرۆک بەپێی چۆنایەتی لەخۆگری پڕۆسەیەکی نەخشەبۆداڕێژراوە بۆ ئاڕاستەکردنی دەیتا و زانیارییە خاو و خۆنەگرتووەکان بەرەو بابەتەکان و پۆلێبەندیکردنانێک بەپێی هەڵهێنجان و ڕاڤە و شرۆڤەی متمانەپێکراو. لەم جۆرە شیکاری و لێکدانەوانەدا کە لەسەر بنەمای چۆنێتین ئامانج ئەوەیە کە کاریگەریی دەقە بەرمەبەستەکان لەسەر وەرگری پەیام (بیسەر، خوێنەر، بینەر) هەڵسەنگێندرێت و ئەمەش لەم ڕێگەیەوە دێتە ئەنجام کە لێکۆڵەر قورسایی بەهاتەوەرانەی چەمک و دەربڕین و ڕێکەوەندە بەکاربراوەکان لێکدەداتەوە و دەیژمێرێت. کۆمەڵگەی ئاماریی ئەم لێکۆڵینەوەیە لەخۆگری کۆمەڵەیەکی هەشت بەرگیی بەرهەمەکانی شاعیرە بە زمانی سەرەکی واتە زمانی کوردی. بۆ ئەم مەبەستە کۆی بەرهەمەکانی شێرکۆ لە چل بەرهەم (کە لە هەشت بەرگدا بڵاو کراوەتەوە) لێکدراوەتەوە. نموونەکان له ‌لێکۆڵینەوە‌ بەپێی چۆنێتیدا لەخۆگری دەقانێکی هەڵبژێردراوی دیاریکراون‌ کە دەتوانن پرسیارەکانی لێکۆڵینەوەکە بیچم بدەن. یەکەی ناوەرۆک لە لێکۆڵینەوە بەپێی چۆنێتیدا ڕەنگە وشە، ڕستە یان پەرەگراف بێت. لەم لێکۆڵینەوەیەدا لە هەر شوێنێک شیعرێک لەبارەی ژنان وتراوە یان ناوێکیان هاتووە خراوەتە بەر تیشکی ڕاڤە و شرۆڤە و لێکدانەوەوە.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا زیاتر سەرنج دراوەتە ناوی ژنان، ڕۆڵیان، ڕووداوگەلی پەیوەندیدار بە ژنان و کەسایەتییان. پاش کۆکردنەوەی و پۆلێنبەندیی شیعرەکان بە میتۆدی شیکاریی ناوەرۆک بەپێی چۆنایەتی نموونە و سەرچەشنە شیاوەکان لە بەرهەمەکانی شێرکۆدا هەڵهێنجراوە. هەر لەم میانەیەدا و بۆ دڵنیایی زیاتر لە تێگەیشتنی لێکۆڵەر دوو بەرگی ( (بیرەوەرییەکانی شێرکۆ) ) (2013) و ( (955 دەقیقە لەگەڵ شێرکۆ بێکەس) ) (2014) دیسان هەڵوێستەی لەسەر کراوە و لە لێکدانەوەی بابەت و مژارەکە لە قسە و باسی خودی شاعیر لەبارەی ژن نموونە هێنراوەتەوە.

$لێکدانەوەی بابەت$
بارستایی شیعرەکانی شێرکۆ زۆرزۆرە. شێرکۆ لەم بەرهەمانەیدا بەشێوەیەکی بەربڵاو باسی لە جوانیی ژن، بوێریی ژن، هاوڕێیەتی ژن و زوڵم و ستەمی پیاو دەرهەق بە ژن کردووە. لەم بەرهەمانەدا ناوی کەسایەتیگەلێکی بەهێز و ژنانی ناوداری جۆراوجۆر هاتوون کە بەشێکیان دانیشتووی باشووری کوردستانن و بەشێکیان لە وڵاتانی دونیادا بڵاو بوونەتەوە و دانیشتووی وڵاتە جۆراوجۆرەکانن. خاڵی هاوبەشیان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زۆر لەیەک دەچێت. ئەوان خاوەنی جوانی و ژانی هاوبەشن. زۆربەی ئەم ژنانە لەژێر ستەمی پیاوان و سیستەمە جۆراوجۆرەکانی نەریت و دەسەڵاتدان؛ و لە هەمان کاتدا بەشێکیان خەریکی خەبات لەپێناوی ئازادیدان. هەندێک لەم ژنانە هاوڕێیان و دۆستانی خودی شاعیرن.ژن لە شیعرەکانی شێرکۆدا لە ڕۆڵ و شێوەی جۆراوجۆردا دەرکەوتووە و ڕەنگی داوەتەوە کە بە گشتی دەکرێت بەسەر دوو بەشی ڕۆڵە نەریتییەکان و ڕۆڵە مۆدێڕنەکاندا دابەشی بکەین. لە بەشی نەریتیدا واتە ژن وەکوو یار و ژن وەکوو دایک لە هەمان ڕۆڵی سۆزامێز و خێزانیی کۆن بەڵام لە قەوارەیەکی نوێدا دەرکەوتووە و گێڕدراوەتەوە؛ بەڵام لە بەشی دیکەدا ژن خاوەنی ڕوخسارێکی دیکەیە. ئەو شۆڕشگێڕێکی مافخوازە کە بۆ ئازادکردنی نەتەوەیەک یان ئازادکردنی ژن خەبات دەکات. یان ژنێکە کە لەلایەن پیاوەوە ستەمی لێکراوە یان ئینسانێکە کە ماف و حەقەکانی پشتگوێ خراوە. لە تێڕوانینی شاعیردا باشترین پێوانە و پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی پێشکەوتوویی یان پاشکەوتوویی کۆمەڵگایەک سەرنجدانە بە پێگەی ژن له و کۆمەڵگایەدا‌.
شێرکۆ لە شیعرەکانیدا دەستی نەداوەتە وەسفکردنی تایبەتمەندییەکانی لەش و ڕەفتاری ژن و دایک و خۆشەویستی بەڵکوو لە ڕێگەی نواندنەوەوە پەرژاوەتە سەر نەخشاندنی وێنەیەکی ئەرێنی لە جوانی و تواناییەکانی ژنان و کێشەکانیان. بە دەربڕینێکی دیکە شێرکۆ ناجوانییەکان، دزێوی و ئاکارە نەرێنییەکانی ژنانی نەنواندووەتەوە و باسی نەکردووە. شێرکۆ لەبارەی ژنانێکی زۆر شیعری وتووە کە لێرەدا بە شێوەیەکی تیۆریک لە چوارچێوەی حەوت نموونە و سەرچەشندا پۆلێنبەندی کراون.

1-ژن وەکوو دایک.
یەکێک له و وێنانەی کە شیعری شاعیردا دیارە وێنەی دایکی شاعیرە. شێرکۆ لە شیعری خۆیدا پەرژاوەتە سەر ڕەنگدانەوەی گێڕانەوە و حیکایەتبێژی، زیرەکی و پشتیوانیی لەخۆبردووانەی دایکی خۆی و وێنەیەکی ئایدیال و ئەفسانەیی لێ کێشاوە. دایکی شیرکۆ ڕۆڵێکی دیاری لە ژیانی ئەودا هەبووە ئەو دەڵێت (ئەگەر ژیانی من وەکوو ڕۆمانێک بێت ئەوا دایکم پاڵەوانی سەرەکییەتی) . ئەو دایکی نەک تەنیا وەکوو پاڵەوانێک بەڵکوو بە یەکێک لە مامۆستاکانی ژیانی دەزانێت. شەفیقە سەعید؛ دایکی شێرکۆ بێکەس کەسێکی زیرەک و حەکایەتبێژ بووە و چیرۆکانێکی فۆکلۆری زۆری بۆ شێرکۆ گێڕاوەتەوە. باوکی شێرکۆ لە 8 ساڵی تەمەنی ئەودا دەمرێت و کاتێک کە 14 ساڵی دەبێت دایکی دیسان هاوسەرگیری دەکات. هەر دوو ڕووداوەکە کاریگەریی خراپی دەکەنە سەر. هەم باوک و هەم دایک بە جاروبار لە بەرهەمەکانی شێرکۆدا دەردەکەون و هەرچی تێدەپەڕێ ڕۆڵی دایک پڕڕەنگتر و بەرچاوتر دەبێت. لە وتووێژێکی دیکەدا لەبارەی دایکییەوە دەڵێت: ( دایکم هەرگیز کەسێکی تووڕە نەبوو، شەفیقە سەعید نوێژی دەخوێند و ڕۆژووی دەگرت) . هەر بۆیەش دەکرێ لە شیعرگەلی جۆراوجۆری شیرکۆدا شوێنپیی دایکی بدۆزینەوە. کاتێک کە شێرکۆ بۆ ناوچەی (هیت) لە پارێزگای ڕەمادی لە باشووری ئێراق دوور دەخرێتەوە لە چەند شیعری درێژدا باسی دایکی دەکات. له و کاتەی کە باوکی مردووە و ئەو منداڵێکی چکۆلە بووە. یەکێک له و شیعرانە (برایمۆک و گۆرانییەکانی بەفر و منداڵیم) ە و لە بەشێک لەوێدا ئاوەها دێتە قسە بە زمانی شیعر: –
منداڵ بووم و بەیانییەک چاوی سەرسامیم هەڵگڵۆفت
ئەوا ڕیز…ڕیز..هێمن..هێمن..
ئاسمان شتێکی سپی ڕۆئەکاتە حەوشەمان..
هاوارم کرد: ” دایە…وەرە شەکر باری”
“ئەوە بەفرە..کوڕم..بەفرە..”
-دایە بەفر؟ ئەم میوانە تازەیە من یەکەمجارە ئەیبینم،
“دیاە جوانە”..
ئەچوومە بەر پەنجەرەکە، کلووم ئەژمارد..
یەک..دوو..سێ..دە..پانزە…نەئەژمیردران،
خەیاڵە بچکۆلانەکەم باڵی ئەگرت:
“بەفر فرمێسکی فریشتەی هەورەکانە، وەکوو دایکم
ئەویش ئەگری، فرمێسکی پەری و فریشتە تەواو نابن،
بەفر له و لۆکەیەش ئەچێت
کە هەللاجەکەی ئەو ڕۆژە..
بۆ ئێمەی شی ئەکردەوە…
خوا هەللاجێکی گەورەیە”
خەیاڵە بچکۆلانەکەم گەورە ئەبوو:
“دنیا پاڵتۆیەکی سپی زۆر ئەستووری لەبەردایە
شه و سپییە، بەفر قژی منداڵانیش وەک باپیرە
سپی ئەکات، گەڕەکەکامن سپییە، هەموو شتێ
هەر سپییە..
بەڵام کراسەکەی دایکم
ئاخ..بەتەنیا هەر ئەو ڕەشە!”

لەو وێنە ڕەش و سپییەدا شیرکۆ هەموو شتێک بە سپی دەبینێت جگە لە کراسەکەی دایکی کە ڕەشە. ئەوەش نیشانەیە بۆ نەبوونی باوک و ئەو بەدواداهاتانەی کە ئەم ڕووداوە تووشی بنەماڵەی کردووە.
کاتێک شێرکۆ دەگوازرێتەوە بۆ گوندی (بەغدای) لە بەشی (هەیت) ناوچەی عەرەبنشینی ئێراق هاودەم و هاوڕێیەک دەبینێتەوە و لەگەڵی دەکەوێتە قسان و ڕاز و نیاز. ئەم هاودەم و هاونشینە ڕووباری “فورات”ە کە بەشێک لە بیرەوەرییەکان و خەمەکان و دووری لە نیشتمان و دیاری غوربەتی شێرکۆی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئەو زۆر ڕاز لەگەڵ فورات دەدرکێنێت. دەڵێت دایە هەر ئەوەی کە ڕوباری فورات بەلای مندا تێدەپەڕێت خەم مەخۆ وابزانە کە خۆت لێرەیت. (سیروان ڕەحیم) فیلمسازێکە کە لە نێزیکەوە پەیوەندی لەگەڵ شێرکۆ بووە و لەگەڵ بنەماڵەیان زۆر ناسیاوەتی و تێکەڵی هەبووە. سیروان لە پەیوەندی لەگەڵ شێرکۆ و دایکیدا دەڵێت:- (من بە ڕوونی پەیوەندییەکی بەهێز و گرینگم لەنێوان ئەم دوو ئینسانە دەبینی، دوو ئینسان کە بەدەر لە پەیوەندی دایکی و کوڕانە لە ڕووی عاتیفی و دەروونییەوە بەشێوەیەکی ناوازە و دۆستانە پێکەوە گرێ درابوون)
شێرکۆ لە خەمی دایک و دایک لە خەمی شیرکۆدا هاوبەشە. ڕەنجی بنەماڵە و ڕەنجی نەتەوەیی لەسەر هەردووکیان کاریگەریی هەیە. شێرکۆ پاڵپشتی دایک و دایک یارمەتیدەری شێرکۆیە. ئەو کاتەی کە ئینسان لە هەموو دونیا نائومێد و بێهیوا دەبێت پەنا دەباتە بەر خودا. شێرکۆ لە زمانی دایکییەوە و یان دایکی لە زمانی شێرکۆوە دەڵێت:-
ئاخ خودایە
کەی سەرێکیش لە کوردستان ئەدەی!
ئەمەش قسەی هەموو ڕۆژێکی دایکمە![1]
ئەم بابەتە 811 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: فارسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 811 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!