ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,733
画像 106,197
書籍 19,174
関連ファイル 96,679
Video 1,331
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
هێزی براگەورە یا پارەکانی دەوڵەتمەدار کامیان سەردەکەوێت؟
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێزی براگەورە یا پارەکانی دەوڵەتمەدار کامیان سەردەکەوێت؟

هێزی براگەورە یا پارەکانی دەوڵەتمەدار کامیان سەردەکەوێت؟
$هێزی برا گەورە یا پارەکانی دەوڵەتمەدار کامیان سەردەکەوێت؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
دوایین دیدار بارزانییەکان و میواندارییکردنی کەسایەتییەکی ئێرانی کە خاڵی سەرەکی تێزەکەی ئەوەبوو نە جادە و بان نە هێڵی شەمەندەفەر هێندەی گواستنەوەی میراتی عیرفانیی و تەریقەتیی بارزانییەکان بۆ نەوەکانیان گرنگ نین، بێ مەبەست و مەرام نەبوو. بارزانییەکان بەو دیدارەی پێش کۆنگرە ڕێککەوتنێکی نەنووسراویان بۆ پێش کۆنگرە لەنێوان خۆیاندا مۆر کرد. ئەویش پاباندبوونی زیاتر بوو بە میراتی ئۆرجیناڵی بارزانییەکانەوە. کە خۆی لە پابەندیی ڕەها بە تەریقەتی نەقشبەندییەوە دەبینێتەوە. دیارە ئەم تەریقەتە لە ناوچەی دەشتی هەولێرەوە ب. بینگۆلی تورکیا کاریگەریی سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی دیار و بەرچاوی هەبووە، و مێژوو ئەوەی سەلماندووە حاکمی موتڵەقی ئەم ناوچانە تا پێش درووستبوونی پەکەکە لە دەشتی هەولێرەوە بۆ دەشتی مالاتیا و ئورفا تا بینگۆل ئەمان بوون. دیارە تەوریسی دینی و سیاسیی لای نەقشییەکان تەوریسێکی خوێنییە نەوەک بنەماڵەیی و شورایی. هەمان ئەو تەوریسەی لای سەڵاتینەکانی عوسمانیی هەبووە. زۆرینەی عوسمانییەکان بەخاوخێزانەوە پەیڕەوییان لە تەریقەتی نەقشبەندیی کردووە، کەمینەیەکی بێ کاریگەریان سەر بەتەریقەتی مەولەوییەی مەولانابوون کە هیچ مەحەلێکیان لە ئیعرابی سوڵتەدا نەبووە. کۆچی ناوادەی ئیدریس بارزانی و منداڵیی نێچیرڤانی کوڕی ئەستێرەی بەختی مەسعود بارزانی و منداڵەکانی درەوشاندەوە. دیداری بارزانییەکان و بەدیاریکراویش پێش کۆنگرەی ئەو حیزبە پێی وتین ئەم بازەی ئیدارەدانی ماڵبات بارزانیەکان لەسەر کێ دەنیشێتەوە.
ئەم ئێوارەیە گوێم بۆ هەندێ لە دیداری ڕۆژنامەنووسان و سەرۆکی حکومەت ڕاگرت. مەسرور بارزانی لە کاتی باسکردنی مەسەلەکانی پاشەکەوتی مووچە و نەبوون خزمەتگوزاریی و قەرزەکانی سەر حکومەتەکەی دەستی بۆ کابینەکانی سی ساڵی ڕابردوو ڕادەکێشا کە زۆرینەی ئەو سی ساڵە ئامۆزەکەی خۆی ڕەشمەی حکومەتەکەی لە دەستدا بووە. پێشتر لەسەرووبەندی کابینەی هەشدا و بەیاریکراوی ساڵی 2018 نێچیرڤان بارزانی لە دیدارێکی لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا چەند جارێک بێزاری خۆی لەوە دەربڕی کەبۆچی ڕۆژنامەنووسان هەوڵی هاتن یا نەهاتنی مووچە دەکەنە سەردێڕی هەواڵی گەرم و بەپەلە، و وبەیەک وشە وتی ئەم بابەتە پێویست ناکات ببێتە هەواڵی بەپەلە و بێزارکردنی هاووڵاتیان، ها موچە هات ها موچە نەهات. گلەیی لە تەلەفیزۆنەکان دەکرد گوایە هەیبەتی حکومەتەکەی بە هەواڵی بەپەلەی مووچە دەشکێنن. بە گوتەی ئەو هاتنی مووچە بایەخی هەواڵیی نییە چ جا هەواڵی بەپەلە. بەڵام ئێستا و لەم کابینەیەی چاکسازییەدا میدیاکەی خۆی زیاتر لە هەر میدیایەک ئەم کارە دەکات. داکشانی توندی کێشمەکێشی نێوان ئەم دوو ئامۆزایە بۆ ئەم ئاستە زۆر نائاسایی دەبینم.
بەحوکمی پێگە ئەمنییە جیاوازەکانی لەڕابردوودا مەسرور بارزانی زیاتر بەوە ناسراوە کە پیاوێکی ئەمنییە، حەزی زیاتر بە دەسەڵات و تەسەڵوتە تا پارە و دیپلۆماسییەت و سیاسەت. هەر لەسەرەتاوە وادەردەکەوت کە ڕقی لە ڕۆژنامەنووسان بێت و ڕۆژنامەنووسانیش زۆر ئەمیان ناوێت. گرژ و مۆنیەکەی لەگەڵ جیدییەت و شێلگیرییەکەی بە ئاسانی لێک جیاناکرێتەوە. ئەوەی باسدەکرێت و لێی ڕیوایەت دەکرێت حەزی بە دەرکەوتن و موجامەلە نییە، لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا و دامەزراوەی سیاسیی ئەو وڵاتەی دیوە و تێیدا ژیاوە بەڵام پێی وایە دیموکراسیی و دیپلۆماسییەتی دونیای نوێ ناتوانێت گۆڕانی ڕادیکاڵ لە حوکم و ژیاندا بکات، بەگشتی زۆر پرۆ دیموکرسیی و پرۆ دیپلۆماسییەت نییە، پەلەیەتی و دەیەوێت لە کەمترین ماوەدا زۆرترین ئیحتیوای دەرەوەی خۆی بکات. داوەتی ڕۆژنامەنووسان و بەتایبەتیش نەیارەکانی لەمکاتەدا هیچ نییە جگە لەو فشارە بەردەوامانەی کە سەفارەت و کۆنسوڵخانەکان لێیدەکەن بۆ زیاتر نزیکبوونەوە لە ڕۆژنامەنووسان و زیاتر کردنی مەودای ئازاردی بیروڕا. ئەمە سەرباری ئەو بۆشاییەش کە ئەم لەنێوان خۆی و ئامۆزاکەیدا هەستی پێکردووە لە مەسەلەی ڕۆژنامەوانی و ماف و ئازادییەکاندا. دەنا ئەو پرسیارانەی ڕۆژنامەنووسەکان کردیان و وەڵامە دەمو دەست و ئامادەکانی ئەو بۆیان هیچ ئەوەی لێنەدەخوێنرایەوە کە ئەو دیدارە بێ مەبەست بووە و تەنیا دەیەوێت گوێیان لێبگرێت. پاساو و وەڵامی بۆ هەموو پرسیارێک پێبوو، زۆری وەڵامەکانیشی لە دونیا تایبەتەکەی خۆیەوە دەدایەوە نەوەک لە دونیا وێرانەکەی خەڵکەوە، لەبری ئەوەی کار بۆ ژیاندنی خەڵک لە کۆشکی ئاڵتوونیدا بکات وەک سەرۆکی حکومەتێک، دەیوت پێی خۆشە خەڵک لە کۆشکی ئاڵتوونیدا بژی، ئەمەی وەک موستەحیلێک نەوەک ئەجێدایەک بۆ کارکردن باسکرد. دیوی سایکۆلۆژیی پشت ئەم قسەیە زۆر منەتکارانە و گاسڵایتینگە، بە وشەیەک سایکۆلۆژیای کەسی قسەکەر دەڵێت دۆخەکە لەوەی کە هەی باشتر نابێت و ئەمەی هەیە زۆر باشە. وەڵامە پێشوەخت و ئامادەکانی ئەو بۆ پرسیارەکانیان دەیوت سەرۆکی حکومەت ئاگاداری هەمووئەو پرسانەیە، ئەوەی لەو دیدارە دەیەوێت تەنیا و تەنیا ئامادەبوونی ئەوڕۆژنامەنووسانەیە لە نووسینگەکەیدا نەوەک شتێکی دیکە.
لە بێبەختی سەرۆکی حکومەت زۆرینەی ڕاوێژکار و میدیاوان و ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی دەوروبەری بێبەشن لە ئەتەکێتی دونیای نوێ و زۆر لۆکاڵی و خەیاڵپڵاو و نا واقیعی و کەمێکیش نەزانن بە بابەتە هەنووکەییەکانی دونیای سیاسەت و حوکمی ڕەشید. وتارە پڕ لەهەڵە زمانەوانیی و مەعلوماتییەکانی وتەببێژەکەی حکومەت و ئەوەی هەرجارەی هەڵە و گافێک دەدات بەدەست ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی دەرخەری ئەم ڕاستییەیە. بەشی زۆری ئەم ڕاوێژکار و ڕۆژنامەوانانە زانیاری ناڕاستی دەدەنێ، خراپ ئاڕاستەی دەکەن، ڕاپۆرت و ڕێکخراو و تیڤییەکانی نزیک لەویان سیخناخ کردووە لە ماناو چیرۆکی ئەمنی و پۆلیسیی و موخابەراتیی کە خەڵک بە گشتی حەزیان پێناکەن و لێیان دەترسن. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی سەر بەم زاتە زیاتر ڕێکخراوی نامەدنین لە کارکردنیاندا، شتی نامەنتیقی بەرهەم دەهێنن و هەنێ جاریش دەبنە نوکتە و جێ لاقرتی سۆشیال میدیا. دەیان جۆر میدیای ناپڕۆفێشناڵ و دوور لە ئەتەکێت و بەهای کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەوانی هەنبەنموونە سایتی وشە و کۆمەڵێک پەیج بەناوی دژەتیرۆری کوردستانەوە کە بەردەوام بەرگری لەو زاتە دەکەن بەڵام لە ناوەرۆکدا خۆی پێ بزانێ یان نا بە شێوازیان لەکارکردن لێی دەدەن، هەرچەندە ئەو خۆی لە دوا کۆبوونەوی لەگەڵ ڕۆژنامنووساندا دەڵێت سەر بە من نین بەڵام خەڵک بە هی ئەویان دەزانێت چونکە ڕۆژانە وەک بەرگریکارێکی سەرسەختی ئەو و سیاسەتەکانی ئەو دەردەکەون.
مەسرور بارزانی لەسەرەتای کارکردنییەوە تاڕادەیەک کەسێکی بێ بەخت دەرکەوت، جیاواز لە پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لەسەرەتای کابینەکەیدا، بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە ئەزموونێکی حکومەتداریی هەبێ کەوتووە بەسەر کۆمەڵێ لوغم و بۆمبی چێنراوی سیاسیی و ئیداریی کە ئامۆزاکەی بە ئەنقەست و لێزانانە بۆی بە جێهێشتووە و هەریەکەیان لە هەرساتێکدا ئەگەری تەقینەوەی سەدلەسەدە. بە بۆچوونی من بارزانیی کوڕ ناتوانێت بەئاسانی لەو کێڵگە مینەی ئامۆزاکەی دەرچێ، گەر بهاتایە لەو کێڵگە پڕ لە مینە بەئاسانی دەربچوایە ئەوا بێ قڕە دەبوویە فیگەری نمرەیەکی هەولێر و پارتی و بە ئاسانی ئیحتیوای ئامۆزاکەی و پارەکانی و میدیاکەشی دەکرد، کە ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی سەرە دووروودرێژەکانی بەنزین، بێ مووچەیی، بێ ئاوی و نەخۆشیی و درمەکان ڕۆڵێکیی زیرەکانە دەگێڕن لە شکاندن و ناشیرینکردنی هەیبەتی حکومەتەکەی براگەورەداو خۆشی وەک ڤاڵڤی ئەمانی نێوان حیزبە کوردییەکان دەناسێنێت بەوەی لەگەڵ هەر گرژییەکدا دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ ئەوەی بە لایەنەکانی بڵێت ئەوەی ئامۆزاکەی تێکی دەدات ئەم درووستیدەکاتەوە.
هەرچیی دەوڵەتمەداری ئامۆزای هەیە تەواو بە پێچەوانەوە خۆی بە خەمخۆری میدیا و ئازادیی و ڕۆژنامەنووسان دەزانێت. جیاواز لە مەسرور ئەم پارە بە کلیلی قوفڵی هەموو دەرگا داخراوەکان دەزانێت. لە قوڵاییدا پێی وایە مرۆڤێک نییە لەم کوردستانەدا نەکڕدرێت. ئەوانەی بەردەوام لە حیزبەکانی دیکە بانگەشەی خۆنەفرۆشی مەبدەئەکان دەکەن کێشەکەیان تەنیا ڕەقەمە و پێم وا نییە بتوانن خۆیان لەبەرانبەر گورزە و بلۆکە دۆلارەکانی دەوڵەتمەداردا بگرن. کردنەوەی کەناڵی ڕووداو و ئیحتیواکردنی بەشی هەرە زۆری ڕۆژنامەنووسە ئەکتیڤەکانی سلێمانیی یەکێک بوو لەو ستراتیژە دوور مەودایانەی نێچیرڤان بارزانی کە ئێستا لەو ڕێگایەوە ئاودەکاتە ژێر ئەو بەڕە شڕەی حکومەت کە بە دیاریی بەخشییە ئامۆزاکەی.
ڕاستە نێچیرڤان بارزانی ئەکادیمیا و عورفی دیپلۆماسیی ئەوروپاو ئەمریکای نەدیوە بەڵام عاشقی بووە. ئەم عیشقەشی بەتەواوی لە قسە و کرانەوەکانی بەڕووی ئەوانی دیکەدا دەردەکەوێت. ڕوون و ڕەوان پێت ناڵێ زستان ساردە، هەزارو یەک خورشید و خاوەر باسدەکات بۆ ئەوەی ساردیی زستان بشارێتەوە. هەموو هێلکە سیاسییەکانی خۆی لە سەپەتەی کرانەوە و میدیا و نیشاندانی ژیانێکی لەکژەریی دوور لە پرەنسیپ و مەبادیئەکانی تەریقەت و ماڵباتەکەیدا داناوە و زۆرجاریش خۆی بە کەسێکی شێلراو بە تۆلێرانس و ئاشتەوایی کراوە نیشان دەدات. هاوکات دەورووبەرەکەشی زۆر شارەزای هەڵای میدیایی و دەرهاویشتە میدیاییەکانن. لێزانانە میدیا وەک چەکوشێکی بەهێز بەکار دەهێنن بۆ شکاندنی هەیبەتی براگەورە. لەگەڵ تەقینەوەی هەر مینێکی کێڵگە چێنراوەکەی حکومەتیشدا خێرا هەڵا هەڵدەگیرسێنن و ڕای گشتی پێ چەواشە دەکەن. نموونەی ڕێبوار کەریمەکانی ڕووداو لە دامو دەستگاکانی ئەودا زۆرن، بەڵام هەندێکیان ئاماژەیان پێ نەدراوە وکاتیان نەهاتووە بانگەوازەکە وەک ئەوەی ڕێبوار ئاشکرا بکەن. پێم وایە ئەم شارەزایی و جوڵە ستراتیژیی و زیرەکانەیە زادەی عەقڵی کوردی و هەولێر و سلێمانیی نین، زیاتر لە ستراتیژ و جوڵەی تورکەکان دەچن کە لەبەرانبەر نەیارەکانیان جێبەجێی دەکەن و پێدەچێ نێچیرڤان بارزانی سوودیان لێوەرگرێت.
$ئەنجام$
ئەوەی باڵانسی هێز و پێکدادانی ڕاستەوخۆی وەستاندووە لە ئێستادا تانها بارزانیی باوکە، بە ئاوابوونی خۆری ژیانی ئەو، ئاکت و پێکدادانەکان لە ناڕاستەوخۆوە دەگوازێنەوە بۆ ڕاستەوخۆ، هەرچەندە بارزانی باوک درێخیلە سەپۆرت و یارمەتیی بۆ حکومەتی کوڕەکەی نەکردووە و لە هەموو بۆنەیەکدا بێ موناسەبەو بە موناسەبەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت کە پشتر ئەمە بۆ نێچیرڤان ڕووی نەداوە. لە ئێستادا ئەم یارمەتییە ناڕاستەوخۆی بارزانیی باوک پێناچێت بتوانێت شەفاعەت بۆ کوڕەکەی بکات لە پاشەکشەکردن بەرانبەر ئامۆزاکەیدا بەتایبەت لە مەسەلە خزمەتگوزارییەکان و ڕایگشتی و میدیا و . ئەمە سەرباری ئەو پێکدادنە قووڵەی کە نێچیرڤان لەگەڵ مەسروری ئامۆزای هەیبوو لەسەر ڕیفراندۆم، دەسەڵاتی دادوەری، مەسەلەی ئازادی ڕادەربڕین و گیراوانی بادینان. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは556表示された回数
HashTag
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication date: 21-06-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 25-01-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شەنە بەکر ) på 25-01-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 06-04-2024
URL
このアイテムは556表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,733
画像 106,197
書籍 19,174
関連ファイル 96,679
Video 1,331
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.422 秒(秒) !