图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەر چیرۆکێک تەکنیکی خۆی هەڵدەگرێت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەر چیرۆکێک تەکنیکی خۆی هەڵدەگرێت

هەر چیرۆکێک تەکنیکی خۆی هەڵدەگرێت
هەر چیرۆکێک تەکنیکی خۆی هەڵدەگرێت
گابریل گارسیا مارکیز
لە عەرەبییەوە: #نەرمین عوسمان محەمەد#

گابریل گارسیا مارکیز چەند وۆرکشۆپێکی بۆ نووسینی سیناریۆ لە مەکسیک ڕێکخست، کە تێیدا ڕۆڵی ئەو مایسترۆیەی دەبینی ڕیتمی تیمێک لە نووسەرانی ڕێکدەخست و بیرۆکەی پێشکەش دەکرد و چاکسازی پێشنیاز دەکرد، خاڵی دەستپێکردنەکانی دەستنیشان دەکرد و ڕێڕەوی ئەو چیرۆکانەی چاک دەکرد کە پێویستە بگۆڕدرێن لە بیرۆکەیەکی ڕووتەوە بۆ سیناریۆی فیلمێکی ئامادە بۆ وێنەگرتن، لە پەڕتووکەکەیدا وۆرکشۆپی سیناریۆ کە لەسێ بەش پێکهاتووە (چۆن چیرۆکێک دەگێڕدرێتەوە ئارەزووی گێڕانەوەی پیرۆز، خانمە خەون فرۆشەکە) مارکیز زۆر بە قووڵی دەچێتە نێو سرووشتی پڕۆسەی داهێنانەکەوە و پێداویستییەکانی نووسینی چیرۆکێکی باش.
لێرەدا کۆمەڵێک بڕگەمان لە پەڕتووکەکە هەڵبژاردووە بەهیوای ئەوەی هاوکاری نووسەران (ئەوانەی لە سەرەتادان و تەنانەت نووسەرە خاوەن ئەزموونەکانیش) بکات لە هەستکردن بە ڕێگاکەیان لەنێو پڕۆژەی داهێنانەکەیاندا بەمتمانەیەکی زیاتر و دیدێکی باڵاترەوە.
گرنگترین شت داهێنانە
-سەبارەت بە هۆکارە تایبەتییەکانی سەرکەوتنی وۆرکشۆپەکانی نووسینی داهێنەرانە مارکیز دەڵێت: پێویستە ڕاوبۆچوونەکان بە ڕاستگۆییەکی ڕەها دەرببڕین چونکە کاتێک شتێکی خراپ دەبینین دەبێ بیڵێین، پێویستە فێری ئەوە بین ڕاستییەکە بە یەکتری و ڕووبەڕوو بڵێین و بەشێوەیەک کاربکەین هەروەکو ئەوەی هەموومان سەرقاڵی چارەسەری بەکۆمەڵ بین.
- سەبارەت بە داهێنانیش مارکیز دەڵێت: گرنگترین شت لەم جیهانەدا بەلای منەوە داهێنانە، ئەوە چ نهێنییەکە ئەوەی کە وا دەکات تەنیا ئارەزووی گێڕانەوەی چیرۆک ببێتە عەشقێک لەپێناویدا مرۆڤ بمرێت، یاخود لە برسێتیدا بمرێت، یان لەسەرمادا بمرێت، یاخود بەهەر هۆکارێکی دیکە بمرێت تەنیا لەپێناوی ئەو کارەدا یاخود ئەو شتەی ناتوانرێت ببینرێت یاخود دەستی لێبدرێت و لە کۆتاییدا ئەم شتەش ئەگەر بەوردی لێی بڕوانین بە کەڵکی هیچ شتێک نایەت؟ لەکاتێکدا لە وەهمێکدا دەژیام کە بە کتوپڕی نهێنی داهێنان دەدۆزمەوە ئەو چرکەساتەیەکلاکەرەوەیەی بیرۆکەی تێدا دەردەکەوێت، بەڵام ڕوودانی ئەو چرکەساتە تاوەکو دەهات قورستتر و قورستردەبوو، بۆم دەردەکەوت. چونکە هەر لە و کاتەوەی دەستم بە بەڕێوەبردنی ئەم وۆرکشۆپانە کرد گوێم لە چەندین تۆماری دەنگی بێ سنوور گرت و چەندین دەرفەتی ئەنجامی لە ژماردن نەهاتووم خوێندەوە لە هەوڵدانێکمدا بۆ ئەوەی بزانم توانای دۆزینەوەی ئەو چرکەساتە بڕیاردەرەم هەیە کە وابیرۆکەکەی تێدا دادەمەزرێت؟ بەڵام ئەو هەوڵانەم بێ ئەنجام بوون، نەمتوانی بگەمە دیاریکردنی ئەو توانایە، بەڵام لەبەرانبەردا بوومە هاندەری کارکردن لە وۆرکشۆپدا و داهێنانی چیرۆکە بە کۆمەڵەکان بوو بە جۆرێک لە ئالوودە بوون لەلام.
-هەروەها مارکیز جەخت لە گرنگی پاراستنی پراکتیزەکردنی هەستی دەکات لە کاتی نووسیندا بۆیە دەڵێت:
پێویستە لەسەر هەر یەکێکیمان زۆر نیگەران نەبێت ئەگەر هاتوو گرتەیەکی بێکەڵک یاخود داڕماو هەبوو، کەواتە دەتوانین چی بکەین؟ پێویستە لەسەرمان بەدوای گرتەیەکی دیکەدا بگەڕێین، ئەوەی جێگای فزوڵە ئەوەیە نووسەر بەردەوام و هەمیشە گرتەیەکی دیکەی باشتری دەست دەکەوێت و ئەگەر یەکێکمان ڕەزامەندی خۆی بۆ گرتەی یەکەم دەربڕی ئەوا بە دۆڕاوی لە مەسەلەکە دەچێتە دەرێ و گرفتە ڕاستەقینەکە ئەو کاتە دەردەکەوێت کە یەکێکمان گرتە باشترەکە هەر لە سەرەتاوە دەدۆزێتەوە ئەو کاتە هیچ شتێک ناکرێت.
-چۆن دەزانیت لێبوویتەتەوە لە نووسینی دەقەکەت؟
مارکیز دەڵێت:
چۆن ئەوە بزانین؟ هەروەکو چۆن دەزانین کەی شۆرباکەمان ئامادە دەبێت، بە و شێوەیەش کەسێک ئەو کارەی تاقی نەکردبێتەوە ئەوا نایزانێت.
-سەبارەت بە بیرۆکە لێکچووەکان لەنێوان نووسەراندا مارکیز دەڵێت:
(پێویستە نەهێڵین لێکچوونەکان بمانترسێنێت تا ئەو مەودایەی گرێدراو نەبێت بە دیاردە ناوەکییەکانی چیرۆکەکەوە، چونکە ڕاستییەکە ئەوەیە کە چەندین چیرۆکی جیاواز هەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە بابەتی هاوبەشیان تێدایە) .
-سەبارەت بە توانای دەروونی نووسەر لە لابردنی هەندێک بڕگە و گرتە و سڕینەوەی چەند بەشێک لەوەی کە دەینووسێت مارکیز دەڵێت:
پێویستە فێری لابردن ببین، چونکە نووسەری باش ئاگای لە ڕێژەی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی نییە بەڕێژەی ئاگاداربوونی لەوەی کە فڕێی دەداتە نێو خاشاکەوە، کەسانی دیکە ئەوە نازانن، بەڵام خۆمان ئێمەی نووسەر هەر یەکێکمان باش دەزانێت چی فڕێ دەداتە نێو خاشاکەوە و چی لادەبات و کەڵک لە چی وەردەگرێت و ئەگەر هاتوو نووسەر سەرقاڵی لابردنی چەند بەشێک بوو ئەوە واتای ئەوەیە کە نووسەر بە ڕێڕەوێکی تەندرووستدا تێدەپەڕێت لە نووسیندا.
پێویستە وەکوو نووسەر زۆر بەرز بڕوانین
-سەبارەت بە گرنگترین تایبەتمەندییە دەروونییەکانی نووسەر مارکیز دەڵێت:
پێویستە یەکێکمان کە دەنووسێت قایل بێت بەوەی کە ئەو لە (سێرڤانتس) باشترە، بەڵام ئەگەر هاتوو باوەڕی نووسەر پێچەوانەی ئەوە بوو ئەوا ئەو نووسەرە کۆتایی پێ دێت لەبەرئەوەی خراپتر دەبێت لەوەی کە لەڕاستیدا هەیە.
پێویستە وەکوو نووسەر زۆر بەرز بڕوانین و هەوڵ بدەین زۆر دوور بڕۆین، پێویستە خاوەنی دیدی خۆمان بین، بێگومان پێویستە ئازابین تاوەکو بتوانین ئەوە بسڕینەوە کە پێویستە بیسڕینەوە و گوێ لە بۆچوونەکان بگرین و بەجدی بیریان لێ بکەینەوە، یەک هەنگاوی دیکە و دەتوانین لە دۆخێکدا بین ڕێگەمان پێدەدات، تەنانەت لە و شتانە بکەین کە باش دێنە بەرچاومان و بیانخەینە ژێر تاقیکردنەوە وە بەڵکوو زیاتر لەوەش، تەنانەت ئەگەر ئەو شتانە لەلای گشت کەسێ باش دەربکەوێت پێویستە لەسەر هەر یەکێکمان خاوەنی ئەو توانایە بێت کە بیخاتە ژێر گومانەوە، کارەکە ئاسان نییە، چونکە ڕیئاکشنی یەکەم کە بەمێشکی هەر یەکێکماندا دێت ئەو دەمەی گومان لە پێویستی دڕاندنی بابەتێک دەکات تەنیا ڕیئاکشنێکی بەرگریکارییە، چۆن ئەمە بدڕم؟ لەگەڵ ئەوەی زۆر بەدڵمە؟ بەڵام هەر یەکێکمان بەوردی دەڕوانێتە شیکردنەوەکە و ئاگاداری ئەوە دەبێت ئەم کارە ڕێک نابێتەوە بەکردەیی لە چوارچێوەی چیرۆکەکەدا و بوونیادی چیرۆکەکە دەشڵەژێنێت و دژی سرووشتی کارەکتەرەکە دەبێت و بە ڕێگایەکی دیکەدا دەڕوات، پێویستە بدڕێت هەرچەندە ئەم کارە لەنێو ڕۆحماندا ئازاربەخشە لە ڕۆژی یەکەمدا و لە ڕۆژی دواتردا ئازارەکە کەمتر دەبێت و بۆ دوو ڕۆژی دواتر ئازارەکە کەمتر دەبێت و سێ ڕۆژی دواتر کەمتریش دەبێت و لە دوای چوار ڕۆژی دیکە هیچ کەسێکمان هیچمان لە یاد نامێنێت.
-مارکیز هۆشداری دەدات لە ڕاهاتن لەگەڵ هەڵگرتنی بەشە لابراوەکانی بابەتە نووسراوەکە لە جیاتی دڕاندنیان و دەڵێت:
وریابن، وریابن لە ڕاهاتن لەسەر پاراستنی شتەکان لەجیاتی فڕێدانیان لەبەر ئەوەی لە دۆخی مانەوەی بابەتە لابراوەکە لەبەردەستدا مەترسی ئەوە لە ئارادا دەبێت کە یەکێکمان هەوڵبدات دەریبهێنێت تاوەکو بزانێت شیاوە لە کاتێکی دیکەدا بەکاری بهێنێت؟
-سەبارەت بەوەی نووسەر ڕێڕەوە تایبەتەکەی خۆی ون دەکات لە ڕێگای نووسینەوە، وێڕای بوونی بیرۆکەی تەواوکراوی چیرۆکەکە مارکیز دەڵێت:
پێمانوایە هەموو شتێک چارەسەرکراوە، بەڵام هەر ئەوەندەی دەست بە نووسین دەکەین تاوەکو دەست بە هەڵە دەکەین لە تۆنی نووسینەکە یاخود لە شێوازەکەیدا، و لەوانەیە ئەوەشمان لێ ڕووبدات خۆمان لە ڕێگایەکی داخراودا ببینێتەوە و خۆشبەختانە لەناو هەریەکێکماندا پیاوێکی بچکۆلانەی تێدایە کە پێمان دەڵێت پێویستە چی بکەین.
-سەبارەت بەبێ بایەخی بوونی پلانێک بۆ نووسین، مارکیز دەڵێت: هەر چیرۆکێک لەگەڵ خۆیدا تەکنیکێکی تایبەتی خۆی هەڵدەگرێت و خاڵی گرنگ بۆ نووسەر بریتییە لە دۆزینەوەی ئەو تەکنیکە شایەنی باسه.‌
کۆی ئەم بابەت و ڕێنماییانە لە دووتوێی پەڕتووکێکدا بەقەوارەی (584) لاپەڕە بڵاوبۆتەوە بە زمانی عەرەبی لەلایەن ساڵح عەلمانییەوە لە زمانی ئیسپانیەوە وەرگێڕدراوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览514
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 27-10-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 27-10-2022 (2 年份的)
Original Language: 阿拉伯语
Publication Type: Born-digital
书: 文学
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 25-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-01-2023
此产品最近更新( زریان عەلی ):25-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览514
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!