图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,098
图片 106,656
书籍 19,287
相关文件 97,268
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
باڵە سپییەکانم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
باڵە سپییەکانم
文章

باڵە سپییەکانم
文章

باڵە سپییەکانم
ئاکۆ کەریم مەعروف

لە دوورەوە دێت تەمێکی سپی
ئەو ڕۆژانەی پلەی گەرما نغرۆم دەکات لە عارەقەی مانگی تەمموزدا، فکر و خەیاڵم لە سوێراوێکی لینجدا بۆنێکی ناخۆشی لێوەدێت، هۆشم تووڕەیە شەپۆل دەدات و جێگە بە خۆم ناگرم. هەرکاتێک بۆنێکی سەیرم لێوەبێت، دڵنیام تووشی بەڵایەک دەبمەوە.

لە ئاسمانێکی دوورەوە دێت.
هەورێکی سپی. کاتم تەواو بووە بۆ بەڕێکردنی ڕۆژ و شەو... ئێواران بۆ من ڕەنگەکانی ئاسمان دەبنە دەریا و ڕووە و خۆرئابوون دەڕۆن، من لەناو بەلەمێکی سپیدام و بەناو تەمێکی سپیدا ڕێدەکەم کە چارەنووسم نادیارە، تەنیام و هەر چوار دەورم هەورێکی سپییە. کاتێک لەبەر ئاوێنەکەدا خۆم دەبینمەوە، خەیاڵم سپی بووە نەوەک سەروڕیشم، ئەو شەوە بێخەم نووستم، پێش نووستن بیرم لەوە کردەوە لەناو ئەم هەموو تاریکییەدا هێشتا خاڵێکی سپی ماوە.
باشە...
هات و هاواری دەرەوەم بەدڵە، چونکە نە هیچ شتێک دەبینم، نە گوێشم لە هیچ شتێکی ترە. کە شەوانی سپی هەر چوار دەورم دەتەنێت، تەمێکی سپی کەمتر خوێنی خەیاڵم کاڵ دەکاتەوە، ئەوە ژیانی منە.
من دەمەوێت شتێک لە ڕۆژانەی کەسێکی سادە بنووسم، کار بۆ ڕۆژنامەی (دڵە سپییەکان) دەکەم، مەرجەکانی ئەو ڕۆژنامەیە تەنیا ئەوەندەیە، کەسانێکی زۆر هاواریان هەیە، گوێگرتن لەم کەسانە ژیان مانایەکی تر دەبەخشێت. هەندێجار خەیاڵ بورکانێکە دەیان ساڵە ناتەقێتەوە، زۆرجاریش وەها دەتەقێتەوە ناوەکەی خۆی لە دەستدەدات، ئەمە ناوەرۆکی بابەتەکەمە.
چۆن چۆنی منی ناسییەوە، ئەوەیان نازانم، چەند ڕۆژێک بوو خۆی لە من دەشاردەوە، کارێکی ئاساییە نێچیر لە ڕاوکەر ڕابکات، کارەکەی منیش ڕاوکردنی دڵە سپییەکان بوو، بەڵام بە پێچەوانەوە دەرچوو.
کاری ڕۆژنامە ڕاکە ڕاکەیە، منیش هەر ڕادەکەم بەشوێن دڵە سپییەکاندا، بەڵام هەست بەوە دەکەم کەسێک لەدەرەوەوەی خۆم بەشوێنمدا ڕادەکات. لەوە دەچێت بۆ کاری ڕۆژنامە ئەمە تازە بێت. هیچ کەسێکم لەم دۆخە ئاگادار نەکردەوە، تەنانەت سەرنووسەریش، لە و ماوەیەدا بەهەموو شێوەیەک خۆم لە هەموو چاوێک بەدوور دەگرت. یارییەکە لەنێوان ڕاوکەر و نێچیردابوو، داوی ڕووداوەکان کە چنرابوون چەند ڕۆژێکی خایاند. دواتر داوەکە لە تەنافی ڕووناکی و باران درووستکرابوو پێیەکانی گرتم. لەبەر خۆمەوە وتم: مادەم دەستەکانم ئازادن، پێیەکانم هیچ گرنگییەکی ئەوتۆی نییە، دەستەکان ئاسمان دەگرنە باوەش. ڕۆژنامە بەهەردوو دەست دەکرێنەوە و لاپەڕەکانی تریش بە هەمانشێوە. بە نیازی چایەک بووم، چایچییەکە لەوێ‌ نەبوو، کەسێک پێی وتم، چایەک بۆ خۆت تێ بکە، من دەستەکانم بە بەبێدەستییەوە دەناڵێنن، کەس ئەمە دەبینێ‌. کابرای دڵ سپی لەبەرانبەرم دانیشتبوو، ئەو من ناناسێتەوە، یەک وشەی پێ ناڵێم، گەرچی دوام کەوتووە، وەک ئەوەی لە دوورەوە بێت تەمێکی سپی... کە ئێستا دەیبینم ڕەش داگەڕاوە. خەریکی هەڵدانەوەی ڕۆژنامەکە بووم، بە دوو قۆڵی دەستکردەوە، چاوی لەسەر ئەوەبوو بە چ لاپەڕەیەکدا دەنووسێمەوە، یان مەستی چ هەواڵێکم، ئەمانە هیچ بەڵامەوە گرنگ نەبوو، هەروەک کەسێکی ئاسایی چایخانەکەم بەجێهێشت، مەراقم بوو ڕیپۆرتاژێک لەسەر دەرگا دێرینەکانی شار بنووسم، ئەو بەدوامەوە بوو. یان باشتر لەسەر ئەو دڵ و تیرانە بنووسم کە لەسەر دیواری ماڵە هاوسێکان بە ڕەنگی ڕەش نووسراون و هیچ کەسێک نایانناسێتەوە. هەڵبژاردن لای خۆمە، سەرنووسەریش ئەو ڕێگەیەی پێداوم، دەوروبەری ئێوارە نزیک ڕۆژنامەکە بوومەوە، گوێم لە دەنگێک بوو بانگی کردم. من کاری خۆم تەواو کردبوو، پیشەم ئیشی ئەمڕۆ، مەخەرە بەیانی، بۆ من سبەینێ‌ ڕۆژێکی تازەیە. دووبارە بانگی کردمەوە، هیچ شتێک نابینم، نابیستم، ئەو کەوتۆتە دوای خەیاڵ و خەوبینیمەکانمەوە هەر بۆیە بێخەوی ڕەنگی ڕەش هەڵگەڕاندووە. ماندوو بوو، ئەوەی دەیزانم ئەو بە و شێوەیە بوو، ترسی پرسیارکردن سپی کردبوو، بانگم دەکات و دەنگی لێوە نایەت، لەبەرخۆمەوە وتم (ئەم بوونەوەرە کێیە هەر دەم دەکاتەوە؟) زمانی کردەوە، پێیوتم، هەردوو باڵە سپییەکانت لەسەر مێزی چایخانەکە بەجێهێشتووە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览427
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 29-12-2022
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 29-12-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 82%
82%
添加( زریان عەلی 25-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览427
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,098
图片 106,656
书籍 19,287
相关文件 97,268
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!