پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,846
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ونبوونى (شار) لە کەلتوورى کوردیدا
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
د.ئاراس محەمەد صاڵح

د.ئاراس محەمەد صاڵح، نووسەر و مامۆستاى زانکۆ، ژمارەیەک پەڕتووکى چاپکراو و توێژینەوەى زانستى بڵاوکراوەى هەیە، بەشدارى ژمارەیەک کۆنگرەى زانستى کردووە، لە ئێستادا مامۆستایە لە زانکۆى سلێمانى و پلەى زانستى پڕۆفیسۆرە.
لێرەدا کە باسی شار دەکەين، مەبەستمان ڕووە کۆمەڵایەتيیەکەى شارە، بێگومان (شار) کاریگەرى زۆرى هەیە لەسەر پێکهاتەى کۆمەڵایەتى مرۆڤ و پەیوەنديیە کۆمەڵایەتیيەکانى و چۆنیەتى بیرکردنەوەى، لەهەمانکاتدا ئەو کاریگەريیانە ڕەنگدانەوەى زۆرى هەیە لەسەر بیرکردنەوە و بەرهەمە مەعریفیيەکانى و مامەڵەى ڕۆژانەى لەگەڵ دەوروبەرى خۆیدا، لە زۆر ڕووەوە مرۆڤى شارستانى ئاکار و ڕەفتارى جیاوازە لەگەڵ مرۆڤێکى کۆچەرى، یان لادێنشین.
لەبەر هەڵکەوتەى جوگرافيى و نەبوونى شارى دێرین و گەورە لە کوردستاندا، کەلتوورى شار ڕەنگدانەوەى کەمى هەیە لەناو پێکهاتەى گشتى ژیانى ڕۆژانەى کورددا، وەک دابوونەرێتى کۆمەڵایەتيى و ئەدەبی و فۆلکلۆريى و هونەر و زۆر شتى تر، ئەگەر لە کوردستاندا شارى گەورە و دێرین هەبوایە، بێگومان ئێستا کورد خاوەنى کەلتوورێکى شارى دەوڵەمەندتر و فرە ڕەنگ و فرە ڕەهەندتر دەبوو، دەبێت تێبنى ئەوەش بکرێت کەلتوور شتێکى بێ کاریگەر و بێ بایەخ نیيە، بەڵکوو کاریگەرى زۆرى هەیە لەسەر ژیانى ڕۆژانەى مرۆڤ و بیرکردنەوە و ڕەفتارى.
ڕەنگادانەوەى لاوازى کەلتوورى شار لەناو پێکهاتەى گشتى ژیانى کورددا لە زۆر ڕووەوە جێگەى ئاماژەپێدان و توێژینەوەیە، لێرەدا هەوڵ دەدەین ئاماژە بە چەند ڕوویەکى ئەو دیاردە بکەین، وەک:
لەناو خوێندن و ڕۆشنبیریدا: خوێندن لە کوردستاندا هەتا سەرەتاکانى سەدەى بیستەمیش هەر بە زمانى بێگانە بووە، تەنانەت هەتا ئێستاش تەنیا لە کوردستانى باشوور بە زمانى کوردى ئەخوێنرێت، لە ئێران و تورکیا و سووریا کوردى بوونى نيیە، هەر ئەمەش وایکردووە هەموو پێویستيیەکانى خوێندن هەتا ئێستاش بە کوردى نەکراون، وەک (مەکتەب، قەڵەم، پەڕتووک، حوجرە، دەفتەر..هتد) ، تەنانەت ناوەکانى (قوتابخانە، مامۆستا، خوێندنگە) تازە داتاشراون و ڕەگ و ڕیشەی کۆنیان لەناو زمانى کوردیدا نیيە.
گرنگیدان بە خوێندن و فێربوون بەرهەمى کۆمەڵى شارە، بە درێژایی مێژوو، مەعریفە و زانست لە شاردا بەرهەمهاتووە، هەتا ئێستا بەهاى خوێندنەوە و ڕۆشنبیريى و پەڕتووکخانە لەناو کۆمەڵى کوردیدا زۆر لاوازە، تەنانەت لەناو توێژى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاشدا خوێندنەوە و سەردانى پەڕتووکخانە و پێشەنگاى پەڕتووک لە ئاستێکى زۆر خراپدایە، تیراژى کتیب و گۆڤار و ڕۆژنامە لە هەرێمى کوردستاندا ئەوەندە نزمە جێگەى نیگەرانييە، هەرچەندە ئەڵێن: بەهۆى پێشکەوتنى تەکنەلۆجيى و تۆڕەکانى ئينتەرنێتەوە کاریگەریان هەبووە، بەڵام دەکرێت ڕاپرسی بکرێت بزانرێت خوێندنەوەى پەڕتووکى بە نرخ لە ڕێگەى تۆڕەکانى ئينتەرنێتەوە ڕێژەکەى چەندە لاى توێژى خویندەوار؟ بێگومان ئەنجامەکەى زۆر کەم دەبێت.
بەپێى بیردۆزەى (ابن خلدون) کە ئەڵێت: ( کاتێک زانست فراوان دەبێت و گەشە دەکات کە شار و ئاوەدانى گەورە هەبن و ژیار پێشبکەوێت) ، ڕەنگە نهێنى دەرنەکەوتن و گەشەنەکردنى زانایانى کورد ئەوە بێت کە کورد شارى گەورەی نەبووە، بەڵام کاتێکچوونەتە بەغدا و شام و زۆر شوێنى تر ناویان دەرکردووە، هەر (ابن خلدون) ئاماژە بەوە دەکات لە سەرەتاى ئیسلامدا لە شارەکانى وەک ( بەصرە، بەغدا، کوفە، قورتوبە و قەیرەوان) دا زانست و هونەر و داهێنان لە زانستەکاندا گەشەى کردووە، چونکە شارى گەورە بوون و ئاستى ژیارییان پێشکەوتوو بووە، بەڵام لەکاتێکى تردا کە (قاهیرە) پێشدەکەوێت، خوێندن و فێربوون لەوێ گەشە دەکات.
پيشە و پیشەسازى: پیشە و پیشەسازى یەکێکە لە تایبەتمەندیيەکانى کۆمەڵى شار، بەڵام پیشەوەرى لەناو کەلتوورى کوردیدا ڕەنگدانەوەى زۆرى نيیە، هەندێک پیشەى سەرەتایی کۆمەڵى کشتوکاڵى بوونى هەبووە، بەڵام ئەوانە نابنە بەڵگەى شار و کۆمەڵى پیشەگەر، وەک تەشی ڕستن، نانەوا، قەصاب، بۆ نموونە کورد ئەڵێ: (ڕێسەکەى لێکردمەوە بە خورى) ، (تەشی ڕێس ئەگەر تەشى ڕێس بێت بە کلکى ... تەشى ئەڕێسێ) ، (نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەصاب) ، بەڵام ئەم پیشانە گەشەى نەکردووە و لە ئاستى تاک تێنەپەڕیوە و لەناو چواردیوارى ماڵدا کراون، ڕەنگە ئەو قسەى (ابن خلدون) کە ئەڵێ: (أن العرب أبعد الناس عن الصنائع) دوورترین کەس لە پیشەسازيیەوە عەرەبە، بۆ کوردیش هەر ڕاست بێت.
پیشە و بەرهەمە پیشەسازيیەکان پێویستیيان بە شار و دەستى کار هەیە بۆ بەرهەمهێنان، لەهەمانکاتدا پێویستى بە بازاڕى گەورەیە بۆ ساغکردنەوە، کاتێک کورد شارى گەورەى نەبووە، ئەوا بازاڕ و خواستى زۆریشى نەبووە، هەتا بەرهەمەکانى تێدا ساغ بکاتەوە، بۆئەوەى بتوانێت ژیانێکى باشتر بۆ خۆيى و خێزانەکەى دابین بکات.
دیندارى ڕووکەشی: لەدەرەوەى خواپەرستیيەکەى، دەکرێت ئایین وەک کایەیەکى مەعریفى تەوزیف بکرێت، چونکە هەزاران مزگەوت و سەدان خوێندنگە لە کوردستاندا بە پاڵنەرى ئایین درووستکراون و ئاوەدان کراونەتەوە، ئەگەر دیندارى لە ئەندەلوس (ابن ڕشد) و چەندانى ترى بەرهەم هێنابێت، ئەوا لە کۆمەڵە دواکەوتووەکاندا زیاتر ئايين تێکەڵاوى خورافە کراوە و ئایینداريیەکى ڕووکەشيیان کردووە، تەنانەت لە هەندێک شوێن ڕەوشى دیندارى هێندە دواکەوتوو بووە بە ئیمانى پێرێژن ( عقیدة العجائز) ناوبراوە.
لەناو کۆمەڵى کوردیشدا ڕاستە زاناى گەورە هەڵکەوتووە، بەڵام کۆى گشتى ڕەوشى دیندارى شتێکى ڕووکەشى بووە، هەتا شەستەکانى سەدەى ڕابردووش زۆر کەم باسی حیکمەت و فەلسەفەى ئاییندارى کراوە، مەبەستەکان شەریعەت و لێکدانەوەى عەقڵانى هەتا ڕۆژگارى مەلاى گەورەى کۆیە و شێخ محەمەدى خاڵ لەناو ژینگەى دیندارى کورددا جێگەى باس نەبووە، ڕەوشى دیندارى ئەوەندەى گرنگى بە گۆڕ و دەمى گورگ و خەونامە و نوشتە و شێخ داوە، زۆر کەمتر بووەتە کایەيەکى مەعریفى بۆ پێشکەوتنى کۆمەڵ، هەموو ئەمانەش ڕەنگدانەوەى کۆمەڵى دواکەوتووى دوور لە شارە.
شیعر و ئەدەب: شیعر وەک لقێکى سەرەکى ئەدەب لاى کورد جێگەى بایەخ بووە، فەقێى کورد هەر لە سەرەتاى خوێندندا تیکەڵاى ئەدەبی فارسی و شیعرەکانى (گوڵستان و بوستان) ى سەعدى بووە، هەربۆیە شاعیرى گەورە لەناو کورددا هەڵکەوتووە، بەڵام ئەوەى جێگەى دڵخۆشيیە لەناو شیعرى کلاسیکى کوردیدا ستایشى ژیانى خێڵایەتى و شانازى کردن بە ناوچە و بنەچەوە نەکراوە. لەناو شیعرى کلاسیکى کوردیدا زیاتر بایەخ دراوە بە لایەنى ڕەوانبێژيى و تواناى خوڵقاندنى دەقی بەرز و وێنەى شیعرى جوان، یان لایەنى خواناسی و عیرفانى، هەروەها ئەڤین و عەشق و خۆشەویستى، هەموو ئەمانەش ئەرکى سەرەکى شیعرى کلاسیکە.
هونەر و گۆرانى: هونەر و گۆرانى کوردى دەرهاویشتەى ئەو ژیانە پڕ لە هەڵدێر و نشێوە بووە مێژووى کوردى پیادا تێپەڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانى بۆ کەیف و شادى دەربڕینە، بەڵام گۆرانى کوردى پڕە لە دەقى فۆلکلۆرى کارەساتاوى، زۆرجار لەبرى ئەوەى دڵت خۆش بکات، تووشى خەم و دڵتەنگيى و یادەوەرى تاڵت دەکات، هەموو ئەمانەش کەلتوورێکى دواکەوتووى دوور لە شار بەرهەمى هێناون.
ئەگەر سەیرى گۆرانیيە فارسیيەکان بکەین پڕن لە حیکمەت و وێناى جوانى شیعرەکانى (سەعدى) و (حافز) و (فیردەوسی) و چەندانى تر، بەڵام مەخابن هەتا ئێستا شیعرەکانى (نالى) و (مەولەوى) و (کوردى) و شاعیرانى ترى کورد، لەناو گۆرانى و لاوک و هۆرە و سیاچەمانەى کوردیدا بەرچاو ناکەون، هۆى ئەمەش ڕەنگە ئەوەبێت کە هونەرمەندانى کورد زیاتر کەسانى میللى و نەخوێندەوار بوون، یان دیوانى شاعیرەکان چاپ نەکراوە و نەگەیشتووەتە دەستى توێژەکانى خوارەوە.
ئەگەر بەخێرایی چاوێک بەناو دەقەکانى گۆرانى کوردیدا بگێڕین، چەندین تێکستى وەک: (لە قریشکەى بڕنە و شەڕى یاڵەویاڵ، لە گەرمەى شەڕدا تۆم کەوتە خەیاڵ، خۆم کوڕە هەورامیم کۆڵ بە کۆڵەوە، عەرەق ئەڕێژم بە ڕێى چۆڵەوە، دێکەى ئەمبەر، دێکەى ئەوبەر فاتە گەرمیانى، من لەمبەرەوە تۆ لەوبەرەوە هەردووکمان سوتاین بە بەرخۆرەوە) ، ئەم دەقانە هەرچەندە بێ ناوەرۆک و لاوازن، لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمى ژیانى کۆمەڵێکى دوورە شارى دواکەوتووە.
ونبوونى شار لە پەندى کوردیدا: پەندى پێشنانى کوردى ڕەنگدانەوەى کۆمەڵێکى کشتوکاڵیيە، کەلتوورى شار وەک: پیشەوەرى، کارگێڕى، مەعریفە و فەلسەفە، هیچ ڕەنگدانەوەیەکیان لەناو ئەم پەندانەدا نیيە، ناوى شار لەناو پەندى کوردیدا زۆر بەکەمى هاتووە، هەندێک جاریش کە هاتووە وێنەیەکى جوانى شار پیشان نادات، وەک: (ئەگەر چوویتە شارى کوێران ئەبێت دەست بەچاوتەوە بگرى) ، لێرەدا جۆرێک لەڕادەست بوون بە واقیع فێرى مرۆڤ دەکات، بەڵام بەپێچەوانەوە پێویستە مرۆڤ خاوەنى ئیرادە بێت و بڕواى بە گۆڕین هەبێت.
شێخى خاڵ ئەڵێت: (پەندى پێشینان بەرزى بیروباوەڕى گەل نیشان ئەدات لەناو گەلانى تردا، وە ئەندازەى تێگەیشتن و پێگەیشتن بەرچاو ئەخات) ، ئەم لێکدانەوەى شێخى خاڵ پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە، پەندى پێشینان تەنیا بەرزى بیرکردنەوە پیشان نادات، هەندێک جار نزمى بیرکردنەوەش نیشان ئەدات، ئەگەر خوێندنەوەیەکى زانستى و سۆسيۆلۆجى بۆ پەندى کوردى بکرێت، دەبینى هەندێک پەند مرۆڤ هاندەدات بۆ ڕق ئەستووريى و تۆڵەسەندنەوە، یان سوکایەتى بە کەسانى بەرانبەر، هەموو ئەمانەش ڕەنگدانەوەى بیرکردنەوەى ئەو کۆمەڵەیە ئەو پەندانەى تێدا لەدایکبووە.
نەبوونى پەند لەسەر قەڵەم و پەڕتووک: پەندى پێشینان ڕەنگدانەوەى ژیان و گوزەرانى ئەو پێشووانەیە ئەم پەندانەیان داڕشتوە و دەماودەم گێڕاویانەتەوە، بەڵام ئەوەى تێبینى دەکرێت کلتوورى خوێندن و خوێندەوارى هیچ ڕەنگدانەوەیەکى لەناو ئەم پەندانەدا نيیە، ئەگەر (خەنجەر، چەک، دیواربڕ، کێلان) لەناو پەندى کوردیدا هاتبن، ئەى بۆچى تەنیا یەک پەند لەسەر قەڵەم، کتیب، پەڕتووکخانە، نەهاتووە؟ چونکە هەموو ئەمانە دەرهاویشتەى ژیانى شارن، لە پەندى ئینگلیزیدا هاتووە: (جوانتریت شت لە ماڵدا پەڕتووکە) ، بەڵام مەخابن ئەم جۆرە پەندانە لەناو پەندى کوردیدا بەرچاو ناکەون.
ناوى منداڵ و زیهنیيەتى تاکى کورد: ناونانى منداڵ و هەڵبژاردنى ناو، ئاستى هۆشیارى خێزان و کۆمەڵ دەردەخات، چونکە منداڵ میوانێکى زۆر ئازیز و خۆشەویستە، خێزانەکان هەوڵ دەدەن خۆشترین ناو بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێرن، بەڵام پێوەرى خۆشى چییە لاى ئەوان؟ لاى هەر کۆمەڵێک کەلتوور و شتە پیرۆزەکانیان کاریگەرى زۆریان هەیە لە دیاریکردنى ناودا، لەناو کوردا ئایین کاریگەريى و ڕۆڵى گەورەى هەبووە لە ناونانى منداڵدا.
لەبەرئەوەى کورد نەتەوەیەکى سوننى مەزهەبی موسڵمان بووە، لاى هەموو مسوڵمانێک ناوى پێغەمبەر (د.خ) زۆر پیرۆز و گەورەیە، هەروەها ناوى هاوەڵان بەتایبەت چوار خەلیفەکەى، هەربۆیە لەناو کوردا هەزاران (محەمەد، ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان، عەلى، حەسەن و حسێن) هەیە، لە دواى دەرکەوتنى تەریقەتە تەسەوفیسەکان ئەو ناوانەى پاشگرى (دین) ى پێوەیە دەرکەوتووە، وەک (بەهادین، نەجمەدین، عەلادین، حسامەدین، سیراجەدین) هەموو ئەمانەش بە کاریگەرى ئایین بووە.
بەڵام لە سەدەى بیستەمدا کە تا ئاستێک کۆمەڵى کوردى پێشکەوتووە و گۆڕانى زۆر بەسەر هەست و بیرکردنەوە و دنیابینى خەڵکدا هاتووە، لە هەموو کوردستاندا هەزاران قوتابخانە و دەیان زانکۆ کراونەتەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هێشتا کەلتوورى شاربوون گەشەى زۆرى نەکردووە، دەیان ناوى وەک: (خێڵان، سەرخێڵ، نەبەرد، تۆڵە، شاخەوان، کێوان، چیا، دێکان، شوان، دارەوان، ئازا) بوونى زۆریان لەناو ناوى منداڵى کوردا هەیە، بەڵام ئەو ناوانەى دەرهاویشتەى کەلتوورى شارن بوونى بەرچاویان نیيە، هەتا ئێستاش دەیان منداڵ بەناوى شەڕکەرى ئازاوە ناودەنێن وەک: (ئەسکەندەر، کاوە، ڕۆستەم) ، بەڵام لە هەموو کوردستاندا منداڵێک بەناوى فەیلەسوفێکەوە ناونەنراوە.
بۆچى ئاساییە منداڵ بەناوى (شوان، وەرزێر، سەرخێڵ، جوتیار) وە ناوبنرێت، بۆ بەناوى (ئەندازیار، مامۆستا، خوێندکار، نووسەر، ڕۆژنامەوان، پارێزەر) وە ناونانرێت؟ لە زیهنيیەتى تاکى کورددا زانا و ڕۆشنبیر وێنایەکى لاوازى هەبووە، تەنانەت مەلاى کورد کوڕەکەى ناوناوە (کاوە، شاخەوان، کێوان) ، بەڵام ناوى نەناوە (شافیعى) ، لەگەڵ ئەوەشدا شافیعى فەقیهو ئوصولى و زانا و خواناسێکى گەورە بووە، بەڵام (کاوە) ى بەلاوە پیرۆزتر بووە، کە لە بنەڕەتدا ئەفسانەیەکى پیاوکوژە.
ئامێرەکانى پێوانە و کێشانە: لەناو زمان و کەلتوورى کوردیدا، بابەتەکانى پێوانە و کیشانە بوونى نەبووە، وەک (مەتر، کلم، میل، کیلۆ، تەن) ، کورد بۆ پێوانە وتویەتى: گوریسێک یان دوو گوریس درێژە، یان ڕۆژەڕێیەک دوورە، ئەندازە و پێوانەى نەبووە هەتا لەناو ژیانى ڕۆژانەیدا ڕەنگدانەوەى هەبێت، بۆ کێشانەش داهێنراوى خۆى نەبووە، کاتێک کیلۆ پەیدا بووە و مامەڵەى پێوە کردووە، پێشتریش بە هۆقەى عوسمانى و هەندێ پێوانەى تر، ئیشوکارى بازاڕ و کڕین و فرۆشتنى ڕاپەڕاندووە.
خانوو دیوارو تەلارسازى: تەلارسازيى و خانووى جوان و کۆشک و تەلار و پەرستگا و پردى گەورە نیشانەى پێشکەوتنى هەر شارستانى و وڵاتێکە، ئەگەر گەشتێک بکەیت بەناو دێهات و شارۆچکەى کوردستاندا لەمڕوەوە هەژارە و لە ئاستى پێویستدا نيیە، چەند کۆشک و پرد و مزگەوت و قەڵا لە کوردستاندا وەک شوێنەوارى دێرین ماوەتەوە؟ هەربۆیە کاتێک گەڕیدەى ڕۆژاوایی (ڕیچ) لە ساڵى (1820ز) هاتووەتە سلێمانى کۆشک و تەلارەکانى ئەو شارە سەرنجیان ڕانەکێشاوە، تەنانەت باسی خراپی خانووەکانى ئەو شارە دەکات، ئەڵێت: کۆشکى میر لەگەڵ خانوەکانى تردا جیاوازى وەهاى نەبووە، لەوکاتەدا ئەوە حاڵى سلێمانى بووبێت، کە پایتەختى میرایەتى بابان بووە، بێگومان دۆخى لادێکان زۆر خراپتر بووە.
ئەوەى گرنگە لێرەدا ئاماژەى پێبکرێت ناوچەى هەورامانە، جیاواز لە زۆربەى ناوچەکانى ترى کوردستان، هەورامان لە ڕووى بیناسازيى و خانوو تەلارەوە، لە ئاستێکى باشدا بووە، تەلار و خانوو تەڵانەکان، گرنگیدان بە باخ و ڕازاندنەوەى ماڵەکان بە گوڵ، هێماى شارستانى و گرنگیدانى خەڵکى ناوچەکەیە بە ژیانسازيى و ئاوەدانکردنەوەى وڵات.
ئەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت نائارامى سیاسيی و شەڕ و پەلامارى داگیرکەران و ڕێکنەکەوتنى میر و ئاغاى کورد، ڕۆڵى گەورە و سەرەکى بینیوە لە وێرانکردن و پاشکەوتووى کوردستان لە ڕووى ئاوەدانى و بیناسازیيەوە، ئەو دۆخەش وایکردووە هەموو کات خۆیان بە کۆچەرى بزانن، زۆرجار ڕووى ڕەخنە دەکرێتە میرەکانى بابان کە شوێنەوارى پێشکەوتوویان لە کۆشک و تەلار و پرد و مزگەوتى گەورە و جوان بەجێنەهێشتووە، هۆکەى ئەوە بووە ئەگەر سەیرى مێژووى بابانەکان بکەین، دەبینین دەسەڵاتێکى کۆچەرى گەڕۆکیان هەبووە، لە دارشمانەوە بۆ ماوەت و لەوێوە بۆ قەڵاچوالان و پاشان بۆ سلێمانى، لە ماوەى چەند سەدەیەکدا چەند جارێک پایتەختى میرایەتیيەکەیان گواستووەتەوە، ئەم دۆخە کاریگەرى زۆری هەبووە کە شار و شوێنەوارى ئاوەدانى گەورەیان لە دواى خۆیان بەجێنەهێشتووە.
لەهەمانکاتدا هێرش و پەلامار و ڕێکنەکەوتنى ناوخۆى ئەو میرانە، ڕۆڵى گەورەى هەبووە و لە پاشکەوتوويى و وێرانکردنى وڵاتەکەیان، هەر بۆ نموونە کاتێک خانە پاشاى میرى بابان هێرشی کردووەتە سەر میرایەتى ئەردەڵان، لە شارى سنەدا مزگەوتێکى و چەند باخێکى جوانى درووستکردووە، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە کاتێک لە هێرشی پێچەوانەدا میرى ئەردەڵان سنەى گرتووەتەوە، ئەو مزگەوت و باخانەى تێکداوە و لە شوێنى ئەوانە، مزگەوتى (دار الاحسان) ى درووستکردووە.
پابەندى بە نەريت و ترس لە گۆڕان: یەکێک لە تابیەتمەندیيەکانى کۆمەڵى شار ئەوەیە زوو لەگەڵ پێشهاتەکاندا هەڵدەکات و تواناى خۆگۆڕین و نوێبوونەوەى بەردەوامى هەیە، بەپێچەوانەى کۆمەڵى لادێوە کە زۆر ترسی لە گۆڕان و پێشهاتە تازەکان هەیە، زۆر بە توندى دژایەتیيان ئەکات. خۆگۆڕین و لەخۆگۆڕان وەک تاوانێکى کۆمەڵایەتى لاى کورد سەیر کراوە، لەمبارەیەوە دەیان پەندى وەک: (ڕێوى لە کونى خۆهەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێت) هەیە، هەندێک جار پەنا دەبەن بۆ زمانێکى زبر لەبەرانبەر ئەوانەى تواناى هەڵکردنیان هەیە و لەگەڵ پێشهاتەکاندا دەچنە پێشەوە، وەک ئەڵێن: (تورکەى خۆى لێگۆڕاوە، یان، بۆ نازانن کوڕى کێیە؟) هەموو ئەمانە دەرهاویشتەى کۆمەڵێکى داخراوى دواکەوتووە، بەپێچەوانەى کۆمەڵى شارەوە کە هەموو کات بەدواى ژیانێکى باشتر و کەلتوورێکى پێشکەوتووتردا وێڵە.
لاوازى کەلتوورى سیاسی: ئەوەى جێگەى گفتوگۆ نیيە ئەوەیە هەریەکە لە (فەلسەفە و سیاسەت) بەرهەمى شارن، ژیانى شار ئالۆز و فراوانە و پێویستى بە ڕێکخستن و ياسا و هێز و دەسەڵات هەیە، بەپێچەوانەى ژیانى لادێوە کە بە کوێخایەک ئیشوکارەکانى دەڕوات بەڕێوە، بەپێچەوانەوە شار پێویستى بە شارەوان و پۆلیس و حاکم و قازى و توێژى جیاوازى پیشەوەر هەیە، بەڵام ئەگەر سەیرى کەلتوورى کوردى بکەین هیچ یەکێک لەو ناوانەى وەک (پۆلیس، قازى، دادگا، شارەوان، فەرمانبەر، سەرۆک) چەندانى تر، لەناو دەقەکانى زمانى کوردیدا بوونیان نەبووە، هەندێک لەم ناوانە لە دواى درووستبوونى (کۆڕى زانیارى کورد) ، لە سەرەتاى حەفتاکانى سەدەى ڕابردوو وشەیان نوێیان بۆ داتاشین، لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ئێستا هەندێکیان جێگەى خۆیان نەگرتووە.
ڕۆژژمێر و مێژوو: لەبەرئەوەى کورد دەوڵەت و یاسا و پیشەوەرى شارى نەبووە، زۆر پێویستى بە ڕۆژژمێر و حسابی ڕۆژانە نەبووە، زیاتر ئیشیان بە وەرزەکان هەبووە بۆ کارى کشتوکاڵ و دروێنە و چاندن، سەرەتاى زستان و چلەى زستان و هاوین و چلەى هاوین، لاى کورد ناسراوە، ئەگەر سەیرى شێوە ژیانى کوردەوارى بکەین زۆربەى ڕووداوەکان دەبەستێتەوە بە کارەسات و ڕووداوە گەورەکانەوە، وەک: (ساڵى بەفرە سوورەکە، ساڵى گرانی گەورە) و چەندانى تر، بەڵام ژمارەى ساڵەکە نازانێت، هەموو ئەمانەش بەڵگەى بایەخ نەدانى کوردە بە ڕۆژژمێر و مێژوو، بێگومانە هەموو ئەمانە کەلتوورى شار و ڕوویەکى گەشى کۆمەڵى شارە، هەربۆیە لاى کورد جێگەى بایەخ نەبووە.
قورئانى پیرۆز ڕوویەکى بایەخ نەدانى کۆمەڵى عەرەبی پێش ئیسلام دەگێڕێتەوە، کاتێک قورئان دابەزیوە پرسیاریان کردووە لە پێغەمبەر (د.خ) لەبارەى (مانگ) ەوە، قورئان ئەفەرموێت: (يَسْأَلُونَکَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ) البقرة 189. پرسیارت لێدەکەن لەبارەى مانگى یەک شەوەوە، پێیان بڵێ: ئەوە بۆ کاتى (مواعید) خەڵکى و حەجە. عەرەبەکان لە بازاڕدا بۆ کاتەکانى (سو، سەلەم، قەرز) و زانینى مانگە حەرامەکان، پێویستيیان بە زانینى مانگەکان هەبووە، وەک کۆمەڵێکى نەخوێندەوار.
گیانى تۆڵەکردنەوە و زبرى: ئەگەر یەکێک لە خەسڵەتەکانى کۆمەڵى شار لێبوردن و نەرميى و هەڵکردن بێت لەگەڵ جیاوازيیەکاندا، هەروەها پەنابردنە بەر ياسا و دادگا بۆ یەکلایی کردنەوەى کێشەکانیان، ئەوا لەناو کۆمەڵى لادێ و ژیانى خێڵدا ڕق و تۆڵەکردنەوە یەکێکە لە نیشانەکانى ئازایەتى و مەردایەتى، تەنانەت ئەگەر کەسێک نەتوانێت تۆڵە بکاتەوە بەچاوێکى کەم سەیرى دەکرێت، هەموو ئەمانەش لەناو دابوونەرێت و ژیانى ڕۆژانەدا ڕەنگدانەوەى هەیە، وەک: (تۆڵە بەسەبرە ئەمما بە زەبرە، شەڕ بە کۆنە قین ئەکرێت، ئەگەر لە جافان یەکێک بمێنێ تۆڵەى بەرودوا ئەسێنێ) و چەندانى تر.
لەم ساڵانەى دوایداو هەتا ئێستاش چەندین کارەساتى کوشتن لەسەر پارچەیەک زەوى، یان بەهۆى لە وەڕگا و پوش پاوانەوە ڕوویانداوە و ڕوو دەدەن، هەندێک جار ئەو ڕووداوى کوشتانانە لەناو یەک خێزان و خزمى پلەیەکى یەکتریدا بووە، ئەم هەموو زبريى و توندوتیژيى و کوشتنە، هەروەها نەگەڕانەوە بۆ ياسا و دادگا و پەنابردن بۆ چەک و زمانى کوشتن، وێنەیەکى پاشکەوتووى کۆمەڵێکى دواکەوتووى دوور لە شار پیشان دەدات.
شانازى بە بنەچە و باوانەوە: کۆمەڵى دوورە شار زۆر شانازى بە بنەماڵە و بنەچەى خۆیەوە دەکات و پەیوەندیيە کۆمەڵایەتیيەکان بەهێزن، بەپێچەوانەى شارەوە کە بنەماڵە و پەیوەندى خزمایەتى کاڵ و بێ کاریگەرە، ئەوەى تێبینى دەکرێت هەتا ئێستا شانازی کردن بە خێڵ و شار و لادێ و ناوچەوە لەناو کورددا بەهێزە، هەرچەندە لە نیوەى دووەمى سەدەى ڕابردوو بەرەو کاڵبوونەوە چووبوو، بەڵام بە کاریگەرى سیاسيى و زیندووکردنەوەى عێل و دیوەخانانە و زۆر شتى ترەوە، جارێکى تر ڕووى لە بوژانەوە کردووە.
لە کۆمەڵى شاردا کەسانى داهێنەر و فەیلەسوف و سیاسی گەورە و خاوەن پشەى دەست ڕەنگین ناو دەردەکات و جێگەى سەرنجى خەڵکیيە، بەڵام پێگە کۆمەڵایەتيیە تەقلیدیەکان وەک ئاغا و دەرەبەگ و خاون مەڕو ماڵاتى زۆر هیچ بایەخێکیان نيیە، بەڵام ئەوەى تێبینى ئەکرێت هەتا ئێستا لاى کورد ئەم ڕەنگدانەوە لاوازە و گەشەى نەکردووە.
سەرچاوەکان
1 د.حسێن خەلیقى، کۆمەڵناسی کوردەوارى، ب1و2، چ1، 1992، بەغدا.
2 عبدالرحمن ابن خلدون، مقدمة ابن خلدون، (ثلاثة أجزاء) التحقيق: د.علي عبدالواحد الوافى، ط7، مصر، 2014.
3 عەلادین سەجادى، مێژووى ئەدەبی کوردى، چ2، بەغدا، 1971.
4 کلاودیس جێمس ڕیچ، گەشتى ڕیچ بۆ کوردستان، چ3، دەزگاى ئاراس- هەولێر،
2002.
5 محەمەد فەریق حەسەن، مێنتەڵێتى خێڵ، چ1، دەزگاى ئاراس- هەولێر، 2008.
6 محەمەد ئەمین زەکى بەگ، تاریخ سلێمانى وە وڵاتى، چ2، بنکەى ژین، سلێمانى، 2005.
7 محەمەدى خاڵ، شێخ، پەندى پێشینان، چ2، بەغدا، 1971.
8 نەوشیروان مستەفا ئەمین، بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین کۆمەڵە بابەتێکى کۆمەڵناسی، چ1، لوبنان، 2015.
9 نەوشیروان مستەفا ئەمین، بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین، پەڕتووکى یەکەم، چ1، لوبنان، 2012.[1]
ئەم بابەتە 599 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 24-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 599 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,846
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.109 چرکە!