پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڕۆژ حەسەن
ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: حەسەن کەبابچی
ساڵی لەدایکبوون: 2007
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ڕۆژ حەسەن کەبابچی لە ساڵی 2007 لە سلێمانی لەدایک
ڕۆژ حەسەن
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناونیشانی پەڕتووک: لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین ئەحمەد
ساڵ: 2023. [1]
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
عەشقی شێتانە
ناونیشانی پەرتووک: عەشقی شێتانە
ناوی نووسەر: جان گری
ناوی وەرگێڕ: حەمەڕەشید حەسەن [1]
عەشقی شێتانە
بولێڵ
ناونیشانی پەرتووک: بولێڵ
ناوی نووسەر: سەردار گەردی [1]
بولێڵ
نامەکانی فێرناندۆ
ناونیشانی پەرتووک: نامەکانی فێرناندۆ
ناوی نووسەر: ئەژین عەبدولخالق
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
نامەکانی فێرناندۆ
دەبێت شتێک بگێڕمەوە
ناونیشانی پەرتووک: دەبێت شتێک بگێڕمەوە
ناوی نووسەر: باران
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
دەبێت شتێک بگێڕمەوە
مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
ناونیشانی پەرتووک: مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
ناوی نووسەر: زاموا محەمەد [1]
مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
هەوارگەی هەوارخان
ناونیشانی پەرتووک: هەوارگەی هەوارخان
ناوی نووسەر: هەوارخان بەرزنجی
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
هەوارگەی هەوارخان
ڕەنگەکانی تر
ناونیشانی پەرتووک: ڕەنگەکانی تر
ناوی نووسەر: ئۆرهان پاموک
ناوی وەرگێڕ: سامان کەریم
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
ڕەنگەکانی تر
دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ناوی نووسەر: میرزا ئەحمەد داواشی
کۆکردنەوەی: حسێن محەمەدی
پێداچوونەوەی: حەبیبوڵڵا کەریمی
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: نەشر ئیحسان
ساڵی چاپ: 1389 (2010
دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ئامار
بابەت 480,867
وێنە 98,692
پەرتووک PDF 17,774
فایلی پەیوەندیدار 83,533
ڤیدیۆ 1,047
میوانی ئامادە 67
ئەمڕۆ 19,314
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ژیاننامە
ساڵح کارگەچی
ژیاننامە
عەبدولقادر مستەفا
ژیاننامە
زارا محەمەدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
لەنێوان بیرەوەری و مێژوودا، کەی دەقی بیرەوەری دەبێتە سەرچاوەی مێژوویی؟
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەنگەر ڕەمزی زراری - سەنگەر زراری

سەنگەر ڕەمزی زراری - سەنگەر زراری
#سەنگەر زراری#
ڕابردووی گەلان و خودی مرۆڤەکانیش سەرڕێژن لە ڕووداوی جۆراوجۆر، شێوازەکانی گێڕانەوەی ئەم ڕووداونەش زۆرن، لەوانەش: بیرەوەری، مێژوو، گەشتنامە یان هەر ژانرێکی ئەدەبیی وەکوو: چیرۆک، ڕۆمان، شیعر و... دەتوانن بە شێوازی خۆیان ڕووداوەکانی سەردەمەکەی خۆیان تۆمار بکەن و ببنە بەڵگەنامەیەک بۆ سەردەمەکانی دواتر.
هەڵبەت سەرەکیترین بابەت بۆ گێڕانەوەی ڕابردوو کە بەزانستییش کرابێ، مێژووە. مێژوو هونەرێکە لەو ڕووداوانە دەکۆڵێتەوە کە لە ڕابردوو و ئێستا ڕوویان داوە و ڕوو دەدەن، بە تێڕوانین لەو ڕووداوانەی ڕابردووش؛ گەلان دەتوانن پێشبینیی ئاییندە بکەن. مرۆڤ ناتوانێ ئێستای خۆی بناسێ، بەبێ ئەوەی ڕابردووی بناسێ. لە ڕێگای تێگەیشتن لە ڕابردوو، دەتوانێ شارەزایی زیاتر وەدەست بێنێ و پێشبینیی ئاییندەشی بکات. گوتەیەک هەیە دەڵێ: ئەوەی مێژووی نەبێ، ئێستاشی نابێ، بۆیە گەلان بۆ سەلماندنی خۆیان، دەبێ مێژوویان هەبێ و مێژووەکەشیان بنووسنەوە و بەتۆمارکراوی لەبەر دەستیان بێ.
یەکێکی دیکە لەو سەرچاوانەی کە دەشێ ڕووداوەکانی ڕابردووی هەر گەلێک تۆمار بکەن؛ بیرەوەرییە، ئەو بیرەوەرییانەی کەسایەتییەکان دەینووسنەوە و ڕووداوەکانی ژیانی خۆیان و دەوروبەریان تێدا تۆمار دەکەن.
لەم بابەتەدا ئێمە هەوڵ دەدەین لە پەیوەندیی نێوان بیرەوەری و مێژوو بکۆڵینەوە، بەوردییش قسە لەسەر ئەوە دەکەین کە ئایا بیرەوەرییە خودییەکان دەتوانن ببنە سەرچاوەیەک بۆ نووسینەوەی مێژوو؟ ئایا مێژوونووس دەتوانێ وەکوو سەرچاوەیەکی سەرەکی و وەکوو ڕاستییەکی ڕەها مامەڵە لەگەڵ بیرەوەرییەکاندا بکات بۆ نووسینەوە و تۆمارکردنی ڕووداوە مێژووییەکان؟ ئەگەر دەتوانێ؛ چۆن و ئەگەر ناتوانێ؛ بۆچی؟
بێگومان بیرەوەری ڕووبەرێکی تایبەتە بە خودی کەسەکان و هەر کەسێک لەوێوە دەتوانێ هەموو ئەو شتانەی کە تایبەتن بە خۆی، بیاننووسێتەوە. لە کاتێکدا نووسەر لە بابەتێکی دیکەی وەکوو مێژوو یان هەر بابەتێکی دیکەدا، ناتوانێ بەو جۆرە گوزارشت لە خودی خۆی و بۆچوونی خۆی بکات و زۆر خودییانە بیاننووسێتەوە (1) ، چونکە مێژوو بەپێچەوانەوە ڕووبەرێکی گشتییە و مێژوونووس دەبێ وریا بێ کاریگەریی خۆی وەکوو نووسەر یان هەر کاریگەرییەکی دیکەی نەکەوێتە سەر لە نووسینەوەی دەقە مێژووییەکاندا.
لە سەرەتای نووسینەوەی مێژوودا، پێویستە کۆمەڵێک پێوەری گرنگ هەبن بۆ تۆمارکردنی ڕووداوەکان، لەوانەش: بابەتیبوون و بێلایەنی و دوورکەوتنەوە لە خودێتی، پێویستە مێژوونووس پابەند بێت بە بابەتیبوون و شێوازی ئەکادیمی و پابەندبوون بە میتۆدی زانستی و توێژینەوە و بنکۆڵکردن (2) . نووسینەوەی مێژوو کارێکی گرنگە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و هۆشیارکرنەوەی کۆمەڵگا لە بنەما و ڕەگەز و ناسنامەی خۆی، پێویستە مێژووی هەر گەل و گرووپێک بابەتییانە بنووسرێتەوە و وەکوو دەقێکی بێلایەن چاوی لێ دەکرێت.
هەر چی بیرەوەرییە، ئەوا زۆرێک لە سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکان و نووسەر و بیرمەندان، تەنانەت هەندێ جار کەسانی ئاساییش هەوڵی نووسینەوەی بیرەوەرییەکانیان دەدەن، بەڵام ئامانجی هەریەکە لەوان جیاوازە، یادنووسی کەسێکی ئاسایی لەگەڵ یادنووسی نووسەرێک یان سەرکردەیەک یان کەسایەتییەکی سیاسی، جیاوازە (3) . ڕەنگە کەسێکی ئاسایی هەر بۆ خۆشی و بەتاڵکردنەوەی ناخی خۆی؛ یادنووسەکانی ڕۆژانەی تۆمار بکات، بەڵام سەرکردەیەکی سیاسی وەکوو شایەدێک لەسەر ڕۆژانی ژیانی خۆی و دەوروبەری؛ بیرەوەرییەکانی دەنووسێتەوە و دواتر لەسەری حیساب دەکرێت، بۆ ئەوەی وەکوو مێژوو لێی بڕوانرێ.
بەڵام ئایا ئەو ڕەگەز و بنەمایانە لە نووسینەوەی بیرەوەریدا هەن، کە بتوانن بیکەنە یەکێک لە سەرچاوەکانی مێژوو یان بیکەنە دەقێکی مێژوویی؟
بێگومان کەسایەتییە دیار و ناسراوەکانی بواری سیاسەت و هونەر و نووسین، لە کاتی نووسینەوەی بیرەوەرییەکانیاندا هەوڵ دەدەن وردەکاریی ژیانی کەسیی خۆیان بەتەواوی بنووسنەوە، زۆربەی جاریش دوای وازهێنان یان دوورکەوتنەوە یان خانەنشینبوون، دەست بە نووسینەوەی ئەم بیروەرییانە دەکەن، تەنانەت هەندێکیان کە بیروەرییەکانیشیان نووسییەوە، بڵاوی ناکەنەوە و جێی دەهێڵن بۆ ئەوەی لەدوای مردنیان بڵاو بکرێتەوە، ئەمەش بەهۆی سانسۆری ڕژێمی حوکمدارەوە بێت، یانیش بەهۆی ئەوەی کەسایەتییەکە باسی زۆر کەس و ڕووداوی کردووە و نایەوێ خەڵکانێک لێی نیگەران و تووڕە بن، یان بەهۆیەوە تووشی کێشە و ئیحراجی بن (4) . بۆیە هیچ دەقێکی بیرەوەری ناتوانێ بێلایەن بێت، هەر لە بنەماشدا بیرەوەری وەکوو هەواڵێکی ڕۆژنامەوانی نییە کە مرۆڤ مەحکووم بێت بەوەی بێلایەنانە بینووسێتەوە، لێرەشەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە بێلایەنی و لایەنگری نابنە پێوەر بۆ دیاریکردنی دەقی بیرەوەریی باش و بیرەوەریی خراپ، بەڵام هەمان شت، واتە بێلایەنی و لایەنگری پێوەرن بۆ نووسینەوەی مێژوو بە شێوەیەکی ڕاست و درووست و جێباوەڕ و زانستی.
ئەوەی کە نووسەر لە کاتی نووسینەوەی بیرەوەریدا ناتوانێ بێلایەن بێت، هۆکاری خۆی هەیە. بە بۆچوونی ئێمە دوو جۆر هۆکار هەن کە وا دەکەن هیچ مرۆڤێک نەتوانێ بیرەوەرییەکانی خۆی بە بێلایەنانە بنووسێتەوە، ئەوانیش هۆکاری خودی و هۆکاری بابەتین.
دەتوانین هۆکارە خودییەکان لەمانەدا کورت بکەینەوە:
1. مرۆڤ بوونەوەرێکە ڕوانگە و ڕوانینەکانی سنووردار و دیاریکراون، بە شێوەیەکی سرووشتی مرۆڤ خودی خۆی و ئەوەی لەسەر خودی خۆی و جیهان دەیزانێت، دەکاتە پێوەر بۆ ناسینی ئەوانی تر و جیهان. مرۆڤ ناسینی خۆی لە بارەی خۆیەوە دەکاتە خاڵی دەستپێکردن لە بارەی هەموو مرۆڤ و شتەکانی ترەوە... کەواتە مرۆڤ هەموو لایەنەکانی ڕووداوەکان نابینێ و تەنیا دیوێکی ڕووداوەکان دەبینێ، بۆیە ئەگەر بشیەوێ هەموو ڕووداوەکان بگێڕێتەوە، ناتوانێ ئەم کارە بکات، ئەمەش وا دەکات نووسەر باسی ئەو ڕووبەر و لایەنانە نەکات کە نایانبینێ، باسنەکردنی هەموو لایەنەکانیش خۆی لە خۆیدا لایەنگرییە، ئەم جۆرە لایەنگرییەش زۆر جار ناچارییە و نووسەر بەمەبەست وای نەکردووە.
2. مرۆڤ هەندێ شتی تایبەت بە خۆی هەیە کە نایەوێ و بە پێویستی نازانێ باسیان بکات، یان ناتوانێ باسیان بکات، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی شەرم، ترس و... یان هەر هۆکارێکی دیکەوە بێت.
3. مرۆڤ هەر خودی خۆی نایەوێ هەموو ئەو شتانەی دەیانبینێ و دەیانبیستێ؛ بیانگێڕێتەوە، ئەمەش ئەگەر بە مەبەستی چەواشەکردن نەبێت، ئاساییە.
هۆکارە بابەتییەکانیش ئەمانەن:
1. کولتوور، کۆمەڵگا، دابوونەریت و ئایین، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لەوەی کە مرۆڤ دەکرێ و دەتوانێ باسی چی بکات و باسی چی نەکات، چی دەنووسێت و چۆنی دەنووسێت؟ هەر کۆمەڵگایەک نۆرم و بەها و دابوونەریت و یاسا و ئایینی جیاواز و تایبەت بە خۆی هەن، دەشێ هەر یەکێک لەمانە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دی، لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی دی، کاریگەرییان هەبێ لەسەر نووسینەوەی بیرەوەری. بۆ نموونە؛ کاتێک بیرەوەرییەکانی میشێل ئۆبامای هاوسەری باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دەخوێنینەوە، باسی هەموو ئەو پەیوەندییانە دەکات کە بەر لە ئۆباما لەگەڵ کوڕانی دیکە هەیبووە، کولتوور و دابوونەریتی ئەوان ڕێگا بەمە دەدات، بەڵام ئافرەتێک لە کۆمەڵگای ئێمەدا ناتوانێ ئەم شتە بکات و باسی وردەکاریی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوڕاندا بکات.
بێگومان ئەوە هەر کولتوور و سرووشتی کۆمەڵگای ئێمەیە کە ڕێگا دەدات پیاو باسی پەیوەندییە سۆزدارییەکانی بکات، بەڵام ئافرەت ئەمە بکات ڕووبەڕووی کێشە و سووکایەتی دەبێتەوە. لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆرێک لەو پیاوانەی بیرەوەرییەکانیان نووسیوەتەوە، باسی لایەنە سۆزدارییەکانیان دەکەن و هیچ کێشەیەکیشیان بۆ درووست نابێت، تەنانەت بەشانازییشەوە باسی دەکەن.
2. دەشێ نووسەر نەوێرێ شکستی دژبەرەکانی یان شکستی کەسانێک باس بکات کە دەسەڵاتیان بەسەریدا هەیە، هەر بۆیەش گەلێک کەس کە بیرەوەرییەکانیان دەنووسنەوە، خۆیان بڵاوی ناکەنەوە و وەسیەت دەکەن دوای خۆیان بڵاو بکرێتەوە، یان تەنانەت هەندێک کەسایەتی هەن هەر باسی ئەوەش ناکەن کە بیرەوەرییەکانی خۆیان نووسیوەتەوە و دوای خۆیان نووسین و یادنووسەکانیان دەدۆزرێتەوە و بڵاو دەکرێنەوە.
ئەمانە ئەو هۆکارە خودی و بابەتییانەن کە دەبنە هۆکاری ئەوەی نووسەر نەتوانێ بیرەوەرییەکانی بەبێلایەنانە بنووسێتەوە (5) . بێگومان ئەمەش لەگەڵ پێوەرەکانی مێژوو یەک نایەتەوە، کە پێویستیی بە بێلایەنی هەیە، بەڵام خۆ ناشکرێ نووسینەوەی بیرەوەری لە ڕووی مێژووییەوە هیچ حیسابێکی بۆ نەکرێ، چونکە بێگومان ئەو کەسانەی بیرەوەرییەکانی خۆیان دەنووسنەوە، کەسایەتیی مێژوویین و جێپەنجەیان لەسەر ڕووداوەکانی مێژوودا هەیە و باسی ڕووداوە مێژووییەکانی سەردەمەکەی خۆشیان دەکەن، هەر بۆیەش دەست بۆ نووسینەوەی بیرەوەرییەکانیان دەبەن، وەکوو وتیشمان بیرەوەریی کەسایەتییە دیارەکان، لە بیرەوەری و یادنووسی خەڵکانی ئاسایی زۆر جیاوازە (کە ڕەنگە خەڵکی ئاسایی هەر بیریش لە بڵاوکردنەوەی یادنووسە ڕۆژانەییەکانیان نەکەنەوە) ، جیاوازییە سەرەکییەکەشی لەوەدایە کە بیرەوەریی کەسایەتییە دیارەکان لە سەردەمانی دواتردا لێکۆڵینەوەیان لە بارەوە دەکرێت و دەخوێنرێنەوە، بەڵام ئەوە ڕوونە کە بیرەوەریی کەسایەتییە دیارەکان کەمتر ڕاستگۆیانە و شەفافە و خاوەنەکانیان هەوڵ دەدەن بیرەوەرییەکانیان جوان بکەن و خۆیان بکەنە پاڵەوان و ڕۆڵی خۆیان لە ڕووداوەکان بەرچاو و گەورە بکەن، لەبەرانبەریشدا ڕۆڵی نەیارەکانیان بچووک بکەنەوە. ئەمەش بەشێکە لەو هۆکارانەی کە وا دەکەن مێژوو نەتوانێ بەڕەهایی پشت بە دەقی بیرەوەرییەکان ببەستێ.
هەڵبەت تەنیا کەسایەتییە ناسراوەکان بیرەوەرییەکانیان نانووسنەوە، زۆر جار هەندێ کەس خۆیان کەسایەتیی دیار و ناسراو نین، یان کەسایەتییەکی ناسراون، بەڵام لەگەڵ کەسایەتییەکی لە خۆیان دیار و ناسراوتردا ژیاون و کاریان لەگەڵ کردووە، ئەم جۆرە کەسە هەوڵ دەدەن لە بیرەوەرییەکانی خۆیاندا کەسایەتییە دیارەکە بکەنە کاراکتەری سەرەکی و زیاتر ئەو بیروەرییانە بگێڕنەوە کە لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکەدا هەیانە (6) ، لەو حاڵەتەشدا نووسەرەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی کەسایەتییەکە یان ئەو ڕووداوانەی کە بەسەر کاراکتەرە سەرەکییەکەدا هاتوون.
لە ئەدەبیاتی کوردیدا یەکەمین دەقەکانی بیرەوەری ئەوانەن کە نووسەرەکان خۆیان کاراکتەری سەرەکیی بیرەوەرییەکانی خۆیان نین، بەڵکوو لەژێر کاریگەریی کەسایەتییەکان و ڕووداوە مێژووییەکاندا نووسراون. بۆ نموونە؛ میرزا عەبدولڕەحیمی کوڕی مەلا غەفووری ناسراو بە وەفایی، یەکەم کەسە کە لە ساڵی (1897-1898ز) بیرەوەرییەکانی خۆی لەژێر ناونیشانی تحفە المریدین دەنووسێتەوە، بەڵام لە بیرەوەرییەکانیدا زۆر بەکەمی باسی خۆی دەکات و زیاتر باسی ئەو بەشەی ژیانی دەکات کە لەگەڵ شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بەسەری بردووە و کاریگەرییەکی تەواوی شێخی نەهریی بەسەرەوەیە. هەر چەندە وەفایی بیرەوەرییەکانی بە زمانی فارسی نووسیوەتەوە و ناچێتە چوارچێوەی ئەدەبیاتی کوردی، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەفایی شاعیرێکی دیاری کوردە، باسکردنی پێویستە (7) .
یەکەم پەڕتووکی بیرەوەری لە ئەدەبیاتی کوردیدا کە بە کوردی و بە شێوەی پەڕتووک نووسرابێ، یادداشتەکانی ڕەفیق حیلمییە. ئەم نووسراوە بە یەکەم یادداشت دادەنرێن کە نووسەرێکی کورد بە شێوەی پەڕتووک نووسیبێتیەوە و بڵاوی کردبێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەوکات (پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو) دەرفەتی نووسین و بڵاوکردنەوە لە ئاستێکی سنووردار بووە، بۆیە ڕەفیق حیلمی یادداشتەکانی لەژێر ناونیشانی یادداشت، کوردستانی ئێراق و شۆڕشەکانی شێخ مەحموود بە شەش بەش و لە شەش پەڕتووکدا لەنێوان ساڵانی (1956-1958ز) بڵاو کردووەتەوە، بەڵام ئەم یادداشتە ئەوەندەی ڕووداوە مێژووییەکان و ئەوەندەی ئەو ڕووداوە سیاسی و سەربازییانە بەسەریدا زاڵن کە هاوسەردەمی نووسەرەکەین، نووسەر ئەوەندە بیرەوەرییەکانی خۆی ناگێڕێتەوە، بەتایبەتییش بەزۆری باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە لە سەردەمی شۆڕش و جووڵانەوەکانی شێخ مەحموود ڕوویان داوە، هەر چەندە ڕەفیق حیلمی خۆی دان بەوەدا نانێت و ئەو پێی وایە ئەوەی دەینووسێتەوە؛ بەتەواوەتی بیرەوەرین نەک مێژوو، بۆیەش لەدوای بڵاوبوونەوەی یەکێک لە بەشەکان کە بە نامە هەندێ هەڵەی بۆ ڕاست دەکەنەوە، لە بەرگی دواتری پەڕتووکەکەدا دەنووسێت: چونکە مەبەست نووسینەوەی مێژوو نییە، نووسینەوەی یادداشتە، لەم جۆرە شتانەدا کە نرخێکی ئەوتۆی نییە، ئەوەندە قووڵم نەخوێندۆتەوە و نەمکۆڵیوەتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک خوێنەر لێی ورد دەبێتەوە، هەست بەوە دەکات کە بەشە زۆرەکەی ئەم پەڕتووکە مێژووە و بەشێکی کەمتری یادەوەرییە، تەنانەت هەندێ لە بەشەکانی باسی مێژووی کۆنی شوێن و کەسایەتییەکانە و پەیوەندیی بە سەردەمەکەی ئەوەوە نییە، لە کاتێکدا ئەگەر بیرەوەری بێت، دەبێ زۆربەی باسی خۆی و ئەو سەردەمە بێت کە خۆی تێیدا ژیاوە نەک باسی مێژوویی.
خۆ لە ناونیشانەکەشەوە دیارە کە ئەم بیرەوەرییانە بەتەواوی پەیوەستی مێژوون، کوردستان و شۆڕشەکانی شێخ مەحموود، واتە ئەوەندەی مێژوویین، ئەوەندە بە ناونیشانی دەقێکی بیرەوەری ناچن (8) .
یەکێکی دی لەو بیرەوەرییانەی لە سەرەتاکانی نووسینەوەی بیرەوەری لە ئەدەبیاتی کوردی بڵاو بوونەوە، چیم دی؟یەکەی ئەحمەد خواجە بوو کە لە ساڵی (1968ز) بڵاو بووەوە. چیم دی؟ پەڕتووکێکی چوار بەرگییە و تێکەڵەیەکە لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی ئەحمەد خواجە و مێژووی چەند دەیەیەکی سەدەی بیستەمی کورد، ئەویش لەگەڵ نووسینەوەی بیرەوەرییەکانیدا ویستوویەتی مێژووی سەردەمەکەشی بنووسێتەوە و چەند سەرچاوەیەکی دیاریکراویشی بەکار هێناون (کە ئەگەر وەکوو نووسینەوەی مێژووش تەماشای پەڕتووکەکە بکەین، ژمارەی سەرچاوەکان کەمن و زۆر دیاریکراون) . دەبێ بڵێین ئەو ئەم کارەی بەدڵسۆزی و بۆ نەفەوتانی مێژووی نەتەوەکەی کردووە، بەڵام بەهۆی سۆزی نەتەوایەتی و بەشداریی چالاکانەی لە شۆڕشەکانی شێخ مەحموودی حەفید و نزیکیی لە شێخەوە، لایەنداریی زۆر پێوە دیارە کە ئەمە وەکوو بیرەوەری ڕاستە، بەڵام وەکوو نووسینەوەی مێژوو درووست نییە. بۆیەش ئێستا ئەمە تێکەڵەیەکە لەنێوان بیرەوەری و مێژوودا، نە بیروەریی تەواوە و نە مێژوویەکی زانستییش (9) .
کەواتە ئەگەر تەماشا بکەین، دەبینین زۆربەی بیرەوەرییەکانی سەرەتای فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ئەوانەن کە نە بیرەوەریی پوختن و نە مێژووی تەواویش، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو کەسایەتییانەی خۆیان لەناو ڕووداوەکان بوونە، ئەوان نووسیویانەتەوە و کاریگەریش بوونە بە کەسایەتیی سەرکردەکان. بێگومان ئەگەر وەکوو دەقی بیرەوەری پێشکەشیان کردبا، کێشە نەبوو، بەڵام کاتێک وەکوو مێژووش دەیخەنە ڕوو، دەبێتە کێشە، چونکە ناتوانن بێلایەنانە پێشکەشی بکەن و ئەمەش لەگەڵ زانستی مێژوو یەک نایەتەوە.
نووسەر و سەرکردەی بۆسنایی عەلی عیزەت بیگۆڤیج (2003-1925) دەیگوت: کارێکی ڕاست نییە ئەو کەسانە مێژوو بنووسنەوە کە خۆیان درووستیان کردووە، یان بەشێک بوونە لە مێژووەکە. ئەمە ڕێک ئەو دۆخەیە زۆرێک لەوانەی کەسایەتیی دیاری مێژوویین و دەیانەوێ مێژوو بنووسنەوە، تێیدان. ڕەفیق حیلمی و ئەحمەد خواجەش لەو جۆرانە بوون، چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕووداوەکان و شۆڕشەکانی شێخ مەحمووددا هەبووە، دواتر هاتوون بۆ ئەوەی بیرەوەرییەکانی خۆیان بنووسنەوە، کەچی زۆربەی ڕووداوە مێژووییەکان و بیرەوەرییە کەسییەکانیان تێکەڵی یەکتر کردووە، لەم دۆخەشدا ناتوانین نە وەکوو بیرەوەری تەماشای بکەین، نە وەکوو مێژووش.
وەکوو گوتمان بیرەوەریی کەسی؛ بەڵگەنامەیەکی بێلایەنانە نییە، بەڵکوو دانپێدانان و پاساوهێنانە و ڕامانی تاکەکەسی و خودییە، ئەمەش بێ کەموکووڕی نییە، کاریگەریی نووسەر و ئەو سەردەمەی لەسەرە کە نووسەرەکە تێیدا ژیاوە. ئەو کەسەی یادەوەرییەکانی خۆی دەنووسێتەوە، هەوڵ دەدات یەکەم کەس باسی خۆی و ئەو کەسانە بکات کە پەیوەندییان پێیەوە هەیە. لە لایەکی دییش سەرچاوەی سەرەکیی نووسینەوەی بیرەوەری، مێشک و یادەوەریی نووسەرەکە خۆیەتی، بۆیە ئەوە گرنگە کە نووسەر تا چەند ڕووداوەکانی بیر ماون و تا چەند دەتوانێ بەوردی زانیارییەکان بنووسێتەوە و بیانگێڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەش هەندێ ڕووداو پەیوەندییان بە مێشک و یادەوەرییەوە نییە، بەڵکوو نووسەرەکە خۆی بەهۆی چەند هۆکارێکی خودی و بابەتییەوە (وەک لە سەرەوە باسمان کرد) ناتوانێ باسیان بکات. کەواتە لێرەوە دەگەینە ئەو پەیوەندییەی کە بیرەوەری لەگەڵ مێژوودا هەیەتی، ئەویش ئەوەیە کە بیرەوەری؛ مێژوو نییە، بەڵکوو سەرچاوەیەکە کە مێژوونووس دەتوانێ سوودی لێ وەربگرێ و تێیدا بەدوای بابەتیبووندا بگەڕێت تا دەگاتە ڕاستییەکانی مێژوو، بەڵام دیسانیش بیرەوەری بە یەک جۆر نابێتە سەرچاوەی مێژوویی.
یەکێک لە شێوازە کاریگەرەکانی سوودوەرگرتنی مێژوو لە بیرەوەری ئەوەیە، توێژەری بواری مێژوو؛ ڕووداوەکانی ناو بیرەوەرییەکە لەگەڵ سەرچاوەکانی دیکەی مێژوو بەراورد بکات.
جگە لەمانە، هەندێ لەوانەی بیرەوەریی خۆیان دەنووسنەوە، نامە و بەڵگەنامە و نووسراوی فەڕمی و نووسراو و هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەوکات دەخەنە ناو بیروەرییەکانیان، یان وەکوو پاشکۆ لە پەڕتووکەکەی دادەنێن، بێگومان ئەمە بۆ مێژوونووس بەکەڵکە و دەتوانێ سوودیان لێ وەربگرێ (10) . لە بیرەوەرییە کوردییەکاندا ئەحمەد خواجە وای کردووە و لە پەڕتووکەکەیدا دەیان بەڵگەنامە و دەقی ئەو فەرمانانەی تێدایە کە شێخ مەحموود چ لە سلێمانی و چ لەو کاتانەی لەدەرەوەی سلێمانی لە خەباتدا بووە؛ دەریکردوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆری ئەو ڕاگەیەنراوانەی تێدایە کە ئەوکات بە فڕۆکە بۆ خەڵک هەڵدەدرانە خوارەوە، دەیان نامەی نێوان شێخ مەحموود و ئینگلیزەکان و مەلا مستەفای بارزانی و حکومەتە یەکلەدواییەکەکانی ئێراقی تێدایە. هەروەها ژمارەیەکی زۆری نووسراوی ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارە بیانییانەی تێدایە کە ئەوکات لە بارەی کورد و شۆڕشەکانی کوردەوە دەنووسران و ناو و ڕۆژ و ژمارەکەیان دیاریکراوە، هەر لە شۆڕشەکانی شێخ مەحموودەوە تا دەگاتە شۆڕشەکانی بارزان و بەیاننامەی بەناوبانگی یازدەی ئازار، ئەمەش وەکوو دۆکیۆمێنتی مێژوویی گرنگیی زۆریان بۆ مێژووی کورد هەیە و بۆ لێکۆڵینەوە مێژووییەکان و وەکوو سەرچاوەی مێژووییش گرنگن (11) .
دەقی بیرەوەری وەکوو سەرچاوەیەکیش بۆ نووسینی مێژووی ژیانی ئەو کەسایەتییەی بیرەوەرییەکەی خۆی نووسیوەتەوە، زۆر گرنگە. بۆ نموونە؛ گەر مێژوونووسێک بیەوێ مێژووی سەرکردەیەکی سیاسی یان کەسایەتییەکی هونەری بنووسێتەوە، یەکەم سەرچاوە کە بۆ ئەمە گرنگ و بەکەڵک بێ، بیرەوەرییەکانی خۆیەتی (ئەگەر بیرەوەرییەکانی نووسیبێتەوە) ، بەڵام دەبێ بەگومانەوە چاوی لێ بکرێ و لەگەڵ سەرچاوەی دیکە بەراورد بکرێت و لێی بکۆڵرێتەوە. واتە لە هەموو حاڵەتێکدا بیرەوەری بە سەرچاوەیەکی لاوەکی بۆ مێژوو دادەنرێ و زیاتر پشت بە بەڵگەنامە و ئامار و نووسراوە فەڕمییەکان دەبەسترێ، ئینجا لەگەڵ دەقە بیرەوەرییەکاندا بەراورد دەکرێ.
بیرەوەری سەرەتا وەکوو ڕەگەزێکی ئەدەبی بەدیار کەوتووە، نووسەر ویستوویەتی لەو ڕێیەوە بە پلەی یەکەم باسی خۆی بکات، لێرەشەوە مافی خۆیەتی تێڕوانینە تایبەتییەکانی خۆی بەدیار بخات و لەوێوە باسی ئەو ڕووداوانە بکات کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هەبووە نەک مێژوو بگێڕێتەوە، بەڵام مێژوونووسیش دەتوانێ لەناو دەقەکانی بیرەوەریدا بەدوای ڕاستییەکاندا بگەڕێت و بیاننووسێتەوە (12) .
مێژوونووسان لەسەر ئەوە کۆکن کە هەموو جۆرە نووسراوێکی کۆن، لە: گێڕانەوەی زارەکی، بیرەوەریی خودی، ژیاننامەی کەسانی دی، تەنانەت شیعر و ڕۆمان و پەڕتووکە ئایینییەکانیش دەتوانن ببنە سەرچاوەی مێژوویی، چونکە کاری مێژوونووس تەنیا نووسینەوە و تۆمارکردنی ئەو ماددانە نییە کە دەستی دەکەون، بەڵکوو دەبێ شییان بکاتەوە و لێیان بکۆڵێتەوە، چونکە ئەوانەی ئەم جۆرە دەقانەیان نووسیوە، مێژوونووس نەبوونە و بۆ مێژوو نەیاننووسیوە، بەڵکوو زیاتر وەکوو دەقی خودی و دەقی ئەدەبی نووسیویانە (13) ، بەڵام سوودیان بۆ مێژووش دەبێت، بۆ نموونە چیرۆکی لە خەومای جەمیل سائیب (1887-1951ز) کە لە ساڵی (1925ز) نووسیویەتی، یان ڕۆمانی مەسەلەی ویژدانی ئەحمەد موختار جاف (1898-1935ز) کە لەنێوان ساڵانی (1927-1928ز) نووسیویەتی، وەکوو دەقی ئەدەبی نووسراون، بەڵام دەشێ مێژوونووس ئاماژەی مێژوویی سەردەمەکەیان تێدا بدۆزێتەوە، یان مێژوونووس دەتوانێ لە ڕێگای دوو چامە بەناوبانگەکەی نالی و سالمەوە زۆر ئاماژەی مێژوویی سەردەمی حوکمی بابانییەکان بخوێنێتەوە.
لە ئەنجامدا دەگەینە ئەوەی کە مێژوونووس ناتوانێ وەکوو سەرچاوەی سەرەکیی مێژوویی پشت بە بیرەوەری و دانپێدانان و سەرچاوە زارەکییەکان یان دەقە ئەدەبییەکان ببەستێ، بەڵام ئەمانە سەرچاوەی گرنگ و یارمەتیدەرن بۆ مێژوو. دەتوانین بڵێین بە نەبوونی ئەم جۆرە بیرەوەرییانە، سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی کەم دەبێت، هەر چەندە سەرچاوەیەکی سەرەکییش نەبێت.
سەرچاوە و پەراوێز:
1. هونەری ژیاننامە: شێوازەکانی نووسینەوەی بیرەوەری، گەشتنامە، ڕۆمانی مێژوویی -لێکۆڵینەوەی ئەدەبی- نووسینگەی تەفسیر، چاپی یەکەم (2019) ، ل19.
2. الدکتور حسن زغيدي: المذکرات ليست تاريخا، اعداد: جربوعە قدور، موقع: بوابە شروق.
3. المذکرات الشخصيە و کتابە التأريخ، جودت هوشيار، موقع: الحوار المتمدن.
4. سەرچاوەی پێشوو
5. ئێمە لە بابەتێکدا بەدرێژیی باسی ئەوەمان کردووە کە بیرەوەری بە هیچ شێوەیەک بەبێلایەنی نانووسرێتەوە و پێویستیش نییە ئەمە بکرێت، هەروەکوو پێویستیش نییە ئەمە بکرێتە پێوەر بۆ بیرەوەریی باش و خراپ، بەڵکوو لەجیاتیی ئەمە پێویستە چەند پێوەرێکی دی بۆ باشی و خراپیی بیرەوەری دابنرێن، لەوانەش: ڕاستگۆیی و وردی و... بڕوانە:
بێلایەنبوون و لایەنگری لە نووسینەوەی بیرەوەریدا، سەنگەر زراری، ئەدەب و کولتووری ڕۆژنامەی ڕووداو، ژمارە (122) ، دووشەممە (1/7/2019) . یان هەمان بابەت لە ماڵپەڕی ڕووداو.
6. المذکرات الشخصيە و کتابە التأريخ
7. بڕوانە: بیرەوەرییەکانی وەفایی (تحفە المریدین) ، گرد و کۆی: مامۆستا قازی محەمەد خزر، وەرگێڕانی لە فارسییەوە: محەمەد حەمە باقی، لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری ڕامان (1999) .
8. بڕوانە: یادداشت، نووسینی: ڕەفیق حیلمی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی سێیەم (2003) .
9. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر سەرهەڵدان و سەرەتاکانی بیرەوەری لە ئەدەبیاتی کوردی و ناوەرۆکەکانیان، بڕوانە: هونەری ژیاننامە.
10. المذکرات الشخصيە و کتابە التأريخ
11. بڕوانە: چیم دی (بەرگی 1-4) ، ئەحمەد خواجە، ئامادەکردنی: سدیق ساڵح، بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی، چاپی سێیەم -لێزیادکراو- (2016) .
12. المذکرات الشخصيە و کتابە التأريخ
13. هل تکتب المذکرات والسير الذاتيە والشهادات الشفويە التاريخ؟، استطلاع: نوارە لحرش، موقع: النصر کل القراء.[1]
ئەم بابەتە 77 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 24-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 77 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لەنێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکییەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ساڵح کارگەچی
ناو: حەمە ساڵح
نازناو: ساڵح کارگەچی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-1984
شوێنی لەدایکبوون: سەرگەڵو
ژیاننامە
ساڵح کارگەچی ناوی تەواوی (حەمە ساڵح عەبدوڵڵا ڕەحیم) ە، گۆرانیبێژێکی دەنگ خۆش و نیشتمانپەروەر بووە، لە ساڵی 1934 لە خێزانێکی هەژاری گوندی سەرگەڵو ی ماوەت لە دایکبووە. دایکی ناوی خانم بووە، خەڵکی نەمەشیری ناوچەی بانە یە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتی گرانی گەورەدا هاتۆتە ئەمدی و لە لادێی سەرگەڵو نیشتەجێ بووە، لەوێ لەگەڵ باوکی ساڵح ژیانی هاوسەری پێکهێن
ساڵح کارگەچی
عەبدولقادر مستەفا
هونەرمەند (قادر مستەفا) ساڵی 1943 لە هەڵەبجە لەدایک بووە ساڵی 1964 خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە ساڵی 1956 بۆ یەکەمجار چووەتە سەر تەختەی شانۆ وەک ئەکتەر لە شانۆگەری (ئۆتێللۆ) ڕۆڵی بینیوە ساڵی 1959 لە ناوچەی قەرەداغ لە شانۆگەری (کۆتایی زۆردار) بەشداری کردووە دواتر لەبەر بارودۆخی ئەوسای کوردستان چالاکییەکانی کەم بووەتەوە تا ساڵی 1970 ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی سلێمانی ساڵی 1975 چووەتە چالاکی قوتابخانەکان ساڵی 1984 بووەتە بەڕێوەبەری چالاکی هونەری ئەندامی دەستەی بەڕ
عەبدولقادر مستەفا
زارا محەمەدی
ناو: زارا محەمەدی
نازناو: دایکی زمانی کوردی-زارای نیشتمان
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ساڵی دەستبەسەرکردن: 2019
ڕۆژی ئازادکردن: 10-02-2023
ژیاننامە
زارا محەمەدی ناسراو بە (دایکی زمانی کوردی) ، لە ساڵی 1990 لە گوندی سەراوڵەی، شارۆچکەی دێولانی سەر بە پارێزگای سنە لەدایکبووە. بڕوانامەی ماستەری لە جوگرافیای سیاسی زانکۆی سنە وەرگرتووە، و وەکوو مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی، منداڵانی کوردی شاری سنە و شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری شاری سنەی فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کردو
زارا محەمەدی
ژینانامە - وەشانی 1
ناونیشانی پەڕتووک: ژینانامە
لیستی تەواوی ئەو گەشمردانەیە کە لە شۆڕشی ژینا لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆرکراون
ئەم بایندەرە، سەرئەنجامی کاری بەردەوامی چەند ساڵەی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە. بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە کوردیپێدیا هیچ دەستکەوتێکی ماددی پەیداناکات. تکایە لە کاتی سوودوەرگرتن لەم بایندەرە لە تۆژینەوە و نووسینەکانتاندا، ئاماژە بە ناوی ئەم بایندەرە، ژمارەی وەشان، ساڵی دەرچوون و کوردیپێدیا بکەن.
جۆری چاپ: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی کوردیپێدیا[1]
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: 1
ئە
ژینانامە - وەشانی 1
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڕۆژ حەسەن
ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: حەسەن کەبابچی
ساڵی لەدایکبوون: 2007
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ڕۆژ حەسەن کەبابچی لە ساڵی 2007 لە سلێمانی لەدایک
ڕۆژ حەسەن
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناونیشانی پەڕتووک: لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین ئەحمەد
ساڵ: 2023. [1]
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
عەشقی شێتانە
ناونیشانی پەرتووک: عەشقی شێتانە
ناوی نووسەر: جان گری
ناوی وەرگێڕ: حەمەڕەشید حەسەن [1]
عەشقی شێتانە
بولێڵ
ناونیشانی پەرتووک: بولێڵ
ناوی نووسەر: سەردار گەردی [1]
بولێڵ
نامەکانی فێرناندۆ
ناونیشانی پەرتووک: نامەکانی فێرناندۆ
ناوی نووسەر: ئەژین عەبدولخالق
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
نامەکانی فێرناندۆ
دەبێت شتێک بگێڕمەوە
ناونیشانی پەرتووک: دەبێت شتێک بگێڕمەوە
ناوی نووسەر: باران
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
دەبێت شتێک بگێڕمەوە
مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
ناونیشانی پەرتووک: مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
ناوی نووسەر: زاموا محەمەد [1]
مانگ بووە بە ژێر لۆچەکانی هەورەوە
هەوارگەی هەوارخان
ناونیشانی پەرتووک: هەوارگەی هەوارخان
ناوی نووسەر: هەوارخان بەرزنجی
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
هەوارگەی هەوارخان
ڕەنگەکانی تر
ناونیشانی پەرتووک: ڕەنگەکانی تر
ناوی نووسەر: ئۆرهان پاموک
ناوی وەرگێڕ: سامان کەریم
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
ڕەنگەکانی تر
دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ناوی نووسەر: میرزا ئەحمەد داواشی
کۆکردنەوەی: حسێن محەمەدی
پێداچوونەوەی: حەبیبوڵڵا کەریمی
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: نەشر ئیحسان
ساڵی چاپ: 1389 (2010
دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ئامار
بابەت 480,867
وێنە 98,692
پەرتووک PDF 17,774
فایلی پەیوەندیدار 83,533
ڤیدیۆ 1,047
میوانی ئامادە 67
ئەمڕۆ 19,314
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.907 چرکە!