پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
هەڵسەنگاندنێک بۆ بەشداری ئیسلامیيەکان لە حکومەتەکانی هەرێم
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەعد ڕەفعەت محەمەد

ڕەعد ڕەفعەت محەمەد
پ.د.#ڕەعد ڕەفعەت محەمەد#/ مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین

یەکەم: بەشداری دەسەڵات یان حکومەت؟
پێش هەرشتێک پێویستە له ‌هەرێمی کوردستان دوو زاراوەی گرنگی تێکە‌ڵ بەیەک لێکجودا بکەینەوە، ئەوانیش حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی هەرێمە.
له ‌دەستور و یاسای دەوڵەتان سێ دەسەڵاتی سەرەکی دەوڵەت هەیە و هەریەکەیان دامەزراوەی سەربەخۆن و کارەکانی خۆیان بەبێ دەستوەردانی ئەوانی تر ڕادەپەڕێنن، ئەوانیش دەسەڵاتی یاسادانان (پەڕڵەمان) و دادوەری (قەزا) و جێبەجێکردنە (حکومەت) .
بەڵام لە هەرێمی کوردستان حکومەت خاوەن دەسەڵاتی ڕاستەقینە و فیعەلی نیە، بەڵکوو چەتر و پەردەیێکە بۆ بەڕێوەبردن و ڕایی کردنی کاروباری خاوەن دەسەڵاتەکانی هەرێم کە بریتین لە حيزب، بنەماڵە، زۆن، عەشیرەت، هێزی چەکداری، بەرپرسی حيزبی هتد...
حکومەتی هەرێم خاوەن هێزی چەکدار، نەختینە و پارە، میدیا، ئاساییش و هێزی ئەمنی، دامەزراوە و فەرمانبەرەکانی، زانکۆ و قوتابخانە، مزگەوت و کڵێسە نیە، بەڵکوو هەموو ئەمانە و زیاتریش لەوانە وەک پەڕڵەمان و دادگا لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ڕاستەوخۆ ئاڕاستە دەکرێن.
هەربۆیە هەڵەی گەورەی ئیسلامیيەکانی کوردستان –حيزبەکانی تریش- تێنەگەیشتن و کارنەکردن بووە بەم هاوکێشەیەی ‌دەسەڵات لەلای ‌حکومەت نیە، بەڵکوو لەلای حيزبە، واتە دەسەڵاتی ڕاستەقینە لەلای هەردوو حيزبی دەسەڵاتی هەرێمە کە (پارتی ویەکێتی) یە.
لەڕاستیدا حيزبە ئیسلامیيەکانی کوردستان له ‌ناخەوە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئەوان ناتوانن ببنە دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان؛ هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی بە جۆرێک پێیانوایە ئەمریکا و ڕۆژاوا و دەوڵەتانی کەنداو دژی گرتنە دەسەڵاتی ئیسلاميیەکانن له ‌کوردستان. هەربۆیە لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکی یەکێک لە حيزبە ئیسلاميیەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆشنبیری هەولێر بەڕاشکاوانە ئەو سەرکردە ڕایگەیاند: ئێمە ناتوانین (صدارة) و بەپێش پارتی و یەکێتی بکەوین، بەڵکوو تەنیا دەمانەوێ پارێزگاری لەوەی ئێستا هەمانە بیکەین!
لەسەر بنەمای ئەو فەلسەفەی سەرەوە، کاتێک حيزبەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بۆ پارێزگای لەوەی هەیانە و ئەنجامدانی گۆڕانکاريی و چاکسازی بەشداربوونە له ‌پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، نەیانتوانیوە مەبەستەکانیان بپێکن؛ چونکە له ‌بنەڕەتدا مەبەستی گرتنە دەسەڵاتیان نیە، لەلایەکی تریشەوە نەیانتوانیوە ببنە خاوەن کەرەستەی گۆڕانکاری و چاکسازی، ئەمەش دەگەڕێتەوەی بۆئەوەی دەسەڵاتی ڕاستەقینە لەلای حيزب و بنەماڵە حوکمڕانەکەنە نەک حکومەت.
تێنەگەیشتن لەم هاوکێشەیە، وای لەحيزبە ئیسلامیيەکان کردووە به ‌دەستبەتاڵی دەربچن له ‌دوای چوار ساڵ بەشداریيان لە حکومەت و بگرە هەندێک جاریش عەیبداربن ‌لاى دەنگدەر و لایەنگرانیشیانەوە. هەروەها کاتێک ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان بینیوە، بەهەمان شێوە تووشی هەڵە بوونە لە ئۆپۆزسیۆن بوون بەرانبەر حکومەتێک که ‌خاوەن هیچ دەسەڵاتێک نەبووە.
دووەم: بەشداری بۆ پۆست و ئیمتیاز نەک بەرنامە و کارنامە.
کارنامەی حکومەت لە وڵاتان گرنگيیەکی زۆری پێدەدرێت لەلایەن ئەو حيزبانەی کە کابینەکە پێکدەھێنن، بەشێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی بەرنامەی ھەڵبژاردنەکانیان بێت. کارنامەکە بۆماوەی ئەو چوار ساڵەی حوکمڕانی کابینەکە دەبێت و پێویستە گرنگی بدات بە چەند سێکتەر و بوارێک کە قۆناغی ئەمڕۆی کوردستان پێویستیەتی و جێگای ڕەزامەندی و پەسەندی و ستراتیژیەتی ئەو لایەنانە بێت کە کابینەکە پێکدەھێنن.
یەکێک له ‌سیما هەرە سەرەکیيەکانی کارنامەی حکومەت، دەبێت پلانی وردی جێبەجێکردنی ئامانجەکان لەخۆ بگرێت نەک تەنھا چەند بەڵێنێکی کار بۆ نەکراو بێت. بۆیە دەبینین وڵاتان لە کارنامەی حکومەتەکەیان گشت وردەکاری سێکتەرەکانی ئامانجی حکومەت دیاری دەکەن.
بۆئەوەی بابەتەکە زیاتر ڕوون بێت و تەنیا ڕەخنە نەبێت لە حيزبێکی ئیسلامی دیاریکراو، سێکتەری تەندرووستی وەردەگرین لە کابینەی ھەشتەم که ‌لەدەست ئیسلاميیەکان نەبوو، ئەم سێکتەرە بەراورد دەکەین لەگەڵ کارنامەی حکومەتی ئوردن و کوێت.
کارنامەی حکومەتی ئوردنی بۆ کەرتی تەندرووستی بۆ ساڵانی (2012 تاکو 2016) : درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی چەند نەخۆشخانەیەک –کە ژمارەیان (10) دانەیە و ناو و شوێنی درووستکردنیان بە تێروتەسەلی ھاتووە لە کارنامەی حکومەتی ئوردن، بە جۆرێک بۆ ھەر (10000) ھاوڵاتی (18) قەروێڵە و بۆ (10000) ھاوڵاتی (26) پزیشکی پسپۆر.
کارنامەی حکومەتی کوێتی بۆ کەرتی تەندرووستی بۆ ساڵانی (2013 تاکو 2017) : قەروێڵەی نەخۆشخانەکان زیاد دەکات لە (7990) بۆ (11439) ، زیادکردنی سەنتەرەکانی پزیشکی لە (101) بۆ (125) ، باشترکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزاریيە پزیشکيیەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی کادیری پزیشکی، پێکھێنانی سەنتەرێکی ھەرێمی بۆ نەخۆشیيە درێژخایەنە نەگواستراوەکان.
ھەر لەم ڕووەوە بەپێویستی دەزانم دەقی کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەرتی تەندرووستی بۆ ساڵانی (2014 تاکو 2018) بخەمە ڕوو بۆئەوەی خوێنەر خۆی بەراوردیان بکات: حکومەت کاردەکات بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمی تەندرووستی پێشکەوتوو و جیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەت لە خزمەتگوزارییەکانی تەندرووستیدا.
پێویستە زۆر بەوردی سەرنجی ئەو دەقە مەتاتی و لاستیکى و گشتگیرە بدەین بۆئەوەی بزانین چۆن ھەموو سێکتەر و بوارەکانی حکومەتیان ھەر بەم شێوازە بەڕێکردووە!
دیارە ھۆکاری ئەو جۆرە کارنامەی حکومەتە دەگەڕێنمەوە بۆ زیرەکی و ئەزموونی ھەردوو حيزبی پارتی و یەکێتی لە فریودان و لەخشتەبردنی حيزبەکانی تری بەشداربوو لە حکومەت، ئەمە ڕوویەکی، ڕووەکەی تری دەگەڕێتەوە بۆ هەڵپە و توێنویەتی حيزبەکان بۆ پۆست و پارە و ئیمتیازاتی دەسەڵات، کە وایان لێھاتووە بەشداری حکومەتێک بکەن کارنامەکەی ڕەنگدانەوەی واقعی و زانستی قۆناغی ئێستای کوردستان نەبێت، بەڵکوو تەنھا بەرنامەیەکی پڕ لە بەڵێنی ڕۆژنامەوانی بێت بۆ ھەر کات و شوێنێک بگونجێت.
زۆربەی جار حيزبە ئیسلاميیەکان لەبەر مانەوە له ‌پۆستەکانی ناو حکومەت و وەرگرتنی ئیمتیازی بەشداربوون لە حکومەت، بەڵێن و ڕێکەوتنە مەبدەئیيەکانی چاکسازيی و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و گەندەڵیان لەبیرکردووە. تەنیا بۆ نموونە لە کۆبوونەوەی هەردوو لیژنەی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی (دادگەری) کوردستاندا بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێککەوتوون:
تەوەری یەکەم:
1- کارنامەی حکومەت سەرچاوە بگرێت لە بەرنامەی هەڵبژاردنی لیستە براوەکان و پڕۆژەکانی چاکسازیی هەموو لایەنەکان و دژایەتیکردنی گەندەڵی و بەرپاکردنی شەفافیەت و دادگەری، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی هاوبەش لەلایەنە هاوبەشەکانی حکومەتەوە پێکبهێنرێت.
2- پشتیوانی دامەزراوەی پەڕڵەمان بکرێت وەک‌ دامەزراوەیەکی یاسادانان و چاودێری بەشێوەیەک بتوانێت بەتەواوی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
3- کابینەی نوێ بکرێتە حکومەتی دامەزراوەکان و دەستی حیزبەکان لە حکومەت دووربخرێتەوە.
4- لە کابینەی هەشتەمدا هاووڵاتیبوون پێوەری ئەرک و مافەکان بێت.
5- هەردوولا لەم بارودۆخەدا بانگەشە دەکەن بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف و دوور لە سزا و فشار.
تەوەری دووەم:
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان هاوبەشی کابینەی هەشتەم دەبێت کە حکومەتێکی بنکەفراوانە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
أ‌- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان.
ب‌- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ژینگە.
ت‌- بەرپرسی دەستەیەک.
پ‌- بەپێی قەبارەی خۆی لە جومگە و کایەکانی حکومەت هاوبەش دەبێت.
(سەرچاوە: http://webalwand.6te.net/?paged=4)
ئەگەر بەوردی سەیری ئەم ڕێکەوتنە بکەین، دەبینین تەنیا خاڵەکانی تەوەرەی دووەمی تایبەت به ‌پۆستەکان وەکخۆی جێبەجێکراوە و خاڵەکانی پەیوەست بەتەوەرەی یەکەمیش هیچیان جێبەجێنەکراوە و بگرە لەماوەی کارکردنی کابینەی هەشتەم خراپتریش بووە.
سێیەم: پەیڕەونەکردنی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو:
هەرچەندە ئیسلامیيەکانی کوردستان زۆر بەچڕی دروشمی کەسی شیاو بۆ ‌شوێنی شیاو یان بەرزرکردۆتەوە و بانگەشەشی بۆ دەکەن له ‌گشت کۆڕ و کۆبوونەوە گشتی و تایبەتیيەکانیان، بەڵام لەڕووی پراکتیکيیەوە کەم وایە لەکاتی بەشداريیان له ‌حکومەتەکانی هەرێم ڕەچاوی ئەو بنەمایەیان کردبێ، بەڵکوو پێچەوانەکەشی کاریان کردووە.
ئیسلاميیەکان لە کاروانی بەشداریان له ‌پێکهێنانی حکومەتەکانی هەرێم پۆستی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار و قائیمقام و بەڕێوەبەری شارەدێی زۆریان وەرگرتووە لە دامەزراوە جیاجیاکان، بەڵام ئەم پۆستانە لەلایەن کەسانێک پڕکراوەتەوە کە خاوەن شارەزایی و پسپۆری و ئەزموونێکی بەرچاو نەبوون‌ بۆئەوەی بتوانن گۆڕانکاری و چاکسازی ئەنجامدەن لە دامەزراوەکانیان. بۆ ئەم شکستەش هۆکار زۆرن، گرنگترینیان:
1- بێ بەشکردنی ئیسلاميیەکان -بۆ ماوەیەکی درێژ له ‌دوای ڕاپەرین تا ئێستا- لەلایەن هەردوو حيزبی دەسەڵات بۆ وەرگرتنی پۆستی مامناوەندی (له ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیهي‌وە بەرەو خوارترەوە‌) له ‌گشت دامەزراوەکانی هەرێم. ئەمەش بۆتە هۆی لەدەستدانی ئەزموون و شارەزایی بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی باڵاتر له ‌هەرێم.
لەڕاستیدا ئەمە تەنیا کێشەی ئیسلاميیەکان نیە، بەڵکوو کێشەی گشت کەسانی سەربەخۆ و ئەندامانی حيزبەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتیيە کە تەنانەت بێ بەش دەکرێن له ‌بچووکترین پۆست له ‌دامەزراوەکانی هەرێم بەهۆی ئەندام نەبوونیان لە هەردوو حيزبی دەسەڵاتدا. ئەوە لەکاتێکدا پێویستە هەلی یەکسان بڕەخسێ بۆ هەر هاونیشتمانیيەک لە هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی هەر پۆستێکی خوارتر له ‌وەزیر لەسەر بنەمای لێهاتویی و شارەزایی و خزمەتیيەوە.
2- بەهۆی ئەو مووچە و ئیمتیازاتە زۆرانەی خاوەن پۆستەکان وەریدەگرن؛ زۆر جار ئیسلامیيەکان پۆستەکانی هەرێم به ‌غەنیمەت و دەسکەوت هەژمار دەکەن و چاو دەگێڕن بۆ ئەو کادیر و بەرپرس و خزمە نزیکانەی کە سوودمەند نەبوون‌ له ‌پۆست و مووچەی خانەنشینی باڵا بۆئەوەی ئەو پۆستانەیان پێ پڕبکەنەوە بێ ڕەچاوکردنی لێهاتوویی و شارەزایی و سەقامگیری.
یان هەندێک جار ڕوویداوە کەسێکی نزیک له ‌بەرپرسە باڵاکانی حيزبە ئیسلاميیەکان بۆ چەندەمین جار پۆستی جیاواز و لێکجودای پێدەبەخشرێ بەبێ ڕەچاوکردنی پیسپۆڕی و لێهاتویی بۆ ئەم شوێنە.
3- نەشارەزایی و بەئاگانەبوونی زۆربەی پۆستهەڵگرە ئیسلاميیەکان لە زانست و زانیاری بەڕێوەبردنی وڵات و دامەزراوەکانی و خۆپڕچەک نەکردنیان به ‌یاساکانی ئێراق و هەرێم و ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزیر و حکومەتەکانی پێشووی خۆیان و پرس نەکردن به ‌کەسانی شارەزای دڵسۆز و خاوەن ئەزموونەکانی پێشەخۆیان.
من لێرەدا تەنیا ڕوداوێک دەگێڕمەوە سەبارەت بەبێ ئاگایی وەزیرێکی ئیسلامی لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا که ‌دەتوانین بڵێین بناغەی کاری حکومەتی هەرێمە لە گۆڕانکاریدا. چەند ساڵێک پێش ئێستا کەوتمە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیرێک سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی وەزیر لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، لەوەڵامدا ئەو وەزیرە زۆر بەدڵنیاییەوە وتی: ئێمە لە ئەنجوومەنی وەزیران هیچ پەیڕەوێکی ناوخۆمان نەبووە تا لەسەری بڕۆین!
منیش وتم: مامۆستا ئەنجوومەنی وەزیران له ‌ساڵی 2006 وە خاوەن پەیڕەو‌ و کاری پێدەکرێ و هەموو بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمیش لەوەوە سەرچاوە دەگرن...
4- زۆربەی جار له ‌حيزبە ئیسلاميیەکان، ئەو کەسانەی دەبن به ‌وەزیر و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی له ‌دامەزراوەکانی هەرێم وئێراق ‌جگە لەوەی ناتوانن شتێکی جیاواز و گۆڕانکارییەکی کاریگەر لە دوای خۆیان بەجێبهێڵن، سەیردەکەین بزر دەبن و تەنانەت بیرکردنەوە و ڕەفتار و هەڵسوکەوتیشیان جیا ناکەیتەوە لە بەرپرسی حيزبە دەسەڵاتدارەکان، دەبینین ڕەفتارەکانی خۆدەوڵەمەنکردن و جیابوونەوە لە خەڵکی ئاسایی و گلەییکردن لە میللەت و دەنگدەر و پاساوهێنانەوەی ناڕاستەوخۆ بۆ کەموکورتيیەکانی حکومەت، دەبنە سیمای سەرەکی ئەو پۆستهەڵگرانە.
هەربۆیە ئەو پۆستهەڵگرانە مەبەستە سەرەکیيەکەیان لە وەرگرتنی پۆست لەبیر دەکەن و بەتێپەڕبوونی کاتێکی کەم ئامانج و بەرژەوەندی کەسییان لەلا زاڵ دەبێت و خەمی گەورەیان دەبێتە خۆدەوڵەمەندکردن يان چۆن سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی پارتی و یەکێتی لەخۆیان ڕازی بکەن! زۆرجار وەزیری ئیسلامی هەبووە دەسەڵاتی نەشکاوە بەسەر بەڕێوەبەرێکی گشتی یان بەرپرسێکی بچووکی ناو وەزارەتەکەی که ‌لەحيزبێکی تر بووە.
له ‌لێکەوتەکانی ئەم حاڵەتانە سەرسامبوونی پۆستهەڵگرە ئیسلامیيەکانە بە بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی و دواتر وەکوو دەرئەنجامێکی سرووشتی هەندێک لەوانەمان دیت بوون به ‌ئەندام و جێبەجێکاری ئەجێندای حيزبە دەسەڵاتدارەکان.
کەچی له ‌مێژووی هاوچەخدا حاڵەتی جوان و پێچەوانەی ئیسلاميیەکانی کوردستان بەدیدەکەین. بۆ نموونە کاتێک حەسەن تورابی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری ئاشت دەبێتەوە لەگەڵ سەرۆکی سوودانی جەعفەر نومەیری، نومەیری هەڵوەشاندنەوەی حيزبەکەی تورابی و بەشداری لە حکومەتەکەی دەکاتە پێشمەرجی ئاشتەواییەکە و تورابی بە دووربینی و لێهاتوويی خۆی ڕازی دەبێت بە مەرجەکانی نومەیری و بەماوەی هەشت ساڵ (1977-1985) ، تورابی توانی دەوڵەت و حکومەت و دامەزراوە سەربازيی و مەدەنی و ئابووريی و زانستی و پەروەردەیی و ئەمنیيەکانی سوودان بنکۆڵ بکات و بنکەی جەماوەری دەهێندە زیاد بکات.
5- نەبوونی لێپرسینەوە و سزا بەرانبەر ‌وەزیر و پەڕڵەمانتار و بەرپرسە حکوميیەکان: یەکێک له ‌بنەما سەرەکيیەکانی حوکمڕانی ڕەشید بریتیيە له ‌هەبوونی لێپرسینەوە و پاداشت و سزا بۆ بەرپرسەکان. ئەوە ڕاستە بۆ بەرپرسی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەرپرسە حيزبیەکانیش.
پۆستهەڵگرە ئیسلامیيەکانی هەرێم لە کەسانی ئاسایيەوە بوونەتە کەسی گشتی و پێویستە بەدواداچوون بۆ ڕەفتار و گوفتارەکانیان بکرێتەوە لەلایەن دامەزراوە گشتیەکانی لێپرسینەوە؛ بەڵام لەبەرئەوەی لە کوردستان دامەزراوەی لێپرسینەوە و بەدواداچونەکان لەکارخراون لەلایەن حيزبەکانی دەسەڵاتەوە، بۆیە پێویستە لەلایەن خودی حيزبەکانیانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێ.
لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا یەک پەڕڵەمانتار و وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار له ‌پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێم وئێراقی لە ئيسلامیيەکان لێپرسینەوە‌یان لەگەڵ نەکراوە و پاداشت یان سزا نەدراون لەسەر ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانیان.
ئەمەش وادەکات هەڵەکانیان دووبارە بێتەوە لەداهاتوو.
هەندێک جاریش خودی پۆستەهڵگرەکە لاواز نیە، بەڵکوو هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی بەشداری حيزبەکەی له ‌پێکهێنانی حکومەت، ئەمەش کاتێک پارتی یان یەکێتی حيزبێکی ئیسلامی لاواز بەکاردەهێنن دژی حيزبێکی تری ئیسلامی و چەندین پۆستی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی پێدەبەخشن لە حکومەت بۆ لاوازکردنی پێگەی حيزبەکەی تر.
لەکۆتاییدا پێویستە پسپۆڕان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا ئازادەکان و...ھتد ڕۆڵی خۆیان ببینن لە چاودێری و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی ئەو پۆستهەڵگرانە بە مەبەستی ڕاستکردنەوەی کاروانی پەیامەکەیان.[1]
ئەم بابەتە 473 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | /xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-09-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 24-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 473 جار بینراوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.61 چرکە!