پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,345
وێنە 105,631
پەرتووک PDF 19,137
فایلی پەیوەندیدار 96,342
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
عادل باخەوان: لە ڕووی سیاسییەوە، هەلومەرجی بابەتی ئیسلامییەکان لە بار نییە کە نەپووکێنەوە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عادل باخەوان

عادل باخەوان
گفتوگۆی: ئیدریس سیوەیلی

لەم گفتوگۆیەدا، د.#عادل باخەوان# کۆمەڵناس و شرۆڤەکار لە ڕوانگەیەکی کۆمەڵناسییەوە باس لە گرنگی و پێگەی ئایین دەکات، باس لە دۆخی ئیسلامییەکانی کوردستان و هەلومەرجی گەشەکردنیان دەکات، بە قوڵایی 1400 ساڵەی مێژوودا شۆڕدەبێتەوە و ئەو پرسیارە دەوروژێنێت کە ئیسلام چی پێشکەشی کورد کردووە؟ یان بە دیوێکی تردا ئەگەر کورد مسوڵمان نەبوایە و ئایینی ئیسلامی وەرنەگرتایە ئێستا لە کوێی دونیا بوو؟

خاڵ: ئەو تەوەرەیەی کە دەمانەوێت قسەی لەسەر بکەین، ئیسلامییەکانی کوردستان و بەدیاریکراویش باشووری کوردستان، مەسەلەی ئیسلامییەکان و کاریگەر‌ی ئیسلامییەکان لە کۆمەڵگەی کوردیدا لە ڕوانگە کۆمەڵناسییەوە بچینە ناو بابەتەکەوە، سەرەتا بە و پرسیارە دەست پێدەکەین، بەگشتی ئەرکی ئایین لەناو کۆمەڵگەدا لە ڕووی کۆمەڵناسییەوە چییە؟

د. عادل باخەوان: زۆر خۆشحاڵم بەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێزتان دەکەم، بەتایبەتی گۆڤاری خاڵ، کە گۆڤارێکی توێژینەوەیە، نەک گۆڤاری ڕۆژانە و هەفتانە و خەریکی بابەتە هەنووکەییەکان بێت، ئەم پرسیارەی بەڕێزت پرسیارێکی دوورمەودایە، دەکرێت ئەمڕۆ قسەی لەسەر بکەیت، وەک دەکرا ساڵێک لەمەوپێش قسەی لەسەر بکەین، وەک دەکرا دەیان ساڵیش لەمەودا قسەی لەسەر بکرێت، واتە بابەتێکی جەوهەرییە، بۆیە ئامادەبوونی ئایین لە کۆمەڵگەیەکدا بەگشتیی و لە کۆمەڵگەی کوردستاندا بەتایبەتی، بابەتێکی ڕۆژانە نییە تێپەڕێت، گۆڤارەکەی ئێوەش بابەتی ڕۆژانە ناوروژێنێت، بۆیە بەختەوەرم کە گفتوگۆتان لەگەڵ ئەکەم، ئەوە خاڵی یەکەم، خاڵی دووەم، من دەزانم لە ئێستا و لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان بەریەککەوتنێکی تووند هەیە لەناو کێڵگەی ڕۆشنبیری کوردیدا، لەناو ڕادیکاڵەکاندا، ڕادیکاڵی ئەوسەری ئەوسەر لەگەڵ ڕادیکاڵی ئەمسەری ئەمسەر، زۆرزۆر بە دەگمەن دەنگێک هەیە لەنێوان ئەم هەموو ڕادیکاڵە، ئەگەر ڕێگە بدرێت بوترێت ڕادیکاڵی چەپی چەپ و ڕادیکاڵی ڕاستی ڕاست، ڕەنگە بۆ کوردستان وا چاک بێ بوترێت ڕادیکاڵی عەلمانیی لەگەڵ ڕادیکاڵی ئیسلامیی، بەداخەوە لەنێوان ئەم دوو ڕادیکاڵلیزمەدا سڵ لەوە ناکرێتەوە بە هەردووکیان بڵێن من ڕادیکاڵم. بەڕاستی هەردووکیان ڕادیکاڵن، ڕادیکاڵ بریتییە لەوەی کە یەک بۆچوونت هەیە کە بەشێوەیەکی قەتعی دەتەوێ بیسەپێنێت بەسەر هەموو لایەکدا، ئەوە لە چەپی عەلمانی هەمانە، لە ڕاستی ئیسلامیش هەمانە، بۆیە ئەم گۆڤارە کە هەوڵ دەدات دیالۆگێکی وا دابمەزرێنێ خۆی بۆ خۆی کارێکی باشە لەنێوان ئەم دوانەدا، من پێم وایە دەکرێت قسە لەسەر ئایین بکەین، بۆ نموونە پیاوێکی وەک کارل مارکس، ئێمە هەمیشە ئەو ڕستەیەمان لەبیرە کە دەڵیت ئایین تلیاکی گەلانە، بەڵام ئەو ڕستەیەمان لەبیر نییە کە دەڵێت ئایین دڵی هەموو چەوساوەکانە، چونکە هەرکەسێک بە لێکدانەوەی خۆی بە دوای ڕستەکەی تردا دەگەڕیت، بۆچی کارل مارکس دەڵێت ئایین دڵی چەوساوەکانە، بۆ دەڵێت ئایین دڵی هەموو ئەوانەیە دڵیان نییە، ئەمە خوێندنەوەیەکی کۆمەڵناسییانەی کارل مارکسە بۆ بوونی ئایین لە ناو کۆمەڵگەدا، بۆچی دەڵێت ئایین تلیاکی گەلانە، خۆی باسی خودی ئایین ناکات، بەڵکوو لە چرکەساتێکدا کە شیکاری ئامادەیی ئایین لە کۆمەڵگەیەکدا کە کۆمەڵگەی ئەڵمانی یان فەرەنسی، ئەو لەوێوە دەگەڕێتەوە سەر شیکارکردنی دەرکەوتنی ئایین لە کۆمەڵگەدا نەک بێ ئایین. پرسیارەکەی جەنابت ڕۆڵی ئایین چییە لە هەرێمی کوردستاندا؟ دەکرێت بە شێوەیەکی تر ئەم پرسیارە بکەین، باشە ئەگەر لە کوردستاندا ئایینی ئیسلام نەبوایە، ئێستا کۆمەڵگەی کوردستانی چی بوو؟

خاڵ: بە دیوێکی تردا ئەمە پرسیاری ئێمەشە کە ئیسلام چی پێشکەش بە کۆمەڵگەی کوردی کردووە؟

د. عادل باخەوان: پرسیارەکان لە هەردوو سەرەوە گرنگن، ئەگەر کورد ئیسلامی نەبوایە وەکوو ئایین، ئێستا چی پێ بوو؟ ئێستا‌ چی دەبوو؟ ئیسلام توانیویەتی چی بکات لەناو مێژووی کۆمەڵگەی کوردیدا؟ هەردوو پرسیارەکە بە هەردوو سەرەکەی زۆرزۆر گرنگە. تەماشاکە ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ مێژووی کۆمەڵگەی کوردی، بەدرێژایی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی، بەدرێژایی مێژووی فیکری کوردی، نابێ فیکری کوردی تەنیا لە سەدەی بیستدا ببینی، لەگەڵ هاتنی ناسیۆنالیزم بۆ کوردستان و هاتنی قوتابخانە جیاوازەکانی ئەوروپا و ڕۆژاوا بەشێوەیەکی گشتیی، پێش ئەمەش کۆمەڵگەیەک هەبوو بەناوی کۆمەڵگەی کوردی، پێش ئەمەش هەر ڕۆشنبیر هەبووە، ڕاستە پێی نەوتراوە ڕۆشنبیر، ڕاستە پێی نەوتراوە بیرمەند، لە فەڕەنساش هەر پێی نەوتراوە ڕۆشنبیر یان بیرمەند، پێش سەدەی بیستیش شتێک هەبووە بەناوی کێڵگەی فیکر. تەماشا دەکەی بە درێژایی ئەم هەزار ساڵە بمانەوێ و نەمانەوێ ئامادەبوونی ئیسلام هەمیشە ئەو پرەنسیپە باڵایە بووە کە ژیانی فیکریی و ژیانی کۆمەڵایەتیی و ژیانی کەلتووریی لە کوردستاندا ڕێکخستووە، ئێستا من باسی ئەوە ناکەم بڵێم جەنابتان، بەڕێزتان هاوڕان لەگەڵ ئەم ڕێکخستنە یان نا، دەکرێت جەنابتان هاوڕا نەبن، دەکرێت بۆچوونێکی ڕەخنەگرانەتان هەبێت، دەکرێت بۆچوونێکی لایەنگرانەتان هەبێت، هەموو ئەمانە ڕاستن، بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین کە بەدرێژایی هەزار و چوارسەد ساڵ ئیسلام ئەو پرەنسیپە باڵایە بووە کە چوارچێوەکانی بوون و ئامادەبوونی کورد لەناو مێژوودا دەستنیشانکردووە، ئەگەر ئیسلام بێنیتە دەرەوە لە چوارچێوە شیکارییەکەت، ئایا دەتوانن لە فیکر لە کوردستاندا تێبگەن، ئایا دەتوانن لە سیستەمی کۆمەڵایەتیی تێبگەن؟

خاڵ: ئەگەر بیهێننە دەرەوە لەو سیاقە مێژووییەی کە 1400 ساڵ کورد تیایدا ژیاوە، چیمان بۆ دەمێنێتەوە؟

د. عادل باخەوان: ئەگەر ئیسلامی لێ دەربهێنی ئیتر شتێکی تر نامێنێ ڕێگە بە جەنابت بدات کە واتای کوردی مەفهوم بێت، واتە تەنیاوتەنیا دەرگایەک کە هەیە لێی بڕۆیتە ژوورەوە بۆ ئەوەی لە مێژووی 1400 ساڵەی کۆمەڵگەی کوردی تێبگەی، ئەوە هەر دەرگای ئیسلامە، ئەمە خاڵێک، بە لامەوە گرنگە وەکوو تێبینی، خاڵێکی تریش بە لامەوە گرنگە ئەوەیە ئیسلام خۆی لە خۆیدا دۆخێکی نەرێنی یان ئەرێنی نییە، ئەوەی کە نەرێنی و ئەرێنییە چۆنییەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ ئیسلامدا، تەماشا دەکەیت ئیسلام لە وڵاتێکدا دەکرێت چەکی چەوساوەکانی دنیا بێ، بۆ بەرگری لەبەرانبەر چەوساندنەوە، هەروەک دەکرێت ئیسلام لە کۆمەڵگەیەکی تردا بکرێ بە چەک بۆ چەوساندنەوەی چەندین کۆمەڵگەی تر، بۆ نموونە بڕۆ بۆ عەرەبستانی سعودیە، بەناوی ئیسلامەوە دەکرێت چەندین چینی کۆمەڵگە هەیە سەرکوت بکرێت، بەڵام لە چەندین شوێنی دونیا ئیسلام بەکاردەهێنرێ وەکوو چەکی بەرەنگاربوونەوە بۆ گەیشتن بە ڕزگاریی و ئازادیخوازی، پرسیاری من لەناو کۆمەڵگەی کوردی ئەمەیە، کورد چۆن مامەڵە لەگەڵ ئیسلامدا دەکات؟

خاڵ: ئەو فۆڕمەی ئێمە وەرمانگرتووە لە ئیسلام، چی پێشکەش کردووین لە ڕابردوو و لە ئێستادا؟

د. عادل باخەوان: من پێم وایە هەڵە دەکەین ئەگەر پێمانوابێت کورد بە یەک شێوە مامەڵەی لەگەڵ ئیسلامدا کردووە، کورد بە یەک فۆڕم مامەڵەی لەگەڵ ئیسلامدا نەکردووە، فۆڕمەکان زۆرزۆر جیاوازن، ئەگەربێتو نموونەی ئێستا وەربگرین ڕەنگە قسەمان زیاتر لەگەڵدا بکات، تەماشا دەکەیت سەلەفییەکان لەگەڵ ئیسلامدا هەمان فۆڕمی یەکگرتووەکان نییە، فۆڕمی یەکگرتووەکان هەمان فۆڕمی کۆمەڵییەکان نییە، ئەگەر قسەکەم ڕاست بێ، فۆڕمی ئەو مسوڵمانە پراکتیکییە مولتەزیمانەی کە ئینتیمای سیاسییان نییە جیاوازە لە فۆڕمی ئەو مسوڵمانە مولتەزیمانەی کە ئینتیمای سیاسییان هەیە، بۆیە هەڵە دەکەین ئەگەر پێمانوابێت یەک فۆڕم بێت، ئیسلام یەک ئیسلامە، یەک ئایینە، کە ئایینێکی یونیفیرساری کەونی تەوحیدی یەکگرتووی مێژووییە، کە لەدەرەوەی زمان و لەدەرەوەی هەموو شتەکان هەیە، بەڵام چۆنێتی مامەڵەکردنی کۆمەڵگەی کوردی لەگەڵ ئەم ئایینە تەوحیدیە مێژووییەدا، یەک جۆر نییە، یەک فۆڕم نییە، بەڵکوو زۆرتر لە فۆڕمێکە، بۆیە بۆچوونی من ئەوەیە ئەگەربێتو قسە بکەین لەگەڵ مامەڵەکردنی کورد وەکوو یەکەیەکی یەکانگیری یەکگرتووی یەکگرتووکراو لەگەڵ ئیسلامدا، هەڵە دەکەین.

خاڵ: بەڕێزتان ئاماژەتان بەوەدا کە چەندین فۆڕمی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسلام‌ لە کوردستان هەیە، پارتی ئیسلامیمان هەیە لە کوردستاندا هەریەکە و جۆرێکی قاڵبی ئیسلامی پێشکەش دەکات، بە بڕوای بەڕێزت ئەم ڕەوت و پارتە ئیسلامیانەی هەرێمی کوردستان لە کوێی کۆمەڵگەی کوردیدان؟

د.عادل باخەوان: زۆرجار بیستوومە و خوێندوومەتەوە لە کوردستان، باس لەوە دەکرێت مادەم یەک حیزبی ئیسلامیمان نییە، مادەم زیاتر لە حیزبێکی ئیسلامی هەیە لە کوردستاندا، ئەمە خۆی بۆ خۆی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خەلەلێک هەیە، خۆی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە گرفتێک هەیە، چونکە ئیسلام خۆی یەکە، کەواتە یەک حیزبیشی پێویستە، ئەمە ئەو سیستمەیە ئەرگۆمینەیشن بە ئیستیدلال بەردەوام دەهێنرێتەوە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەمە زۆرزۆر هەڵەیە، بەپێچەوانەوە، بوونی زیاتر لە گرووپێک، بوونی زیاتر لە بۆچوونێک، بوونی زیاتر لە فۆڕمێک ئەمە خۆی لە خۆیدا دەوڵەمەندکردنی کۆمەڵگەکەیە، ئەگەر کۆمەڵگەیەکت هەبێت بە یەک جۆر بیر بکاتەوە لە ئیسلام، بە یەک شێوە ڕەفتار بکات لەگەڵ ئیسلامدا، بە یەک شێوە ئیسلام تەفسیر و شیکار بکات، ئەوکاتە تەماشا دەکەیت ئەمە جۆرێک لە هەژارییە، هەژاری فیکریی، هەژاری کۆمەڵایەتیی، هەژاری کەلتووریی و هەژاری سیاسیی، بەڵام کاتێک کە دەبینیت زیاتر لە کۆمەڵت هەیە، یەکگرتووت هەیە، بزووتنەوە هەیە، ئەمە ئاماژەی ئەرێنییە.

خاڵ: بەڕێزت بوونی ئەم فۆڕمە جیاوازانە لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەدەوڵەمەندی و ئەرێنی دەزانیت؟

د. عادل باخەوان: بەدەوڵەمەندی و بە ئەرێنی دەزانم، ئەگەر نەبوونایە دەوڵەمەندی نەبوو، ئەگەر نەبوونایە ئەرێنی نەبوو، من پێم وایە هەر کۆمەڵگەیەک کە توانای بەرهەمهێنانی فرەیی نییە، ئەوەی کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (دایڤەر سیتی) بە فەرەنسی پێی دەوترێ (دیڤەر سیتی) . هەر کۆمەڵگەیەک توانای بەرهەمهێنانی فرەیی نەبێت، فرەیی بۆچوون، فرەیی فیکر، فرەیی چوارچێوە، ئەوە کۆمەڵگەیەکی هەژار و لە کۆمەڵگەی سعودی دەکات، لە کۆمەڵگەی قەتەریی و ئیماراتی دەکات، بەڵام کۆمەڵگەیەک بتوانێت زیاتر لە گرووپێکی ئیسلامیی هەبێت، ئەوە خۆی کۆمەڵگەیەکی زیندووە، ئەوە خاڵی یەکەم، بەڵام گرفتەکە لە کوێدایە، گرفتی هەرە سەرەکی لە کوردستاندا لای ئیسلامییەکان مادەم گفتوگۆ لەسەر ئیسلامییەکانە، دەبێت لەو ئاستەدا بوەستین، ئەگینا دەتوانین گشتیگری بکەین بۆ حیزبەکانی تریش، بۆ پارتی و یەکێتی، دەتوانین بیگشتێنین لەسەر ئێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرفتەکە ئەمەی خوارەوەیە، بوونی فرەیی، بوونێکی زۆرزۆر ئەرێنییە، نەبوونی فۆڕمێک بۆ ئیدارەدانی فرەیی کارەسات و تراژیدیایە، بوونی یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزوووتنەوە و سەلەفییەکان، کۆمەڵێک بوونی ئەرێنییە، چونکە دەریدەخات کۆمەڵگەی ئێمە یەک ڕەهەندی نییە، کۆمەڵگەی یەک جۆری نییە، کۆمەڵگەیەکی یەک مۆسیقایی نییە، یەک ئاهەنگی نییە، بەڵکوو کۆمەڵگەیەکی فرە ئاهەنگە، بەڵام ئەوەی کارەساتە کە شێفێکت نەبێت، ئۆرکسترایەکت نەبێت، کە ئۆرکستراکە بجوڵێنێ، ئەوەی کە مۆسیقارەکان دەجوڵێنێت – سەپەرشتیاری ئاوازەکان – ئەو سەرپەرشتیاری ئاوازە چی دەکات، پێت دەڵێت ئەم عودە کەمانەکە نییە، کەمانەکە سازەکە نییە، سازەکە دەفەکە نییە، دەفەکە تەپڵ‌ نییە، ئەمە کە ئێستا ئیسلامییەکان هەیانە، عەلمانییەکانیش بێگومان، ئەو فۆڕمەیە بۆ ئیدارەکردنی (دایڤەر سیتی) خۆی، کە تۆ فۆڕمەکەت نەبوو، چی درووست دەبێت، ئەو فۆرمە ئەگەر هەبوو، سنوور دیاری دەکات، چوارچێوە دیاری دەکات، حەرام و حەڵاڵەکانی دیالۆگ دیاری دەکات، حەرام و حەڵاڵەکانی ڕەفتار دیاری دەکات، هێڵی سوور دیاری دەکات، هێڵی زەرد دیاری دەکات، هێڵی خۆڵەمێشی دیاری دەکات، بە تۆ دەڵێت تا کوێ مافت هەیە بڕۆیت، تا کوێ دەتوانیت قسە بکەیت، لە کوێدا دەبێت بوەستیت، نە ئیسلامییەکان و نە عەلمانییەکان، مادەم گفتوگۆ لەسەر ئیسلامییەکانە ئەوەیە کە تا ئێستا فۆڕمیکیان نییە بۆ ئیدارەکرنی ئەم فرەییە، لەبەرئەوەی فۆڕممان نییە، تەماشا دەکەیت دیالۆگێکی زۆرزۆر سادە لەنێوان یەکگرتوویەک و کۆمەڵێکدا دەکرێت تا سنووری تەکفیر بیانبات، لەنێوان سەلەفیەک و سۆفیەکدا تا سنووری کوشتن بیانبات، ڕووداوێک ڕوویدا لە سۆران لەم ماوەدا، گەنجێکی سەلەفی چەقۆیەکی زۆرزۆر گەورەی پێیە برا گەورەکەی لە ژووردا دەرگای لەسەر خۆی داخستووە، لەبەرئەوەی کە هاتۆتەوە بۆ ماڵەوە. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بینیویەتی سەیری فیلمێک دەکات کە لە فیلیمەکەدا ژنێکی تیا بووە قاچی بە دەرەوە بووە، هەر ئەوەندەی کە قاچی بە دەرەوە بووە، وتوویەتی براکەم دەیەوێت لە ڕێگای ئەم فیلمەوە کە قاچی ژنەکە دیارە ئیمانی من زەعیف بکات، بۆیە من هەڵدەستم بە جیهادی شەرعی خۆم دەبێت بیکوژم، برا گەورەکەشی دەرگاکەی لەسەر خۆی داخستووە و تەلەفۆنی بۆ ئاساییش کردووە بۆ ئەوەی فریای بکەون، ئەمە مەبەستم ئەوەیە لەبەرئەوەی فۆڕمێک نییە بۆ ئیدارەکردنی ئەم فرەییە لەنێوان دوو مسوڵماندا لەکاتێکدا کە براکەی ئیماندارە، مسوڵمانە، نوێژ دەکات، ڕۆژوو دەگرێت، هیچ گرفتێکی لەگەڵ ئیسلامدا نییە، ئەوەش نییە عەلمانی بێت، بەڵام ئەم دوو مسوڵمانە کە دوو فۆڕمی جیاوازیان هەیە لە ئیسلام ناتوانن ئیسارەی دیالۆگ و هەڵسوکەوتەکانیان بە یەکەوە بکەن، ئەمە لەم نموونە بچووکەوە دەتوانی بیبەی هەتا نموونەیەکی زۆرزۆر گەورە کەواى لێ بکەین بگەینە حەدی دابڕان، ئیتر کە نەتوانین لەگەڵ یەکدا قسەی بکەین، دابڕان بگاتە ئەوەی کە حیزبێک ئامادەبێت لەگەڵ عەلمانییەکان قسە بکات، بەڵام ئامادە نەبێت لەگەڵ ئیسلامییەکان قسە بکات. هەست بەوە بکات کە ئیتر هیچ شتێک نامومکین نییە.

خاڵ: ئەم فرەییەی بەڕێزت باست کرد چی پێشکەشی کۆمەڵگەی کوردی کردووە؟

د. عادل باخەوان: وەک باسم کرد، هەر بوونی فرەییەکە خۆی لە خۆیدا ئەوەیە چانسێک دەدات بە کۆمەڵگەی کوردی کە ئینتیماکانیان بۆ ئیسلام، مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئیسلامدا بە و ڤێرژنەی کە گرووپە سیاسییەکان پێشکەشی دەکەن، یەک ڕەهەندی نەبێت، لە بازاڕدا، کاتێک گەنجێکی کوردی دەڕواتە بازاڕ، لە بازاڕدا یەک جۆر کاڵای لەبەردەستدا نەبێت، زیاتر لە کاڵایەکی لەبەردەستدا بێت، گەنجی کوردی، مرۆڤی کوردی، هاووڵاتی کوردی، تەنیا یەک بژاردەی نەبێت، بەڵکوو زیاتر لە بژاردەیەکی هەبێت، بۆ نموونە لەنێوان کاڵای کۆمەڵ و کاڵای بزووتنەوە، کاڵای سەلەفیەکان و کاڵای یەکگرتوو، تۆ بژاردەت هەیە و هەر ئەوەندەی کە بژاردەت دەدەنێ ئەمە خۆی بۆ خۆی ئەرێنییە. .

خاڵێکی تر، خوێندنەوەی یەکگرتوو بۆ ئیسلام جیاوازە لە خوێندنەوەی کۆمەڵ، خوێندنەوەی کۆمەڵ جیاوازە لە خوێندنەوەی سەلەفییەکان‌، بوونی ئەم جیاوازییە خۆی لە خۆیدا کەلتووری کۆمەڵگە دەوڵەمەند دەکات، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتیی دەوڵەمەندی دەکات، لەسەر ئاستی کرانەوە دەوڵەمەندی دەکات. خاڵیکی تریش ئەوەیە کە جۆرێک لە جۆرەکان ئاستی ڕادیکاڵیزم دادەبەزێنێ، چونکە ڕادیکاڵیزم تەنیا یەک بۆچوونت لەبەردەستدایە، کە دەتباتە بنی بن، کە دەتباتە سەری سەرەوە، کە دەتبات تا مریشکە ڕەشە، ئەوکاتە ناچاری لەگەڵیدا بڕۆیت، بەڵام تۆ تەماشا دەکەی لەم گرووپە بێزار دەبیت دەتوانیت بڕۆیتە ناو گرووپێکی تر، لەم تەفسیرە بێزار دەبیت دەتوانی بڕۆیتە ناو تەفسیرێکی تر، ئەمەش واتلێدەکات ڕادیکاڵیزم بە جۆرێک لە جۆرەکان ببێتە ‌شێوەیەکی ڕێژەیی، بۆیە من بەش بە حاڵی خۆم پێم وایە بوونی زیاتر لە بۆچوونێک زۆر ئەرێنییە لە کۆمەڵگەدا. خۆزگە بۆ چەپەکانیش وابوایە، خۆزگە بۆ ناسیۆنالیزمی کوردیش وابوایە، خۆزگە بۆ هەموو قوتابخانەکان وابوایە.

خاڵ: کۆمەڵێک لە توێژەران و نووسەران سەرنجیان داوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا لە ڕووە کۆمەڵایەتییەکەوە خەڵک زیاتر متمانەی بە ئیسلامییەکان کردووە بە بەراورد بە بوارە سیاسییەکە، کاتێک کە دێینە سەر بواری سیاسیی و هەڵبژاردن هەمیشە ئیسلامییەکان دەنگیان لە ئاستێکی نزم و کەمدایە، سەرنجی تۆ لەمبارەیەوە چییە؟

د. عادل باخەوان: تێزی من هەمیشە ئەوە‌ بووە، وتوومە ئیسلامییەکان لە کوردستاندا و لە زۆر وڵاتی تریش لەسەر ئاستی سیاسیی هەرگیز نەیانتوانیوە یارییەکە ببەنەوە، بەڵام هەمیشە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی یارییەکەیان بردووەتەوە، بۆچی یارییەکەیان بردووەتەوە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتیی، چونکە ئەوان بەناوی ئایینێکی تەوحیدی مێژووییەوە قسە دەکەن کە زیاتر لە یەک ملیار و حەوت سەد ملیۆن کەس ئینتیمای بۆی هەیە، ئەمە خاڵێک، بەناوی هێزێکی ترانسانت فەوقییەوە قسە ئەکەن، کە هەموو مرۆڤەکان لە هەر شوێنێکی دنیا، بەشێکی هەرە زۆری مرۆڤەکان لە هەر شوێنێکی دنیادا بن لەبەرانبەریدا دەوەستن، واتە کاتێک بەناوی هێزێکی فەوقییەوە قسە دەکەی، با ئەو هێزە فەوقییەش خۆی بەلاوە گرنگ نەبێت، با ئەو هێزە فەوقییەش پێی وابێ تۆ نوێنەرایەتی ناکەیت. بەڵام گرنگ ئەوەیە تۆ توانیو‌تە، هێزی ئێسلامییەکان لەوەدایە وەکوو بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی توانیویانە خۆیان وا بخەنە سەرشانەوە کە بەناوی ئەو هێزە فەوقییەوە قسە دەکەن، کە نوێنەرایەتی ئەو هێزە فەوقییە دەکەن، کە نوێنەرایەتی ئەو ئایینە تەوحیدییە مێژووییە یونیڤارسادە دەکەن کە مێژوویەکی هەزار و چوارسەد ساڵی هەیە، کاتێک کە تۆ لە گەڕەکێکی وەکوو کارێزەوشکدا لە ماڵێکدا دانیشتووی کە پەراوێزی پەراوێزکراوی ناو مێژووی ئێستامانە، بەڵام ئینتیمای خۆت لە ئایینێکدا دەبینیتەوە کە مێژووەکەی هەزار و چوار سەد ساڵە، کە کشاوە بەناو هەر چوار پارچەی زەویدا، کە ئەفریقییەکی ڕەش لە لادێیەکی دوورەدەست، کە ئەمریکییەکی چاو زەرد لە نیویۆرک، فەرەنسیەکی قژ زەرد لە پاریسدا، هەر هەموویان بە جارێ ئینتیمایان بۆی هەیە، هەست بە گەورەیی خۆت دەکەیت، هەست بە گەردوونییەتی خۆت دەکەیت، هەست بە مێژووبوونی خۆت دەکەیت، هەست بە باڵابوونی خۆت دەکەیت، ئەمانە هەستێکت لا درووست دەکات کە هەست بەوە نەکەیت کە لە گەڕەکێکی پەراوێزکراوی کارێزەوشکدایت، یان لە قالاوا دانیشتووی، یان دۆلاراوا دانیشتووی، بەڵکوو هەست بەوە بکەیت لەناو کەون و لەناو مێژوودا کشاوی، ئیسلامییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لەوەی کە توانیویانە خۆیان بکەن بە ئەوەی کە بە زمانی ئینگلیزی پێی دەوترێت (ئەنکەر ناسیۆن) واتە (تەجسید) ، واتە بەرجەستەبوونی ئەم مێژووە لە هەزار و چوار سەد ساڵی ئەم ئایینە تەوحیدییە یونیڤێرسالە دەکەن لە ناو کۆمەڵگەدا، بۆیە کاتێک لەگەڵ باوکم قسە دەکات، لەگەڵ باوکت قسە دەکەن، لەگەڵ دایکم لەگەڵ دایکت، لەگەڵ هەژاران، لەگەڵ دەوڵەمەندان، لەگەڵ چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان، کە ئایینیان بە لاوە گرنگە، کە خۆیان بە لاوە گرنگە، هێزەکەیان لەوەدایە کە توانیویانە ئەم هێزە کۆمەڵایەتیانە قەناعەت پێبکەن، کە ئەمان بەرجەستەی بکەن، کە ئەمان نوێنەرایەتی کۆمەڵایەتی، نوێنەرایەتی خەڵک، نوینەرایەتی ئاوات، نوێنەرایەتی حەز، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئایینی ئیسلام بکەن لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی، لێرە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

بەڵام کە دەپەڕیتەوە بۆ دیوە سیاسییەکەی تەماشا دەکەیت بە هیچ شێوەیەک نەیانتوانیوە کۆمەڵگە قەناعەت پێبکەن سەرەڕای قەناعەتە کۆمەڵایەتییەکان کە لەسەر ئاستی سیاسیی ئەمان توانایان هەیە نوێنەرایەتی خەون و بەرژەوەندی و چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە بکەن، هۆکارەکەی دوو جەمسەرە، یەکەمیان تێنەگەیشتنی هێزە ئیسلامییەکانە لە دنیای کۆمەڵایەتیی، واتە زۆرجار هێزە ئیسلامییەکانیی کوردستان کاتێک بەراوردیان دەکەیت بە هێزەکانی تر لەدەرەوە، ژێرخانی ڕۆشنبیرییان یاخود بە کوردی پێی دەڵێن سەرخان، یاخود بنەماکانی ڕۆشنبیریان لەدەرەوەی ئەو زانستانەیە کە کۆمەڵگەمان وەک خۆی پێ دەناسێنن، بۆ نموونە کادرێکی باڵای بزووتنەوە، یان یەکگرتوو‌، یان کۆمەڵ، بۆ ئەوەی لە دنیای کۆمەڵایەتی تێ بگات زۆر بە گرنگی نازانێ بزانێ کۆمەڵناسی دەڵێ چی، ئەنسرۆپۆلۆژیا دەڵێ چی، سایکۆلۆژیا دەڵێ چی، زانستە سیاسییەکان دەڵێن چی، بەڵکوو بەلایەوە زۆر گرنگە بگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێ دەقی ئایینی تر، کە ئەم دەقە ئایینییانە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بەرهەم نەهاتوون، لە هیچ کۆمەڵگەیەکدا بەرهەم نەهاتوون، بڕیار نییە دەقەکانی قورئان دەقی کۆمەڵگەیەک بن، بڕیارە دەقی سەرووی کۆمەڵگە‌ بن، بڕیارە دەقەکانی قورئان دەقی ناکۆمەڵایەتی بن، ناسیاسی بن، نامێژوویی بن، ناجوگرافی بن، نازمانەوانی بن، ناڕەگەزی و نانەتەوەیی بن، بڕیارە ئەم دەقە قورئانییانە دەقی یونیڤیرسالی بێ، کاتی بێ، شوێنی بێ، زمانی بێ و ڕەگەزنامە بن.

لە دۆخێکی ئاوا ناتوانی بە تەنیا پشت بە دەقەکانی قورئان ببەستی بۆ ئەوەى بزانی چی لە کۆمەڵگەکەتدا دەگوزەرێت، ئەمە وایکردووە کە هەژارییەکی مێژوویی گەورە لای ئیسلامییەکان هەبێت، بۆ نموونە لەسەر بەڕێوەبردنی پەیوەندی هێز، لەسەر بەڕێوەبردنی پەیوەندییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان لەناو کۆمەڵگەیەکدا، لەسەر بەڕێوەبردنی ئابووری، لەسەر بەڕێوەبردنی پرسە گەورەکانی وەکوو مافی مرۆڤ، مافی ئافرەت و مافی منداڵ، لەسەر بەڕێوەبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هەموو ئەمانە وایکردووە کە ئیسلامییەکان نەتوانن وەکوو پێویست لەناو دونیا بوونیان هەبێت، ئەمەش وا دەکات بەشێوەیەکی گرنگ بەشێکی زۆر لە هەڵوێستی ئیسلامییەکان لەبەرانبەر هەڵبژاردندا، لەبەرانبەر هاوپەیمانێتیدا، لەبەرانبەر وڵاتانی دەوروبەردا، بەشێکی زۆر لەسەر سۆزی فێڵلێکراو بینا کراوە، بۆ نموونە کاتێک پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و پاریس تێکچوو، ساڵێک لەمەوپێش، پەیوەندییەکانیان بۆ تێکچوو؟ خۆ لەسەر ئایین تێکنەچوو، تێکچوونەکە پەیوەندی بە جیۆپۆلیتیکەوە هەبوو، پەیوەندی بە ئامادەبوونی تورکیا یان فەرەنسا لە لیبیا لە سووریا، لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بە ئەمانەوە هەبوو، بەڵام سەرۆک ئەردۆگان زۆر عاقڵانە توانی بەشێکی زۆر لە بزووتنەوە ئیسلامییەکان تەعبیئە بکات، بە برایانی مسوڵمانەوە بە خەڵکی ترەوە، بخاتە نێوان ئەم هەڵمەتەوە دژی فەڕەنسا، من یەکێک بووم لەوانە لە تەلەڤزیۆن دەرکەوتم ئامۆژگاری ئیسلامییەکانی کوردستانم کرد و وتم ئەمە هیچ پەیوەندی بە ئێوەوە نییە، نە وەکوو بزووتنەوەی سیاسی لە کوردستاندا نە وەکوو بزووتنەوەی ئایینی کە ئێوە ئایینتان بەلاوە زۆرزۆر گرنگە، ئەمە سەرۆکێکە شەرعیەتی ئەوەی هەیە دنیا تەعبیئە بکات لە بەرژوەندییەکانی تورکیا، ئێوە ئەم یارییە مەکەن زۆر بە قازانجتانە، کەچی تەماشا دەکەین ساڵێکی بەسەردا نەچوو پەیوەندییەکانی سەرۆک ماکرۆن و سەرۆک ئەردۆگان تەواو ئاسایی بوونەوە، سەرۆک ئەردۆگان وەزیری دەرەوەی نارد بۆ لای سەرۆک ماکرۆن، نا‌مەیەکی بۆ نارد، لە نامەکەدا بە عەزیزی من دەستی پێ کرد، بۆ سەرۆک ماکرۆن، هەروەها سەرۆک ماکرۆرنیش بە هەمان زمان وەڵامی دایەوە، ناچار وردەوردە دەرگاکان لەسەر برایانی موسڵمان داخرا، دەرگاکان تەنانەت لەسەر کۆمەڵێک بزووتنەوەی ئیسلامیی داخرا.

دەمەوێت بڵێم کاتێک ئیسلامییەکانی کوردستان بڕیاریاندا بەرگریی لە ئەردۆگان بکەن لەبەرانبەر ماکرۆندا بڕیارێکی سۆزداری بوو، نەک بڕیارێکی عەقڵانی، بۆ نموونە کاتیک تەماشا دەکەیت فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەڕوات بۆ لای کونسوڵی فەرەنسا و بەیاننامەیەکی دەداتێ لەسەر ئەوەی لە فەرەنسا ئەمە بەرەنجامی دیراساتێکی وردی پەیوەندییەکانی هێز و ئامادەبوونی کۆمەڵی دادگەری لەناو پەیوەندییەکانی فەرەنسا نییە، ئەم نامە نووسراوە، دوو سێ کەس دانیشتوون و ڕاوێژیان لەگەڵ خۆیاندا کردووە و بەیاننامەیەکیان نووسیوە و کۆنسوڵی فەرەنساش وەریدەگرێت، یاخوا بەخێربێن و کارێکی باشتان کردووە و کە ئێمەتان نەکوشتووە و بەڵکوو بەیاننامەیەکتان دەرکردووە، ئەمە لێرە بۆ کۆمەڵ دەوەستێت، بەڵام بۆ فەرەنسا ناوەستێت، فەرەنسا دێت لەسەر ئاستی دوورمەودا ئەمە شیکار دەکات، دەیان ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی هەیە کە ئیشی ئەوەیە لەمانە تێبگات، ئەمە لە چ پاشخانێکەوە هاتووە، چۆن هاتووە، بۆ هاتووە، ئایا ئەم گرووپە مەترسییە، لە داهاتوو دەکرێت ببێ بە مەترسی بە سەر بەرژەوەندییەکانی فەرەنساوە، لە هەرێمی کوردستان، لە ئێراق، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەڕەنسا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا بکات، کۆمەڵ چ سوودێک وەردەگرێت بۆ نموونە بەیاننامەیەک بدا بە کونسوڵی فەڕەنسا، ئەوە هەروەها بۆ یەکگرتوو، مەبەستم ئەوەیە بڵێم هەژارییەکی مەعریفی تەواو هەیە کە وای لێکردوون، مەعقولە کە تۆ بزووتنەوەیەکی سیاسیت هەبێ بەلای کەمەوە لە ساڵی 1952‌ لە کوردستاندا بوونی هەبێت، لە (1952 تا 2022) چەند ساڵ دەکات؟ نزیکەی (70) ساڵ ئەکات، کە حەفتا ساڵە تۆ بوونت هەیە کەچی تا ئێستا توانای ئەوەت نەبێت ڕێژەی (17%) ی دەنگەکان تێپەڕێنێت، دەمەوێت بڵێم ئەم پرسیارە هەر ئەوەندەی کە نابێتە ئیشکالیەتی موراجەعات لای بزوو‌تنەوە ئیسلامییە‌کان خۆی بۆ خۆی گرفتە.

خاڵ: بەڕێزت ئاییندەی ڕەوتەی ئیسلامییەکان لە هەرێمی کوردستاندا چۆن دەبینیت؟

د.عادل باخەوان: لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتیی پێم وایە هەموو شانسێکیان هەیە بەوەی کە بەشێوەیەکی ڕێژەیی بمێننەوە، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت لە کۆمەڵگەی کوردستاندا چەندین هێزی تر درووست بوون، بەتایبەتی (نەوەی نوێ) ، من داتایەک بخەمە ڕوو، ئێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە یەکێکە لە دەوڵەتە هەرە گەنجەکانی کەون، ڕێژەی ئەوانەی تەمەنیان لە خوار (30) ساڵەوەیە لە (68%) ی کۆمەڵگەیە، کە دەگاتە (27) ملیۆن مرۆڤ لە کۆی (40) ملیۆن، ئەوانەی کە تەمەنیان لەسەروو (30) ساڵەوەیە بێگومان، یا لە سەرووی (50) ساڵەوەیە‌ یا لە سەرووی (60) ساڵ‌ ڕۆژانە دەمرن، بەتایبەتی ڕێژەی منداڵبوون لە باشووری ئێراق (7.2) ە، ئەمە زۆرزۆرە، شتی وا کەمە، ئەمانە وا دەکەن کە ئێراق گەنجترینی کۆمەڵگە بێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لەناو ئەم چینی گەنجانەدا دەیان ئەفکار هەیە، ئەوە نەماوە بۆ نموونە وەکوو دوو هەزارەکان کۆمەڵگەی ئێمە، یان دوو هەزار و دەکانیشدا، تەنیا چەند ئۆپشنێکی لەبەردەستدا بێت، ئێستا ژمارەی ئۆپشنەکان لە بەردەم گەنجدا، ڕێژەی بژاردەکان لە بەردەم گەنجی کوردیدا زۆرزۆر بووە، دەڵێن ئیسلامییەکان لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی شانسی مانەوەیان زۆرزۆرە، ناڵیم شانسی فراوانبوونیان، ناڵێم شانسی بەهێزبوونیان، چونکە لەبەرانبەر ئەواندا کۆمەڵێک هێزی کۆمەڵایەتی تر درووست بووە کە دەیەوێت جۆرێکی کە بژی، کە دەیەوێت بە جۆرێکی تر دنیا بکات، کە دەیەوێت بە جۆرێکی تر بێت، دنیابینییەکی تری هەیە. بەڵام لەڕووی سیاسییەوە، هەست بەوە دەکەم هەلومەرجی بابەتی ئیسلامییەکان لە بار نییە کە نەپووکێنەوە. پێم وایە لە دە ساڵی داهاتوودا ئەو ڕێژەی (17%) یە کە چەندین جار بەدەستیان هێناوەتەوە بەشێوەیەکی دراماتیکی داببەزێ.

خاڵ: زۆر جار ئیسلامییەکان بە تیرۆر، زەبر و زەنگ تۆمەتبار دەکرێن، پێتوایە ئەمە چ کاریگەرییەکی کردووەتە سەر پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەی کوردیدا؟

د. عادل باخەوان: پێم وایە پێناسەکردنی ئیسلامییەکانی کوردستان بە تیرۆر هەڵەیە، هەر لەبەرئەوەی سێ بزووتنەوەی سیاسی هەیە کە خۆیان بە مونتەمی بۆ ئیسلام دەزانن، بنەماکانی یارییەکەیان قبووڵ کردووە، بنەماکانی یارییەکە بریتییە لە چی؟ بریتییە لەوەی تۆ دەتەوێت هەڵبژاردن بکەین، ئێمەش دەمانەویت هەڵبژاردن بکەین، تۆ دەتەوێت بەشداری حکومەت بکەیت؟ ئێمەش دەمانەوێت بەشداری حکومەت بکەین، ئەمە دوو، سێیەم تۆ دەتەوێت دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنیت، ئێمەش وەکوو تۆ لە بەرنامە و پرۆگرامی خۆماندا خستوومانەتە ناو بەرنامە و پرۆگرامەوە و تا ئێستا پارتی یان یەکێتی بە فەرمینەیانخستووەتە ناو پرۆگرامیان کە خەبات دەکەن لەپێناو بیناکردنی دەوڵەتیکی کوردیدا، تەماشا دەکەی یەکگرتوو و کۆمەڵ بە فەرمیخستوویانەتە ناو پرۆگرامی خۆیانەوە، ئەمەش وەک پرسێکی سۆزداری دیسانەوە ئیسلامییەکان کردوویانە، چونکە ئەگەر تۆ وشیار بی بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی هەرێمایەتیدا، هەرگیز ئەمە ناکەیت.

خاڵ: پێتوانییە ئەمە وەکوو پەندە کورد دەڵێت لە کانی دواکەوتووە لە ڕێگا پەلە پەل دەکات، ئیسلامییەکان لە خەباتی چەکداری قۆناغی شاخ دواکەوتن و ئێستا پەلەیانە لە درووستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی؟

د. عادل باخەوان: بێگومان، بەڵام ئەمە ئەگەر کۆمەڵ و یەکگرتوو پێیانوابێت لە هەولێر و سلێمانی دانیشتوون و چاودێری ناکرێن و ناخوینرێنەوە وەکوو هێزی کۆمەڵایەتیی سیاسی و بە ئارەزووی خۆم هەڵدەستم بڕیار دەدەم دەوڵەتی کوردی دەخەمە بەرنامەوە، لای دەبەم، چەک هەڵدەگرم، چەک دادەنێم، ئەمە هەڵەی زۆرزۆر گەورەیە، لە پاریسەوە بۆ واشنتن، لە ئەنقەرەوە هەتا دەگاتە قاهیرە و تاران، دەیان و سەدان ناوەندی توێژینەوەی ئەکادیمی ورد هەیە کە مەعریفە بەرهەم دەهێنن لەگەڵ هەرشتێکیدا، بۆیە خستنە ناو پرۆگرامی دەوڵەتی کوردی و پرۆگرامییەوە ئەمەش هەڵوێستێکی سۆزدارییە، دەمەوێت بڵێم تۆمەتبارکردنی ئەم حیزبانە یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوە بە تیرۆریزم، لەسەر ئاستی کەلتووری هەڵەیە، لەسەر ئاستی سیاسیی هەڵەیە، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتیش مەترسییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، چونکە بزووتنەوە، یەکگرتوو و کۆمەڵ، بنکەی کۆمەڵایەتی خۆیان وا ڕاهێناوە کە ڕێز لە بنەماکانی یارییەکە بگرن، کە بەشداری سیاسی بکەن، کە بەشداری کەلتووری بکەن، کە بەشداری کۆمەڵایەتی بکەن، کە خۆیان بە منداڵی ئەم کۆمەڵگەیە بزانن، ئامادە بن بەشداری حکومەتێک بکەن هەموو شتێکی ئیسلامی نەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی ئیسلامی نییە و تەبەنیشی نەکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ ئەمانە بتەوێت بە زۆر فڕێیان بدەیتە چوارچێوەیەکەوە و وەکوو داعش و ئەلقاعیدە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت، پێم وایە ئەمە هەڕەشەیەکە لەسەر ئەمنی قەومی هەرێمی کوردستان، کە هەرکەسێ بیکات هەڵە دەکات، بەپێچەوانەوە ئەگەر من دەسەڵاتدار بم لە هەرێمی کوردستاندا، ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گوێ بۆ من بگرن، دەبێت هەموو هەلومەرجێک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی باشتر ئیسلامییەکانی کوردستان، هەر سێ بزووتنەوەکە، بەشداربن لە پرۆسێسی سیاسی، هەر لە هەڵبژاردنەوە هەتا ئیدارەکردنی دەسەڵاتدارێتی هەرێمی کوردستان.

خاڵ: دوایەمین پرسیار، بە بڕوای بەڕێزت ئیسلامییەکان چۆن دەتوانن ببنە هێزێکی کاریگەریی ئەرێنی لە داهاتووی هەرێمی کوردستاندا؟

د. عادل باخەوان: بە بەخۆداچوونەوە، بەخۆداچوونەوەی خۆیان، ئەوەی کە ئیسلامییەکان نایکەن، پێداچوونەوە و بەخۆداچوونەوەیەکی ڕەخنەگرانەی ئەوەی کە کاری نەکردووە، ئەوەی کە ئامانجەکانی نەپێکاوە، ئەوەی کە وایکردووە ئیسلامییەکان ببن بە پەراوێز و پاشکۆ، ئەم خوێندنەوە و بەخۆداچوونەوە ڕەخنەگرانەیە لە یەک ئاستدا نەبێت، بۆ نموونە تەنیا لە ئاستی سیاسییدا بێت، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتیی بێت، بۆچی ئێمە لە فراوانبوونەوە ئێستا کەوتووینەتە بەر بژاردەی گریمانەی مانەوە، لەسەر ئاستی کەلتووری، لەسەر ئاستی ئابووری، لەسەر ئاستی جیۆپۆلێتیک، لە هەموو بوارەکاندا، تەماشا بکە، بۆچی دەڵێم لەسەر ئاستی جیۆپۆلێتیک، کاتێک دەڵێم جیۆپۆلێتیک مەبەستم ئەوەیە چی ڕێگرە لە کۆمەڵ، یەکگرتوو و بزووتنەوە کە کۆمیسیۆنێکی باڵا درووست بکەن بۆ ئەوەی بەراوردی خۆیان بکەن بە ئەزموونی (نهزە) لە تونس، (داد و گەشەپێدان) لە تورکیا، (داد و گەشەپێدان) لە مەغریب، چی وا لەوە دەکات کە بێن لیژنەیەک بنێرن بۆ نموونە بۆ بەریتانیا، لیژنەیەک بنێرن بۆ ئەڵمانیا، چونکە ئەوەش هەر مسوڵمانە، ئەویش هەر ئیسلامییە، بۆ ئیسلامییەکان لە فەرەنسا پێیانوایە دەبێت ململانێ بکەن لەپێناوی پارێزگاریکردن لە عەلمانییەتدا، چونکە عەلمانییەت تاکە گەرەنتییەکە کە دەیانپارێزیت لەبەرانبەر هەموو ڕادیکاڵیزمێکدا، بەڵام بۆ ئیسلامییەک لە کوردستاندا پێیوایە عەلمانییەت بریتییە لە لوتکەی شەڕ، کە هەرچیمان کردووە دەبێت بە هەموو شێوەیەک ململانێی بکەین، ناڵێم ئەمە باشە یان خراپ، دەڵێم کۆمیسیۆنێک‌ بنێرە با تێبگات، با بکرێتەوە بەسەر دنیادا بزانێ ئەو سیستەمی (ئەردی موشینە) ی ئەوێ چییە کە وا دەکات، دەمەوێت بڵێم ئەوەی کە ئێستا ئیسلامییەکان پێویستییانە ئەوەیە کە بەوردی موراجەعاتی وتاری خۆیان بکەن، لە هەموو بوارەکاندا، ئەو موراجەعاتانە دەرەنجامەکانی تەبەنی بکەن لای خۆیان و ئەمە ڕێگەیان پێدەدات کە باشتر بتوانن لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا خزمەتی خۆیان بکەن و بوونی خۆیان لەناو مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتووری کوردستاندا دەستنیشان بکەن.[1]
ئەم بابەتە 607 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 607 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,345
وێنە 105,631
پەرتووک PDF 19,137
فایلی پەیوەندیدار 96,342
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.14 چرکە!