پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,716
وێنە 106,324
پەرتوک PDF 19,220
فایلێن پەیوەندیدار 96,804
ڤیدیۆ 1,358
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا 01
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا 01

بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا 01
بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا 01
وەرگێڕان: سپێدە ساڵحی

$پوختە$
لەنێو وتە جۆراوجۆرەکانی ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا؛ بەیت جێگە و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و سەرنجی زۆری ڕۆژهەڵاتناس و لێکۆڵەرەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە. بەیت، مەنزوومەیەکی (پەخشانە شیعر) گێڕانەوەییە بە ناوەرۆکێکی حەماسەیی و لیریکەوە کە گێڕانەوە تێیدا لە چاوەی نموونەکانی هاوشێوەی لە ئەدەبی کوردیدا زەقترە و هەروەها جیاوازیگەلێکی لەگەڵ بەرهەمەکانی دیکەی ئەم شێوازە ئەدەبییە لە ناو نەتەوەکانی دیکەدا هەیە. وەک؛ حیکایەتبێژی و سترانبێژی لە ئەدەبی فارسی، عاشقانەبێژی لەنێو تورکەکان، بالاد لە ئینگلیزیدا، وەیسەی دانیمارکی، ڕۆمانسی ئیسپانی و بیلنای ڕووسی. “بەیت” بەڵگەی شووناسی ڕابردوو و ئەڵقەی پێوەندی کوردەکانە بە ڕابردوویانەوە. لەنێو توخم و چەمکەکانیدا مانایەک هەیە کە زیاتر لەوەی کە مادی بێت، مەعنەوییە و ئەگەر درووست و میتۆدیک شیکاری و لێکۆڵینەوە بکرێن بایەخ و بەهاگەلێکی حاشاهەڵنەگر و نکووڵیلێنەکراومان دەخەنە بەردەست. بەیت ڕەهەندی زۆر جۆراوجۆر و بەربڵاوی هەیە وەکوو؛ فراوانی خەزێنەی وشەی کۆن و ڕەسەن، ڕیتم و مۆسیقا، هەڵبەست و کێش، چیرۆک و گێڕانەوە، دابوونەریت و ڕەهەندە مێژوویی، جوگرافی و کۆمەڵایەتییەکان و…… لێکدانەوەی هەر یەک لەمانە پێویستی بە دانانی کات و تێچووی زۆر هەیە و هەر بەشێکی دەتوانێت ببێتە پەڕتووکێکی سەربەخۆ بەڵام تا ئێستە بۆ ئەم جیهانە بەرفراوانە ئیشێک نەکراوە.

بە داوێنی بەردادا دەڕۆیمە خوارێ
دەمڕوانی تاقێ سیپانێ وێران بوو
خۆ من نەمدەزانی کاکۆڵی کاکە سەیدەوانییە
دەگەڵ گوڵی کوێستانێ، پشوێکە بای شەماڵ
لێی دەدا بە یەکیان دەداتەوە گەرە
ئەمن تفەنگی خۆم داوێشتە سەر بەردی و جاسووسم لێدەگرت
بۆ کەس نەبوو بڵێ چاوی جاسووست کوێر بێ
تەقەم لە تفەنگی دەهات
لەوێ سەیدەوانم وەسەر یەک دەگەڕا

$1-کەلتووری فولکلۆر$
لە سەردەمی ئێستادا “فولکلۆر” پانتایەکی فراوان لە کەلتوور لەخۆدەگرێت. لە پاشماوەکانی جلوبەرگی نەتەوەیی کەونارا و ئێستاکەوە تاکوو شێوەی چێشتلێنان و دەفر و دۆڵە و تەنانەت نەقش و نیگارەکان و زۆر شتی دیکە کە نیشان و مۆرکێکیان لە تایبەتمەندییە کۆنەکانی نەتەوەیەک لە ئامرازێکی دەستکرد یان هۆنراوەیەکی هزریدا هەیە، بەڵام بە گشتی ئەدەبناسەکانی جیهان بە هۆنراوە زارەکییەکانی نەتەوەیەک دەڵێن ئەدەبی فولکلۆر. ئەم هۆنراوانە کە پشتاوپشت و وەچەبەوەچە دەگوێزرێنەوە و ئەزبەر دەکرێن، ئاکامی هەوڵ یان داهێنانی کەسێکی تایبەت نییە بەڵکوو وەک بەرهەمێکی داهێنراو یان خوڵقێنراو لەلایەن نەتەوەوە دەناسرێت و سیما و ڕوخساری سادەی (چ لە زمان چ لە شێوەی دەربڕین) مۆرک و نیشانی ئەو نەتەوە یان زمان و قۆناغە مێژووییەی خۆی هەیە.
(کەلتووری گشتی) وەرگێڕاوی وشەی (folklore) ە کە وەک بابەتێکی توێژینەوەیی و زانستێکی نوێ لە سەدەی نۆزدەهەمی زایینی دەرکەوت و ئەوە کاتێک بوو کە ئاسەوارناسەکانی ئینگلیز و زمانناسەکانی ئەڵمانییا دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر دابوونەریتی چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا. هۆکاری ئەوەی کە بیرمەندان بەرەو لای ئەم بابەتانە هان دران، کۆکردنەوە، چاپ و بڵاوکردنەوەی ( ئەفسانە گشتییەکان) و شیکاری و لێکدانەوەی ئوستوورەکان لەلایەن دوو برای ئاڵمانییەوە بە نێوەکانی (ژاکووب و ویلهلێم گریم) لە ساڵی 1812 زایینی بوو. ناوێک کە ئەوان بۆ بابەتی لێکۆڵینەکەی خۆیان بە کاریان هێنا (VoLskunde) بوو کە بە مانای زانست و هونەری ڕەمەکیی و گشتییە. ساڵانی دواتر ویلیام جان تامز؛ دێرینەناسی ئینگلیزی، لە نامەیەکدا کە لە ڕێککەوتی 22 مانگی ئووتی 1846 زایینی بە واژۆی خوازراوی (ئامبروز مێرتوون) بۆ بڵاڤۆکی کۆڕی ئەدەبیی لەندەن (ئاتنائۆم) نووسی، پێشنیاری کرد کە لەمەولا باشتر وایە لەباتی دەستەواژەی لێکۆڵینەوەی ڕەمەکی یان گشتی وشەی (فولکلۆر) بەکاربهێنرێت. وەرگێڕەکان، لەبەرانبەر دەستەواژەکانی؛ کەلتووری خەڵک، کەلتووری جەماوەر، زانستی گشتی، حیکمەتی گشتی، فەلسەفەی گشتی، مەعریفەی گشتی، زانیارییە گشتییەکان، کەلتووری گشتی، کەلتووری ئیتنیکی، دابوونەریت و بڕوا گشتییەکان، ئەخلاقی جەماوەری، جەماوەرناسی و دەربڕینگەلێکی لەم چەشنانەیان هێناوە. لەبارەی پانتای فولکلۆرەوە هەروەها وەک وەرگێڕانی وشەکەی، هاوکۆکییەک نییە و هەر دەستەیەک لە توێژەرانی کەلتووری گشتی لە هەمبەر ئەم بابەتەدا هەڵوێستێکی تایبەتییان هەیە.

بۆ دابەشکاری ئەم بوارە پان و بەرینە ئەبێت چی بکرێت؟ کام ڕوانگە درووستترە؟ دیارە دەبێت دابەشکاریگەلێکی جۆرواجۆری بۆ بکرێت کە هەریەک لە تەوەرە سەرەکییەکانیشی بریتی بێت لە سەدان بابەتی لاوەکی. بۆ وەرگرتنی زەمینە و پانتایی کەلتووری گشتی ڕەوایە ئاماژەیەکمان هەبێت بە تیۆرەی سی. ئێس. بێرن؛ ئەو بڕوای وایە ئەو بابەتانەی کە بە نێوی فولکلۆرەوە توێژینەوەیان لەسەر دەکرێت لەژێرەوەی سێ سەروشە دادەنرێن؛ ئەلف: بڕوا و خوو و خدەکان ب؛ دابوونەریتەکان. ج؛ چیرۆک، ستران و پەندەکان. تەوەرەی سەرەکیی باسەکەمان لەم نووسراەویەدا لەسەر بنەمای بەشی سێهەم یانی هەمان بواری ئەدەبی گشتی یا فولکلۆرە. “فولکلۆر” کانگا و سەرچاوەی داهێنانەکانی شاعیر و نووسەرانە. ئەگەر سەرچاوەی هەموو جۆر و ڕەوتە ئەدەبییەکان بە شێوەیەک لە شیوەکان بە ئەدەبی “فولکلۆر” بزانین هەڵەمان نەکردووە، لەبەر ئەوەی کە هەر به و جۆرە کە پراپ دەڵێت (تەواوی بەرهەمە جوانەکانی نەتەوەکان لە فولکلۆرەوە سەرچاوەیان گرتووە.) ئەو شتەی کە ئەمڕۆ وەک شاکارێکی ئەدەبی و هونەری لە بەردەستمانە ڕۆژگارێک بە شێوەی پەرتەوازە لەسەر زاری باوباپیرانمان بووە و هەبووە؛ بە بێ ئەوەی خۆیانیش بزانن ئەوانەی کە ئەم بەرهەمانەیان داڕشتووە کێ بوون.

کەلتووری گشتیی خەڵکی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەمەند، بەشکۆ و پڕبایەخ بووە، بەداخەوە کەمتر توێژینەوەی لەسەر کراوە. ئەو کەسانەش کە بایەخیان پێداوە زۆرتر بە شێوەیەکی بابەتییانە کۆیان کردۆتەوە و لەسەر خاڵە لاواز و بەهێزەکانی توێژینەوەیان نەکردووە. بۆ کۆکردنەوەی فولکلۆر و توێژینەوە لە سەری، بواری شەقڵنەشکاو و دەستلێنەدراوی زۆرمان هەیە. ئەرکی توێژەرەکانمان ئەوەیە کە بە خوێندنەوە و توێژینەوەی بەردەوام، سووچە تاریک و نەناسراوەکانی ڕوون کەنەوە، بیناسن و بیناسێنن و بەم جۆرە ڕەنگاوڕەنگی، فرەچەشنی، شکۆ و دەوڵەمەندی ئەم کەلتوورە ئاشکرا کەن.

$2-هۆنراوە فولکلۆرییە کوردییەکان$
لە تێڕوانینێکی گشتیدا دەتوانین هۆنراوە زارەکییەکانی کوردی بە سەر دوو بەشی چیرۆکانە و ناچیرۆکانە دابەش کەین. هۆنراوە چیرۆکانەکان کە ژمارەیان زۆرترە لە ناچیرۆکانەکان، بەپێی ڕووداوە مێژووییەکانی ناوچەکە، خەباتە نەتەوەیی و ئایینییەکان، ڕوودانی شەڕ و کوشتوبڕە خۆماڵییەکان، لە ڕێگەی تێکەڵاوییەک لەگەڵ خەیاڵ، دووبارە داڕژاوەتەوە و هەروەها سەربوردەی عەشقە ناکامەکان و دڵدارییە پڕهەست و سۆزەکانی خۆی و خەڵکی ترە، کە نێوی گشتی (بەیت) یان لەخۆگرتووە.
هۆنراوە ناچیرۆکانەکان کە قاڵبی چیرۆکیان نییە بریتین لە چامە درێژە ئەویندارانەکان، ئاوازە نەتەوەیی و ئایینیەکان، وەسفی جوانییەکانی سرووشت، نیشتمان و دڵداری جوان بووە و ناوگەلێکی جۆرواجۆر وەک حەیران، ئازیزە، پاییزە، بالۆرە، قەتار و شەو و نیوەشەویان …هەیە. هەرکام لەمانە قاڵب و فۆرمی تایبەتی خۆیان هەیە و لە ئاستی چەشن و ژانێری لیریک و، هەروەها ڕۆمانتیک لە قەڵەم ئەدرێن. بەمانە دەڵێین قاڵب بۆ ئەوەی هەرکام بێجگە لە هەبوونی ڕیتم و کێشی تایبەت، ناوەرۆکێکی جودا و جیاوازیشیان هەیە (بابەت لە ناوەرۆک یان کاکڵ گشتیترە؛ بابەتەکان بەرتەسکن بەڵام ناوەرۆکەکان زۆرن بۆ نموونە دەکرێ بابەتی عەشق بە ناوەرۆکگەلی جۆرواجۆر دەرببڕین.) ئەم قاڵب و فۆرمانە هەڵگری بابەتگەلی “لیریکن” بەڵام ناوەرۆکگەلی جۆرواجۆر دەردەبڕن. لە کاتی خوێندنەوە و چڕین، ڕستەگەلێک لە سەرەتا و کۆتایی هەر بەندێکیاندا دووپات دەکرێنەوە و زۆرجار ناویان هەر لە ئەو ڕستانەی دەگیرێت کە لە سەرەتا و کۆتاییدا هاتووە، بۆ نموونە ئازیزە بە (وەرە ئازیز) دەست پێدەکات و لە سەرەتای هەر بەندێک دووپات دەبێتەوە. تازە هەمووی ئەم قاڵب و فۆرمانە ڕەهەندی باسکارانە و وەسفییان هەیە و لەبارەی دەرخستنی سۆزی عاشقانە و هیجران و غوربەت و ناکامی و…..هتد. و بە شێوەی بەیت ڕەهەندی گێڕانەوەییان نییە. جیاوازیی دیکەیان لەگەڵ بەیت کورت و پوخت بوونیانە، بە پێچەوانەی بەیت کە ڕەنگە گێڕانەوەی چەندین کاتژمێر ببات. هەروەها ئەم قاڵب و فۆرمانە لە کاتی خوێندنەوە و چڕین لەلایەن دەنگبێژ و دەنگخۆشەکانەوە مۆسیقایان لەگەڵدا نییە.

$3-بەیت$
وشەی (بەیت) لە هیچ کام لەو وشەدانانە فارسی بە فارسیانەی کە لێکۆڵینەوەیان لە سەرکراوە بەو مانایەی بەرمەبەستی ئێمە نەهاتووە. لە وشەدانی (کوردی-فارسی) مامۆستا هەژار ( هەنبانە بۆرینە) لە بەردەم ئەم سەروشەیە دوو مانای ( چیرۆکی پەخشانە شیعر) و ( ئاهەنگ، ڕیتم) هاتووە. وادیارە سەردێڕە سەرەکییەکەی بەند بووە و بەرەبەرە بوووە بە بەیت، بەڵام ئێستاکە بەند بە شێوەی باو، پارچەیەکە کە بۆ دەربڕینی تاکەمەبەستێک لە درێژەی پارچەکانی دیکە وتراوە و هەڵبەستراوە جا چ سەرواکانی پێکەوە هاوتەریب بن یان دەتوانین وەک بەرانبەرێک بۆ بەند لە بەندی دووبارە (ترجیع بند) و لێکدانەبەند (ترکیب بند) بیناسین.

$پێناسەی بەیت و تایبەتمەندییەکانی$
بەیتەکان مەنزوومە زارەکییەکان (فۆلکلۆرییەکان) ن بەناوەرۆکگەلێکی ئوستوورەیی، حەماسەیی، لیریک، مێژوویی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی، عیرفانی و یان تێکەڵێک لە دوو یان چەند ناوەرۆکن کە بە شێوەی هەڵبەستە یا هەڵبەست و پەخشان دەگوورێت. توخم و ماکی گێڕانەوە لەنێویاندا زەقترە و لە دەستەی شیعرە گێڕانەوەییەکان لە قەڵەم دەدرێن. بڕێک لە کۆپلە شیعرەکان کێشی بڕگەیییان هەیە و بڕێکی دیکەش کێشێکی ناسراویان نییە، بەڵام شێوەیەک لە “دووسەروا” (سجع) و مۆسیقای دەروونی تێدایە. کورتی و درێژی نیوبەیتەکان و هاوسانیی بڕگەکان پێوەر و بنەما نییە. سەروا ڕۆڵێکی گرینگی تێدا هەیە. پێکهاتە فۆرمی و دەربڕینەکەی لە حاڵەتی نووسراوی (لە سەر کاغەز) بە شێوەی بڕگە بڕگەیە و ڕستە یا نیوبەیت یان خشتەگەلێک لە سەرەتا یا کۆتایی هەر بڕگەیەک دووپات دەبێتەوە و شێوازێک لە دووبەند درووست دەکات.

هەرکام لە بەیتەکان ڕیتم و بە دەربڕینێکی تر حاڵ و هەوای تایبەتی خۆیان هەیە و زۆرتر بە بێ ساز و مۆسیقا و لەلایەن بەیتبێژ یا دەنگبێژەکان لە کۆڕ و دانیشتنە گشتییەکاندا دەچڕدرێن. زۆرجار لە هەر بەیتێک گێڕانەوەگەلێکی جۆرواجۆر لە ناوچەیەک یا ناوچە جۆرواجۆرەکانی کوردستان لەسەر زارانە، بەڵام ناوەرۆکی زۆربەی گێڕانەوەکان یەکێکە و تا ڕادەیەکی زۆر هەر وەک ڕابردوو ماوەتەوە. کاریگەریی ئەدەب و توخمە ئایینییە جۆرواجۆرەکان (ئیسلام، کریستیانیەت و جوولەکە و …) لە بەیتەکاندا دیارە. بەیتە کوردییەکان پارێزەر و زیندووکەرەوەی دابوونەریت، بڕواکان و پیشاندەری بارودۆخە مێژوویی، کۆمەڵایەتی، فیکری، کەلتووری و سیاسییەکانی کوردەکانن. بەیتەکان بە (ئاوێنەی تەواو نوێن) ی ژیانی کۆمەڵایەتی کورد دانراون کە لێوان لێون لە ئەزموونە بەهادارەکانی ژیانی ئاڵۆز و پڕپێچ وپڵووچی ڕابردووی خەڵکی کوردستان کە هەم لە ژیانی زەینی و هەم لە ژیانی کردەوەییدا بزوێنەر و هاندەرن. توخمەکانی بەربەرەکانێ دژی ستەم و دادخوازی و هەوڵ بۆ بە دەستهێنانی ژیانی باشتر لە ناو بەیتەکاندا بەهێز‌ و چالاکە و پاڵەوانە جەماوەرییەکانی، بەردەوام وەکوو سەرمەشق و نموونەی بزووتنەوە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان چاویان لێکراوە. لە بەیتدا، ڕووی ڕاستەقینەی ژیان دەردەکەوێت و دابوونەریتی ژیان بە هەموو ڕەهەندە باش و خراپەکانییەوە پیشان دەدرێت و بۆ ئەوانەی وا کورد بە باشی ناناسن زۆر بەکەڵکە. هەر ڕووداوێکی گرینگی سیاسی و مێژوویی، هەر بەسەرهاتێکی کۆمەڵایەتیی دیار، هەر چیرۆکێکی تاڵ و شیرینی لیریکی و هەر جەژن و چەمەرەیەکی گەورە کە لە ناوچەیەک لە کوردستان ڕووی داوە، دەنگخۆشە کە#سنە#ناس و نەخوێندەوارەکان بە کێشە بڕگەیی یا نابڕگەییە خۆماڵییەکان بە زمانێکی سادە بەڵام بە بێ کەمووکووڕی و بە شیوەی ڕەسەن و پاڕاو هەڵیان بەستووە و ڕیتمێکی تایبەتیان بۆ لەبەرچاو گرتووە و (بەیت) یان (بەند) یان پێ وتووە. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پاراوتر و دەوڵەمەندتر بووە و پشتاوپشت بە ئێمەیان سپاردووە و لە تەپوتۆزی فەرامۆشی پارێزراوە. تێگەیشتن لە ژمارەی ڕێکی بەیتەکان ئەگەر ئەستەم نەبێت ئەوا کارێکی ئاسانیش نییە. لە هەر بەیتێکیش کە تا ئێستە ناسراوە و لە فەوتان و فەرامۆشی پارێزراوە، گێڕانەوەگەلێکی جۆڕواجۆر هەیە کە دەقی چاپکراوە یان چڕیاوو و وتراوە یان ناوەکانیان لەنێو پەڕتووکەکان، گۆڤارە کوردییەکان، شریتی کاسێت و سی دییەکان لەبەردەستن. لە ناو بەیتە بەناوبانگەکاندا دەتوانین ئاماژە بەمانە بکەین؛ دمدم، مەم و زین، زەنبیل فرۆش، خەج و سیامەند، لاس و خەزاڵ، سەیدوان، ناسو ماڵمان، برایمۆک، کاکە میرۆ و کاکە شێخ، شێخ مەند و شێخ ڕەش، لەشکری، شوور مەحموود و مەرزینگان، سەعید و میر سەیفەدین، شێخی سەنعان، شێر و کەل، مەحمەل و ئیبراهیمی دەشتییان، خۆرشید و خاوەر، میهر و وەفا، شیرین و فەرهاد، جولەندی، ئەحمەد شەنگ، بەهرام و گوڵەندام، شێخ فەرەح و خاتوو ئەستی.[1]

$سەرچاوە$
میکائیلی، دکتر حسین، (بیت) در ادب فولکلور کردی، پژوهشنامەی ادبیات کردی، سال اول، شمارەی 1، پائیز 1394 ص 57 تا 82
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 803 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 23-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 23-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 23-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 803 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.176 KB 23-01-2023 زریان عەلیز.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,716
وێنە 106,324
پەرتوک PDF 19,220
فایلێن پەیوەندیدار 96,804
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.11 چرکە!