پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,212
وێنە 105,527
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مەڵبەندەکانی بەڕێوەبردنی شارەزوور لە سەردەمی عوسمانیدا: قەڵاکانی زەڵم و گوڵعەنبەر
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شاره‌زوور

شاره‌زوور
نووسینی: حەسەن کۆچ
وەرگێڕانی لە تورکییەوە: کامەران کوردەوار
لەدایکبووی 1991، هەولێر، ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە زانکۆی ئێرجیس لە شاری قەیسەری/ تورکیا (2020) .

پوختە
#شارەزوور# وەک یەکەیەکی گرنگی نیشتەجێبوون لە باکووری ئێراق، بە ‌هۆی ئەوەی دەرگایەکی کراوە بووە بە ‌ڕووی ئێراندا، لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا گرنگییەکی زۆری هەبووه، لەبەر ئەوەشە کە قەڵاکانی زەڵم و گوڵعەنبەر لەسەر سنووری ئێران وەک پایتەختی ئەیالەتەکە هەڵسەنگێنراون. قەڵای زەڵم پێش هاتنی عوسمانییەکان، لەلایەن ئێرانییەکانەوە درووست کراوە. هەر چی قەڵای گوڵعەنبەرە، لەگەڵ فەتحی عوسمانییەکان درووست کراوە یاخود نۆژەن کراوەتەوە. بەگشتی لە ئەنجامی هەڵمەتی نەخچەوانی 1554 و بەتایبەتییش دوای شەڕەکانی شارەزوور، ناوچەکە چووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی. دواتر لە ڕێگای درووستکردنی خان و مزگەوت و حەمام، ناوچەکە ئاوەدان کراوەتەوە. لە و بزاڤی ئاوەدانکردنەوەیەشدا هەوڵەکانی هۆزی سارەلو ڕۆڵێکی گرنگی هەبووه، ‌ کە بەگشتی پێداویستییەکانی لەلایەن بەغداوە لەئەستۆ گیراوە. دوای ئەوەی لە سەرەتای سەدەی 17، قەڵای گوڵعەنبەر و دەوروبەری لەلایەن شا عەبباسەوە وێران دەکرێت. لە ‌ساڵی 1630دا لە میانەی هەڵمەتەکەی خوسرە و پاشا بۆ سەر ئێران، قوللە و مزگەوتەکانی دووبارە بنیات نراونەتەوە. دوای ڕێککەوتننامەی قەسری شیرین و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران، هەر چەندە مەڵبەندی ناوچەکە گوازراوەتەوە بۆ کەرکووک، بەڵام ناوچە سنوورییەکە گرنگیی خۆی پاراستووە.
دەروازە
ئێراق بەگشتی و باکووری ئێراق (هەرێمی کوردستان - وەرگێڕ) بەتایبەتی، بە درێژایی مێژوو یەکێک بووە لە ناوچە گرنگەکانی نیشتەجێبوون. بەغدا بە ئەندازەی ئێراق پایتەختی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بووه، باکووری ئێراقیش وەک شوێنێکی ستراتیژی و دەرگایەکی کراوە بە ‌ڕووی بەغدا؛ بووەتە جێگای ئامانجی گەلانی جیاواز.
باکووری ئێراق لە دوو ناوچەی سەرەکی پێک هاتووە: یەکێکیان ناوچەی موسڵ و ئەوی دیکەیان شارەزوورە. ناوچەی دووەمیان لە سەرچاوەکاندا بە (شەهریزوور، شەهرەزوور، شەهریزۆڵ، شەهرەزول، شەهریزوڵ) ناوی هاتووە، لە ڕووی ڕێنووسیشەوە (بە زمانی تورکی) بە دوو شێوە دەنووسرێت: Şehr-i Zur، Şehr-i Zor.
بەگوێرەی پێناسەی یاقووتی حەمەوی، پیتی ش بە فەتحەیە و لە دوایدا سکون هەیە، پیتی ڕش فەتحەی لەسەرە، کەواتە بە شەهرەزوور دەخوێنرێتەوە ‌و‌ وەک ناوچەیەکی فراوان دەکەوێتە‌ ناوچە شاخاوییەکانی نێوان هەولێر و هەمەدان. دامەزرێنەری شارەکە، زوور کوڕی زەحاکە. هەر چی وشەی شەهرە، لە زمانی فارسیدا بە مانای شار دێت (1) . بەم شێوەیە شارەزوور بە مانای شاری زووری کوڕی زەحاک دێت. بەگوێرەی گێڕانەوەیەکی تر، دەشتایی شارەزوور لە کۆندا شارێکی گرنگی لەخۆ گرتووە. ئەم شارە کە کەوتووەتە ناوەڕاستی ڕێگای هەردوو پەرستگای ساسانییەکان لە مەدائین و ئاتەشخانەی ئازەربایجان، لەلایەن قوبادی کوڕی فەیرۆزی ساسانی درووست کراوە، لەبەر ئەوە پێیان گوتووە شەهری فیروز یاخود شاری فەیرۆز (2) . لە پێشوودا بە شارەزووریان گوتووە نیم ڕا، بە ‌مانای ئەوەی کە کەوتووەتە ناوەڕاستی ڕێگای نێوان مەدائین و ئاتەشخانەی ئازەربایجان. لە ئێراقی عەجەمیشدا لە ‌ناوچەی شاخاویدایە و شارێکی بچووکە. دراوسێی مەراغەیە و ماوەی شەش ڕۆژ ڕێگا لەنێوانیاندایە. ماوەی هەشت ڕۆژ ڕێگاش لە بەغداوە دوورە. لەنزیک شارەزوور قوببەیەکی وێرانە هەیە. ئەم شارە لە حەلوان و موسڵیش نزیکە (3) .
وەک ئەوەی پێناسە کرا، دەتوانین بڵێین: شارەزوور دەکەوێتە دەوروبەری شاری سلێمانی، لەسەر سنووری نێوان ئێراق و ئێران. لە سەردەمی عوسمانیدا ناوچەکە فراوان کراوە و وەک ئەیالەتێک هەولێر و کەرکووکیشی لەخۆگرتووە، تەنانەت بووەتە مەڵبەندی بەڕێوەبردنی ئەیالەتەکە بۆ بەڕێوەبردنی کەرکووک و شارەزووریش، بەڵام لەگەڵ فەتحکردنی قەڵای زەڵم و دەوروبەری (1552-1553) ، قەڵای گوڵعەنبەر کە لەنزیک ئەم قەڵایەوە دامەزرا، وەک یەکەیەکی نیشتەجێبوونی مێژوویی شارەزوور؛ گرنگییەکەی زیاتر بووە.
گوڵعەنبەر (کل عنبر)
قەڵای گوڵعەنبەر وەک مەڵبەندی شارەزوور (شەهریزۆڵ) ، دەکەوێتە دەشتی بەرفراوانی شارەزوور‌ کە چیاکان لە ‌سنووری ڕۆژهەڵاتیەوە لە باشوورەوە تا باکوور درێژ دەبنەوە. لەبناری چیاکەدا‌ گردێکی نزم هەیە، لە دامێنیشیەوە کانیاوگەلێک هەن. هەر لە شاخەکەوه، ‌ لە شێوەی جۆگەیەک؛ ڕووبارێکی گەورە هەڵدەقوڵێت (مەبەستی سەرچاوەی ئاوی زەڵمە - وەرگێڕ) (4) .
یەکەم دەستبەسەرداگرتنی گوڵعەنبەر، دەگەڕێتەوە بۆ کاتی هەڵمەتی نەخچەوان، قەڵای گوڵعەنبەریش لە و کاتەدا لەپاڵ قەڵای زەڵم کۆنترۆڵ کراوە. ئەو بەڵگەنامانەی لەبەر دەستدان، ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە سێرهای بەگی کەتخودا بەوپەڕی گڕوتینەوە کاری کردووە لە درووستکردنی قەڵاکەدا (5) . قەڵاکە لە ڕێکەوتی 10ی ڕبیع اڵاخری 963/22ی شوباتی 1556 درووستکراوه. هەروەها ئەحمەد بەگی میری زەنگابادیش لە نۆژەنکردنەوەی قەڵاکەدا کاری کردووە (6) . ڕێکەوتی ئەو فەرمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی 15ی ڕبیع اڵاخری 964/15ی شوباتی 1557، بە و پێیە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە نۆژەنکارییەکە لە ساڵی پاشتریش ئەنجام دراوە. لەدوای ئەوە قەڵاکە بووەتە مەڵبەندی ئەیالەتی شارەزوور (7) و بارودۆخی قەڵاکە بەبەردەوامی چاودێری کراوە.
لە سەروبەندی یاخیبوونی بەسڕەدا، سوڵتان حسێنی وەزیر چووەتە بەگلەربەگی شارەزوور و دەستی کردووە بە تەواوکردن و چاککردنی ئەو کەموکووڕییانەی کە لە بنیادی قەڵاکەی گوڵعەنبەردا هەبووە (1ی زیلحیجەی 972/30ی حوزەیرانی 1565) (8) .
بۆ هەڵسەنگاندنی ناوچە چۆڵ و وێرانبووەکانی دەوروبەری قەڵای گوڵعەنبەر، بڕیاردرا‌ خەرجیی زاویە (تەکیە) ‌کەی لە ‌ڕێگای بەروبوومی وەقفەکانەوە دابین بکرێت و شوێنەکانی وەقفیش بە شێوەی سیستمی تیمار بدرێت بە‌ کەسانی دیکە (25ی زیلحیجەی ‌972/24ی تەممووزی 1565) (9) .
بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنە نوێیانەی لە دەوروبەری قەڵای گوڵعەنبەر درووست کراون؛ بە شێوەی پێویست ژوور و حەمامیان تێدا نەبووە، بڕیار دراوە لە و شوێنە ژوور و حەمام درووست بکرێت. هەروەها بەهۆی زۆریی ژمارەی ئەندامانی یەنیچەری ئینکشاری لە ناوچەکە بڕیار دراوە لە ‌دەوروبەری قەڵای زەڵم نیشتەجێ بکرێن و لە کاتی پێویستدا بهێنرێنە قەڵاکە و ئەرکیان پێ بسپێردرێت (24ی زیلحیجەی ‌972ک/23ی تەممووزی 1565) (10) .
بەگلەربەگی شارەزوور فەرمانی پێ کراوە کە بەشداری بکات لە هەڵمەتی سەر جەزائیر (عولیان ئۆغڵو) . هەر چی شارەزوورە، هێشتا ویلایەتێکی تەواو ڕێکخراو نەبوو، خەڵکەکەشی ناشارستانی بوون، لەبەر ئەوە وا بە ‌باش زانرا‌ کە یەک دوو سەنجەق بەگ و سەرباز بنێردرێتە شارەزوور و بەگلەربەگی ڕووم لە موسڵدا جێگیر ببێت (20ی ڕەبیعی یەکەمی 975ک/24ی ئەیلوولی 1567) (11) . بەڵام دواتر بەپێی فەرمانێکی نوێ بڕیار درا‌ بەگلەربەگی ڕوم کە ‌بەرپرسی پاراستنی شارەزوور بوو لە کەرکووک دابنیشێ و دەسەڵاتی تەواوی ناوچەکەی پێ بدرێت، بەتایبەتییش قەڵای گوڵعەنبەر کە بۆ پاراستنی ناوچەکە زۆر گرنگ بوو، لەپاڵ ئەوەدا بەدواداچوون بۆ دۆخی ئێرانیش بکات و زانیارییەکان بگەیەنێت (7ی ڕەبیعی دووەمی 975ک/11ی تشرینی یەکەمی 1567) (12) .
لە ‌ساڵی 1568 نۆژەنکردنەوەی شارەزوور تەواو بووە، وەک لە ‌سەرەوە باس کرا، لە ساڵی 1565 فەرمان کرابوو بە درووستکردنی مزگەوت و سەرا و حەمام، دوای تەواوبوونیشیان بەگلەربەگی شارەزوور کە لە کەرکووک نیشتەجێ بوو، گواستیە‌وە بۆ شارەزوور. هەروەک بڕیاردرا‌ کە سەربازانی یەنیچەری ناوچەکە هیچ کامیان پەرتەوازە نەبن و لە چواردەوری بەگلەربەگی شارەزوور بمێننەوە، ئەگەر کەسێکیش گوێڕایەڵ نەبوو، جیاوکەکانی لێ وەربگیرێتەوە و بدرێت بە کەسانی لێهاتوو و گونجاو، خۆ ئەگەر کەسانی گونجاو نەدۆزرانەوە، ئەوا زانیاری دەربارەی بارودۆخەکە بگەیەنرێتە سەرووتر (13) .
بەهۆی ئەو ئاوەی کە بەتەنیشت قەڵای گوڵعەنبەردا تێپەڕ دەبوو، لە ‌ساڵی 1570دا دیوارەکانی قەڵا زیانی بەر کەوتبوو، بۆیە وا پێویستی کردبوو بە چواردەوریدا خەندەق لێ بدرێت (14) .
پێداویستییە سەربازییەکانی قەڵاکە بە ‌پلەی یەکەم لەلایەن قەڵای زەڵمەوە لەئەستۆ دەگیرا، کە دوور بوو لە ئا‌دگارە شارستانییەکان (15) . هەر چی سەربازه، ‌ بە ‌پلەی یەکەم لەلایەن بەغدا و پاشان حەلەب و ئامەدەوە بۆی دابین دەکرا. نزیکەی لە هەموو شارە عوسمانییەکانەوە سەرباز چوونەتە ئەو ناوچەیە و ئەرکی سەربازییان جێبەجێ کردووە، لەوانەش خەڵکی ئەسکەندەریە، فیلیبە، ئەرناوت، ئەڤلۆنیا، دەلڤینە، ئۆهری، یەنی شەهیر، سیرۆز، پریزرەن، ئیلباسان، سیلیڤری، میدیل... زۆری تریش (16) . زۆربەی بەرپرسی حەسارەکانیش کە لە قەڵای گوڵعەنبەر دامەزرابوون، لەوانە پێک دەهات. گومانی تێدا نییە کە ئەمانە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە لە داهاتوودا پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی شارەزوور پێک دەهێنن. تێبینیی ئەوەش دەکرێت کە بەشێک لە قولی (جۆرێک بووە لە فەرمانبەری سەربازیی دەوڵەت - وەرگێڕ) و یەنیچەرییەکانی شارەزوور خەڵکیان چەوساندووەتەوە، بۆیە دەبینین لە ‌ساڵی 1573 بەهۆی چوونەدەرەوە و دەستدرێژیکردنە سەر خەڵک، ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر بۆ مانەوەی خۆبەخش و یەنیچەری و قولییەکان لە شوێنی خۆیان و نەچوونەدەرەوەیان (17) . بۆ نموونە؛ لە ساڵی پێشووتردا خان قولی کە ‌لە گوڵعەنبەر بووە، چووەتە دەرەوە و خەڵکی ئازار داوە، لە ‌بەرانبەردا ڕێوشوێنی لە دژ گیراوەتە ‌بەر (18) ، بڕیار دراوە کە چینی قولی لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە و پەرتەوازە نەبن، یەنیچەری و ئازاپ (جۆرێک بووە لە سەرباز - وەرگێڕ) و خۆبەخشەکانیش بەنۆرە ئێشک بگرن (27ی زیلحیجەی 979ک/11ی نیسانی 1572) (19) .
لە ‌ساڵانی دواتریشدا چەند ڕووداێک لە گوڵعەنبەر ڕوویان داوه، ‌ لەوانە: لە ڕەمەزانی 986ک/1578ز فەرمانێک بۆ بەگلەربەگی شارەزوور دەرچووە کە باسی هەبوونی شانزە سەنجەق بەگ لەسەر سنووری شارەزوور و ناردنی سیخوڕ لە شارەزوورەوە بۆ قەزوین دەکات. هەروەها زانیاری دراوە دەربارەی هاتنی وەرزی زستان و نیشتەجێبوونی سەربازان لەنزیک قەڵای گوڵعەنبەر بۆ بەسەربردنی زستان و فەتحکرانی شێروان و گورجستان، هەروەک فەرمان کراوە بە و سەربازانە کە ئامادە ‌بن بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکان لە وەرزی بەهاردا (20) .
جیا لەوانەش، لە 24ی ڕەبیعی یەکەمی 986/10ی حو‌زەیرانی 1578، نووسراو کراوە بۆ بەگلەربەگ و دەفتەرداری بەغدا، تێیدا باسی ئەوە کراوە کە بەگلەربەگی شارەزوور نامەی ناردووە و باسی ئەوەی کردووە کە پێویستە عەرەبانە درووست بکرێت بۆ هەڵمەتی هومایۆنی، بەڵام لە قەڵای گوڵعەنبەردا عەرەبانەچی بوونی نییە. بۆیە محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا وەک وەستای شارەزا بە پانزە ئاکچە (دراوی عوسمانی بووە - وەرگێڕ) ‌ و بە سەروەستای عەرەبانەچی، هەریەک لە کانبەر کوڕی عەبدوڵڵا و وەلی کوڕی عەبدوڵڵا بە هەشت ئاکچە، تاجی کوڕی نەزەر بە حەوت ئاکچە، ئەوانەی دیکەیان هەریەکەیان بە پێنج شەش ئاکچە دامەزراون بۆ خزمەتکردن لە ‌بواری عەرەبانەچێتی و عەرەبانەی تۆپ، مووچەکەشیان لەلایەن بەغداوە بۆ دابین کراوە (21) . لە 2ی ڕەبیعی دووەمی 986/ 18ی حوزەیرانی 1578دا فەرمانێکی تر نێردراوە بۆ بەگلەربەگی شارەزوور و بە هەمان شێوە باس لەوە کراوە کە عەرەبانەچی لە قەڵای گوڵعەنبەر بوونی نییە لە ‌کاتێکدا پێویستترین شت عەرەبانەچیی تۆپە. بۆیە ئەو کەسانەی لە ‌سەرەوە ناویان هێنرا، وەک کەسانی شارەزا لە و بوارەدا دامەزراون و ئەمری شەریفیش بۆ بەگلەربەگی بەغدا نێردراوە تا مووچەکانیان لەلایەن خەزێنەی بەغداوە بۆ دابین بکرێت (22) .
لە ساڵی 993ک/1585ز لە فەرمانێکی نووسراودا بۆ بەغدا باس لەوە کراوە کە مووچەی کەتخودا و سەربازانی تیماری قەڵای گوڵعەنبەر هەر لە سەرەتاوە لەلایەن کەرتی بەغداوە دابین کراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە باجی ئەو ناوچانە دراوە کە وەرگرتنیان بەزەحمەت بووه، ‌ تووشی کێشە و گرفت بووە، بەهۆی نامەی بەگلەربەگی شارەزوور (حەسەن) ەوە بڕیار دراوە مووچەکان لەلایەن هەمان ئەو شوێنەوە دابین بکرێت کە پێشتر دابینی کردووە (23) .
دوای ئەوەی شا عەبباس ئەو قەڵایە دەڕووخێنێ، تەنیا چەند قوللەیەک و چەند سەنگەرێکی دەورەدراو بە ڕووبار و چەند پارچە دیوارێک ماوەتەوە، بەڵام لە کاتی هەڵمەتەکەی خوسرە و پاشا بۆ سەر ئێران (1039ک/1630ز) دووبارە درووستکراوەتەوە (24) . هەر لەکاتی ئەو هەڵمەتەدا (1629-1631) ، ڕاوێژکارەکانی خوسرە و پاشا پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە لە کۆتایی زستان و سەرەتای بەهاردا‌ ڕووبارە گەورەکان هەڵدەقوڵێن، ئەوەش وا دەکات گەشتنە بەغدا و گەمارۆدانی مومکین نەبێت (25) ، بە ‌هۆی ئەوەی ئاویش لە دەوروبەری بەغدا هەستابوو، هیچ سوودێک لەوێ نەدەبینرا، بۆیە سوپاکە ڕەوانەی شارەزوور کراوە بۆ لێدان لە حاکمی شارەبان و ئەردەڵان (ئەحمەد خان) ، کە هەڕەشە بوو بۆ سەر سوپاکە. قەڵای گوڵعەنبەریش نۆژەن کرایەوە و سەربازی لێ دانرا. ئەم قەڵایە کرایە مەڵبەندی بەگلەربەگی شارەزوور و مستەفا پاشای ئەرناوتی بە والی لێ دامەزرێنرا (26) . هامەر دەربارەی ڕووخاندن و دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو قەڵایە دەڵێت: نزیکەی بیست ساڵ لەمەوبەر -نزیکەی ساڵی 1610- لە و قەڵایەی کە شا عەبباس ڕووخاندی، تا ئێستاش چەند قوللە و پارچە دیوارێک بە درێژایی ئەو ڕووبارە ماون کە دیوی دەرەوەی قەڵاکەی بەهێز کردبوو. پاشان ئەنجوومەنێک کۆ بوونەوە بۆ ڕاوێژکردن دەربارەی توندوتۆڵکردنەوەی ناوچەکە. لە ئەنجامی ڕاوێژ‌، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە: ئەگەر درووستکردنی قەڵاکە لە و شوێنەدا‌ سوودی نەبووایە، سوڵتان سلێمان درووستی نەدەکرد، خۆ ئەگەر مەترسییەکی گەورەش نەبوو‌بێت بۆ سەر دوژمن، شا عەبباس نەیدەڕووخاند، بۆیە بڕیاریان دا دووبارە قەڵاکە درووست بکەنەوە و لە ماوەی حەوت هەفتە کارەکانی تەواو کرا (23ی ڕەمەزانی 1039/6ی مایسی 1630) (27) . لە مێژووی پەچەڤیشدا قەڵاکە بە ناوی گوڵی ئەحمەر ناو براوە و بە مەڵبەندی ئەیالەتی شارەزوور ناسێنراوە. هەروەها باسی لەوە کردووە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر قەڵاکە بەتەواوی ڕووخاوە و بووەتە لانەی قەلەڕەش و کوندەپەپوو، بەڵام دوای ماوەیەک دووبارە قەڵاکە درووست کراوەتەوە و لە ‌ماوەیەکی کەمدا کارەکانی تەواو کراوە (28) . ناعیمە ناوی قەڵاکەی بە کەلگیری بردووە، کە لە درووستکردنی ئەو شوێنەدا بەگ و بەگلەربەگ و گەورە و بچووک کاریان کردووە و خۆیان لە قوڕ ناوە. ئەوەی لە ژیانیدا بەردێکی لەسەر بەردێکی تر دانەنابوو، لە ‌‌ترسی سەرداری ئەکرەم بەناچاری کاری کردووە. بۆیە بنیاتێکی خوار و خێچی هەبووە و دوای بارانبارین؛ دووبارە دەڕووخایەوە، تا تەواوکردنی قەڵاکە لەنێو ئەو ناخۆشی و زەحمەتییەدا بوون (29) .
خودی خوسرە و پاشا بایەخێکی زۆری بە تەواوکردنی قەڵای شارەزوور (قەڵای گوڵعەنبەر) داوە. قوللە و مزگەوت و منارەکانی بە شێوەیەکی ڕێک تەواو کردووە، تۆپ و چەک و تفاق و دانەوێڵەی تێدا داناوە، بە ئەندازەی پێویست ئێشکگر و پاسەوانیشی بۆ دابین کردووە (30) .
ئاوەدانکردنەوەی گوڵعەنبەر و زەڵم:
یەکێک لە سیاسەتە گرنگەکانی دەوڵەتی عوسمانی دوای کۆنترۆڵکردنی هەر ناوچەیەک، بریتی بوو لە ‌ئیستیمالەت بەرانبەر خەڵکی ناوچەکە، کە بریتی بوو لە چاودێریکردنی خەڵک و بەباشی ڕەفتارکردن لەگەڵ خەڵکی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکە و پەیڕەوکردنی سیاسەتی لێبوردەیی لە ‌بوارەکانی وەک ئایینی و ئابووری بەرانبەریان (31) . لەکاتی کۆنترۆڵکردنی شارەزووریش، ئەو سیاسەتە لەبەرچاو گیراوە.
لەدوای کۆنترۆڵکردنی، هیچ کەسێک لە خەڵکی ناوچەکە لەو‌ شوێنە نەمابوون، بەشێکیان چووبوونە سێرهای و بەشێکی تریان ڕوویان کردبوویە ناوچەی سنووریی کزڵباش (32) . بەڵام بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەزوور، خێرا کاری پێویست ئەنجام درا‌. ئەو کاتە قەڵای زەڵم و دەوروبەری وەک مەڵبەندی شارەزوور تەماشا کراوە. ئەمیر خانی بەگزادە و خاوەنی هۆزی سارەڵو لە دەوروبەری قەڵای زەڵم خانووگەلێکی درووست کردووە، ئەمەش لەلایەن موراد بەگەوە بە ناوەندی دەسەڵات ڕاگەیەنراوە، سەرەنجام فەرمان بە بەگلەربەگی بەغدا کراوە کە لە زەوییە چۆڵ و ناوچە ڕووخاوەکان؛ تیماری پێ بدرێت (33) ، بەوەش شاسوار سارەڵو، بێرک و عەلی و کەسانی تر لە بەگزادەکانی سارەڵو بە ‌هۆی کارکردنیان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و کشتوکاڵ، دەوروبەری قەڵای زەڵمیان بە تیمار پێ دراوە (23ی سەفەری 962ک/17ی کانوونی دووەمی 1555ز) (34) . بە هەمان شێوە میرعەت بەگ لە نۆکەرانی بەگی تەکیە، کە لەگەڵ هۆزەکەی لە و ناوچەیەدا خەریکی ئاوەدانکردنەوە بوون، 10 هەزار تیماری ئاکچەی پێ دراوە. بۆبانی کەتخودای بەگی تەکیەش کە لە کۆنترۆڵکردنی دەوروبەری قەڵای زەڵم ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە و لە کەرکووکیش موتەسەڕیفی 20 هەزار ئاکچەی تیمار بوو، 10 هەزار ئاکچەی پێ دراوە. بە ‌هەمان شێوە ئەڵڵا کوڵوی کەتخودای بەگی تەکیە کە چووبوویە دەوروبەری زەڵم و ڕۆڵی هەبوو لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە، 20 هەزار ئاکچەی پێ دراوە (23ی سەفەر 962ک/17ی کانوونی دووەمی 1555ز) (35) . ئەو کەسانەشی کە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەدا ڕۆڵیان هەبووە، وەک خەڵاتێک لە باجی کشتوکاڵی بەخشراون (23ی سەفەر 962ک/17ی کانوونی دووەمی 1555ز) (36) .
لەگەڵ ئەوەی کە کاروبارە گرنگەکان لەلایەن بەگە دامەزراوەکانی شارەزوورەوە ئەنجام دەدرا، لەلایەن بەگلەربەگی بەغداشەوە یارمەتیی دابین دەکرا بۆ ناوچەی شارەزوور کە تازە کۆنترۆڵ کرابوو. بۆ جێگیرکردنی پاسەوان لە قەڵاکانی شارەزوور و نۆژەنکردنەوەی ئەوانەی کە پێویست بوون، بەغدا هەڵدەستا بە ئەرک سپاردن بە کەسانی تایبەت (9ی ڕەبیعی یەکەمی 967ک/9ی کانوونی یەکەمی 1559ز) (37) . بەڵام بەگی شارەزوور بە شاهیدیی زاهید بەگ سەنجەق بەگی زەنگاباد، نامەی بۆ وەلی بەگ ناردووە و باسی لەوە کردووە کە: بە ‌هۆی نەهاتنی مووچەوە، سەربازانی قەڵای گوڵعەنبەر پەرتەوازە بوون و ژمارەیان لە 161 سەربازەوە کەم بووەتەوە بۆ 99 سەرباز. هەر چی قەڵای ناوەوەیە کە 100 سەربازی تێدا بوو، تەنیا 67 سەربازیان ماونەتەوە و لە قەڵاکەدا یەک دڵۆپە ئاو نەماوە. بە هەمان شێوە قەڵای زەڵمیش هەمان کێشەی هەبووە. بۆیە لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، ناتوانرێت بە ئەندازەی پێویست بەرگری بکرێت و دانەوێڵەش تیایاندا نەماوە. لەبەر ئەوە بەگی شارەزوور دۆخەکەی بە مەترسیدار داناوە و داوای لە وەلی بەگ کردووە خێرا گەنمەشامی کۆ بکرێتەوە و کێشەی سەربازان چارەسەر بکرێت. بۆ ئەمەش داوا لە بەگلەربەگی بەغدا کراوە فەرمانی پێویست دەربکات (38) . ئەوەش وای کردووە بە ‌فەرمانێکی توند داوا لە بەگلەربگی بەغدا بکرێت کە دووبارە و بەخێرایی قەڵاکانی شارەزوور -مەبەست لێی قەڵای زەڵم بووە- و گوڵعەنبەر نۆژەن بکرێنەوە و ئەوەندەی لە دەست دێت دانەوێڵەی بۆ دابین بکرێت، بەپێچەوانەوە هیچ پاساوێک قبووڵ ناکرێت و بەتوندییش سزا دەدرێت. پرسیاریش لە زاهید بەی سەنجەق بەگی زەنگاباد کراوە دەربارەی ڕاستی و درووستیی وێرانبوونی ئەو قەڵایانە و دۆخی سەرباز و دانەوێڵە تێیدا و داوای لێ کراوە زانیاریی زیاتریان پێ بدات (14ی ڕەبیعی یەکەمی 967ک/ 14ی کانوونی یەکەمی 1559ز) (39) . سەرباری بەگلەربەگی بەغدا، بەگلەربەگی ئامەد و حەلەبیش بە پارە و سەرباز یارمەتیی شارەزووریان داوە (6ی موحەڕەمی 972ک/14ی ئابی 1564ز) (40) .
قەڵای زەڵم (ڤالم قلعه) :
قەڵای زەڵم وەک مەڵبەندی شارەزوور بووە و زۆر جاریش بە ‌ناوی قەڵای شارەزوور (شەهریزۆڵ) ناوی هاتووە (41) .
شارەزوور لە هەموو سەردەمەکاندا یەک دانە پایتەختی نەبووە، بەڵام لە کاتی شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا لەپاڵ ئەمیرەکانی لیواکه، ‌ قەڵای زوڵم هەبوو کە تورکەکان بە قەڵای زاڵم ناویان بردووە و لە شەڕ و گەمارۆکاندا ئەو ناوەیان بەکار هێناوە، بەڵام وەک ناوی لیوا بوونی نەبووە. هەندێ جاریش بە ‌شێوەی زوڵم (ڤلم) نووسراوە. ئەو ناوەش ناوێکی کۆنه، ‌ کە وەک ناوی چیاکە بە ‌شێوەی جبل زلم بەکار هاتووە. شارەکەش هەر بە ناوی ئەمەوە دەناسرێت. لە ئێستادا لە و ناوچەیە هیچ شارێک بوونی نییە بە و ناوەوە‌، لەنزیک ئەو شوێنه؛ ‌ ئەحمەد ئاوا و خورماڵ هەن (42) .
ئەو قەڵایە کە لەسەر تاشەبەردێکی ڕێک لە بەردەم ئەشکەوتی ئەزرەق جادو بنیات نرابوو، لە سەردەمی سوڵتان سلێمان زۆر بەزەحمەت کۆنترۆڵ کراوە (43) . هەر لە سەرەتای ساڵانی چوونە ژێر دەستی عوسمانی، نۆژەنکاریی پێویستی بۆ کراوە. بەڵام دواتر بەپێی فەرمانێکی نێردراو لە (25ی حوزەیرانی 1571ز) ، بەهۆی هەبوونی سەربازانی خۆبەخش و یەنیچەری و ئازاپ لە قەڵای گوڵعەنبەر و نەبوونی تۆپخانە لە و شوێنە و دووربوونی قەڵای زەڵم لە ئاوەدانی و نەچوونی هیچ کەسێک بۆ ئەوێ، تۆپخانەکەی زەڵم گوازراوەتەوە بۆ قەڵای گوڵعەنبەر (44) . بۆیە بە تێپەڕبوونی کات، قەڵای زەڵم چۆڵ بووە و لە ‌شوێنی ئەودا قەڵای گوڵعەنبەر بووەتە مەڵبەند. لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی وەسفی ئەولیا چەلەبی، لە دەوروبەری ساڵی 1065ک/1655ز، قەڵای زەڵمی بەرز: خاوەن مزگەوت و خان و حەمام و بازاڕە‌‌، چواردەورەکەی شاخاوییە، باخ و باخچە و ئاوی ڕۆشنی هەیە و قەڵایەکی قوڕینە (45) .
لە نووسراوێکدا کە مێژووەکەی بۆ 29ی جەمادی یەکەمی 986ک/3ی ئابی 1578ز دەگەڕێتەوە، باس لەوە کراوە کە قەڵای زەڵم و پشتەوەی؛ تەنیا چل سەربازی پیادەی سادەی هەیە، بۆیە بڕیار دراوە‌ 18 سەربازی تیمار کە دوای ڕووخانی قەڵای نەهران ماونەتەوە، بنێردرێنە دەوروبەری قەڵای زەڵم (46) .
قەڵای زەڵم لە ‌کاتی هەڵمەتەکەی خوسرە و پاشادا بۆ سەر ئێران (1039ک/1630ز) ، دووبارە کۆنترۆڵ کراوەتەوە، بەڵام دواتر کەوتووەتەوە ژێر دەسەڵاتی ئێرانییەکان (47) .
قەڵای زەڵم بە قەڵای زوڵمیش ناوی براوە، قەڵاکە لەنێو دۆڵێکی زۆر سەخت و تەسکدا بنیات نراوە. لەناوەڕاستی سەدەی 19دا لە شێوەی وێرانەیەک شوێنەوارەکەی بینراوە. لە دۆڵی قەڵای زەڵمەوه، ‌ ئاوێکی ڕوون و سارد هەڵدەقوڵێت، لە گوندی گوڵعەنبەر و دەشتی شارەزوور ناوی تاجرود (مەبەستی تانجەرۆیە - وەرگێڕ) هەڵدەگرێت و لە کۆتایی ناوچەی شەمێراندا دەڕژێتە ڕووباری سیروانەوە (48) .
لە کۆتایی ئەو دۆڵەی کە لە قەڵای گوڵعەنبەردا باسمان کرد، لەنێوان شاخەکاندا گەروویەک هەیە کە بە ئێزراکجاز و خانووبەرەو ئەشکەوتی خاڵتی کەلام بە واتای دەنگی تێکەڵ ناسراوە کە لە بەردەمیدا و لەسەر ئاوێک لەنێوان شاخ و چیای بەرزدا قەڵایەک هەیە کە ‌لەسەر تاشەبەردێکی بەرز بنیات نراوە، بە و شوێنە دەڵێن قەڵای زەڵمی بەرز. لەنێوان قەڵای زەڵم و گوڵعەنبەر، لەنێو دۆڵەکەدا لە ‌شوێنێکدا کە پێی دەڵێن قەڵای چەرخی زەڵم، لەناو قەدی شوێنێکی سەخت و بەرز ئەشکەوتێکی ڕاست هەیە کە لە خوارەوە بەردیان تاشیوە و بڕیویانە و پلیکانەیان بۆ درووست کردووە، لە چەند شوێنێکیش پەنجەرەیان بۆ کردووەتەوە و ڕووناکیی لێ نابینرێ. شاخەکەش ئەوەندە تیژە کە لوتکەکەی لە ئاسماندا ون بووە. لەبەرانبەر ئەو ئەشکەوتەش، چیایەکی تر هەیە کە لەوێدا قەڵای وێرانبووی یەزدەگورد هەیە. لەسەروو ئەم دوو شاخەوه، ‌ ئاوێک دێتە دەر و بە ناوچەی شارەزووردا تێپەڕ دەبێت، ڕووباری شارەزوور لە دەمی ئەم دۆڵەوە سەرچاوە دەگرێت (49) .
جگە ‌لەوانەی لە ‌سەرەوە باس کران، لە هەردوو بەری دۆڵی قەڵای زەڵمدا ژمارەیەکی زۆر وێرانە دەبینرێت کە کیسراکانی ئێران بنیاتیان ناوە، لەنێو ئەو شوێنەوارانەدا ئەشکەوتێکی سرووشتی هەیە کە چەند پەنجەرەیەکی بۆ کراوەتەوە، هەروەک لە چیای شەمێرانیشدا شوێنەواری قەڵایەکی کۆنی قایم هەیە (50) .
قەڵای زەڵم لە سەردەمی یاڤوز سوڵتان سەلیم خان لە ساڵی 921ک/1515ز لەلایەن خانێکی شا ئیسماعیل بە ‌ناوی زاڵم عالی درووست کراوە، لەسەر تەختاییەکی فراوان کە هەردوو لای بە دار داپۆشرابوو لە شێوەی سەرایەکی قایمدا درووست کراوە، بەڵام کاتێک‌ سوڵتان سەلیم و سوڵتان سلێمانی قانوونی بەچڕوپڕی هێرشیان کردووەتە سەر سەفەوییەکان، ئەم قەڵای زاڵم عالیه؛ ‌ سەراکەی، دیوارەکانی قەڵا، قووللەکان و خەندەقەکانی بە شێوەیەکی قایمتر بنیات نراوە. کاتێک سوڵتان سلێمان لە ساڵی 941ک/1534ز لە کۆنترۆڵکردنی بەغدا دەگەڕێتەوه، ‌ عوسمان پاشا بە 50 هەزار سەربازەوە دەنێرێتە سەر ئەو قەڵایە، بەڵام عوسمان پاشا لە و شوێنە شەهید دەکرێت (51) .
لە کاتی هێرشی سەر نەخچەوان (52) لە ساڵی 960ک/1552-1553ز، دوای ئەوەی بەڵتەجی محەمەد پاشا دەگاتە قەڵای زەڵم، سەرۆکهۆزەکانی ناوچەکە کلیلی قەڵاکەی ڕادەست دەکەن و وابەستەیی خۆیان بە دەوڵەتی عوسمانییەوە ڕادەگەیەنن. بەم شێوەیە بەڵتەجی محەمەد پاشا ژمارەیەک پاسەوان لە ‌ناوچەکە دادەنێت و وەلی بەگ بۆ بەڕێوەبردنی دادەمەزرێنێت. دوای گەڕانەوەی سوپای هومایۆنی لە هەڵمەتی نەخچەوان، موراد پاشا لە شارەزوور دادەمەزرێت (53) ، بە و شێوەیە قەڵای زەڵم لەلایەن سوپای عوسمانییەوە لە کاتی ئەو هەڵمەتەدا کۆنترۆڵ کراوە.
کاتێ سوڵتان سلێمانی قانوونی بۆ هێرشی نەخچەوان ڕۆیشت، بۆ دەستبەسەرداگرتنی قەڵای شەهریزۆڵ یان شارەزوور کە لەژێر ‌دەستی میرە کوردەکانی پاشکۆی ئێراندا بوو لەگەڵ ناوچەی کەرکووک، عوسمان پاشای والیی بەغدای ڕاسپاردووە. لەسەر فەرمانی سوڵتان سلێمان، عوسمان پاشا بە ‌درێژایی ڕووباری کەرکووک-دیالە ڕۆیشتووە تا گەشتووەتە شارەزوور. فەرمانڕەوای ناوچەکەش؛ سوورخاب بەگی میری ئەردەڵان، کە دوای مردنی بێگە بەگ دەسەڵاتی ناوچەکەی وەرگرتبوو، خۆی لە قەڵای زەڵم قایم کردووە و نوێنەری ناردووەتە لای شا بۆ داواکردنی یارمەتی. شا تەهماسپیش قۆڵێکی سوپای بە سەرۆکایەتیی (ئیبراهیم میرزا، بەدر خان، ئەمیر غەیب بەگ) ناردووەتە ناوچەکە و عوسمان پاشایان ناچار بە پاشەکشە کردووە (54) . لەدوای مردنی عوسمان پاشاش، ناوچەی کەرکووک و قەڵای زەڵم لەلایەن بەڵتەجی محەمەد پاشای والیی بەغدا گەمارۆ دراوە، لە ئەنجامدا فەرماندەی سەفەوی-کزڵباش، سوورخاب بەگ لە شەوێکدا هەڵدێت و قەڵاکە و قەڵاکانی دەوروبەریشی دەکەونە دەست والیی بەغدا (بەڵتەجی محەمەد پاشا) ، هەواڵەکەش لە ڕێکەوتی 22ی ئاب 1554ز بە سوڵتان سلێمانی قانوونی کە لە و کاتەدا لە ‌ڕێگای ئەرزەڕۆم دەبێت، دەگەیەنرێت (55) .
هەر چی ئەولیا چەلەبییه، ‌ مێژووی کۆنترۆڵکردنی وڵاتی شارەزوور و قەڵای زەڵم بە ‌ساڵی 962ک/1555ز دیاری دەکات (56) . ئەو قەڵایانەی تر کە لەگەڵ قەڵای زەڵم کۆنترۆڵ کراون، ئەمانەن: قەڵای حاز، قەڵای نوقود، قەڵای پاسکە ‌ (پاسکی) ، قەڵای شەمێران، قەڵای کارنجە (57) . لە مێژووی پەچەڤیدا ئەو ناوانە بەم جۆرەیە: هاوارا (گوندی هاواری کاکەیی نشینی نزیک هەڵەبجە - وەرگێڕ) ، ناکۆت، پاسەکە، شەمیهان (شەمێران - وەرگێڕ) ، فەرەنجە ناویان هاتووە (58) . ئینجا میری بانە (پیر محەمەد شا) ، میری سەییارە (میر یوسف) ، میری قەڵای بروجە (بوداک بەگ) ، میری ئۆرمان (جیهان شا بەگ) ، بەپێی ڕێککەوتننامە کلیلی قەڵاکانیان ڕادەست کردووە. بە و شێوەیە وڵاتی شارەزوور بەتەواوی کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی و داوای کاربەدەستیان کردووە، بۆیە دەسەڵاتەکەی دراوە بە موراد بەگ (59) .
ئەگەرچی بەیاتڵی دەڵێت: ئەو ناوچەیە بەبێ خوێن ڕژان کەوتووەتە دەست ئیدارەی عوسمانی (60) ، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە پێکدادانی بچووک ڕووی داوە، ئەو پێکدادانانەش لە سەروبەندی سەنجەق بەگێتیی بێگە بەگدا ڕووی داوه، ‌ بەزۆرییش لەنێوان بێگە بەگ و سوهراب بەگ بووە، دواتر لەگەڵ بەدەستهێنانی قەڵای زەڵم؛ لەگەڵ سوهراب بەگ و وابەستەکانی ئێران ڕووی داوە. بەڵام ئەو ڕاستییەش هەیە کە پێش ڕوودانی ئەو پێکدادانانە، شارەزوور لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە وەک سەنجەقێک ڕاگەیەنرابوو (61) . لەگەڵ ئەو شەڕانەشدا، فەرمانڕەوایەتیی عوسمانی لە ناوچەکەدا بەتەواوی جێگیر بووە. بە مانایەکی گشتگیر: هێرشی نەخچەوان (62) یاخود بە مانایەکی وردتر: لە ئەنجامی شەڕی شارەزوور (63) ، ئەم ناوچەیە بەتەواوی کەوتووەتە دەست دەوڵەتی عوسمانی، وەک سەنجەقێک بە بەگلەربەگی بەغدا بەستراوەتەوە. بەگوێرەی تۆمارێک (28ی شەوالی 961ک/26ی ئەیلوولی 1554ز) ، بۆمان دەردەکەوێت کە موراد بەگ -وەک لە سەرەوە باس کرا- وەک میری شارەزوور نامەی ناردووە (64) ، لە 25ی شەوالدا سەنجەقی شارەزوور دراوەتە موراد بەگ، بەگی مەنتەشە و هەواڵەکەش بە بەگلەربەگی بەغدا ڕاگەیەنراوە (ڕێکەوتی تۆمار 29ی شەوالی 961ک/27ی ئەیلوولی 1554ز) (65) . قەڵای شارەزوور و قەڵاکانی تری ناوچەی شارەزووریش کۆنترۆڵ کراون. تەنانەت بەیازەدینی ئەفسەری دەرگاهی عالی کە بۆ کارێکی گرنگ چووەتە بەغدا، لە کاتی گەڕانەوەیدا هەواڵی کۆنترۆڵکردنی قەڵای زەڵم و چەند قەڵایەکی تری هێناوەتەوە، بەهۆیەوە تیمارەکەی بەرز کراوەتەوە بۆ پێنج هەزار ئاکچە (3ی زیلقیعدەی 961ک/30ی ئەیلوولی 1554ز) (66) .
لە ڕۆژی (26ی شەوالی 961ک/4ی تشرینی یەکەمی 1554ز) دا، میری باجڤانلی بەشداریی کۆنترۆڵکردنی قەڵای زەڵمی نەکردووە و لە شوێنی ئەودا بەگی پێشوو؛ دلاوەر بەگ هێنراوەتە سەنجەق بەگەکە (67) . جگە ‌لەوە چەند مەڵبەندێکی تری گرنگ کراونەتە سەنجەق و دراوەتە موتەسەڕیفەکانی پێشوو. بۆ نموونە میر جیهان شای موتەسەڕیفی قەڵای ئوربان، ناوچەکەی خۆی پێ دەدرێتەوە دوای ئەوەی دەکرێتە سەنجەق (68) ، هەروەها پێگەی شەهری بازاڕیش (شارباژێڕ - وەرگێڕ) بەرز دەکرێتەوە بۆ سەنجەق و دوای مردنی ئیبراهیم بەگی باوکی، سەنجەقەکە دەدرێتەوە موتەسەڕیفی شەهر بازاڕ (هەمزە بەگ) (6ی زیلقیعدەی 961 ک/2ی تشرینی یەکەمی 1554ز) (69) . حەسەن چاوش کە لە قەڵای زەڵم خزمەتی کردووە، تیمارەکەی زیاد کراوە (6ی زیلقیعدەی 961ک/2 تشرینی یەکەمی 1554ز) (70) . لەبەر ئەوەی لە و کاتەدا قەڵای زەڵم مەڵبەندی میرنشین بووە، بۆیە ڕێکەوتی کۆنترۆڵکردنی ئەو قەڵایە وەک ڕێکەوتی دەستبەسەرداگرتنی شارەزوور لەلایەن عوسمانییەکانەوە قبووڵ کراوە.
ئەولیا چەلەبی گەڕیدەی تورکیش کە لە ‌ساڵی (1065ک/1655ز) دا بە ناوچەکەدا تێپەڕێوه، ‌ باسی قەڵای زەڵمی کردووە (71) ، هەر چی دەشتی قەڵای زەڵمی عالیە، ئەوا یەک ڕۆژ ڕێگا لە چیای ئەڵوەندەوە دوورە (72) .
قەزای گوڵعەنبەر:
لە ‌ناوەڕاستی سەدەی 19دا قەڵای گوڵعەنبەر ببوو بە وێرانەیەک، سەرباری ئەوەش لە مزگەوتەکەی گوندی گوڵعەنبەردا هێشتا پەرستش و خوێندن هەبووە، بەپێی گێڕانەوەکان مزگەوتەکە لەلایەن سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە درووستکراوە (73) .
ئەو ساڵانەی کە محەمەد خورشید پاشا وەک نوێنەری عوسمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی سنووری عوسمانی-ئێرانی بە ناوچەکەدا گەڕاوە (1848-1852) ، ئەیالەتی شارەزوور بریتی بووە لە شاری کەرکووک، کە کەوتبووە نێوان ئێران، بەغدا، هەکاری، ڕووباری دیجلە و موسڵ. لە قەزاکانی کەرکووک و هەولێر و سەنجەقەکانی کۆیە و سلێمانی و ڕەواندز و هەریر پێک هاتبوو‌. هەر چەندە لەژێر چاودێریی والییەکانی بەغداشدا بووبێت، بەڵام ئەیالەتێکی سەربەخۆ بووە. ئەو ناوچەیەش کە لەنێو ویلایەتەکەدا بە شارەزوور ناسراوە و ناوی ئەیالەتەکەش لەوەوە هاتووە، بریتی بووە لە و شوێنەی کە قەزاکانی گوڵعەنبەر و ئەڵەبجەی لەخۆگرتووە (74) . کاتێکیش دەگەینە سەردەمی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانی، عەلی جەواد ناوی گوڵعەنبەر وەک قەزایەک دەهێنێت (75) .
لە کۆتایی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا، ئێراق لە سێ ویلایەتی (بەغدا، موسڵ، بەسڕە) پێکهاتبوو، شارەزووریش بە موسڵ (ویلایەتی موسڵ 1879 درووست کرا - وەرگێڕ) بەسترابوویەوە. شارەزوور کە ماوە ماوە گۆڕانکاری بەسەر سنوورەکەیدا دەهات، لە کەرکووک و سلێمانی پێک هاتبوو‌. لە و سەردەمەدا شاری کەرکووک بە ‌ناوی لیوای شارەزوور (ساڵی 1893 ناوی لیوای شارەزوور گۆڕا بە لیوای کەرکووک - وەرگێڕ) نێوبراوە، پاشان بە ناوی لیوای کەرکووک بە شێوەیەکی سەربەخۆ جیا کراوەتەوە، واتە لە یەک کاتدا لیوای کەرکووک و لیوای سلێمانی بە ‌شێوەی سەربەخۆ بوونیان هەبووە. قەزاکانی کەرکووکیش بریتی بوون له:‌ ڕەواندز، هەولێر، سەڵاحیە ‌ (کفری) ، کۆیسەنجەق، ڕانییە. کارگێڕییەکەشی بە ڕێژەیەکی زۆر وابەستەی بەغدا بووە. هەر چی قەزاکانی لیوای سلێمانییه، ‌ ئەمانە بوون: گوڵعەنبەر، بازیان، شەهر بازاڕ، قەرەداغ، مەرگە، جاف. ئەو قەزایانە زۆر گۆڕاون. لیوا یەکەیەکی کارگێڕیی نوێ بووە و وابەستەی بەغدا بووە. جێی خۆیەتی کە بڵێین سلێمانی لە ساڵی 1267ک/1850-1851ز بووەتە لیوا (76) .
لە ‌ساڵانی 1333-1334ک/1915-1916ز شاری سلێمانی، جگە لە شارۆچکەی ناوەند، پێک هاتبوو لە قەزاکانی: گوڵعەنبەر، مەعمورەتولحەمید، بازیان، شەهر بازاڕ. موتەسەڕیفەکەشی مەنسوور عەبدولسەمەد بەگ بووە. لە شارەکەدا قازی، موحاسیبچی، بەڕێوەبەری تەحریرات (نامەنووسی فەڕمی) ، موفتی، سەرۆکی سزای سەرەتایی، داواکاری گشتی، چوار نوێنەر، دوو مولازمی ئەندام، لێپرسەرەوە (محقق) ، فەرماندەی فەوجی چەندرمە، فەرمانبەری دەفتەری خاقانی، فەرمانبەری ئەوقاف، بەڕێوەبەری پۆستە و تەلەگراف هەبووە (77) .
دەرئە‌نجام
ئەو ناوچەیەی کە قەڵاکانی گوڵعەنبەر و زەڵمی لەخۆ گرتووە، دوای ئەوەی کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی، شوێنێکی گرنگیان لە ئەیالەتی شارەزوور داگیر کردووە، بەتایبەتییش تا سەدەیەک دوای کۆنترۆڵکردن، قەڵاکانی گوڵعەنبەر و زەڵم مەڵبەندی بەڕێوەبردنی ئەیالەتی شارەزوور بوون‌. هەر چەندە دواتر کەرکووک وەک مەڵبەندی ئەیالەتەکە دێتە پێشەوە و دوو قەڵاکە سیفەتی مەڵبەندێتیی شارەزوور لەدەست دەدەن، بەڵام وەک دوو ناوچەی ئاوەدان و سەرسنوور شوێنێکی ستراتیژییان هەبووە و بە و هۆیەوە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا، هەموو کات بە گرنگی و بایەخەوە ماونەتەوە. ئەو دوو قەڵایە ناوبەناو نۆژەن کراونەتەوە و بە تێپەڕبوونی کاتیش نەماون. لە سەردەمی ئێستادا ئەو دوو قەڵایە هیچ ناوچەیەکی بەڕێوەبردن پێک ناهێنن (وێرانبوون) ، بەڵام ئەوەی دەزانرێ ئەوەیه، کە شوێنەکەیان دەکەوێتە نزیک هەڵەبجە و خورماڵ و ئەحمەدئاوا.
سەرچاوە و پەراوێزەکان
(1) el-Hamevî، 1957، C. 3، s. 375.
(2) Kâtip Çelebi، 2009، s. 445، Mehmet Hurşit Paşa، s. 179، Şerafeddin Han، 2009، C. 1، s. 123، Ali Cevad، C. 2 s. 487، 488.
(3) Kâtip Çelebi، s. 445.
(4) Kâtip Çelebi، s. 445.
(5) BOA، MHM 2، h.224.
(6) BOA، MHM 2، h.2024.
(7) Mehmet Hurşit Paşa، s. 169.
(8) BOA، MHM 6، h.1321.
(9) BOA، MHM 6، h.1460.
(10) BOA، MHM 6، h.1242.
(11) BOA، MHM 7، h.268.
(12) BOA، MHM 7، h.319.
(13) BOA، MHM 7، h.2333.
(14) BOA، MHM 14، h.675.
(15) BOA، MHM 14، h.69.
(16) BOA، MHM 6، h.129.
(17) BOA، MHM 22، h.666.
(18) BOA، MHM 23، h.557.
(19) BOA، MHM 16، h.415.
(20) BOA، MHM 32، h.469.
(21) BOA، MHM 34، h.600.
(22) BOA، MHM 34، h.611.
(23) BOA، MHM 53، h.574.
(24) Hammer، 1335، C.9، s. 113.
(25) Naîmâ 2007، C. 2، s. 652.
(26) Uzunçarşılı، C. III، s. 168-169.
(27) Hammer، 1335 C. 9، s. 113.
(28) Peçevi، C. II، s. 386.
(29) Naîmâ 2007، C. 2، s. 656.
(30) Naîmâ، 2007، C. 2، s. 661.
(31) Mücteba İlgürel، C. 23، s. 362.
(32) BOA، MHM 1، h.1121.
(33) BOA، MHM 1، h.1117.
(34) BOA، MHM 1، h.1121، 1126، 1128.
(35) BOA، MHM 1 ، h.1119، 1120، 1122.
(36) BOA، MHM 1، h.1123.
(37) BOA، MHM 3، h.605.
(38) BOA، MHM 3، h.617.
(39) BOA، MHM 3، h.618، 619.
(40) BOA، MHM 6، h.12، 13.
(41) BOA، MHM 6، h.12، 13.
(42) Abbas el-Azzâvî، Şehrizor es-Süleymaniye (el-Livâ‌ ve‌l-Medîne) ، s. 162.
(43) Hammer، 1335 C.9، s. 113.
(44) BOA، MHM 10، h.102، 14/69.
(45) Eyliyâ Çelebi، 2001، C. 4، s. 302.
(46) BOA، MHM 35، h.277.
(47) Eyliyâ Çelebi، 2001، C. 4، s. 348.
(48) Mehmet Hurşit Paşa، s. 179-180.
(49) Kâtip Çelebi، s. 446; Naîmâ، 2007، C. 2، s. 655; Hammer، 1335 C. 9، s.11; Şerafeddin Han، 2009، C. 1، s. 123-124.
(50) Mehmet Hurşit Paşa، s. 180.
(51) Eyliyâ Çelebi، 2001، C. 4، s. 302.
(52) Parmaksızoğlu، 1973، s. 225.
(53) Bayatlı، s. 44; Parmaksızoğlu، 1973، s. 195.
(54) Kılıç، 2006، s. 320.
(55) Kılıç، 2006، s. 342، Solakzade s. 530-531، Peçevi، C. I، s. 231.
(56) Eyliyâ Çelebi، C. 1، 2006، s. 95.
(57) Solakzade، h. 1298، s. 530.
(58) Peçevi، C. I، s. 231.
(59) Solakzade، h. 1298، s. 531.
(60) Bayatlı، s. 44.
(61) Parmaksızoğlu، s. 220.
(62) Parmaksızoğlu، s. 225.
(63) BOA، MHM 1، h.1385، MHM 2، h.1643.
(64) BOA، MHM 1، h.267.
(65) BOA، MHM 1 ، h.298.
(66) BOA، MHM 1، h.358.
(67) BOA، MHM 1، h.396.
(68) BOA، MHM 1 ، h.397.
(69) BOA، MHM 1 ، h.398.
(70) BOA، MHM 1 ، h.364، 380.
(71) Eyliyâ Çelebi، C. 4، s. 169.
(72) Eyliyâ Çelebi، C. 4، s. 211.
(73) Mehmet Hurşit Paşa، s. 179.
(74) Mehmet Hurşit Paşa، s. 178.
(75) Ali Cevad، C. 2، s. 487، 488.
(76) Abbas el-Azzâvî، 1955، C. 7، s. 168-169.
(77) Salnâme-i Devlet، 1334، s. 701-702.
لیستی سەرچاوەکان
1- بەڵگەنامەکانی ئەرشیڤی عوسمانی:
Mühimme Defteri 1، Hüküm 267، 298، 358، 364، 380، 396، 397، 398، 1117، 1119،
1120، 1121، 1122، 1123، 1126، 1128، 1385
Mühimme Defteri 2، Hüküm 224، 1643، 2024
Mühimme Defteri 3، Hüküm 605، 617، 618، 619
Mühimme Defteri 6، Hüküm 12، 13، 129، 1 242، 1321، 1460
Mühimme Defteri 7، Hüküm 268، 319، 2333
Mühimme Defteri 10، Hüküm 102
Mühimme Defteri 14، Hüküm 69، 675
Mühimme Defteri 16، Hüküm 415
Mühimme Defteri 22، Hüküm 666
Mühimme Defteri 23، Hüküm 557
Mühimme Defteri 32، Hüküm 469
Mühimme Defteri 34، Hüküm 600، 611
Mühimme Defteri 35، Hüküm 277
Mühimme Defteri 53، Hüküm 574
2- کتێب و توێژینەوەکان:
Abbas el-Azzâvî، Târîhu‌l-Irâk Beyne‌l-İhtilâleyn، Bağdat، 1955، C. 7، s. 168-169
Abbas el-Azzâvî، Şehrizor es-Süleymaniye (el-Livâ‌ ve‌l-Medîne) ، Bağdat، 1420
(2000m.)
Ali Cevad، Memâlik-i Osmâniye‌nin Tarih ve Coğrafya Lügatı، C. 2
Eyliyâ Çelebi، Evliyâ Çelebi Seyahatnamesi، Haz. Yücel Dağlı، Seyit Ali
Kahraman، C. 4، YKY، İstanbul، 2001
Hammer، Devlet-i Osmâniye Tarihi، Mütercimi Muhammed Ata، İstanbul، 1335، C. 9
İsmail Hakkı Uzunçarşılı، Osmanlı Tarihi، TTK yayınları، Ankara، C. 3
İsmet Parmaksızoğlu; “Kuzey Irak‌ta Osmanlı Hakimiyetinin Kuruluşu ve Memun
Bey‌in Hatıraları”; Belleten، C.37. s. 200-201، Ankara، 1973
Kâtip Çelebi، Kitâb-ı Cihannümâ، TTK، Tıpkıbasım، Ankara، 2009
Mehmet Hurşit Paşa، Seyahatname-i Hudut، Çev. Alâattin Eser، Simurg Yayınevi،
İstanbul، 1997
Şerafeddin Han، Şerefname، Çev. Celâl Kabadayı، Yaba Yayınları، İstanbul، 2009، C. 1
Müctebâ İlgürel، İstimâlet; TDV. İslam Ansiklopedisi، C. 23، İstanbul، 2001
Naîmâ Mustafa Efendi، Târih-i Na‌îmâ (Ravzatü‌l-Hüseyn fî Hulâsati Ahbâri‌lHâfikayn) ، Çev. Mehmet İPŞİRLİ، Türk Tarih Kurumu، C. 2، Ankara، 2007
Nilüfer Bayatlı; “Kuzey Irak‌ta Şehrizor (Süleymaniye) ve Osmanlı Hakimiyeti”;
Türk Dünyası Tarih Dergisi، Sayı 205
Peçevî İbrahim Efendi، Peçevî Tarihi، Haz. Prof. Dr. Bekir Sıtkı Baykal، Kültür
Bakanlığı، C. I، Ankara، 1992
Peçevi İbrahim Efendi، Peçevi Tarihi، Haz. Bekir Sıtkı Baykal، Kültür ve Turizm
Bakanlığı Yayınları، C. II، İstanbul، 1981،
Remzi Kılıç; Kanuni Devri Osmanlı-İran Münasebetleri (1520-1566) ، IQ Kültür
Sanat Yayıncılık، İstanbul، 2006
Salnâme-i Devlet-i Aliyye-i Osmâniye 1333-1334، 68. Sene، Dersaâdet، 1334
Solakzade Mehmed Hemdemi Çelebi، Solakzade Tarihi، Mahmut Bey Matbaası،
İstanbul، h. 1298 (1880 m.)
Yâkut el-Hamevî، Mu‘cemu‌l-Buldân، Dâru Sâdır ve Dâru Beyrut، Beyrut، 1957، C. 3.[1]
ئەم بابەتە 431 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کارگێڕی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: تورکی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 431 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 23-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,212
وێنە 105,527
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.438 چرکە!