پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,596
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سەرهەڵدانی تەسەوف لە وڵاتی کوردەواریدا
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ياسين تەها

مشتومڕ و تیۆریای زۆر هەن لەسەر چۆنیەتی سەرهەڵدانی سۆفیگەريی و ناوەرۆکی ئەم ڕێچکەیە، هەیە دەیگەڕێتەوە بۆ‌ سەردەمی یەکەمی ئیسلام و هەشە پەیوەستی دەکاتەوە بە ڕەهبانیەتی سریانی و سرووتەکانی ئایینی زەردەشتی و هەندێک ڕێوڕەسمی ئایینە هندییەکان. بەڵام لەناو کورددا سەرهەڵدانی ئەم ڕێبازە خواپەرستییە زۆر کۆن نییە و دەگەڕێتەوە بۆ چوار سەدە لە پاش کۆچ لە مەککەوە بۆ مەدینە. ئەم بابەتە گوزەرێک دەکات بە مێژووی سەرهەڵدانی سۆفیگەری لە کوردستاندا:

یەکەم بڵاوبوونەوە و دەرکەوتنی هەواڵی ناودارانی #تەسەوف# لە ناوچە کوردییەکانی بن دەستی دەوڵەتی عەباسی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی کۆچی/ نۆیەمی زاینی (1) ، بەڵام دەکرێت بوترێت کە دەرکەوتنی بەرفراوانی سۆفیگەریی هاوکاتە لەگەڵ سەدەی چوارەمی مێژووی ئیسلام و ئەم سەروبەندەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو قۆناغەی کە سۆفیگەری تێدا لە زوهدەوە دەپەڕییەوە بۆ خەمڵین و پێگەشتن (2) . ئەو هۆکارانەشی کە یارمەتییی دەرکەوتن و پەرەسەندنی سۆفیگەرییان داوە زۆرن و دەکرێت بەمجۆرە پۆلێن بکرێن:

1_ فاکتەرە سوننییەکان:

لەبەرئەوەی بنەما و ڕیشەی سۆفیگەری لە سەرەتاوە تا کۆتایی لەسەر زوهد و دنیا نەویستی بنەڕەتە، ناکرێت تەشەنەکردنی مەزهەبی فیقهی هەندێک لە پێشەوا زاهیدەکان لە وڵاتی کوردان وەک هاندەر بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم ڕێڕەوە خواپەرستییە تەماشا نەکرێت، چونکە ئەوکات زانا پێشەواکان و ڕێبەری مەزهەبەکان وەک سەرنما تەماشا دەکران و شوێنکەوتنی وردەکاری ژیانیان زۆر باو بووە، بەتایبەت ئەو گێڕانەوانەی باسی دنیا نەویستی و ڕازیبوون بە کەمی پێشەواکان دەکەن لە سەدەی چوارەمی کۆچی/ دەیەمی زاینی (3) کە ئەمەش سەرەتا و دەسپێکی چەکەرەکردنی بیری سۆفیگەریی دنیا نەویستییە لەناو کورد.

لەم میانەیەدا سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە مەزهەبی شەرعزانی دنیا نەویستی کوفی سوفیانی سەوری ڕەواج و شوێنکەوتەی باشی هەبووە لە شاری دەینەوەر لە سەدەی چوارەمی کۆچی (4) ، ئەم سەردەمەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناوبانگی سۆفییەکانی کورد و ناساندنی دەینەوەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە نزیک کرماشان بە ”شاری سۆفییەکان“ بە تەنیشت پەیڕەوکردنی مەزهەبی پێشەوا سەورییەوە (5) .

پێشەوا سوفیانی سەوری ( 799 ز مردووە) نموونەیەک بووە لە زوهد و دنیا نەویستی و دەگێڕنەوە لە بەسڕە بە نهێنی و لە تاریکایی عیشادا نێژراوه، ‌ چونکە بەهۆی ناڕەزایەتی زۆری له ستەم و‌ دەست بڵاوی دەسەڵات و خەلیفە مەنسووری عەباسی فەرمانی گرتنی هەبووە (6) . زۆرێک لە سۆفییەکانیش ئیمامی سەورییان کردووە بە نمونه و سەرنمای خۆیان (7) ، دەرکەوتنی ڕێبازگەی فیقهیی ئەویش لە دەینەوەر لەگەڵ ڕەوتە سۆفیگەرییەکانی شارەکەدا تەباو کۆک بووه (8) ، زۆرێکێش مەزهەبەکەی سەوری بە هۆکار دەزانن بۆ پەرەسەندنی تەسەوف لە شاری دەینەوەر، چونکە باکگراوەندێکی دنیا نەویستی و پەڕگیری هەبووه (9) ‌.

هەر لە هەرێمی چیا و لە پەنا دەینەوەردا کۆمەڵێکی زۆر لە زانایانی کورد بە مەزهەبی ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ئاشنا بوون، هەندێک لەوانەش بوونەتە یارو یاوەری ئەم پێشەوا ناودارە. ئیمام ئەحمەد خاوەن بەرهەمێکی تایبەت و سەربەخۆیە لەسەر زوهد و لەم بوارەدا زۆربەی زانایان شایەتی پێشەنگییان بۆداوه (10) ‌، نەک هەر ئەوە بەڵکە لە ژیانی خۆیدا بە کرداريی و بەباشترین شێوە زوهدی جێبەجێی کردووه (11) ‌، هەندێک لە شوێنکەوته نیشتەجێکانیشی لە وڵاتی کوردان‌ شوێنپێیان هەڵگرتووە لەوانەش شێخ جونەیدی بەغدای (298 ک مردووە) کە لە بنەڕەتدا خەڵکی نەهاوەنده (12) که شارێکە‌ زۆرینەی دانیشتووانەکەی کورد بووه (13) ، دواتر جونەید دەبێتە سەرمەشقی سۆفییەکانی بەغدا (14) لەگەڵ ئەوەشدا لە شەرعزانیدا پەیڕەویی له بۆچوونەکانی ئیمام ئەحمەد و هاوەڵانی دەکرد (15) .

سەرچاوە مێژووییەکانیش جەخت دەکەنەوە کە شێخ جونەید بەدرێژایی ئەو کاتەی کە لەبەغدا بووە ‌ بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ دەڤەری ڕۆژاوای هەرێمی چیا و شاری نەهاوەند و لە ڕێگای نامە گۆڕینەوەوە وەڵامی زانا ئایینییەکانی ئەوێی داوەتەوە کە زیاتر نامە گۆڕینەوە و پەیوەندییەکانیان لە بارەی خواپەرستی و باوەڕەوە بووه (16) ‌.

جگە لە جونەیدی بەغدای شێخ جاکیر محەمەد کوردییەکێکیترە لە ناودارانی حەنبەلی و تەسەوف هەر لە هەمان جێگا و گوزەر (590 ک مردووە) (17) ، جاکیر لای سۆفییەکان خاوەن کەشف و کەراماتە و لە گەورە و ناسراوەکانە لە عیرفان و لە ئیرشاد (18) ، بە جۆرێک لایەنگرەکانی دواتر گۆڕەکەیان کردووە بە مەزارگە لە ناوچەی ڕازانی نزیک لە سامەڕا بۆ تەبەڕوک پێکردنی (19) . جاکیری کوردی شوێنکەوتە و هەواداری زۆری هەبووه و وەها بەناوبانگە کە بەڕەبەنی ماوەتەوە و ژنی نەهێناوە لە ژیانیدا، چونکە یەکلابووە بۆ خواپەرستيی و کوڕەزایەکی بەناوی ئەحمەد جێگەی گرتۆتەوه (20) ‌.

لەبارەی مەزهەبی پێشەوا شافیعیشەوە کە ئایینزای زۆرینەی هەرە زۆری مسوڵمانانی کوردە هەندێک کاریگەریی بەهێز هەیە، ئیمام شافیعی خۆی سەروساختەی زۆری لەگەڵ تەسەوفدا نەبووە و بگرە لە هەندێ وتەشیدا ڕەخنەی زۆری لە سۆفییەکان گرتووە (21) ، بەڵام هاوەڵ و شوێنکەوتەکانی زۆرینەیان ڕۆشتوونەتە سەر ڕێچکەی تەسەوف و ئەم ڕێڕەوەیان هەڵبژاردووە بۆ خواپەرستی (22) ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی ڕۆڵی سەرنمای شافیعییە ئەشعەرییەکان و وەزیر نیزامولمولکی سەلجوقی (485 ک مردووە) . ناوبراو زۆر گرنگی بە سۆفییەکان دەدا، لە خۆی نزیک دەکردنەوە، هەوڵی زۆریدا لەوەی پێشیان بخات و فێریان بکات لە سەردەمی خۆیدا، بودجە و خەرجی ساڵانەی بۆ دابینکردن و زۆر گرنگیدا بەئاوەدانکردنەوەی خانەقاکانیان (23) .

نیزامولمولکی سەلجوقی لە تەنیشت فێرگەی نیزامییەی بەناوبانگ خانەیەکی بۆ شێخی شێخەکانی نەیسابور ئەبوسەعیدی سۆفی نەیسابوری کردەوە (479 ک مردووە) (24) ، نەک هەر ئەوە بەڵکە نیزامولمولک خۆی بە مورید و شوێنکەوتەی ئەم شێخە دەزانی، شتێکی ئاشکراشە ئەم گرنگیدانەی نیزامولمولک بە سۆفییەکان ڕەنگدانەوەی زۆری لەسەر خوێندکارانی قوتابخانەی نیزامییە هەبووە کە لقەکانی لە زۆربەی ناوچەکانی جیهانی ئیسلامیدا تەشەنەیان کردبوو لەنێویشیاندا ناوچە کوردییەکان، جگەلەوەش کوردێکی زۆر لەو قوتابخانانە دەیانخوێند و لەژێر ئەو کاریگەرییەدا بوون (25) .

پاش بنیاتنانی خانەی شێخ نەیسابوری لەلایەن نیزامولمولکەوە، ئەم جۆرە خانەیە لە زۆربەی ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی لە تەنیشت قوتابخانە فیقهییەکان تەشەنەیان کرد (26) ، بە جۆرێک لە قۆناغەکانی دواتردا سەرانی تەسەوف کاری وانەبێژییان لە قوتابخانە نیزامییەکان و ئیرشادی سۆفیگەرییان تێکەڵ بەیەکتر دەکرد، بەناوبانگترین ئەو کەسانەش شێخ سوهرەوەردییە کە ناوی ئەبو نەجیب عەبدولقاهر عەبدوڵڵا شافیعی مەزهەبە (563 ک مردووە) . سوهرەوەردی خەڵکی وڵاتی سوهرەوەردی کوردنشینە لە هەرێمی چیا (27) ، هەروەها شێخی سۆفییەکانی بەغدا بووە و لەهەمانکاتدا سەرپەرشتیکردنی فێرگەی نیزامیەی گرتۆتە دەست (28) ، جگە لەویش فەخرولئیسلام ئەبوبەکری شاشی میافارقینی کە سۆفی و ئەشعەری بووە، لەهەمانکاتدا سەرۆکایەتی شافیعی مەزهەبەکانی بەغداشی گرتۆتە دەست و لە قوتابخانەی نیزامییە وانەبێژ بووە (29) .

2 کاریگەرییە شیعییەکان:

بیری شیعەگەريی و ئەفکارە ناواخندارەکانی ئیسماعیليی و قەرامیتە کە لە سەدەی دووەمی عەباسیدا لە ناوچە کوردییەکان تەشەنەیان کردبوو، دوور نەبوون لە بەجێهێشتنی کاریگەریی لە قۆناغە پێشەنگەکانی سۆفیگەری، چونکە بەشێک لە بیروباوەڕی سەرنماکانی سۆفیگەری لە بیروباوەڕە شیعییەکانەوە وەرگیراون (30) ، جگەلەوەش سۆفیگەریی تەنیا پەیوەست نییە بە سوننە مەزهەبەکانەوە بەتەنیا، بەڵکە دەشێت کەسێک سوننەیەکی سۆفی بێت یان شیعەیەکی سۆفی (31) . بەپێی بۆچوونی زۆربەی شارەزایان ڕایەڵی هاوبەشی زۆر لەنێوان سۆفیگەريی و شیعەگەریدا هەیە و تەنانەت زاراوەی سۆفی بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئیسلامدا لەلایەن کیماگەری شیعی جابری کوڕی حەیانەوە بەکارهاتووە لە دوای نیوەی یەکەمی سەدەی دووەمی کۆچی کە هاوتای هەشتەمی زاینییە و ناوبراو لە کوفە ڕێبازێکی دنیا نەویستی تایبەت بەخۆی هەبووە (32) .

جگە لەوانەی سەرەوە لە پاش شکستهێنانی زۆربەی هەرە زۆری بزووتنەوە شیعییەکان و شکستیان لە گەيشتن بە دەسەڵات پەنایان بۆ زوهد و پەناگیريی و دوورکەوتنەوە لە دنیا بردووە و لەناو سۆفییەکاندا خۆیان کپکردۆتەوە (33) ، هەندێک لە بزووتنەوە شیعەگەرییەکانیش زوهد و سۆفیگەرییان وەک هۆکارێکی ڕاکیشانی سەرنجی خەڵک بەکارهێناوە (34) ، وەک دامەزرێنەری بزووتنەوەی قەرامیتەی باتنی (حمدان بن حمدون) کە لە خوزستانەوە هاتووە بۆ کوفە لە ساڵی 278ک/891 ز، و کوردێکی زۆر دوای کەوتوون (35) ، حەمدان لە سەرەتادا دنیا نەویستی و زوهدی پیشان دەداو خۆی وەک سۆفییەک نمایش دەکرد لە بەردەم شوێنکەوتەکانی تا ئەوکاتەی خەڵکێکی زۆری لە دەوروبەر کۆبوونەوە ئەوجا ئەوەی ئاشکراکرد کە ئیش بۆ ڕێبازی ئالوبەیت و شیعەگەریی دەکات (36) .

لە سەرچاوە مێژوییەکانیشدا ناوی زۆرێک لە ناودارانی کوردی سۆفی شیعە هاتووە لەوانەش میر عوکبەری کوردی (37) ، ئەبو ستارەی دەینەوەری (340ک مردووە) (38) کە دانراوێکی هەیە بەناوی (القناعە) (39) ، کە دەکرێت بکرێتە بەڵگە لەسەر بوونی کۆڵەکەی هاوبەش لەنێوان تەسەوف و شیعەگەریی نەک لەسەر ئاستی ناوچە کوردنشینەکان بەڵکە سەرانسەری جیهانی ئیسلامی بەتایبەت پاش ئەوەی سۆفیگەری ڕووی کردە عیرفان و پەناگیری و ناواخن و لە ڕواڵەتبینی شەریعەت بۆ دەقەکان دوورکەوتەوە (40) ، هەروەها لەگەڵ بزاڤە باتنییەکان یەکیگرت لە باسکردنی ئەوەی کە دەقەکان دوو واتایان هەیە یەکێک ئاشکرا و دیار یەکێکی تر نهێنی و ناواخن و بانگەشەگردنی ئەوەی کە هەندێ لە “پیاوانی خوا _ ئەولیا” خاوەنی بەرچاوڕوونی خودایین لە پەنا زانینی زانستی شەرعیدا (41) . هەردوو بیری سۆفی و شیعە لەوەدا خاڵی هاوبەشیان هەیە کە پێیانوایە خەڵکی پەنهانی زان و خاوەن کەرامەت باڵاترن لە ئەهلی شەریعەت (42) ، وەک ئیبن خەلدونیش دەڵێت هەردوولا لە یەک سەرچاوە ئاویان خواردۆتەوە و قسەیان تێکەڵ بووە و بیروباوەڕی هاوبەشیان هەیە (43) .

پ_ کاریگەرییە سیاسيی و کۆمەڵایەتییەکان:

تەسەوف لەکاتێکدا لەناو کورددا سەریهەڵدا لە سەدەی چوارەمی کۆچی کە حوکمڕانی بنەماڵەیی لە کوردستان لە گەشەکردن و ڕەگ داکوتاندا بووە (44) ، هەر لەم کاتەشدا ڕۆحی دورکەوتنەوە لە دنیا و گەڕانەوە بۆ دینی ڕەسەن وەک هۆکارێک بۆ دورکەوتنەوە لە سەرکێشی و دنیاویستی و خۆشخۆريی و کەیف و سەفای میرە حوکمڕان و چینە فەرمانڕەواکەی ئەوکات سەریهەڵداوە لەکاتێکدا خەڵک لە هەژاریدا دەژیان (45) ، ئەم حاڵەتە تەنیا لە ناوچە کوردییەکاندا نییە، بەڵکوو بەپێی سەرچاوەکان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهانی ئیسلامی بۆ هەڵهاتن لە قەیرانی بژێويی و ڕۆحی پەنایان بۆ سۆفیگەری دەبرد (46) و کوردەکان زیاتر لەوان لەگەڵ ئەم ڕێچکەیەدا دەگونجان (47) .

لە سەرچاوە مێژوییەکاندا بەسەرهاتی سەیر لەبارەی کاریگەریی دۆخی کۆمەڵایەتی لەسەر تەشەنەکردنی تەسەوف هەیە، کە تێیدا هەندێ لە چەتە و ڕێگرەکان سۆفیگەرییان وەک پەناگە دۆزیوەتەوە بۆ هەڵهاتن لە ڕابردووی خراپی خۆیان کە بەناوبانگترینیان شێخ ئەبوبەکری بەتایحی کوردییە کە خەڵکێکی زۆر شوێنی کەوتوون (48) ، لەگەڵ خوێندکارەکەی شێخ محەمەد شەنبەکی کوردی کە لە ڕێگرەوە بۆتە گەورەی سۆفییەکانی سەردەمی خۆی و یەکێک لە ناودارترین پایەکانیان لە بەغدا (49) ، ئەم دوو کەسایەتییەش کاریگەریی زۆریان هەبووە لەسەر ئەو ژینگەیەی ئیشیان تێدا کردووە و خەڵکێکی زۆریان پەلکێش کردووە بۆ جیهانی سۆفیگەری بەتایبەت پاش ئەوەی وەک تەوبەکار و خەڵکی گەڕاوە بۆ لای خودا دەرکەوتوون و چەندین کەرامەت بەناویانەوە کراوە (50) .



سەرەنجام

دەرکەوتنی سۆفیگەری لەناو کورددا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی کۆچی کە تێیدا ئەم شێوازە خواپەرستییە لە زوهد و پەناگیرییەوە دەپەڕییەوە بۆ گەڵاڵەبوون و پێگەشتن و خەمڵین. بۆ ئەم دەرکەوتنەش زیاتر لە هۆکارێک هەیە کە هەندێکیان پەیوەندییان بە ژیانی دنیانەویستی پێشەواکانی شەرعەوە هەیە و هەندێکی تریان پەروەدەیی و سیاسین بەتایبەت پاش ئەوەی نیزامولمولکی سەلجوقی شافیعی مەزهەب وەک موریدێکی سۆفیگەریی چالاک دەکەوێتە بەخشین و یارمەتیییدانیان. هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا کاریگەریی شیعی لەسەر سۆفیگەریی کوردی جێ پەنجەی هەیە، چونکە تەسەوف تەنیا قەتیس نییە لە سوننەدا و لە سەردەمەکانی عەباسیدا کوردستان لانکەیەک بووە بۆ داڵدەدان و پێشوازیکردنی بزاڤەکانی شیعەگەری. جگە لەپاڵنەرە مەزهەبيی و دینییەکانیش بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ناڕەزایی سیاسی لە خراپەکاری میرەکان ڕۆڵی زۆری هەبووە لە هەڵبژاردنی دنیا نەویستی لای هەندێک لە کورد.

سەرچاوە و پەراوێزەکان

(1) الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج1، ص 462 ؛ النبهاني: جامع کرامات الأولياء، تحقيق إبراهيم عطوة عوض، مرکز أهل سنت، الهند، 2001م، ج2، ص 314.

(2) حسام الدين النقشبندي: الکرد في لرستان وشهرزور، ص 343 ؛ أنور المايي: الأکراد في بهدينان، ص 88.

(3) آدم متز: الحضارة الإسلامية، ج1، ص 387.

(4) المقدسي: أحسن التقاسيم، ص 395 ؛ ابن الأثير: اللباب في تهذيب الأنساب، ج2، ص 121.

(5) حیدر لشکری: له ‌شەریعەتەوە بۆ حەقیقەت، ص 90 ؛ حسام الدين النقشبندي: الکرد في لرستان وشهرزور، ص 343.

(6) ابن النديم: الفهرست، ص 309. ابن العماد: شذرات الذهب، ج2، ص 175

(7) المناوي: طبقات الصوفية، ج4، ص 47.

(8) ابن الأثير: اللباب في تهذيب الأنساب، ج2، ص 121 ؛ ابن کثير: البداية والنهاية، ج12، ص 58 ؛ آدم متز: الحضارة الإسلامية، ج1، ص 389.

(9) حيدر لشکري: لةشةريعةتةوة بؤ حةقيقةت، ص ص 70 _71.

( ) للوقوف على أسماء وبعضا من سير علماء الکرد الحنابلة والذين صحبو الإمام أحمد ونقلوا عنه أشياء ومسائل شرعية انظر الملحق ڕقم (3) لهذه الرسالة، ص 166.

(10) أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج1، ص 10.

(11) ابن الجوزي: مناقب الإمام أحمد، ص ص 329 _341 ؛ أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج1، ص ص 9 _ 14 ؛ موفق سالم نوري: أحمد بن حنبل وعلاقته بالسلطة العباسية _ إشکالية الفقيه والسلطان، مجلة التاريخ العربي، الرباط، العدد 29، 2004م، ص 131 _141.

(12) أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج1، ص 343 ؛ الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج1، ص 461 ؛ ابن العماد: شذرات الذهب، ج3، ص 416. عبدالکريم مدرس: علماؤنا في خدمة العلم، ص 141.

(13) القزويني: نزهة القلوب، ص 74.

( 14) السبکي: طبقات الشافعية الکبرى، ج2، ص 260 ؛ المناوى: طبقات الصوفية، ج1، ص 570 ؛ حسن نافعة وبوزورث: تراث الإسلام، ج2، ص 60.

(15) أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج1، ص 343.

(16) ن أبو نعيم الأصبهاني: حلية الأولياء، ج10، ص 265.

(17) الصفدي: الوافي بالوفيات، ج 11، ص 31 ؛ ابن العماد: شذرات الذهب، ج6، ص 499 ؛ بکر أبو زيد: علماء الحنابلة، ص 141.

(18) النبهاني: جامع کرامات الأولياء، ج2، ص 4.

(19) الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج3، ص 3426 ؛ ابن العماد: شذرات الذهب، ج6، ص 499 ؛ النبهاني: جامع کرامات الأولياء، ج2، ص 4 ؛ عبدالکريم المدرس: علماؤنا في خدمة العلم، ص 143.

(20) الصفدي: الوافي بالوفيات، ج 11، ص 31.

(21) قال الإمام الشافعي أسس التصوف على الکسل، و قال لو أن ڕجلا تصوف أول النهار لا يأتي الظهر حتى يصير أحمق وکذلک قوله ما لزم أحد الصوفية أربعين يوما فعاد عقله إليه أبدا، وغيره من الأقوال في هذا الشأن. انظر: أبو نعيم الأصبهاني: حلية الأولياء، ج9، ص ص 136_ 137 ؛ ابن الجوزي: تلبيس إبليس، ص 327.

(22) آدم متز: الحضارة الإسلامية، ج1، ص 353.

(23) نظام الملک الطوسي: سياستنامة، ص 21 ؛ عمر سليم عبد القادر التل: متصوفة بغداد، ص 29.

(24) نظام الملک الطوسي: سياستنامة، ص 21، ص 21.

(25) المقريزي: الخطط، ج4، ص 199 ؛ ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 73_ 76 ؛ 187_ 198 ؛ عبدالوحيد: الکرد وبلادهم، 50 ؛ آکو برهان: الحياة العلمية في دياربکر وجزيرة ابن عمر، ص 83 ؛ وللمزيد انظر الفصل الثالث (المذاهب الفقهية السنية) لهذه الرسالة، ص ص 90 _98 والملحق ڕقم (2) لهذه الرسالة، ص 165.

(26) عمر سليم عبد القادر التل: متصوفة بغداد، ص 29.

(27) الأصطخري: المسالک والممالک، ص 119 ؛ ابن حوقل: صورة الأرض، ق2، ص 369.

(28) ابن حوقل: صورة الأرض، ق2، ص 369 ؛ ابن المستوفي: تاريخ أربل، ق1، ص 107 ؛ الزرکلي: الأعلام، ج4، ص 49.

(29) ابن شهبة: طبقات الشافعية، ج1، ص 323.

(30) کارل بروکلمان: تاريخ الشعوب الإسلامية، ص 238.

(31) مريزن عسيري: الحياة العلمية في العراق خلال العصر السلجوقي، ص 137.

(32) ماسينيون ومصطفى عبدالرزاق: التصوف، ص 26.

(33) فلاح اسماعيل أحمد: العلاقة بين التشيع والتصوف، أطروحة دکتوراه مطبوعة، کلية الدعوة وأصول الدين، الجامعة الإسلامية بالمدينة النبوية، 1991م، ص 113.

(34) الديلمي: بيان مذهب الباطنية، ص 20.

(35) ابن الجوزي: المنتظم، ج12، ص 298.

(36) الديلمي: بيان مذهب الباطنية، ص 20.

(37) محسن الأمين: أعيان الشيعة، ج8، ص 148 ؛ حيدر لشکري: له ‌شەریعەتەوە بۆ حەقیقەت، ص 57.

(38) الروزبياني: مێژووی حەسنەوەیهی و عەییاری، ص 124 _125.

(39) مردوخ الروحاني: مێژووی ناودارانی کورد ، ج1، ص 20.

(40) ابن خلدون: المقدمة، ج2، ص 238.

(41) فلاح اسماعيل أحمد: العلاقة بين التشيع والتصوف، ص 184.

(42) ڕفيق العجم: موسوعة مصطلحات التصوف الإسلامي، ص 19 ؛ فلاح اسماعيل أحمد: العلاقة بين التشيع والتصوف، ص 184.

(43) ابن خلدون: المقدمة، ج2، ص 238.

(44) کارل بروکلمان: تاريخ الشعوب الإسلامية، ص 212 ؛ حسام الدين النقشبندي: الکرد في لرستان وشهرزور، ص 343 ؛ أنور المايي: الأکراد في بهدينان، ص 88 ؛ هدى جبير السفياني: الحياة العلمية في الري وإقليم الجبال في العصر البويهي، ص 84.

(45) ابن خلدون: المقدمة، ج2، ص 225 ؛ مريزن عسيري: الحياة العلمية في العراق، ص 142.

(46) حیدر لشکری: له ‌شەریعەتەوە بۆ حەقیقەت، ص 45 _ 46

(47) باسيلي نيکيتين: الکرد، ص 355.

(48) النبهاني: جامع کرامات الأولياء، ج1، ص 424_425 ؛ أنس محمد شريف الدوسکي: أتباع الشيخ عدي بن مسافر الهکاري من العدوية إلى اليزيدية، مطبعة هاوار، دهوک، 2006م، ص 80 ؛ النبهاني: جامع کرامات الأولياء، ج1، ص 425.

(49) المناوي: طبقات الصوفية، ج4، ص 182 ؛ عمر سليم عبد القادر التل: متصوفة بغداد، ص 69.

(50) المناوي: طبقات الصوفية، ج4، ص 182 ؛ عمر سليم عبد القادر التل: متصوفة بغداد، ص 69.[1]
ئەم بابەتە 581 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 581 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,596
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!