ئەیباتە سەرکانی و ئاوی نادا.
(لە کوردەواردا شوانەکان مەڕوماڵات دەبەنە سەر کانی بۆ ئەوەی ئاو بخۆنەوە، بەوکردارە دەوترێ ئاودان) لە کۆمەڵگەدا کەسانی زۆرزان و فێڵاوی هەن، بە جۆرێک لە بەرانبەرەکانیان فێڵدەکەن و لە خشتەیان دەبەن، بەخۆیان نازانن، لەگەڵ ئەوەشدا وەک پیاوەتی بە چاویاندا دەدەنەوە، پەندەکە بە کەسێکی زۆرزان ئەوترێ کە فڕوفێڵ لە هەموو کەسێک بکات. [1]