图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,088
图片 105,458
书籍 19,107
相关文件 96,122
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هێزی چیرۆک یان چیرۆکی هێز؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێزی چیرۆک یان چیرۆکی هێز؟

هێزی چیرۆک یان چیرۆکی هێز؟
$هێزی چیرۆک یان چیرۆکی هێز؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
دیکارت دەیگوت من بیردەکەمەوە کەواتە من هەم، لە دونیایەکدا کە سیاسەت تەنیا و تەنیا سیاسەتی ماکیاڤیلییە، بەرژەوەندی هێڵەکانی ژیان و مانەوە تێیدا دەکێشێت واباشترە بڵێین من بەهێزم کەواتە من هەم. بەڵام لایەنە عەنتیکەکەی ئەم قسەیە ئەوەیە دیسان دەمانگەیەنێتەوە هەمان ماناکەی دیکارت کە بەبێ بیرکردنەوە لە کوێ هێزت دەستدەکەوێت؟ لەسەرێکی دیکەوە چاڵرس داروین دەگوت لە بایەلۆژیدا مانەوە بۆ بەهێزەکانە، ئەمە بۆجەنگەڵ بوو، بەڵام کتومت ئەمڕۆ سیاسەت و مانەوەی میلەتان لەم دونیایەی کە قەراربوو جەنگەڵ نەبێت پەیڕەوی لەم قسەیەی داروین دەکات.
هۆکاری سەرەکی پشت ئەوەی مرۆڤە ژیرەکان نیاندەرتاڵەکانیان قڕکردووە هەر ئەم بیرکردنەوەیە بووە، ئێمەی مرۆڤی ژیر میشکمان توانیوێتی بڕێکی زیاتر گلوکۆز بسوتێنێت تا بیر بکاتەوە، هەرچەندە ئەوان بە بازوو لە ئێمە بەهێزتر بوون و پێچەوانەی ئێمە زۆرترینی گلوکۆزەکەیان بۆ دەست و قاچە بەهێزەکانیان ناردووە، بەڵام بیرکردنەوە وای لە ئێمە کردووە دار و شمشێر و تیروکەوان بەکاربهێنین و سەدان جاری ئەوان بەهێزتر دەربکەوین و قڕیان بکەین. ئەمڕۆش هەر وایە ئەوانەی بیردەکەنەوە لە ئان و ساتێکدا لە ڕێگەی ئاڵم ساتمێکی درۆن و تەکنەلۆژیای زادەی بیرکردنەوە وە دەتوانن وەک نیاندەرتاڵەکان بە ماوەیەکی زۆر کەم ئەوانە لەسەر نەخشە بسڕنەوە کەبیر ناکەنەوە. تەماشای تورکیا و خۆمان بکە!
نە دەوڵەت و نە زمانی ستاندارد و نە دامەزراوە و نە نیشتمان و هاووڵاتی بۆ کورد درووست نابن هەتا چیرۆکی هاوبەش درووست نەبێت. زمانی ستاندارد تەنیا نووسین و ڕێنووس نییە، زیهنیەت و کلتوری هاوبەشیشە، دەوڵەت کۆمەڵێ مێزو و کورسی و دامەزراوەی بندیوار پەروەروەر و میلیشیای ئەشخاس نییە قانونی مافسەنتەر و سیستمی بەرگری بێلایەین و و خزمەتگوزاری عەدالەتسەنتەر و میدیای ئازاد و هاوسەنگە. هاووڵاتی مرۆڤی پاسیڤ و خەسیو نییە بە هەرنرخێک بێت بیهەوێت زیندوو بمێنێتەوە بەڵکوو مرۆڤی ژیاندۆست و چالاک و بزێو و ڕەخنەگرە، بەهەرنرخێک بێت زیندوو مانەوەی ناوێت ژیانی دەوێت، نیشتمانیش زەوی و شاخ و ڕوبار و گرد و تەپۆڵکە نییە ئەوەندەی هەستی خاوەندارێتی و هەبوون و وابەستەییە پێیان.
سەرەکیترین کێشەی ئێمە وەک کورد نەبوونی دەوڵەت و دامەزراوە و قانون و چەمکی هاووڵاتیبوون نییە، هەموو ئەمانە فروعاتن بۆ ئەسڵێک، ئەسڵێک کە ڕەگەکەی لە تێنەکەیشتن لە حیکایەتی ئەویترەوە سەرچاوە دەگرێت. کێشەی سەرەکی ئێمە تێنەگەیشتنی هاوبەشە لەیەک، ئەمیش تەنیا و تەنیا لەبەر ئەوەیە کە چیرۆکێکی هاوبەشمان نییە تا نیشتمان و دەوڵەت و زمان و هاووڵاتیبوونی لەسەر بینا بکەین.
لە بەختە ڕەشەکەی کورد چیرۆکمان زۆرە، بەشی زۆربەشیان چیرۆکی تراژیدین کە زۆر ئاسانە سەرمایەگوزارییان تێدابکرێت و بکرێن بە چیرۆکی هاوبەش بۆ خەمڵاندنی تێگەیشتنی هاوبەش. ئەمڕۆ فارس و تورک و عەرەب و کورد و ئازەری پێکەوە بەیەک زمان و جۆر و ئیقاعی ستاندارد شیوەن بۆ حسێنی کەربەلا دەکەن، هەر لەبەر ئەوەیە توانیویانە لەو ڕێگەیەوە بە موقەویماتی هێز بگەن. تورکەکان دەیان ئەفسانەسازیی ڕاست و درۆ دەدەنە دەم یەک تەنیا لەبەر ئەوەی شەرعییەت بدەنە قڕکردن و پایەماڵکردنی دەرەوەی خۆیان. چیرۆکی هاوبەش گرنتگرین پایەی هەستانەوە و هێزە.
هەتا کیمیابارانکردنی سەردەشت یەزیدییەک نەهەژێنێت، هەتا کۆبانیی نەبێتە چیرۆکی بەرەنگاری و هەستانەوە بۆ هەڵەبجەییەک، هەتا هەورامییەک بۆ زیلان و جینۆسایدەکەی نەگری، هەتا خانەقینییەک ڕۆبۆسکی بەهی خۆی نەزانێت، هەتا شەنگالییەک خۆی نەبێتە عومەری خاوەری هەڵەبجە، هەتا لە خانەقین ماتەم بۆ دێرسیم نەگێردرێت، تا ڕۆژی جینۆسایدی کوردانی فەیلی نەبێتە پرسە لە بینگۆل و ئامەد، تا دەرد و داخ سەعیدی پیران نەبێتە دەردو داخی کرماشان و چوارمەحەلی بەختیاری، تا شەهیدکردنی قازیی محەمەد لە حەسەکە یاد نەکرێتەوە نابێت چاوەڕێی هێز و نیشتمان و دەوڵەت و دامەزراوە بکەین.
تێۆرسێنەکان پشکی شێریان بەردەکەوێت لەم بارەدا. ئەوەی دەوڵەت و پایەکانی درووستدەکات، ئەوەی ئەگەرەکانی دۆزینەوەی هێز دەدۆزێتەوە، ئەوەی بەرژەوەندی لەقوڕگی شێر دێنێتە دەرەوە سیاسی و سەرۆک و سەرکردەکان نین، ئەوان گەر دز و ساختەچی نەبن فەرمانبەرێکی زۆر ئاسایی مەنزومەی حوکمڕانین نەوەک درووستکەری سیاسەت و زمان و نیشتمان و دەوڵەت، هێزی ئەوەیان نییە ئەو کارە قورسانە ئەنجامبدەن، ئەوەی پایەکانی هێز دەدۆزێتەوە نووسەر و توێژەر و فەیلەسوف و تیۆرسێن و زمانناس و کوردناس و ڕۆشنبیر و دینناسەکانن.
تەماشا باس لە باشی یان خراپی نییە، ئەوەی ئێرانی دوای پەهلەوی کردە ئەم ئێرانە بەهێزە خومەیینی نەبوو، تیۆریاکانی عەلی شەریعەتی بوون کە بە ئاماژەیەک بۆ خوێنی حسێن و بە ئایدیۆلۆژیکدنی ئەو ڕووداوە سەدان هەزار کەسی دەڕژاندە سەر جادەکان تا دەبابەکانی شا بەسەریاندا بڕوات و بیانشێلێت. ئەوە تورکیای کردە ئەم تورکیایەی ئێستا بەتەنیا ئاتاتورک نەبوو، شاعیرێکی کاریگەریی وەک محەمەد عەکیف ئێرسۆی بوو کە ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی بە وەفاتی پێغەمبەر و ئەسحابەکانی دەچواند و دەیان هەزار غازی و عەسکەری لە هەولێر و سلێمانی و بەغدا و دیمەشق و حیجازەوە دەبردە شەڕێکی وەک ئەوەیچاناکقالە تا خوێنی خۆیان بۆ ئێستانبوڵ بڕژن.
لێرە لای ئێمە کوا زاخۆییە دەزانێت نالی چی گوتووە؟ کێ لە شارەزوور دەتوانێت لەو داستانە مەزنەی مەم و زین تێبگات؟ ئورفاییەک کوا دەتوانتێت نیەتی عاشقانەی مەولەوی کەشف بکات؟ شێرکۆ بێکەس تا ئێستاش ناتوانێت دێگەڵە ببڕێت و کەس لە هەولێر نازانێت بەختیار عەلی دەڵێت چی! کێ لەخانەقین دەتوانێت لە تەحسێن دۆسکی تێبگات؟ کوا سۆفییەکی هەورامی لە بیارە دەتوانێت شیعرەکانی مەلای جزیری پێش نوێژی بەیانی بە سەلاتەوە بخوێنێتەوە؟ کێ لە دیواندەرە و مەریوان و سنە دەتوانێت بزانێت مەلای گەورە چی نووسیوە؟ نووسینەکانی مەسعود محەمەد بۆ ئەرزڕۆمییەک چی دەگەیەنێت؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览663
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 04-10-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品已被浏览663
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,088
图片 105,458
书籍 19,107
相关文件 96,122
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!