הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,031
תמונות 106,617
ספרים 19,280
קבצים הקשורים 97,240
Video 1,392
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کەی لە ئەشکەوتەکەت دێیتە دەر؟
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەی لە ئەشکەوتەکەت دێیتە دەر؟

کەی لە ئەشکەوتەکەت دێیتە دەر؟
$کەی لە ئەشکەوتەکەت دێیتە دەر؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
[لە جارێکی دیکە دانانەوەی ئەم بیرکردنەوەیە زیاترم پێ نەبوو بۆ یادی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەد د.خ. دوعا دەکەم خودی خۆی ئەو حەزرەتە ئەمشەو وەک دیارییەکی بچوک و ناچیز لێم وەرگرێت و بەهۆیەوە نەزەرێکم لێبکات و حیجابێک لادا لە چیهرە ونەکەی لێم.]
ياأيها الذين آمنوا استجيبوا لله وللرسول إذا دعاکم لما یحییکم
واتە ئەی ئیمانداران بەدەم داوای خودا و پێغەمبەرەکەی وەرن کاتێک بانگتان دەکەن بۆ ئەوەی لەژێر هەژمونی سێبەرە بێگیانەکان دەرچن و زیندوو ببنەوە
ئەفلاتوون چیرۆکێکی زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە سەبارەت بە ڕۆڵی ئەشکەوت سێبەرەکان لە تێگەیشتنی مرۆڤدا. چیرۆکەکە بەم شێوەیە دەست پێدەکات. کۆمەڵێک کەس لە ئەشکەوتێکدا پشت لە دەرگا و ڕووبەڕووی دیواری نێو ئەو ئەشکەوتە بەستراونەتەوە. ئەو ڕووناکییەی کە لەدەرەوە دەدات لە تەنەکانی دەرەوەی ئەشکەوتەکە کارێک دەکات سێبەرەکانیان لەسەر دیواری ئەشکەوتەکە بەشێوازی جیاواز دەربکەوێتەوە. ساکینانی نێو ئەشکەوتەکەش بەرانبەر ئەم سێبەرانە بەستراونەتەوە و تەنیا شتێک لێیانەوە دیار بێت ئەم سێبەرانەن. بە نیسبەت ئەم ئەشکەوتنشینانەوە بوون و حەقیقەتەکەی شتێکی زیاتر لەم سێبەرانە نین. چونکە جگە لەمانە شتێکی دیکەیان نەبینیوە. هەندێکیان زیاتر دەڕۆن و ئەو سێبەرانە بە حەقیقەتی ڕەها دەبینن و تا ڕادەی پەرەستن و بە پیرۆز تەماشاکردنیان دەڕۆن. وەک نیعمەتێکی زۆر گرنگ لە زنجیرەکانی دەستیان دەڕوانن و پێیان وایە گەر ئەم زنجیرانە نەبوونایە ئەمان ببەستنەوە، ئەوا دەجوڵان و بواریان نەدەبوو ئەم سێبەرانە ببینن. ڕۆژێک یەکێک لەم ئەشکەوتنشینانە سەرکەوتوو دەبێت لەوەی زنجیرەکانی دەست و پێی بپسێنێت و بڕواتە دەرەوەی ئەشکەوت. کە دەڕواتە دەرەوەی چی ببینێت؟ سەرەتا ڕووناکییە بەتینەکەی هەتاو بەرچاوەکانی ڕەش دەکات و و کاتی دەوێت تا ئەم بەم ڕووناکییە بەهێزە ڕادێت، وردەوردە چاوەکانی تۆلێرانس بۆ ڕووناکییەکە دەستدەخەن و ئیدی هەموو شتێک وەک ئەوەی لە خودی خۆیدا هەیە جیاواز لە سێبەری نێو ئەشکەوتەکە دەبینێت. نەک هەر دەتوانێت بیانبینێت دەستیشیان لێدەدا و دەتوانێت لە تام و بۆنەکانیشیان بەهرە وەرگرێت. شتێک لەناخیدا درووستدەبێت پاڵی پێوە دەنێت بۆ گەڕانەوە بۆ ئەشکەوت، نەک لەبەر ئەوەی بیری سێبەرەکان بکات و پێی وابێت سێبەرەکان لە حەقیقەتی ئۆرجینالی شتەکانی دەرەوە زیاترن، بەڵکوو دەیەوێت بڕواتەوە نێو ئەوشکەوت و ئەشکەوتنشینانی هاوڕێی لەوە ئاگادار بکاتەوە کە دونیاکەی دەرەوە چەندە فراوان و ڕووناک و گەورەترە سەبارەت بەم دونیا تاریک و تەنگەبەرەی ئەمان تێیدا بەستراونەتەوە لەم ئەشکەوتەدا. ئامۆژگارییان دەکات بەوەی تەنیا ئەوەندە بەسە ئەمان زنجیرەکانی دەست و پێ و ملیان بپسێنن بۆ ئەوەی ئاوڕێک بدەنەوە و بزانن ڕووناکییەکەی دەرگای ئەشکەوت چەندە ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ قسەکانی. هەڤاڵانی نێو ئەشکەوت بە بیانووی جیاواز دەکەونە دژایەتی ئەم مرۆڤە ئەشکەوت بەزێن و زنجیر پسێنە. هەندێکیان لەجاران توندتر باوەش دەکەن بە زنجیرەکانی دەستیاندا و دەیلێسنەوە پێیان وایە ئەم برادەرە هاتووە سوکایەتی بەو زنجیرانە بکات کە ساڵەهای ساڵە ئەمانی وادار کردووە لە سێبەرەکان بێبەش نەبن بە پیرۆزیان داناون، هەندێکی دیکەیان تۆمەتباری دەکەن بە دوژمنی سەرسەختی سێبەرەکان، بەشێکی دیکە بە شاعیر و ساحیر و خەڵەفاو تۆمەتباری دەکەن و پێیان وایە مەحاڵە لەدەرەوەی زنجیر و ئەشکەوت و سێبەر بوونێکی دیکە هەبێت تا ئەمان بتوانن بیبینن، بیچەژن یا لەمسی بکەن! هەندێکی دیکە دەڵێن خۆ باوباپیرانمان شتێ نەبوون تا مردن ئەم زنجیرانەیان دەلێسایەوە.
چیرۆکەکە تا ئێرەیە و لە مێژووی دووروودرێژی خۆیدا سەدان بەڵکوو هەزاران جۆر لێکدانەوەی بۆکراوە.
چیرۆکێکی دیکەمان هەیە لە ڕوکەشدا پێچەوانە و لە مۆراڵدا هەڵگری هەمان محتەواو مانایە. کەسێکی وەک حەزرەتی محەمەد شارێکی ڕووناک و قەرەباڵخ و پڕ لەژاوەژاوی وەک مەککە بەجێدەهێڵێت بۆ نێو ئەشکەوتێکی تەنگەبەر و تاریک و بێدەنگی وەک ئەشکەوتی حەڕا. لانی کەم ساڵانە مانگێک یان زیاتر لەو ئەشکەوتەدا بەتەنیا دەمێنێتەوە و تێیدا چلە یا چیلە دەکێشێت، لە خۆی و گەردوون و بوون ورد دەبێتەوە. ئەوەی ئەم مرۆڤە وادار دەکات بچێتە ئەشکەوت هەمان ئەو هۆکارەیە کە پاڵەوانی چیرۆکەکەی ئەفلاتوونی والێکرد ئەشکەوت بەجێبهێڵێت: ڕەهابوون لە هەژموون و کاریگەریی سێبەرەکان!
ئەوەی وایدەکرد ئەشکەوت ببێتە پەناگەیەکی ئارام و دەروازەیەک بۆ کەشفکردنی حەقیقەت و ماهییەتی بوون ژاوەژاوی سێبەرەکانی نێو شار بوون. هیچ سەرەداوێکمان نییە پێمان بڵێت کە حەزرەتی محەمەد لەم ئەشکەوتەدا بەچییەوە خۆی خەریک کردووە، خواردن و خەوتنی چۆن بووە، ڕاز و نیازەکانی چی بوون، سەما و جەزبەکانی لەبەرانبەر بینینی حەقیقەتدا چی بووە؟ چۆن نوێژی کردووە چۆن ڕۆژوی گرتووە؟ چۆن لە پشکی جەستەی گرتۆتەوە بۆ ئەوەی بیخاتە سەر پشکی ڕۆحی، چۆن شەوەکانی کورتتر و وەک ڕۆژەکانی ڕووناک کردۆتەوە؟ لەهیچ شتێک لەمانە دڵنیا نین، نازانین ئەو نوێژەی کە دواتر هاتەوە بۆ ئەوەی فێری سێبەرنشینانی شاری بکات هەمان ئەو نوێژە بووە خۆی پێشتر لەو ئەشکەوتەدا خۆنەویستانە تێیکەوتووە و ئەنجامی داون، بە ئومێدی ئەوەی ئەمانی شاری و کۆیلەی سێبەرەکانی شار زووتر بگەن بەوەی خۆی پێیگەیشتووە.
ئاخر نوێژ کردەیەکی تەواو لەخۆ و هەڵقوڵاوی نێو ناخی ئەو بووە پێشتر، کە تەلی سازەکەی لەگەڵ سازی هەموو بوون و هەستی دا کۆک دەکرد و هەموویانی بەو ئەدا موتەوازیعانەیەوە دەدی لەبەرانبەر زاتی حەقدا ئەمیش نەیدەتوانی نەکەوێتە سەما وەجد لەگەڵیان. ئەو جوڵە دەرەکیانە خۆنەویستانە وەک وەجد و سەما لەو ئەشکەوتەدا کە تێیدەکەوت وەک جوڵە هەمان ئەوی ئێمەیە کە ئەمڕۆ دەیکەین و لەکۆڵی دەکەینە، بەڵام هی ئەو لەناوەوە بۆ دەررەوە ئاڕاستەی وەردەگرت، ئەوەی ئێمە لەدەرەوە بۆ ناوەوە ئاڕاستەی وەرگرتووە. ئێمە لەهیچی ئەمانە دڵنیا نین بەڵام لە شتێک تەواو دڵنیاین ئەویش ئەوەیە مانەوە و خەڵوەتنشینی چەندین ساڵەی ئەو لەم ئەشکەوتەدا کارێکی کرد دەرگای حەقیقەتی لێبکرێتەوە و بەیەک جار دڕ بە هەژمونی ئەشکەوت و هەیمەاەی سێبەرەکانی نێوی بدات.
بەگوێرەی گێڕانەوەکانی سیرەی ئیبن هیشام لە شەوێکی وەک شەوی 24 ی ڕەمەزاندا ڕووداوە گەورەکە ڕوودەدات. لە خەویدا دەرگای بینینی حەقیقەتی لێدەخرێتە سەر پشت. پێی دەڵێن هەستە و لەژێر هەژموونی سێبەرەکان دەرچۆ، لە سێبەرەوە بگوازەرەوە بۆ حەقیقەت، هەستە بەناوی حەقیقەتی خیلقەتەوە جارێکی دیکە گەردوون و بوون و خودی خۆت سەرلەنوێ لە هاوێنەی حەقیقەتەوە بخوێنەرەوە. هەستە مرۆڤ بخوێنەرەوە، هەستە بزانە تۆو هەڵگری درەختێکی چەندە مەزنە لە ناخی خۆیدا، تۆش هەروایت، بزانە لە شتێکی کەم و بچوکەوە چ گەردوونێکی فراوانمان لێدرووستکردوون، هەستە بەناوی پەروەردەکارەکەتەوە بخوێنە، ئەو پەروەردەکارەی کە تۆی لە سێبەر و وەهمی ئەشکەوتەوە بۆ ڕووناکیی و حەقیقەتی زانین گواستۆتەوە. ئوانەی دەڵێن حەزرەەی محەمەد نەخوێنەواربوو زۆر هەڵەن ، ئەو لانی کەم لەم ئەشکەوتەدا بیست ساڵ خۆی فێری خوێندنەوەی مرۆڤ و بوون و گەردوون دەکرد.
چاوەکانی ئەم مرۆڤە مەزن و حەقیقەتبینەش سەرەتا وەک ئەوەی چیرۆکەکەی ئەفلاتوون بەرگەی هەموو ئەو ڕووناکییە ناگرێت، دەترسێت، گومانی بۆ درووستدەبێت، بەڵام وردەوردە بە دیتنی بەردەوامی حەقییقەت چاوەکانی ئەمیش تۆلێرانسیان بۆ درووستدەبێت بۆ ئەم ڕووناکییە بەهێزەی حەقیقەت. نهێنی کەم کەم هاتن و لە کورتی بڕاندنەوەی وەحی و هاتنی ئایەت و سوورەتە کورتەکان لەسەرەتای پێغەمبەرایەتییەوە شتێکی زیاتر لەمە نییە. وردەوردە و دۆز دۆز پێغەمبەر سینەی فراوان و فراوانتر دەبێت بۆ هەڵگرتنی باری قورس و گرانی ڕزگارکردنی خەڵک لە وەهمی سێبەر و بە پیرۆز زانینیان. پێغەمبەر هاوشێوەی ڕزگاربووی ئەشکەوتەکەی ئەفڵاتوون ڕازی نابێت بەوەی ئەم کەشفە وجودییە بەتەنیا لای خۆی بمێنێتەوە. ئەم جارە ئەم ئەشکەوت بەجێدەهێڵێت و بەرەو شاری سێبەر و لای سێبەرپەرەستان دەکەوێتە ڕێ. کۆت زنجیرەکانی دەست و پێ و ملیان بەتوندی ڕادەوەشێنێت و پێیان دەڵێت تەنیا ئاوڕێک بدەرەوە با هەم لە سێبەر و هەمیش لەم کۆتانە ڕزگارتان ببێت، بەڵام ئەوان زیاتر باوەش بە زنجیرەکانیاندا دەکەن، زیاتر لەجاران دەیانلێسنەوە و هەزاران شانامەش بۆ سێبەرەکان دەهۆننەوە تا ئەوەی ئەم مرۆڤە لەڕێ لادەر و ساحیرە و ڕووناکییەکەی نەتوانن لە گەورەیی سێبەرەکانی ئەمان کەم بکاتەوە. گەورەیی سێبەریان دەکردە پێوەر بێئاگا لەوەی چەندە سێبەر گەورە بێت ئەوەندە خۆر زیاتر ڕووی لە ئاوابوونە.
٭ئێمە لەکوێی ئەشکەوتداین؟
ئەمڕۆ ئێمە لەدونیایەکی تەواو هاوشێوەدا دەژیین. ئەوەی مەستی کردووین سێبەرە، ئەوەشی وادەکات گۆرانی بۆ ئەم سێبەرانە بڵێین ئەو کۆت و بەندانەیە کە لە دەست و قاچ و ملمان ئاڵێندراون. گەڕانی بێ پێشمەرج و بێمەرج لەدووی حەقیقەت و ڕزگار بوون لە هەژمونی سێبەر نەک هەر کاری لەپێشینە نییە، بەڵکوو تەقلیدکردنەوەی کوێرانەی ئەو ئەشکەوتنشینە مەزنەی مێژووی تێکشکاندنی زنجیر و سێبەرەکان جارێکی دیکە کراوەتەوە کۆت و بەندێک و لە دەست و مل و پێی ئێمەومانان ئاڵێندراوەتەوە. وا دووبارە بەرانبەر کۆمەڵێک سێبەری دیکە دانیشتووین و خەریکی زیکەزیک و ورتەورتی ژێر لێوین بۆ ئەم سێبەرانە. لەبری بیرکرکردنەوە و ڕاز و نیازەکانی ئەو مرۆڤە گەورەیە، شێوازی خواردن و نووستن و توالێتکردن و ڕیش هێشتنەوە و پۆشینی ئەو حەزرەتە بوونەتە سەنگی مەحەک بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت و دەرچوون لە سێبەر بۆمان. ئەمە لەکاتێکدایە شێوازی خواردن وپۆشین و ڕێکردن و ڕیش هێشتنەوە و ژیانە ئاساییەکەی ئەو مرۆڤە مەزنە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ مرۆڤە سێبەرییەکاندا نەبووە لە کاتەکەی خۆیدا. ئەوەی ئەوی لەوان جیادەکردەوە ڕاستگۆییەکەی بوو لەگەڵ خۆی و ئەخلاقەکەی بوو لەگەڵ خەڵک، نەوەک ڕیش و فێس و جبە و جەمەدانییەکەی. ئەوەی ئەوی کردە پەیامبەری تێکشکاندنی وەهمی سێبەرەکان، سەرەتا تێکشکاندن و پساندنی کۆت و زنجیرەکانی دەست و پێی خۆی بوو دواتر گەڕانەوەی بوو بۆ لای دوونیا بە سێبەر ئالودەکەی ئێمە بۆ ئەوەی دەستمان بگرێت و لەم ڕێگە دووروودرێژەی حەقیقەتدا گۆرانیمان بۆ بڵێت تاوەکو خەوەنوچکە نەمانباتەوە و و بێزار نەبین و نەکەوینەوە ژێر کاریگەریی سێبەرە موغری و کاتییەکانی سەر ڕێگاکە.
شوینکەوتوانی ئەو ئەمڕۆ ئەگەرچی ڕیشیان وەک ئەو بەردەدەنەوە، جبە و جامانەی وەک ئەوەی ئەو دەبەستن، سیواک دەکەن بە نێو قەدی پشتێنەکانیانەوە، مینبەر بۆ خۆیان درووستدەکەن، دەڕۆنە ئەشکەوتەکان و بە حیسابی خۆیان بۆ شوێنپێهەڵگرتنی ئەو لە ئەشکەوتەکاندا خەڵوەت دەکەن، چلە دەکێشن و باسی ئەومان بۆ دەکەن، بۆ گواستنەوەی ئەم کارانەشیان دەیان جۆر سکرین و کامێرای کوالییتی بەرز بەکار دەهێنن بەڵام هێشتا دەنگ و پەیامەکەی ئەو هەر ناگات.ئەمانە بە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن هەمان وانەکانی تەقدیس کردنی سێبەر و گرنگی کۆت و بەندەکانی سەر و دەست و مل و پێمکانمان پێدەڵێنەوە. بەڵام لەبری لات و هوبەل و عوزاکان، هاتوون ژیانی زاهیریی ئەو حەزرەتە و ڕیش و سیواکەکەیان کردۆتە سێبەر، هیچ پرسیارێکیان سەبارەت بە شەوەکانی ئەو و خەڵوەتەکانی نییە، پرسیارکردن بڤەدەکەن، گومان هەر لە ڕێوە تیرۆر و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەش لە وەهمی سێبەر بەدەرچوون و زەندەقە و لادان و کافر بوون تەفسیر دەکەن. لەوەها دۆخێکدا هەمان وەهمی سێبەرەکان و پیرۆزکردنیان زیاتر شتێکی دیکە ناگەیەننە گوێمان. ئەمڕۆ پێغەمبەر خۆی زیندوو ببێتەوە یەکەمجار هەوڵی شێواندنی ئەو سێبەرە دەدات کە موسوڵمانان و شوێنکەوتوانی لە وێنە ڕاستەقینەکەی خۆی بۆیان درووستکردووە و ئەیپەرەستن، هەوڵی ئەوە دەدات پێش هەموو کەسێک زنجیری دەستی موسوڵمانان و شوێنکەوتوانی بپسێنێت و جارێکی دیکە بە بانگی يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِداوەتی حەقیقەتیان دەکاتەوە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 649
HashTag
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 07-10-2022 (2 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 21-01-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 22-01-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 07-04-2024
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 649
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,031
תמונות 106,617
ספרים 19,280
קבצים הקשורים 97,240
Video 1,392
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.5 2!