图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,037
图片 106,629
书籍 19,284
相关文件 97,264
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆمانی شەڕەکەی تەروادە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆمانی شەڕەکەی تەروادە

ڕۆمانی شەڕەکەی تەروادە
ڕۆمانی #شەڕەکەی تەروادە#.
نووسینی: تیۆدۆر کالیفاتیدێس
وەرگێڕانی لە سویدییەوە: #دلاوەر قەرەداغی#
ڕانانی: #هەورامان وریا قانع#
ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە و پەڕتووکە نایابانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاویکردووەتەوە. ڕۆمانەکە بەسەرهاتێکی مێژوویی دێرین دەگێڕێتەوە، بەسەرهاتێک هەندێک بە ئەفسانە و خەیاڵکرد ناوی دەبەن و هەندێکی دی دەڵێن لەواقیعدا ڕوویداوە. ژمارەیەک مێژوونووس لە و بڕوایەدان ڕۆمانەکە، زادەی ‌ بیروئەندێشەی هۆمیرۆسی شاعیرە و تەنیا لە خەیاڵدانی ئەودا بوونی هەیە و ڕوویداوە. وەلێ ژمارەیەکی دی پێیانوایە نەخێر ئەو جەنگە خوێناوییەی لە ڕۆمانەکەدا باس کراوە، جەنگێکی ڕاستەقینەیە و لەسەرزەمینی کۆنی ئاسیای بچووک و لە دەوروبەری سنووری شاری تەڕوادە ڕوویداوە، شارێکی ئاوی گوایە خواوەندی دەریا “بۆسایدن” بە هاوکاری خواوەندی شیعر و هونەر “ئەپۆلۆ” درووستی کردووە و شارێکی زۆر توند و سەختگیر بووە.
خوێنەر لەم ڕۆمانەدا کە‌ “تیۆدۆر کالیفاتیدیس” نووسیویەتی و دلاوەر قەرەداغی، لە زمانی سویدییەوە، بە کوردییەکی پوخت و جوان وەریگێڕاوە، لە بەردەم دوو جۆر لە گێڕانەوەدایە: گێڕانەوەی یەکەم لە ئێستا و هەنووکەدا ڕوودەدات کە ساڵی 1945 و کۆتاییەکانی جەنگی دووەمی جیهانییە و شوێنی گێڕانەوەکە گوندێکی لا چەپی یۆنانە. گێڕانەوەی دووەم بریتییە لە گەڕانەوە بۆ مێژووی سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر، بۆ ئەو کاتەی یۆنانییەکان، بۆ کڕینەوەی ناموس و هێنانەوەی خانمە شۆخ و شەنگەکەیان هێلنیا، پەلاماری شاری تەڕوادە دەدەن و بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵ، لە و پەلاماردانە بەردەوامدەبن.
ئەگەرچی گێڕانەوەی یەکەم، لەسەر زاری کوڕیژگەیەکی هەرزەکارەوەیە و تەمەنی تەنیا پانزە ساڵێکە و خەڵکی گوندە یۆنانییەکەیە کە لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە داگیرکراوە، گێڕانەوەی دووەم لەسەر زاری خانمە مامۆستایەکەوەیە کە هاتووەتە گوندەکە تاکو منداڵانی گوندەکە فێری زمانی یۆنانی بکات: چونکە وەک خانمی مامۆستا بە قوتابییەکانی دەڵێت”یۆنانیبوون ئەوەیە دەبێ یۆنانی بزانیت”، (لێرەدا و لەسەر هەمان ڕیتم دەکرێت بڵێین کوردبوون ئەوەیە زمانی کوردی بزانیت، نەک ئەوەی شانازی بەوەوە بکەیت منداڵەکەت ئینگلزییەکەی زۆر باشترە لە کوردییەکەی) .
ئەگەرچی زەمەنی گێڕانەوەی یەکەم لە ڕۆمانەکەدا، زەمەنێکی تازەیە و لە ئێمەی خوێنەرەوە نزیکە و؛ زەمەنی گێڕانەوەی دووەم، زەمەنێکی زۆر کۆن و دێرینە و چەندین سەدەی بەسەردا تێپەڕیوە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، هەردوو گێڕانەوەکە باس لە جەنگ و کوشتوبڕی مرۆڤەکان دەکەن بۆ یەکتر. هەردووکیان ئەو مەرگ و خوێنڕشتنە دەگێڕنەوە کە لە دێرزەمانەوە و تا ڕۆژی ئەمڕۆش، بە نێو مێژووی مرۆڤایەتیدا هاتووە و تا هەنووکەش ڕانەوەستاوە. هەردوو گێڕانەوەکە، دیوە هەرە قێزەون و ناشرینەکانی جەنگ دەخەنەڕوو، گێڕانەوەی یەکەم خوێنەر لەوە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەڵمانەکان، لە و گوندە بچوک و سادە و خاکییەدا، چەند دڵڕەق و بێبەزەین و چۆن کەوتوونەتە کوشتنی خەڵکی بێتاوان و گوناهی گوندەکە، بەتایبەت پیاوان و لاوەکانیان. گێڕانەوەی دووەم دەمانباتەوە بۆ سەردەمی نێزە و ڕم و گورز و شمشێر بەدەستەکان کە جگە لە کوشتن و سەربڕین و ملپەڕاندنی نەیارەکانیان، شانازییان بە هیچ شتێکی دیکەوە نەکردووە. هەردوو گێڕانەوەکە، پڕ پڕن لە دیمەنی ناخ هەژێن و حەسرەتی دابڕان و ماڵاوایی کردنی مێرد لە ژنەکەی، باوک لە منداڵەکەی، جەنگاوەر لە خۆشەویستەکەی، دایک لە کوڕەکەی، عاشق لە مەعشوقەکەی. بە مانایەکی دی، کۆی ڕۆمانەکە باس لە و چرکەساتانە دەکات کە جەنگ دێت و لەگەڵ خۆی جگە لە وێرانە و خوێن و کوشتن هیچی دیکە نایەنێت. ئیدی مرۆڤەکان، دەبێت واز لە هەموو شتێکی بەنرخی ژیانی خۆیان بێنن و خۆیان فڕێدەنە نێو ئاگری جەنگەکەوە، ئاگرێک بۆ ئەوەی خامۆش نەبێت و نەکوژێتەوە، تابێت پێویستی بە تەرم و لاشەی زیاتری کوژراوەکانە.
ئاشکرایە ساتەوەختی هاتنی جەنگ و بەرپابوون و بەردەوامبوونی، لە ساتەوەختە هەرە سەخت و دژوارەکانی ژیانە، نەک تەنیا بۆ مرۆڤەکان، بەڵکوو بۆ کۆی زیندەوەران و دەریا و زەریا و ڕووبار و دارستان و سەرجەم پێکهاتەکانی گۆی زەوی. هاتنی جەنگ و دەستپێکردنی تەقە، فڕینی فڕۆکەی جەنگی و بارینی یەکەم بۆمب، تەقینەوەی یەکەمین ڕۆکێت و شکاندنی یەکەمین پەنجەرە و سووتاندنی یەکەمین باخ و گڕگرتنی یەکەم درەخت و بڵاوبوونەوەی یەکەمین بۆنی بارود و کەوتنە خوارەوەی یەکەمین باڵندە و کوژرانی یەکەمین کەروێشک و ئاسک و … هتد، هەر هەموی لە ئەستۆی ئەو جەنەڕاڵانەیە کە حەز بە بینینی کەوتنی خانوو و منارەکان دەکەن، دڵخۆشن بە وێرانبوونی قوتابخانەکان و دەوار و کەپری نێو کێڵگەکان. ئەو مرۆڤانەی جەنگ بەرپادەکەن و زیندەگی پڕ دەکەن لە هاوار و ناڵە و زریکە و تەرم و لاشەی بریندار، ئەوانە مرۆڤ نین و لە ڕەوە گورگێکی برسی دەچن کە خوێنی ئادەمیزاد تێریان دەکات.
ڕۆمانەکە کە پشکی شێری بۆ جەنگی تەڕوادە تەرخانکراوە و زۆربەی لاپەڕەکانی باس لە و جەنگە دەکات، وەلێ چ جۆرە باسکردنێک! کاتێک خوێنەر لە میانەی لاپەڕەکانی پەڕتووکەکەوە، دکەوێتە ناو جەنگەکە، وەک ئەوە وایە خۆی بەشدارە و لەناو یەکێک لە گالیسکەکا‌ندایە و بە هەردوو چاوی، دیمەنی ئەو کوشتوبڕینە دەبینێت کە لە و گۆڕەپانە بێ کۆتاییەی جەنگەکەدا ڕوودەدات. نووسەری ڕۆمانە زۆر بە وردی و بە دیقەتەوە، باس لە و دە ساڵە دەکات کە تێیدا یۆنانییەکان، گەمارۆی شاری تەروادەیان داوە و بە هەزاران شەڕکەر لە هەردوولا کوژراو و برینداربوون. خوێنەر لەگەڵ هەڵدانەوەی لاپەڕەکان و ڕۆچوونی بە نێو قووڵایی شەڕ و پێکدادانەکاندا، هەست دەکات بووەتە بەشێک لە و ڕووداوانە و لە نزیکەوە، لەسەر گردێک، تەپۆڵکەیەک، خەرەندێک، گالیسکەیەک ڕاوەستاوە و لە و ڕۆژی حەشرە ڕادەمێنێت کە سوپای هەردوولا، دژ بە یەک خولقاندوویانە. لە و تەپوتۆز و غوبارە ڕادەمێنێت کە گلانی ئەسپەکان و کەوتنی سوورارەکان، درووستی دەکەن. خوێنەر هەست دەکات گوێی لە گرمەی قەڵغان و گورز و زرێکانە کە هەندێکجار بەر یەکتر دەکەون و هەندێکجاری دی بەر سەر سنگ و ناوشانی جەنگاوەرەکان دەکەو‌ن. هاوار و ناڵەی بریندارەکان دەبیسێت کە یەک دوای یەک، قەمە و شمشێر و تاشە بەردیان بەردەکەوێت و دەکەونە سەر زەوییەکە و چیتر کەسێک نییە بەهانایانەوە بچێت و برینی خوێن لێڕۆیشتوویان ساڕیژ بکات. دەبینێت سەربازی یۆنانی یان تەڕوادەیی، لایەک لە جەستەی خوێنی لێدەچۆڕێت و لاکەی دیکەی خەریکی کوشتنی نەیارەکەیەتی. دەستێکی پەڕیوە و بە دەستەکەی دیکەی شمشێر بە ورگی دوژمنەکەیدا دەکات. چاوێکی لەدەستداوە و بە چاوەکەی دیکەی نیشانەی لە هێرشبەرەکەی بەرانبەری گرتووەتەوە. قاچێکی نەماوە و بە قاچەکەی دیکەی خەریکی ڕاکردنە و دەیەوێت بگاتە پەنایەک خۆی حەشار بدات. ڕمێک لە دوورەوە هاتووە و چەقیوەتە ناو شانی و کەوتووەتە سەر زەوی، کەچی بە سکە خشێ لە هەوڵی خۆشاردنەوەیە لەوەی تیری زیاتر و ڕمی زۆرتری بەرنەکەوێت. بەڵێ خوێنەر لەم جەنگەدا، مرۆڤ دەبینێت ملی پەڕیوە و هێشتا شمشێرەکەی دەستی لە هەوادا ڕادەوەشێنێت. بەشێک لە کۆئەندمی هەرسی هاتووەتە دەرەوە و تێکەڵ بە خۆڵی سوور هەڵگەڕاوی گۆڕەپانەکە بووە و کەچی هێشتا لە پەلاماردان و هێرشبردن نەکەوتووە.
من وەک خوێنەرێک، بەدرێژایی خوێندنەوەی ڕۆمانەکە و لە و جەنگ و پێکداهەڵپژانەدا، لە ڕژاندنی ئەو هەموو خوێنەدا، لە بینینی ئەو هەموو ئاگرەی لە چەکەکانی هەردوولاوە دەردەپەڕین و تەڕ و وشکیان پێکەوە دەسووتا، لایەنگری هیچ بەرەیەکی جەنگەکە نەبووم و بێلایەنانە لێمڕوانیوە. حەزم بە بردنەوەی ئەمیان و دۆڕانی ئەویان نەکردووە، شکستی تەڕوادەییەکان و سەرکەوتنی یۆنانییەکان یان بە پێچەوانەوە، بۆم گرنگ نەبووە. کاتێ ئاخم بۆ کوژرانی یۆنانییەک هەڵکێشاوە، بۆ کوشتنی تەڕوادەییەکیش خەمبار بووم. سەروەختێک جەنگاوەرانی هەردوو لا، بەسەلامەتی دەگەڕانەوە ناو بنە و بارگەی خۆیان و تێکەڵ بە ماڵباتەکانیان دەبوونەوە، خۆشحاڵ دەبووم و پێمخۆش بووە ئەو جەنگاوەرانە بەسەلامەتی ماونەتەوە و لە گۆڕەپان و قەراخی ڕێگاکاندا، نەبوون بە خۆراکی دڕک و داڵ. بە یەک چاو و لە یەک دوورییەوە، لە هەموانم ڕوانیوە و جیاوازیم نەکردووە لەنێوانیاندا.
هەست دەکەم هۆکاری ئەم بێلایەنییەی من یان خوێنەر، بۆ سەلیقە و شارەزایی نووسەری ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە کە بە یەک چاو لە هەردوو بەرەکەی ڕوانیوە. فەزڵێ هیچ لایەکیانی نەداوە بەسەر ئەوی دیکەیاندا، بەرەیەکی بە ڕاست نەزانیوە و بەرەکەی دیکە بە ناڕاست، بەرەیەک لەسەر حەق بێت و ئەوی دیکەیان ناحەق. لەشکرێک خەتابار بکات و لەشکرێکی دیکە بێخەتا. شەڕکەرێکیان ئازا و ئەوی دیکەیان ترسنۆک. نووسەر زۆر بێلایەنانە تەماشای ئەو جەنگەی کردووە، سۆزی بەلای هیچ کامێکیاندا نەجووڵاوە و هەردووکیانی بە شێوەیەکی هاوسەنگ لە دوو لای تەرازووەکە داناوە. زۆر بە وردی خۆی لەوە پاراستووە تەرفگیری بکات، ئەم خۆپاراستنە و لایەندارنەبوونە، لە نووسەرەوە گواستراوەتەوە بۆ خوێنەر، ئەمەش بەشێکە لە جوانی ڕۆمانەکە و ڕاستگۆیی نووسەر لە خستنەڕووی ئەو ڕووداوە مێژوییە دەردەخات.
ئە‌ڵبەتە هەموو ئەوەی وایکردووە خوێنەر ئەو هەستەی لا درووست ببێت، جگە لە بیرۆکەی ڕۆمانەکە و بێلایەنی نووسەرەکەی، وەرگێڕانە جوانەکەی ڕۆمانەکەیە، ئەو زمانە کوردییە پوختەیە کە ڕۆمانەکەی پێکراوەتە کوردی. سەرکەوتنی وەرگێڕانەکە، چێژێکی زیاتری بەخشیوە بە ڕۆمانەکە و وایکردووە خوێنەر بە ئاسانی ڕۆمانەکە بخوێنێتەوە و لە تێگەشتنیدا بۆ ڕووداوەکان و چۆنیەتی هەڵکشانی جەنگەکان، هیچ گرفتێکی نەیەتەپێش. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览223
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | sardem.org 01.01.2023
相关文件: 1
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 21-01-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on21-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览223
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,037
图片 106,629
书籍 19,284
相关文件 97,264
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!