پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,118
وێنە 106,450
پەرتووک PDF 19,248
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
زامەکانی ئەنفال قووڵن و بە ئاسانی ساڕێژ نابن
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئارام ئەحمەد محەمەد

لەدوای شەڕی دووەمی جیهانەوە پڕۆسەی جینۆساید دژ بەگەلی کوردستان، یەکێکە لەگەورەترین ئەو تاوانانەی کە دژی نەتەوەی کورد، هەروەها دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە. ئەم پڕۆسەی جینۆسایدەش کە چەندین شێوازی جیاوازی قڕکردن وکۆمەڵکوژی و دەرکردن و کیمیاباران و ڕاگواستن و بێ سەروشوێنکردنی لە خۆی گرتووەو، لەپڕۆسەی بەدناوی ئەنفالدا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی هەموو ڕەفتارێکی دڕندانە و فاشیانە دژ بە گەلی کوردستان و دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامبدرێت و لە‌ ناو تاوانیکی گەورەدا، چەندین جۆری تاوانی دیکەی تاقی کراوەتەوه، کە هەندێکیان دەرکەوتوون و ئەوانی دیکەش پێویستە ئاشکرابکرێن.
بەپێی پەیماننامەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی 1948 دەرچووە و تیایدا هاتووە، پێناسەی جینۆساید بریتییە لە مە‌بە‌ستی لەناوبردنی، گشت یان بە‌شێکی، نەتەوەیەک یان ئایینێک یان ڕەگەزێک، بۆ ئەمەش چەند پێوەرێک دانراوە وەک کۆمەڵکوژی، خستنەوەی ئازاری گیانی یان جەستەیی قورس، ، لە ژینگەیەکی خراپی وادابنرێن کە تیایدا بمرن یان تووشی نەخۆشیی قورس یان کەم ئەندامیی ببن، یان تووشی نەزۆکی و وەستانی زاوزێ بکرێن، یان منداڵەکانیان بە زۆرداری بگوازرێنەوە بۆ ناو خەڵکێکی دیکە. بەو پێیە، ڕێوشوێنی دیکەش هەیە کە ڕژێمە فاشییەکانی هاوشێوەی بەعس دەیگرنە بەر بۆ نەمان یان سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیەک، وەک دوورخستنەوەی ئەندامانی بەکۆمەڵی نەتەوەیەکە بۆ ناو ژینگەیەک بۆ ئەوەی ناسنامەی نەتەوەییان بسڕێتەوە، یان ڕێگەی دیکە پیادەکراوە بۆ جیاکردنەوەی ڕەگەزی نێر و مێ لە یەکتری بۆ ئەوەی زاوزێ نەمێنێ نموونەش لەمبارەوە زیندانەکانی نوگرەسەلمانە تا تۆپزاوە کە ئەم ڕەفتارە دژە مرڤایەتییەی لێ پیادەکراوە، یان بەکارهێنانی چەکی ژەهراوییە وەک کیمابارانکردنی کوردستان بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژیی نەتەوەیەک بکەن و ئەوانەشی کە لەو کۆمەڵکوژییە دەردەچن، کەمئەندام بن یان دووچاری نەزۆکی بن. ڕەفتارێکی دیکەی نامۆی جینۆساید، ئەو ڕەفتارە دڕندانەیەی ڕژێمی پێشووی بەعسە کە دژ بە ژنان و کچانی هەرزەکاری کورد ئەنجامیداوە، ئەم تاوانە زۆر لایەنی یاسایی و کۆمەڵایەتی لەخۆی دەگرێت، دەیسەلمێنێت کە پڕۆسەی بە جینۆسایدکردنی دژ بە گەلی کوردستان، پڕۆسەیەکی سیستماتیکی بەرنامە بۆداڕێژراو بووە بۆ ئەوەی ناسنامەی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان بسڕێتەوە.
بۆیە لەم چوارچێوەیەدا چەند بگەڕێینەوە بۆ ناو ئەومێژووە پڕ لەناسۆرە، تاوانی دڕندانە و قێزەون دژ بە مرۆڤایەتی دەبینینەوە، چەند گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدەدەینەوە، هێندەی دیکە مەمکەشووشەی منداڵان و جلوبەرگی ئەو دایک و خوشکانە دەدۆزینەوە کە خۆیان و منداڵەکانیان لەگەڵ براو هاوسەر و کەسەکانیان زیندە بەچاڵ کراون. کە دەگەڕێینەوە بۆ زامەکانی کیمیاباران، بێجگە لەوەی بە هەزاران قوربانی لە گۆڕستانەکان نێژراون، لەهەمانکاتدا بەدەیان و سەدان بەرکەوتووی ئەو چەکە ژەهراوییە دەبینینەوە کە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 25 ساڵ بەسەر ئەو تاوانە گەورەیە، هێشتا کاریگەریی ئەو چەکە ژەهراوییە لەسەر جەستەیان ماوەو ژیانی لێ تاڵکردوون و کەمئەندامی کردوون، ئەمە جگە لەوەی کەسانیکی دووچاری نەزۆکی و چەرمەسەری کردووە.
هەڵدانەوەی ئەم مێژووە بۆ هەرتاکێکی کوردستان، دووبارە کولانەوەی ئەو زامەیە کە زۆر زەحمەتە ساڕێژ بێت. هەڵدانەوەی ئەم مێژووە، خوێندنەوەی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە، سنووری هەموو ئەو ڕەفتارە نامرۆڤانانەی بەزاندووە کە زانستی سیاسەت و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێناسەی جینۆساید دیاری کردوون. ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو تاوانی جینۆسایدەی دژ بەگەلی ئێمە ئەنجامدراوە لە زۆر لایەنەوە سنووری ڕەفتاری ئەو فاشیانەی تێپەڕاندووە کە جینۆسایدیان دژ بەگەلانی دیکە لە سەدەی بیستەمدا ئەنجامداوە.
لەم چوارچێوەیەدا و لەکاتێکدا یادی 30 ساڵەی ئەنفالکردنی 8000 بارزانی بێ تاوان دەکەینەوە، لەهەمان کاتدا وەک هەموو لایەک دەیزانین، دووبارە دەنگ و باسی گەرمی ئەو 18 کچە کوردەیە کە لە پڕۆسەکانی ئەنفالدا، بە پێی نووسراوێکی مدیریەتی موخابەراتی کەرکووک لە ساڵی 1989دا، حکومەتی بەعس ڕەوانەی یانەکانی شەوانەی میسری کردوون. نووسراوەکە کاتی خۆی دراوە بە دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق و، لەلایەن چەندین لایەن و خەڵکانی دڵسۆز کار بۆ بەدواداچونی کراوە لە میسر و شوێنانی دیکە، بەڵام هەر بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە ماوەتەوە. جگە لەوە‌ باسوخواسی ناردنی کچانی کورد بۆ وڵاتانی تریش لە ئارادایە یان لە ناو ئێراقیشدا بە شێوە‌ی جیاجیا ڕەفتاریان لەگەڵدا کراوه. دووبارە باسکردنەوەی ئەم پرسانه، بۆتە مایەی نیگەرانییەکی زۆری کەسوکاری ئەو ئەنفالکراوانە و گەلەکەشمان، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە پێویستی دەزانێت بە دواداچونی تەواوی بۆ بکات بۆ گەیشتن بە ڕاستی تا دڵی کەسوکاریان ئاسوودە ‌بێت و یەک لاببنەوە و چیتر بە دڵەڕاوکێوە نەژین. هەروەها بۆ دەرخستنی زیاتری لایەنەکانی ئەو تاوانانە و کارکردن لەسەر پێویستی و مافە یاسایی و ماددیەکانیان بۆ کەسوکاری ئەو ئەنفالکراونه.
ئەم پرسە لەمانگی ڕەمەزانی ڕابردوو، پاش ئەوەی زنجیرە درامای (نیران صدیقة) ی میسری پێشکەشکراو تیایدا باس لە ڕووداوێکی لەم شێوەیە دەکات، دیسانەوە برینەکەی کولاندنەوە و پرسەکەی گەورەتر کردەوە. بێگومان پرسێکی گەورەی لەم جۆرە و تاوانێکی گەورەی دژە مرۆڤایەتی بەم ئاستە، پێویستی بە ساخکردنەوە هەیە، بە تایبەتیش بۆ کەسوکاری ئەو کچانەی کە هەموو ڕۆژێک ئازارەکانیان دووبارە نوێ دەبێتەوە، هەروەها ئەم مەسەلەیە پرسێکی گەورەی نیشتمانییە سەبارەت بەو جینۆسایدەی دژی گەلەکەمان ئەنجامدراوە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم مەسەلەیە زۆر بەگرنگ دەزانێت و بەدواداچوونی جددی لەسەر دەکات. ئێمە سەرەتا وەک وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکروان بە یاوەری کە‌سوکاری ئەو کچانە سەردانی کونسوڵخانەی میسرمان لە هەولێر کردو بە بە فەڕمی و یاداشت داوامان لێکردن بۆ ئەوەی هاریکاریمان بکەن بۆ ئەوەی ئەم پرسە ساخبکەینەوە، بەڵام هەوڵەکان گەورەتر و زیاتر بوون دوای ئەوەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت خۆی زۆر بەجدی و بەشەخسی هاتە ناو ئەم پرسە و، بڕیاری دا کە لیژنەیەکی باڵا پێکبێت و هەموو پشتیوانییەکی دەربڕی بۆ ئەوەی ئەو لیژنەیە بەدواداچوونی جددی بکات و بگاتە ئاکامێکی ڕاست.
بۆ ئەم مەبەستەش ئەم لیژنە باڵایە لەسەر چەندین ئاست بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەکات و سەرۆکی ئەم لیژنەیە کە بەڕێز مەلا یاسینە و خۆی شارەزایە و لەمیسرەو و پێشتریش بە پەرۆشییەوە بەدواداچوونی بۆ ئەم پرسە کردووە، هەروەها بەڕێوەبەرێکی گشتی و یاساناسێک لەوەزارەتی کاروباری شەهیدان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری کەسوکاری کچە ئەنفالکراوەکانیش ئەندامانی ئەم لیژنەیەن. بۆ سەرکەوتنی کارەکانی ئەم لیژنەیەش بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی هەموو ئیمکانیەت و پشتیوانیەکی داوە و تا ئەم مەسەلەیە بەتەواوەتی یەکلایی بکریتەوە.
ئەوەی لە کۆتایی ئەم دێرانە گرنگە ئاماژەی پێبکەم، ئەوەیە کە پرسی جینۆساید ڕەفتارێکی دڕندانەیە پێش ئەوەی دژی نەتەوەیەک ئەنجامدرابێت، دژی سەرجەم مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە و تێکڕای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارە کە لەسەری بێتە دەنگ و تاوانبارانی ڕاستەقینە دەستنیشانبکرێن و چارەنووسی قوربانییەکان ئاشکرا بکرێن و مافەکانیان دابین بکرێت.
لەم پرسەشدا، کە ئەلقەیەکی دیکەی تاوانە بەدناوەکانی ئەنفالە، ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەتی، لەزامی قووڵی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان تێدەگەین و دەزانین کەسوکاری ئەنفالکراوەکان ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە چاوەڕێی ئەوەن کە چارەنووسی کەسوکارەکانیان بزانن، جا ئەو چارەنووسە هەرچییەک بێت، بۆیە بۆ کەسوکاری ئەم کچانەش کە ماوەیەکی زۆرە بێسەروشوێن و بێ هەواڵن، زۆر گرنگە کەسوکاریان لە چارەنووسیان دڵنیا بن و بزانن چارەنووسی کچە ئەنفالکراوەکانیان چییە، بۆیە ئێمە هەموو ڕێگەیەکی پێویست دەگرینە بەر بۆ ئەوەی چارەنووسیان ئاشکرا بکەین و ئەم پرسە بەتەواوەتی یەکلایی بکرێتەوە، تا تاوانێکی دیکەی جینۆساید دژ بە گەلی کوردستان ئاشکرا بێت و کار لەسەر ئەنجامە سیاسی و یاسایی و ماددی و کۆمەڵایەتییەکانی بکرێت و دەروونی کەسوکاری قوربانیان ئاسوودە بکرێت.[1]
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-08-2013 (11 ساڵ)
پارت / لایەن: حزبی بەعس
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دەروونناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,118
وێنە 106,450
پەرتووک PDF 19,248
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!