پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,217
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بەردەوامبوونی مەینەتیی کوردە فەیلییەکان
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زوهێر کازم عەبود

لەم ڕۆژانەدا دە ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر لەناوچوونی ڕژێمی دیکتاتۆری و سەرهەڵدانی سەردەمێکی نوێدا، مەزەندەی ئەوە لە ئارادا بوو بە هاتنی ئەم سەردەمە نوێیە هەرچی ستەمکارییە لاببرێت و هەموو برین و ئازارەکانیش ساڕێژ بن و ئەو مەینەتییانەش ڕابگیرێت کە پێشتر بە دەستی ئەنقەست بۆ هاووڵاتیانی ئێراق درووست دەکران..
گریمانەی ئەوەش دەخرایە ڕوو کە میکانیزم و پلانی ئەوتۆ درووست بن بۆ ئەوەی هەرچی زووە مەینەتی ئێراقییەکان کەمبکرێنەوە و ئەو زامە بەسوێیانەی ڕژێمی لە ناوچووی بەعس بکەری بوون ساڕێژبکرێن..
هەروەها لە چاوەڕوانی ئەوەشدا بووین ئەوانەی لە ناوەندوچەقەکانی یاساداڕشتنەوەدان و ئەوانەش کە جڵەوی دەزگاکانی جێبەجێکارو دادوەری بە دەستەوە دەگرن خاوەن ویژدانێکی زیندووی وا بوونایە کە هەمووانیان ئاسوودەو دڵنیابکردایەتەوە، چونکە خاوەن دەسەڵات لەو چەقانەدا پێویستە ئەمینداری بەرژەوەندییەکانی ئێراقییەکان بن و پارێزەرانی مافەکانیان و وەدیهێنەرانی ئاوات و خەونە ڕەواکانی خەڵکی گشت ئێراق بوونایە، پێویست بوو بەرپرسان لە هەر کەس و لایەنێک بوونایە مێژووی ئێراقی تازە شارەزا بوونایەو ئەو تاوان و نەهامەتییانەی پێشووی وەچەکانی ئێراقیان فەرامۆش نەکردایە..
لێرەوە نامانەوێت ڕەسەنایەتی و سیمای ڕاستەقینە و دێرینەیی کوردە #فەیلییەکان#ی ئێراق بێنینەوە یاد، هەروەها نامانەوێت زەینی ئێراقیی وەبیربخەینەوە لەسەر ئێراقیی بوونی ئەم پێکهاتە زوڵم چەشتووە، ئەو زەینەی مخابن بۆی؛ کە تووشی شەوکوێری بووە، ناشمانەوێت باس لە ڕۆڵی کارای فەیلییەکان بکەین لە بزووتنەوەی سیاسی ئێراقدا چ لە مێژووی تازەو مێژووی کۆنیشیدا، ناشمانەوێت کاروانی شەهیدەکانیان بخەینەوە پێش چاوان، ئەو شەهیدانەی بە شکۆوە لاپەڕەکانی مێژووی ئێراقیان درەوشاندۆتەوە، یان ئەوانەیان کە بەشداربوون لە بوونیادنانی ڕۆشنگەری و هونەر و سیاسەتی ئەم وڵاتەدا..
لەم ڕووەوە زۆر خامەبەدەستی ڕۆشنفیکر لە بارەی مافەکانی ئەو پێکهاتەیەیان نووسیوە، لە دەسپێکی دیباجەی دەستووری ئێراقیشدا ئەو جینۆساید و ستەمە شۆڤینستانەی دەرهەق بە کوردە فەیلییەکان ئەنجام دراون خراونەتە ڕوو، هەر لە بەزۆرکۆچپێکردنیان و داماڵینیان لە ڕەگەزنامەی ئێراقیبوونیان بەهۆی هەندێک فاکتەرەوە کە بە لای خاوەن ویژدانەکانی خەڵکی ئێراقەوە شاراوە نین..
چەندین تێزو لێکۆڵینەوە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆیی و ئەکادیمیستە زانستخوازەکانەوە نووسراون لەسەر هەموو ئەو ستەمانەی کە ئەوساو تا ئێستاش ئەم پێکهاتەیە بە دەستیەوە گیرۆدەن، نا دادپەروەری و ناجوامێرییە گەر بێت و دۆزی ڕەوای ئەم کەسانە فەرامۆش بکرێت کە جادەیان تەخت کردووە بۆ ڕزگاربوون لە دیکتاتۆریەت، تەنیا ئەوانیشن کە تا ئەمڕۆش تەرمی کەسوکاریان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا پێ نەدۆزراوەتەوە، ئەوپەڕی شەرمەزارییە بۆ ڕژێمی نوێ سیاسەتی خۆ لە گێلیدان لە هەمبەریان بەکار بهێنێت و گوێچکەکانی خۆی بئاخنێت تا گوێبیستی مەینەتی و دۆزی ڕەوایان نەبێت کە پڕ بایەخترین دۆزێکە بۆ ئەم زەمانەو پێویستی بە لێتوێژینەوەی زیاترە..
کێشەی مانەوەی کوردە فەیلییەکان لە ناو ئۆردوگاکانی جاهروم و ئازنای ئێراندا بە جڵەوکراوی نەک تەنیا جێی نیگەرانییە، بەڵکوو ویژدانیش دەهەژێنێت، ئەوانە نە ڕەگەزنامەی ئێراقییان پێ ڕەوا دیترا، نە ڕەگەزنامەی وڵاتێکی دیکەیش، واتە بە هەڵواسراوی و لە بێ مافیدا باروگوزەرانیان لێشێوێنراوە، لە پاش گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەش نە حکومەتە ئێراقییە یەک لە دوا یەکەکان و نە ئەنجوومەنی نوێنەران و نە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و نە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دۆزەکەی بۆ چارەسەر نەکردوون و ماوەی چارەکە سەدەیەکە بە ئاوارەیی و دەربەدەری و دوور لە زێدی خۆیان هێڵراونەتەوەو ماوەی ئەم دە ساڵەی دواییش هەر فەرامۆش کراون..
هەر کەسێک بیەوێت نەهامەتییەکانی کوردە فەیلییەکان بە چاوی خۆی ببینێت پێویستە بچێتە ناو مافە مرۆییەکانیانەوە کە چۆن ڕژێمی سەدام لەوتاندوونی و تا ئەمڕۆش لە شوێنەوارەکانی ئەو لەوتاندنەی مافەکانیان دەناڵێنن و کەس ئاوڕێکی بۆ نەداونەتەوە، ئەهلی سیاسەت و بەرپرسان بە ململانێ سیاسیی و شەڕە کورسیی پۆست و دەسەڵاتەوە خەریکن کە لە خێرو بێری چاڵە نەوتەکانەوە گەنجینەی لەسەر کەڵەکە دەکەن و برا کوردە فەیلییەکانیشیان زستانان خەون بە تەنەکە نەوتێکەوە دەبینن، هیوا دەخوازن بەو ئامڕازانەی کە ناهەقیی لادەبات لەسەریان و سەرلە نوێ دەیانگێڕێتەوە بۆ زێدی لەدایکبوون و سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە ڕژێمی سەدام لێی زەوت کردبوون، لە کاتێکدا باری بێ ڕەگەزنامەیی تاوانێکە یاسای نێودەوڵەتی حەرامی کردووە کەچی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش گوێی خۆیان لە ئاست کوردە فەیلییەکان قەپات کردووە..
مەینەتیی کوردە فەیلییەکان بەردەوامە، چاوەڕێن خاوەن ویژدان زیندووانی ئێراق ئەوانەیان کە بۆ بوونیادنانی ئێراقی نوێ لە خەمدان لێیان وەدەنگ بێن، شەرمەزارییە لەم زەمەنەدا پێکهاتەیەکی گەورەی وەک کوردی فەیلی تا ئێستاش گەمارۆدراوی ئۆردوگاکان بن و سێبەری یاسا ستەمکارەکەی ڕژێمی بەعس کە لە هیچ و خۆڕایی سزای شۆڤێنستی بەسەردا سەپاندوون بەسەریانەوە مابێت، پێویستە قەرەبووی ئەو قوربانیانەیان بکرێتەوە، قەرەبووی ئەو ساڵانەش کە خانەوادەکانیان بێ ماڵ و حاڵ کراون و لە مافی ڕەوای ژیان و کارو نیشتەجێ و پیشەو موڵکەکانیان داماڵراون..
لەو بڕوایەداین هەموو خاوەن ویژدانێکی زیندوو چیتر مانەوەی کوردی فەیلی لە ناو ئۆردوگاکانی ئێراندا پێ قبوڵ ناکرێت، هەر نیشتمانپەروەرێک بە پێی تواناو ئەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی هەوڵ بدات باروگوزەرانی مرۆیی و یاسایی ئەو پێکهاتەیە ڕێکبخاتەوە چونکە شوورەییە وەچەکانیشیان هەر گیرۆدەی غوربەت و قۆڵبەستی و باری بێ ڕەگەزنامەیی بن و لە وڵاتێکی دراوسێ فڕێدرابن بە بێ ئەوەی ئەو وڵاتە لە ماوەی ئەو چارەکە سەدەیەدا کە دووچاری زوڵملێکردن بوونەتەوە مافی هەمیشەیی پەنابەریی پێ بەخشیبن، چیتر چاوەڕوانی بەسە..
زەمەنێک تێپەڕی پێویست وا بوو حکومەتی ئێراقی نوێ لەپێناوی دەسەبەرکردنی مافی هاووڵاتیەکانیدا کوردە فەیلییەکانی لە مافەکاندا یەکسان بکردایەتەوە بە تاکەکانی دیکەی ئەم کۆمەڵگەیە، بە شوێن گۆڕە بە کۆمەڵەکانیانەوە بووایە، وەک چۆن لە دەقی دەستوورداو لە مادەی 132دا هاتووە کە بە یاسا قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی زیانمەندبوون بە تاوانەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری دیاریکراوە و پێویستیشە، کوردە فەیلیەکان بە ئومێدی ئەوەوە دەژیین یاسایەک دەربچوێنرێت بۆ ڕێکخستنەوەی ژیانیان و زەمینەسازان بۆ گەڕانەوەیان و گێڕانەوەی بەڵگەنامە فەڕمییەکانیان بە بێ ئاڵۆزکاریی ڕۆتیناتی وشک و برینگ..
لا کردنەوە لە نەهامەتیەکانی کوردی فەیلی لە ئۆردوگاکانی ئێراندا ئەمڕۆ داخوازییەکی نیشتمانییەو بە ڕێژەی دڵسۆزی نواندن لەبەرانبەر دۆزە ڕەواکانی گەلی ئێراق پیرۆزە، پێوانەی ڕاستەقینەیی دڵسۆزی نواندنە بەرانبەر پێکهاتەیەکی زوڵم لێکراوی ئەم وڵاتە، پێویستە هەر کەسێک بە پێی بەرپرسیارێتی مرۆیی خۆی ئەو دڵسۆزییە مرۆییە تۆمار بکات..
گەرچی دادگای باڵای تاوانەکان لە ئێراق سزای هەندێک لە باڵادەستانەی ڕژێمی پێشووی دا کە دەستیان هەبووە لە کوشتن و دەرکردن و دەربەدەرکردنی ئەو پێکهاتەیەدا، بەڵام چەندین مافی دیکە هەن کە پێویست بە یاسا ڕێکبخرێن، داوا لە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین لە ئاستیدا یەکدەنگ بن، بە تایبەتی باشترە کە لە دوایەمین قۆناغی مانەوەیان لەو ئەنجوومەنەدا لاپەڕەیەکی پرشنگدارو نیشتمانیی تۆمار بکەن بە وەستانیان شان بە شانی گێڕانەوەی مافەکانی نەوەکانی کوردی فەیلی، داوا لە ئەندامانی پەڕڵەمانی کوردستانیش دەکەین هەڵوێستی نیشتمانی خۆیان هەبێت لە ئاست ئەو پێکهاتەیەی زۆریان بەم وڵاتە بەخشی و نە سیاسەت و نە دادپەروەری تا ئێستاش مافە لەوتاوەکانیانی نەگێڕاوەتەوە، تا ئێستاش قەرەبووی زیانە زۆرو زەبەنەکانی خێزانە فەیلیەکان نەکراوەتەوە، کوردی فەیلی بە چاوی پڕ ئەشکەوە تەماشای موڵک و ماڵیان دەکەن کە تا ئێستاش بە دەست کەسانی دیکەوە داگیرکراوە و پێیان نادەنەوە، دە ساڵە تێر بەڵێن بوون بێ ئەوەی تێر ماف بکرێن..[1]
ئەم بابەتە 398 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-2013 (11 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مافی مرۆڤ
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 398 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,217
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!