ناو: عەزیز
ناوی باوک: قادر مەندە خزر
ساڵی لەدایکبوون: 1937
ساڵی شەهیدبوون: 1961
شوێنی لەدایکبوون: #ئارماوانی سەروو# ی سەربە شارەدێی #کۆرێ#
شوێنی شەهیدبوون: بناری چیای #سەفین#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1937 لە گوندی ئارماوانی سەرووی سەربە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە. گوندنشین بووە و سەرقاڵی جووتیاری بووە، خێزاندار بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە، ساڵی 1961 لە بناری چیای سەفین شەهید بووە، هاوسەنگەرانی تەرمەکەی دەبەنەوە گوندی خۆی و ڕادەستی خانەوادەکەی دەکەنەوە.
$خەباتنامە$
بە هۆکاری داڵدەدان و خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، لە ساڵی 1959 بووەتە ئەندامێکی شانەی نهێنی کە بۆ گەیاندنی چەند ڕاسپاردەیەک ڕەوانەی شاری دەکەن، لە ساڵی 1960 چەک هەڵدەگرێت و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی سەفین و پەیوەندی بە مەحمود کاوانی دەکات.
لە ساڵێ 1961 لە بناری چیای سەفین دەکەوێتە بەر بۆمبارانی فڕۆکەی ڕژێم و شەهید دەبێت. [1]