ئەچمە جێیەک گۆشت بگرم، نەک دەردێ بگرم، پێی بمرم.
جێگە لەدنیابینی مرۆڤەکاندا پێناسەی جیاوازی هەیە، ئەو جێگەیەی لەلای کەسێک بەهادارە، لەوانەیە لای کەسێکی تر ئەو بەهایەی نەبێت، بە یەکێک ئەوترێ کە جێگەیەکی پێ باش بێت بەڵام کە چووە جێگەک، تێڕوانینەکەی وا دەرنەچێ و تیایدا نەحەوێتەوە و پشوونەدا. [1]