ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,472
画像 106,117
書籍 19,167
関連ファイル 96,495
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
نۆستالۆژیا لەدەقی (لە بۆت دەمرم هەولێرە ماست)ی کەژاڵ ئەحمەد
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
ランキングアイテム
1 投票 5
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نۆستالۆژیا لەدەقی (لە بۆت دەمرم هەولێرە ماست)ی کەژاڵ ئەحمەد

نۆستالۆژیا لەدەقی (لە بۆت دەمرم هەولێرە ماست)ی کەژاڵ ئەحمەد
نۆستالۆژیا لەدەقی (لە بۆت دەمرم #هەولێر#ە ماست)ی #کەژاڵ ئەحمەد#
پەری عومەرئەسعەد

ئەو ساڵەی فروغی فروغزاد ماڵاوایی لەژیانکرد ئەستێرەکان بە دیار کوژانەوەی خۆیان دەخولانەوە شەو داڵغەی لەپرچی درێژی خۆی دابوو، جیهان مات و بێدەنگ، لەوساڵەدا کەژاڵ ئەحمەد شاژنەکەی عەرشی شیعر .. هاتە دنیا کەژاڵێک بۆ عەشق نەبێت وشەکانی نایەنەگۆ، ئەو لەزمانی باڵندەکان شارەزایە و دۆستی درەخت!... باران لەچاوەکانی دەچیت ..تەنیایی سەبووری بە خشپەی پێی ئەو دێت، تاوێک دەسووتێت و داستانێک لە قرچانی ژن دەنووسێتەوە، تاوێکیش لیریک دەستەمۆ دەکات، پەنجەکانی لەپەنجەی سافۆ گرێ دەدات و ژیان پڕدەکات لە ئاهەنگ، گوڵ و پەپوولە و دەریا دەگوازێتەوە سەر کەواکەی، نێرگز دەدات لە پەنا گوێی کچە حەرفەکانی و تیشک دەکاتە بەرگی ژیان...
- نۆستالۆژیا:
لەبارەی نووستالۆژیا زۆرشت گوتراوە، بەکورتی هەستێکی بێ ئاگایانەیە و لای هەموو مرۆڤێک وجوودی هەیە، لە (ئەدەب و شیعر) دا بەشێوەیەکی نوێ لەکۆتایی سەدەی نۆزدە خزاوەتە نێو ڕەخنەی ئەدەبی، بەشێوەیەکی تایبەت ڕەخنەی دەروونی، کە زۆر ورد کاری لەسەر کرد. نۆستالۆژیا خەیاڵ و تێڕامانێکە لە ژیانی ڕابردووی پڕ سەروەری سەرچاوە دەگرێت، هەڵبەتە ئەم ڕابردووە لە ئێستای تاکەکە نەماوە و درووستبوونەوەشی بۆتە شتێکی مەحاڵ، بەم پێیەش بێت دەکرێت بڵێن زۆربەی دەقەکان نۆستالۆژیایان تێدایە.. کەواتە ئەم گەڕانەوە و ڕابردووە بۆ ئەدەب شتێکی پێویست و لەجێیە. لەنێو ئێمە کوردیش زۆربەی شاعیرەکانمان کەسانی نۆستالیژین ئەدەبەکەشمان لەو بارەیەوە دەوڵەمە!... لێرەدا ئەم دەقەی خاتوو کەژاڵ ئەحمەدمان لەژێر ڕۆشنایی و بەرامەی نووستالوژیا هەڵبژارد کە بریتییە لە دەقی ( لەبۆت دەمرم هەولێرە ماست) کە هاوکات شەن و کەوی چەند شێوازێکی بەلاغیشی تێدا دەکەین..
شاعیر کەژاڵ ئەحمەد لەدەستپێکی دەقە نووستالوژیەکەی بە گوزارشتێکی ڕوون و ئاشکرا دەست پێدەکات و دەڵێت:
غەریبیت دەکەم گوڵەباخ
دەڵێی سەرابی؛
دەست ڕادەکێشم و نات!...
هەنگاو دەنێم و ناتگەمێ‌.
گوزارشتی غەریبیت دەکەم تەواوی شیعرەکەی لەسەر بنیاد ناوە و چوار (4) جاریش دوپاتیکردۆتەوە، دیاردەی دووبارە کردنەوەی حەرف یان وشە یاخود ڕستە و گوزارشتێکی تایبەت لە شیعردا شتێکی تازە نییە لەکۆنەوە تاوەکو ئێستا هەر بەکارهاتووە، لەئەدەبی عەرەبی لەسەردەمی جاهیلی و پێش هاتنی ئیسلام شاعیر مهلهل بەکاری هێناوە و هەوڵیداوە وێنە و موسیقای شیعرەکەی پێ هاوسەنگ بکات یاخود بۆ پێداگری و دڵنیاکردنەوە، هەروەها شاعیر موتەنەبی وەک جوانکاری و ڕازاندنەوە بەکاری هێناوە، هەروەها شاعیر نازک ئەلملائیکە گوتویەتی ( دووپاتکردنەوە لە دەقدا پێداگرییە لەسەر شتێک کە شاعیر مەبەستیەتی؛ هتدد) بەڵام شاعیرەکەی ئێمە خاتوو کەژاڵ بەدووبارەکردنەوەی غەریبیت دەکەم دەیەوێت حاڵی دەروونی خۆییمان بۆ بەیان بکات، لەدووری ئەو شارە کە (هەولێرە) هەرچەندە ئەو لە بنەرەتیشدا خەڵکی ئەو شارە نییە بەڵام نەمەتی مرۆڤە هەستیارەکان وایە بەهەر شوێنێک تێپەڕن مشتێک لەبوونیان لەو شوێنە جێدەمێنێ و لەدڵیشیاندا گۆشەیەک شەقامێک کۆڵانێک درووست دەبێت بەناوی ئەم شو!... بۆیە ناتوانن خۆیان لێ بتەکێنن، بۆیە ئەم دوپاتکردنەوەیەی هەرجارەی بەشێوەیەک دەنگەشیعرییەکەی پێ هۆنیوەتەوەو لەهەر یەکێکیشیان ناواخنی ڕستەکە بریتییە لەو حاڵەتە دەروونییەی شاعیری هەڵپێچاوەتەوە بەرەو ڕابردوو، ڕابردووێکی غەریب غەریبی کردنێک کە تەواو نۆستالۆژییە و دەروونی شاعیریڕادەست بەو بێ ئاگاییە کردووە کە لەپێشەکی باسمان لێیەوەکرد. بەشێک لە پزیشکان نووستالۆژیا بە نەخۆشییەکی دەروونی وەسف دەکەن؛ چونکە حاڵەتەکە بەرلەوەی ئەدەبی بێت دەروونییە و وادەکات مرۆڤ وابەستە بێت بە شتێک یان شوێن!... لەم دەقەش دەبینین غوربەت و غەمی دابڕان شاعیر دەگەڕێنتەوە نێو باوەشی سەردەمانێک کە لەو پەڕی سادەییەوە لەژیانی ڕووانیە و چێژی لە هەموو زاوییەکانی بەختەوەری وەرگرتووە، کەچی ئێستای ئەو بریتییە لەو مەودایەی کە بە ( سەراب ) ی چواندووە هەرچەند دەکات دەستی پێناگاتەو!... ئەم شێوە نۆستالۆژیەی شاعیر تێیدایە پێی دەڵێن: نۆستالۆژیای تاکە کەسی...
دواتر بەردەوام دەبێت و دەڵێت:
غەریبیت دەکەم، کاتژمێر نۆ
بلیتێکی پاسی شەستیم بۆ وەرگرە
یادت بەخێر پاسی شەستی؛
چەند بەتام بوو خولانەوەی درێژخایانی ڕێگا
کە هەر دەتوت
سەفەرە بەرەو هەسارەی کاکێشان
شاعیر هێند لەغەریبی ڕۆچووە وەک فیلمێکی کۆن هەموو جووڵەو جوانییەکانی هاتۆتەوە بەر چاو و دیدەی هەر بۆیە بەچەند ڕستەیەکی دەنگی کۆمەڵێک وێنەی شیعری جوانی بەرجەستە کردووە، هەڵبەتە نهێنی و کۆدێک هەیە لەکاتژمێر نۆ (9) ئیجا یا ئەوەیە کەسێکی دیاری کراوی ڕۆژانە لەو کاتە دا دیووە یا لەکاتژمێر نۆ سوتفەی شتێکی کردووە کە هەر بیریشی لێ نەکردۆت!... ئێمە گەر بمانەوێت جوانتر و باشتر تێکەڵی تێکستەکەبین دەبێت لایەنی کەم بچینەوە ئەو زەمەنەی شاعیر تێیدا ئەو شیعرەی نووسیووە، نزیکەی 28ساڵ بەر لەئەمڕۆیە و زۆربەی شوێنەکان یان نەماون یان نوێکراونەتەوە هەولێری ئەوسا دوای ڕاپەڕین بوو زۆر جیاوازی هەیە لەگەڵ ئێستا کە بۆتە سەنتەرێکی بازرگانی جیهانی و گۆڕانکاری زۆری تێداکراوە، لێرشدا سەرکەوتوویی ئەم دەقە زیندووەش ئەوەیە کە وەک ئەلبوومێک وایە پڕیەتی لە وێ!... وێنەی کۆنی هەڵگیراو و ئەرشیفکراو لە زیهنی شاعیرێک کەدواجار دەیگوازێتەوە نێو یادگاکانی خوێنەر، دیارە ئەوسا پاسی 60 مەتری زۆر باو بووە و خەڵک هاتوو چۆی کار و ئیش وکاری خۆی پێکردووە، وەک ئێستا ئوتومبێڵ زۆر بۆر نەبووە کە چێژی ژیانی نەهێشتووە، شاعیریشمان لەم ڕۆتینی هاتوو چۆکردن بە پاسی شەست مەتری بێ بەش نەبووە، ئینجا زۆرجار ئەوانەی درنگتر دەگەیشتنە لای پاسەکە بەوەی پێش خۆیان دەگوت: بەخێری خۆت پلیتێکمان بۆ ببڕە ئەو ڕوحیەتە کۆمەڵایەتیە جوان و پڕ لە ژیانە سەردەمێکە و تەواو بووە لای، بۆیە شاعیر لە هەستی دووری خۆی بۆ ئەو ڕۆژانە کانیاوی سۆزی تەقیوەتەوە، خۆی و یاداشتەکانی دانیشتوون کە لەبەرخۆیەوە دەڵێت: یادت بەخێر پاسی شەستی لێرە دا نۆستالۆژیا دەبێتە گشتی و باسیی لەکۆمەڵێک شتە بەدەر لەخۆدێتی و کەسێتییەک، کە بەشێوەی گشتی باس لە تام و لەززەتی ئەوسای ژیان دەکات، تەنانەت کە لەنێو پاسدا دەمایتەوە نزیکەی نیوەی هەولێرت تەی دەکرد؛ چونکە دەچۆوە زۆربەی گەڕەکەکانی شار و خەڵک سەردەکەوتن و دادەبەزین، ئەم خولانەوەی پاسەکەی شوبهاندووە بە (ئەستێرەی کاکێشان) یاخود گەلە ئەستێرەی ڕێگای کاکێشان بەئینگلیزییەکەی گەلاکسی: (galaxy) یە و چەند کۆمەڵە ئەستێرەیەکن کە بەدەوری کونێکی ڕەش لە گەردوون ئەخولێنەوە. بۆیە دەڵێت دەتگوت سەفەرە بەرەو هەسارەی کاکێشان، ئەمەش نیشانەیەکی جوانی جیهانبینی فراوانی بیری شاعیر دەخاتە ڕوو، ئینجا دەڵێت:
چەند خۆش بوون تامی نیسکافێ‌ و
تەعەلیقی پیاوە کەنەفت و خەڵەفاوەکانی قەڵا
یادت بەخێر...
دیارە شاعیر دەیەوێت پێمان بڵێت: ڕۆژگارێک تێپەڕیووە ئێمە لە بچووکترین شت لەززەتی گەورەمان تێیدا وەرگرتووە و وەک یادەوری شیرینە تەنانەت خواردنەوەی نسکافێیەک کە ئێستا لە بڕی ئەو نسکافێیە خەڵکی کاپوچینۆی ئیتاڵی دەخۆنەوە و بەختەوەریش !... ئەگەرچی شاعیر خەڵکی هەولێر نییە بەڵام وەک هەولێرییەک بەدڵێکی خۆیانە و سپی دەڕوانێتە ئەو توانجانەی دەگیردرێنە ڕێبوارانی دامێن قەڵا لەلایەن بەشێک لەو پیاوانەی دەستگێڕن یاخود بێکاری و زەحمەتی ڕۆژگار سەری پێهەڵگرتوون و پشتیان داوەتە قەڵا بەتوانج و قسەی خۆش و ناخۆش ئاوڕێک ، نیگایێک، بزەیێک، شەڕێک...لە پیادەڕۆییان دە!...
دواتر بەردەوام دەبێت و دەڵێت:
یادت بەخێر...
سێبەری پرچی درەختە عەیارەکانی گڵکەند و
هەتاوی وێستگە پیسەکەی بەرانبەر پەڕڵەمان
شاعیر لە بەردەم مۆمی داگیرساوی خەیاڵدانی بەسەدان کیلومەتری بڕیوە و گەڕاوەتەوە ئەو ڕۆژانەی تێپەڕیوون، بە زمانێکی سادە و مانایەکی قووڵ لەگەڵ وێنەی زۆر دەمانباتەوە نێو درەختە عازەبەکانی گڵکەند و ئاشنای ئەو بن دارانەمان دەکات کە ماک و بەرامەی دەیان کۆنە دڵدار و دڵخوازی لێ بەجێماوە، بۆ جیلی نوێ ڕەنگە تۆزێ ئاستەمبێ چونکە شاعیر باسی 28 ساڵ بەر لە ئەمڕۆی هەولێر دەکات، کە کۆمەڵێک گۆرانکاری ستراتیژی تێیدا ڕوویداوە، زۆر بە کاڵی بەر ئەو شوێنانە دەکەوین کە شاعیر باسی لێیەوە دەکات، باسی گڵکەند و هەتاوی وێستگە پیسەکە کە دەکرا لێرە لەبڕی وشەی پیس وشەی چڵکن بەکار ب!... لەرووی مانا و وێنەوە جوانتر دەبوو، چونکە پیس زۆر شت دەگرێتەو!... بەتایبەت بۆ تێگەیشتنی ئەم جیلەی ئێستا ، ئەم وێستگەیەش وێستگەی چاوەڕوانی پاس بووە کە ڕێبوارانی هاوینی لە بەردەم هەتاوێکی گەرم و زستانیشی لەبەر دەم باران و هەوای سارد بەڵام بەدڵێکی گەرمی عاشقانە وەستاون، ئەو وێستگەیە ئێستا پارکێکی ناوازەی شارە و تەماشای پەڕڵەمان دەکات !...
ئەمجارەیان شاعیر بەدڵێکی نووستالیژی و هەستێکی بێ ئاگایانەتر مەستی بیرەوەرییەو دەڵێت:
لۆت دەمرم گوڵە!...
دڵم هەروەکو زەمبیلەی بن هەنگڵی
ژنەکانی شێخەڵڵا کون‌کونە و،
ئازارم وەک عەرەبانەی
کەرەستەی دۆڵمە دەگەڕێ‌
بەکارهێنانی وشەی لۆ کە تایبەتمەندییەکی شێوەزاری هەولێرییانە و پێی دەناسرێنەوە ئەوپەڕی خۆبەدەستەوە دانی هەست و نەستی دەنگە شیعرییەکەیە، بەتایبەتتر ئەودەنگە دەنگێکە لەبنەڕەتتدا بە وشەی لۆ گۆش نەبووە و ئەم هەستی غوربەتییە لێیەوە ئەوە دەردەخات ئەم شارە چ ئیلهام بەخشێکە بۆ غەریبان و میوانان و ڕێبوارانی، هەرکە پێیدا تێدەپەڕن دووردەکەونەوە لێی لەناوەوەی خۆیاندا ویژدان تووشی چ هەڵا و زەنایەکیان دەکات، لەتاو دووری و دابڕانی.. سەیری ئەو وێنە جوانەی ڕەگەزی شیعرەکە بکەن شاعیر چۆن دڵی بەو زەمبیلانە چوواندووە کە ئەوسا ژنان لەگەڵ خۆیان دەیانبردە بازارەکان بەدیاریکراویش (شێخەڵای هەولێرێ) کە بازاڕێکی بەناو بانگە و ئێستایش لەگەڵ بەژن و باڵای ئەپارتمانەکان نەیانتوانیووە ونی بکەن ، هەر ماوە . ئەوەی تێیدا گۆڕاوە ئەوەیە ژنان ئەمڕۆ زیاتر بێ زەمبیل!... هەڵبەتە کە دەشڵێت ئازارم وەک عەرەبانەی کەرەستەی دۆڵمە، سرووشتی ئامادەکردنی خواردنی دۆڵمە وایە زۆر شتی جیاوازی تێدا بەکار دێت، سڵق و باینجان و کودی و پیاز و گەڵای مێو و بیبەر و هتد..کە ئەمەش نیشانەیەکی دیکەی هەولێرییەکانە و هەولێر و دۆڵمە دوو ڕووی دراوێکن و لێک جیاناکرێن!... لێکچواندن و هێنانەوەکەی وەک خواستنەوە دەیەوێت پێمان بڵێ دڵم هەر بەتەنیا خەمی دووری نییە لەم شارە بەڵکوو کومەڵێک خەمی جیاوازی تێدایە کەهەر یەکەو چۆن کەرەستەی دۆڵمە یەکەو تامێکن، هی ئەویش هەر خەمە و ئازارێکە و دڵی کون کونکرد!...
کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر بەردەوامە و ئەمجارەیان بە لاواندنەوە و پۆزش هێنانەوە ئازاری دووری لە هەولێر سەربەسنگی قەڵاوەدەنێ و دەڵێت:
من لەعەشقی تەنزەوە بوو
پێم دەوتی (هەولێرە ماست)
کەچی تۆ وەک بۆینباخەکەی هادی چاوشلی
بەردەوام هەر بەویقار بووی،
بۆیە سەری پەشیمانیم
وەختە دوو شاخی لێ‌ بڕوێ‌.
دیارە شاعیر ڕۆژگارێک بەتوانج و تەنزەوە شاری هەولێری بە هەولێرە ماست بانگکردەوە ئێستاش بە ناونیشانێکی شیعری و تەڕێتی چاوی وشەکانی دەڵێت: ( لەبۆت دەمرم هەولێرە ماست) ئەم پەشیمان بوونەوەیەی شاعیر بەڵگەی جوانی و دڵپاکییە نەک شتی دیکە، هەرچەندە ماستی هەولێر ناو بانگی هەیە، ئەی ناڵێن: ماستی هەولێر (لبن اربیل) کاتی خۆیشی لەوەزارەتی دیفاعی ئیراقی بەناوبانگتر بووە ، ئەوەنیە پیاوێکی هەولێری لەسەردەمی حوکمڕانی پاشایەتی لە ئێراق کوڕەکەی دەبێتە سەرباز لەوەزارەتی بەرگری (دیفاع) دادەمەزرێت، لەبەرانبەر باڵەخانەی وەزارەتەکە دوکاندارێکی هەولێری لەوێ ماستدەفرۆشێت، کەڕۆژانە بەمەنجەڵی گەورە لە هەولێرەوە بۆی دەهات، تابڵۆیەکی گەورەشی هەڵواسی بوو لەسەری نووسرابوو (لبن اربیل) واته ماستی هەولێر.. باوکی کوڕە سەربازەکە خۆی خوێنەواری نابێت بە یەکێک نامەیەک بۆ کوڕەکەی دەنووسێ، لەسەر زەرفی نامەکەش بۆ ناونیشانی پێی دەڵێت: بەغدا وزارە الدفاع مقابل لبن اربیل بەدەستی فڵان بگات، ئەو کە دەڵێت وەزارەتی بەرگری بەرانبەر ماستی هەولێر ، ناونیشانی ماستەکەی پێ بەناوبانگتر بوو لە وەارەتی بەرگری لەکاتێکدا کەس نەبووە نەزانێت ئەم وەزارەتە لە کو!... هەڵبەتە کاتێک بیری دەکەوێتەوە بەتەنز گوتوویەتی هەولێرە ماست یەکسەر لێرەیە پۆزشەکە دێنێتەوە و دەڵێت: من بۆخۆشی خۆشەویستی وام پێگوتووی ئەی هەولێر دەنا ئەتۆ هەر بە ویقار بووی وەک بۆینباخەکەی (هادی چاوشلی) کە یەکێک بووە لە کەسایەتییە گەورە و ڕۆشنفکرەکانی هەولێر و خاوەن پەیوەندییەکی فراوان بووە لە سەرانسەری ئێراق، هەر بەو بۆنەیەوەش لەوساڵەی ئەو دەقەی تێدا نووسراوە هادی چاوشلی کۆچی دوایی کردووه.
خانمی شاعیر بەردەوامە لەو هەستە نووستالۆژییەی بۆتە هەوێنی ئەم دەقە و لەبەرە خۆیەوە بە ناڵەیەکی بریندارەوە دەڵێت:
تازە ئیدی ...
گوڵەکانی #سلێمانی# و تاران و ئەنقەرە بەمن چی
کە هیچیان بۆنی پەناگوێی
گوڵەکەی خۆمیان لێ‌ نایە...
یار و دیارم چەند دوورن
وەرزی دڵم چەند تەنیایە.
بەکارهێنانی ڕەمزی گوڵ و باسکردنی ئەو شارانە لەگەڵ یەکتر هەڵبەتە بەرامەی عەشقێکی نەمری پێوەیە کە سەبری بە هیچ یەکێک لەگوڵەکانی ئەوشارانە نایەت و هیچیان فریایی وەرزی تەنیای ڕوحی ئەو ناکەون ، هەوای غوربەت ئێخستویەتی و بەدوای بۆن و بەرامەی یار سەرگەردانە، لێرە ڕەگەزی شیعر و نەفەسی ژنایەتی نێو شیعرەکەی زیاتر تۆخ دەبیتەوە و وێنای عەشقێک دەکات کە هەر ئەو دەتوانێت عەرشی دڵە چۆڵەکەی بهەژێنێتەوە ، ئەو بەراوردکارییە هەستییەی بۆ گوڵەکەی کردووە هەڵگری ئەو پەیام و سۆزەیە کە جێگەی کەس بەکەس پڕنابێتەوە، بەتایبەت لەو جیهانەی تا دێت بەرەو مۆدێرنە و تاکگەرایی دەڕوات و تامی عەشقیشی کردۆتە خەفەت و دووری و سووتان..
دواتر وەک و یاریکردنێکی شیعری و شەپۆلەکانی ئاوازی ناخی دیالۆگێکی گۆرانی درووست دەکات، لەسەر گۆرانییەکەی هونەرمەند حەسەن زیرەک کە هەر هیچ پەیوەندی بە ناوەرۆکی شیعرەکەی خۆیەوە نییە ، بەڵام جوانییەکی بێ وێنەی داوەتە دۆخە نووستالۆژییەکەی شاعیر و بێ ئاگایانە دەیەوێت ڕووبە ڕووی هەستە بریندارەکەی بێتەوە و دەڵێت:
(سێو پێگەیی نەهاتم، کە لیمۆ زەرد بوو
هەر نایەم
نەخۆش کەوتی نەه!... وادەی ڕۆحکێشان قەت نایەم)
پاشان دێتەوە سەر دووپاتکردنەوەی ئەو ڕستەی کە لە پێشەوەی شیعرەکە باسمان کردووە لە مەسەلەی دوپاتکردنەوە٫ دەڵێت:
غەریبیت دەکەم ئێوارەی
ڕۆژێکی دیکەش دەچین بۆ عەنکاوە
غەریبیت دەکەم تۆ بڵێی
مەغریبی ساتێکی دیکەیش
بۆ سەیری بەهەشتە سەیرە
هەڵواسراوەکانم بەری و
لەلای (هەدلە) دوو قاوە بگرینە!...
بەدڵنیاییەوە شاعیر چەشنی کەسێک ساڵەهابێت لەو شارە ژیابێت ئاوا زۆر بە موشتاقی و پەرۆشییەوە بیری هەموو کوچە و شوێنێکی کردووە و لە باسکردنی عەنکاوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی زۆربەی مەسیحییەکانی شاری هەولێرە و پێمان دەڵێت برایی بوون چەند جوان و دانەبڕاوە لە تاکی کورد، ئەو هاموو شۆیەی نێوان کەسەکان چ مێژوێک بە بێدەنگی تۆمار دەکات، شێوازی ماڵەکان و ژیان لە عەنکاوە تەواو جیایە لەگەڵ خەڵکە سادە و ساکارەکەی نێو شاری هەولێر، بەکارهێنانی ڕستەی (بۆ سەیری بەهەشتە سەیرە هەڵواسراوەکانم بەری ) لێکچواندنی سیما و ئەو شوێنە تایبەتمەندییە مێژووییانەی ناوچەی عەنکاوەیە بە شوێنی مێژووی بابل و باخچە هەڵواسراوەکانی تێیدا و کۆکردنەوەی ئایدۆلۆژییەکان، دیارە کەسایەتی هەدلە ناسراو بووە لەوێ قاوە و بەختی بۆ خەڵک دەگرتەوە، شاعیر بەدەم گلەیی بەختییەوە یادی هەدلە دەکات و بە ئومێدی بینی داهاتووی ئەو نۆستالۆژییەی تێیکەوتووە قاوەیەک بگرێتەوە کە خۆیشی دەزانێت قاوەگرتنەوەکەش چاری ئەو نا!...
وردەوردە جڵەوی ئەسپی خەیاڵ و هەستەکانی تووند دەکات و دەڵێت:
قەلەندەر خۆمان گوڵەباخ
هێڵی کاتژمێرەکان باڵن
بڕوانە زەمەن چۆن‌چۆنی پێیان دەفڕێ‌
ئاوڕێک ناداتەوە،
نامەیەک نانێ!...
ژیانی ئێمە بێباکە
وەک بێئاویی گەڕەکی عارەبان
ناموڕادە وەک شەقامی کۆتر سەلام
هەڵبەتە بەکار هێنانی وشەی قەلەندەر خۆمان ئەو دەمەیە کە مرۆڤ لەدۆخی تەنیاییدا دەکە دڵسووتان بۆخۆی و هاودەردانی دواتر زمانی سۆزداری بەکاردێنی و دەڵێت: گوڵەباخ کە دەکرێت لەگەڵ خودی خۆی بێت، یانیش کەسێکە گرنگ لێرەدا کۆپڵەیەک دەبینین جیا لەگەڵ ئەوانەیدیکە چونکە شاعیر تاوێک ورد دەبێتەوە و باس لە ڕۆیشتن و بەسەرچوونی تەمەن و کات دەکات، بەدیار ئەو دوورییەی دووچاری بووە، هێڵ یاخود میلی کاتژمێر وەک باڵی باڵدار وێنە دەکات و کە بەهۆیەوە زەمەن لەشەققەی باڵیدەدات و دەڕوات جێی دەهێڵێت وەک چۆن ئەو شوێن و دیاری لێ جێماوە و کەوتۆتە یادی بەڵام جیاوازی نێوان ئەو کات ئەو (ئاوڕەیە) کە ئەم دەیداتەوە و وا بەدیارییەوە دانیشتووە کەچی کات بێ ئاوڕ دەڕوات و جێی دەهێڵێت، ئینجا دەکەوێتە گلەیی و پێی وایە دۆستیش ئەمی بیرچووە و نامەیەک و ئاوڕێکی بۆ نانێرێت و ژیانیش بێباک بەردەوامە لەنێوانیان، بێباکییەک دیارە ئەوسا گەڕەکی عەرەبان کە یەکێکە لە کۆنترین گەڕەکانی هەولێر و لە ئێستادا بۆتە شوێنەواری کلتووری، ئەوسا بێ ئاو بووە و کەوتۆتە بەر تەنزی شاعیر شەقامی کۆتری سەلام کە ئێستا جمەی کڕیار و فرۆشیاری تێدا دێت لە خەڵکانی شارەکە و تەنانەت بیانیانیش دەبینی بۆ نموونە کابرایەکی فلیپینی ئاو و باڵۆن دەفرۆشێت و حەدت چییە بەلای دەرۆیت منداڵێکت لایە بەزۆر دەتکاتە کڕیاڕی باڵۆن و عەرەبێک لەوڵاتر دانیشتووە سیم کارت و موبیل دەفرۆشێت، بە بەراورد لەگەڵ ئەوسا کە بێ موڕادی شەقامەکە بۆتە جێ باسی شاعیر لەخواستنە!... بۆ بۆ باسکردنی ساتە وەختی ئەوکاتەی ژیانی خۆی و دڵخوازەکەی یاخود هاوڕێ!...
لەکۆتاییشدا بە هەڵکێشانی ئاهێکی سارد و پەنا بردنە بە زاتی خودا ئەو دێڕەی تێیدا وەرزی دڵی بەتەنیا کەوتووەو یار کە بێ هەواڵە دوورە دیاریش دوورتر کۆتایی بە دەقەی دێنێت هەروەک دەڵێت:
ئاﮪ... خود!...
یار و دیارمان چەند دوورن
وەرزی دڵمان چەند تەنیایە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは625表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی گەلاوێژ - 11-01-2023
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 11-01-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 文学
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 94%
94%
は、 ( زریان عەلی 18-01-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 19-01-2023
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 18-01-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは625表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,472
画像 106,117
書籍 19,167
関連ファイル 96,495
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.422 秒(秒) !