پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,415
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دامه زراندنی ده وڵه تی کوردستان له چوارچێوه ی عێراقێکی کۆنفیدڕاڵیدا 1
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د. كاظم حبيب

د. كاظم حبيب
#کاظم حبيب#

گفتوگۆیەکی هێمنانە و بابەتییانەی تێڕوانینەکانی ئەیاد سەماوی دەربارەی مافی چارەی خۆنووسینی گەلان

کاتێ دوا وتارم بە ناوی (چۆن دەکرێ خەونی کورد لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەییان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی کۆنفیدڕاڵی لە ئێراق بەدی بێت؟) بڵاوکردەوە، چاوەڕوانی پەرچەکرداری ئەرێنی و نەرێنی و هەندێ جاریش توندم دەکرد کە هەندێ کەس ئاڕاستەی بکردمایە، لەلایەک ئەوانەی بە هیچ شێوەیەک مافی گەلی کورد لە دیاریکردنی چارەنووسیی خۆی بە ڕەوا نابیین، لەلایەکی دیکەوە ئەو پەرچەکردارە چەندین هەوڵی نەزۆک و سووکایەتی پێکردن و گومانکردن لە ڕاستیی نیازەکانی نووسەربەخۆوە دەبینێت، ئەم شتە لە ئێراقی ئەمڕۆدا نامۆ نییە کە کەڵەکەبووی ڕابردوویەکی تاڵ و نائومێدیی واقیعە تازەکەی هەڵگرتووە لە چوارچێوەی ڕژێمێکی سیاسیی تایفەگەری و پشککاری تایفەگەریی دژ بە نیشتمان و خودی هاووڵاتیدا، کە لەدوای ڕووخانی دیکتاتۆریەتی بەعسی فاشی و ڕەگەزپەرست و داگیرکردنی ئێراق و سەرهەڵدان و پەرەسەندنی تیرۆر و چالاکیی چەکدارانەی خوێناویی ناوخۆی میلیشیا ئایینی و تایفەگەرییەکانی سوننەو شیعە و دواتر دەرەکی هاتە ئاراوە.
ئێراق بە درێژایی چوار دەیەی تەواودا کەوتبووە ژێر هەژموونی هزری قەومیی ڕاستڕەوی و بەعسی ڕەگەزپەرست و سیاسەتگەلێکی فاشیی توندڕۆ لە ڕووی بانگەشەو پەروەردەکردنی نەوەوە بە مەبەستی دژایەتیکردنی گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە و لەژێر دروشمی (لایەنی بەکرێگیراو) و جوداخوازی و بەناوی (بەرگریکردن لە دەروازەی ڕۆژهەڵات) دا، ئەم پلان و ئامادەکارییە تەنیا بۆ مەبەستی شەڕی ئێراق – ئێران نەکرابوو، بەڵکوو بۆ شەڕی ئەنفال و کیمیاوی دژی گەلی کوردستان بە هەموو نەتەوەو شوێنکەوتووانی ئایینەکان و ئایینزاکان بە تایبەتیش گەلی کورد ڕێکخرابوو، دوای ئەمە ڕژێمی سیاسیی تایفەگەر هاتە مەیدانەکەوە کە بە زۆری فیدراڵییەتی بەسەر کوردستاندا سەپاند کە پێشتر لە 1991-1992وەوە بە کردارەکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیانرابوو، بەڵام لەلایەکەوە ئەو هێزە ئایینییانە دان بە نەتەوەکاندا نانێن، لەلایەکی دیکەشەوە کاتێک دەگەنە دەسەڵات زیاتر قەومچی و ڕاستڕەوە دەبن و زۆرتریش ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە کاتێک دەرفەتی گونجاویان بۆ دەڕەخسێت، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەو هەموو شەڕانەی ڕژێمە قەومیی و بەعسییەکان کە بە درێژایی ماوەی نێوان ساڵانی 1963-1991 دژی گەلی کورد بەرپاکران هەر لەیادماندا ماون، ئەمە سەرەڕای شەڕە دەرەکییەکان، ئینجا سیاسەتەکانی ڕژێمی تایفەگەری کە خۆی لە سیاسەتەکانی جەعفەریدا دەبینێتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی تایبەتیی سیاسەتەکانی تایفەگەری و قەومیی ڕاستڕەوی نوری مالیکی کە بە پلەی یەکەم دێن، ئەو سیاسەتانەی کە وەک بڵێی گەڕانەوەیەک بوون بۆ سیاسەتەکانی سەدام حسێن لە ڕووی چاندنی تۆی ڕق و کینە لەنێوان هەردوو گەلی عەرەب و کورددا.
بۆیە هەرگیز سەرسام نەبووم لە ناوەرۆکی ئەو وتارەی کە بەڕێز ئەیاد سەماوی بڵاوی دەربارەی مەبەستەکانی نووسەر بڵاوی کردەوە کە من گومانم لێی هەیە بە هەوڵێکی دەزانم بۆ سووکایەتی پێکردنی کەسایەتی بە چەند وشەیەک کە کەمترین شت دەتوانم بیڵێم دوورە لە مۆرک و ڕەوشت کە گەلەکەمان شانازی پێوەدەکات. من ئومێدی ئەوەم نەدەخواست، بۆیە پێویست بوو ئەو بەڕێزە گفتوگۆ بکات لەسەر ئەو هزرو بۆچوونانەی دەیانخاتەڕوو، کە دواتر هەر خۆی ئەنجامی دا، دوای ئەو پێشەکییە بێ سەروبەرەی کە هیچ واتایەکی نەبوو، تەنانەت لەمەدا گومان لەخۆیشی دەکات، چونکە گومان کردن گوناهە، «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا کَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُکُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُکُمْ أَنْ يَأْکُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَکَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ ڕَحِيمٌ». (قورئانی پیرۆز، سوورەتی الحجرات، ئایەتی 12)
بەر لەوەی بچمە نێو گفتوگۆکردنەوە دەربارەی هزرو سەرنجەکانی بەڕێز ئەیاد سەماوی، حەزدەکەم ئاماژە بەوە بکەم بۆ من شەڕەفە کە لەنێوان 1985-1989دا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی ئێراق بوومە، هەرگیزیش دەستبەرداری ئەو خەباتە شەڕەفمەندانەی نێو حزبی شیوعی ئێراق نابم، بەڵام دەبووایە بەڕێز ئەیاد سەماوی ئاماژەی بەوە نەکردایە کە حزبی شیوعی ئێراق بەرپرسیارە لەوەی کە من دەینووسم یان بڵاوی دەکەمەوە، حزبی شیوعی ئێراق کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەب سیاسیی خۆی هەیە، هەر ئەو دوو لایەنە مافیان هەیە گوزارشت لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی حزب بکەن، بۆیە من لە هەموو لێکۆڵینەوە و پەڕتووک و وتارەکانمدا، جا چ لەگەڵ سیاسەت و هەڵوێستەکانی حزبی شیوعی ئێراق بگونجێت یان نا تەنیا گوزارشت لە ڕاوبۆچوونی تایبەتیی خۆم دەکەم و بەرپرسیارێتیی ئەمە ناکەوێتە سەرشانی هیچ کەس و حزبێک.
دوای ئەم سەرنجە پێویستە، دێم لەم وتارەدا بە هەر سێ ئەلقەیەوە باس لە بۆچوون و سەرنجەکانی بەڕێز ئەیاد سەماوی دەکەم بەپێی ئەو زنجیرانەی لە وتارەکەیدا هاتوون کە بەم ناوەیە ( لەژێر مایکرۆسکۆبدا..کازم حەبیب بانگەشە بۆ دابەشبوونی ئێراق و دامەزراندنی دەوڵەتێکی نیشتمانیی کوردستانی دەکات) کە لە ماڵپەڕی («المنتدی الإعلامی الحر في العراق) لە 8ی ئایاری 2015دا بڵاوکراوەتەوە خودی بەڕێز ئەیاد سەماویش بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکەیە.
یەکەم: دەربارەی مافی چارەی خۆنووسین
کاتێک گەلان لەپێناو دەربازبوون لە دەسەڵاتی کۆڵۆنیالیزمی کۆن خەباتیان دەکرد، بۆ یەکەم جار مافی چارەی خۆنووسین لە بەیاننامەی سەربەخۆیی ئەمریکا لە ساڵی 1776ی زایینی سەری هەڵدا، دواتر بە شێوەیەکی پێشکەوتووتر لە پەیماننامەی مافی مرۆڤی فەرەنسی لە ساڵی 1789 ی زاینی زیاتر دەرکەوت، دوای ئەوە دەوڵەتانی ئەمریکای باشوور کە کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی ئیسپانی و پورتوگالی سەربەخۆییان لە ماوەی نێوان 1819-1825دا بە دەست هێنا، لە ساڵی 1823 جێمس مۆنڕۆی سەرۆکی ئەمریکا پرەنسیپی مۆنڕۆی دەرکرد کە بریتی بوو لە ڕەتکردنەوەی هەموو هەوڵەکانی ئەوروپا بە کۆنیالیزەکردنی نیوەی ڕۆژاوای جیهان، ئەو پرەنسیپەشی لە ڕێگای نامەیەکەوە ئاڕاستەی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد کە دواتر ڕەزامەندی لەسەر دا.
لە ساڵی 1917دا شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبەر لە ڕوسیای قەیسەری سەرکەوت، ڕاستەوخۆ دواتر دەسەڵاتی تازەی سۆڤییەت جاڕنامەی پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسینی لە 15ی تشرینی دووەمی 1917 ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتبوو ( جاڕدانی مافی گەلانی ڕوسیا کە مافی چارەی خۆنووسین دەگرێتەوە لە جیابوونەوە و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ) ، دواتر ئەم پرەنسیپە لە یەکەم دەستووری سۆڤییەتدا لەلایەن لینینەوە لە ساڵی 1918چەسپێنرا، دەوڵەتی سۆڤییەت لەم هەڵوێستەدا پشتی بەو پرەنسیپە بەستبوو کە ئینتەرناسیۆنالیزمی سۆسیالیستی لە کۆنگرەی بەرلینی ساڵی 1896دا ڕەزامەندی لەسەر دابوو، لەمەدا مافی گەلانی لە دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین پەسندکردبوو، وەک نموونەش دەبینین بە کردار ئەم مافە لەلایەن گەلی فنلەنداوە پەیڕەوکرا، مافی چارەی خۆنووسین لەلای لینین بریتی بوو لە ( مافی نەتەوەکان لە سەربەخۆبوون بە واتای سیاسی، لە ئازادیی جیابوونەوەی سیاسی لە نەتەوەیەکی دەسەڵاتداری چەوسێنەر) ئەمەش پرەنسپێکی درووستە کە حزبەکانی شیوعی و کرێکاری و هێزو توخمە مارکسییەکان ئەوانەی قەناعەتیان هەیە بە پرەنسیپەکانی ئینتەرناسیۆنالیزمی دژ بە کۆلۆنیالیزم و چەوساندنەوەی گەلان پێوەی پابەندن.
دوابەدوای شەڕی یەکەمی جیهان و کاتێک دەوڵەتانی کۆڵۆنیالیزمی سەرکەوتووی ئەم شەڕە دژی دەوڵەتی عوسمانی و ئەڵمانی دەستیان کرد بەدابەشکردنی ناوچەکانی دەسەڵات لەنێوان خۆیاندا، وۆرد ویلسۆنی سەرۆکی ئەمریکا پەیماننامەی 14 پرەنسیپی دەرکرد کە دواتر پێشکەش بە کۆمەڵەی گەلان کرابوو تا پەسندی بکات، لە دەیەمین پرەنسیپدا ئاماژە بۆ مافی چارەی خۆنووسینی دەوڵەتانی کۆلۆنۆلیانیزمکراو کرابوو، بەڵام لە پرەنسیپەکانی ئەو پەیماننامەیە لایان دا کاتێک کۆمەڵەی گەلان ڕەزامەندی دا بە خستنەژێر چاودێری ( انتداب) ی گەلان تا ئەو کاتەی پێدەگات!
دوای شەڕی دووەمی جیهان کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی درووستبوون، کە لەم پەیماننامەیەی دەستەی گشتیدا مافی گەلان لە چارەی خۆنووسیندا دووپاتکرابۆوە . لە بڕگەی دووەمی ماددەی یەکەمی پەیماننامەکدا هاتووە:
(2) : گەشەکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی نێوان گەلان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی ئەو پرەنسیپەیە کە بریتییە لە یەکلاییکردنەوەی مافەکان لەنێوان گەلاندا و هەموو گەلێکیش مافی چارەی خۆنووسینی هەیە، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیکە کە لەگەڵ پتەوکردنی ئاشتەوایی گشتیدا کۆکە، دواتر لە ماددەی پەنجاوپێنجەمینی بەشی نۆیەمدا تایبەت بە هاوکاریی نێودەوڵەتی و ئابووری و کۆمەڵایەتییدا هاتووە:
(ئارەزووی بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی پێویست بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی درووستی دۆستایەتیی نێوان گەلان، کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی پرەنسیپ دامەزرابێت، ئەویش بریتییە لە یەکلایی کردنەوەی مافی نێوان گەلان، هەروەها هەر یەکێک لەو گەلانە مافی چارەی خۆنووسینیان هەبێت) .
هەروەها لە بڕیارەکەی ژمارە 545ی شوباتی 1952ز بە دەق دەڵێت: پێویستە لە ڕێکەوتننامەی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان و ڕێکەوتننامەی تایبەت بە مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکاندا ماددەیەکی تایبەت هەبێت کە مافی گەلان لە دیاریکردنی چارەنووسیاندا دەستەبەر بکات، دواتر لە 16ی کانونی یەکەمی 1952دا بڕیاری ژمارە 673ی دەرکرد کە بەم پێیە مافی گەلانی لە دیارکردنی چارەنووس کردە مەرجێک لە هەبوونی گشت مافە بنەڕەتییەکاندا، هەروەها پێویستە هەموو ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پارێزگاریی لە مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەکانی دیکە بکات و ڕێزیان لێ بگرێت.
کۆمەڵەی گشتی لە بڕیاری ژمارە 2787دا کە لە کانونی یەکەمی 1972ز دەریکرد جەختی لە مافی گەلان کردۆتەوە لە دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و ئازادی و سەربەخۆیی و شەرعییەتی سیستەمەکەی بە هەموو ڕێگەیەکی دەستەبەرکراو کە لەگەڵ ڕێکەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆک بێت، لە بڕیاری ژمارە 3970دا کە لە تشرینی دووەمی 1973ز دەریکردووە داوا لە هەموو دەوڵەتانی ئەندام دەکات دان بە مافی گەلاندا بنێن لە دیاریکردنی مافی چارەنووسی و سەربەخۆبوونیان و پێشکەشکردنی پاڵپشتیی ماددی و مانەوی و هەموو جۆرە یارمەتیییەک بۆ ئەو گەلانەی کە لەپێناو ئەم ئامانجەدا خەبات دەکەن.
دواتر کۆمەڵەی گشتی لە بڕیاری ژمارە 2200ی خۆیدا کە لە کانونی یەکەمی 1966ز دەریکرد دوو پەیمانی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە کە لیژنەی مافی مرۆڤ پشتی پێیان بەست، پەیمانی یەکەم تایبەت بوو بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان، ئەمە لە 23ی ئاداری 1976ەوە کەوتە واری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دووەمیان تایبەت بوو بە مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان کە لە 3ی کانونی دووەمی 1976ەوە جێبەجێکرا، ماددەی یەکەمی ئەو دوو ڕێکەوتننامەیە بەم شێوەیە باسی لە مافی چارەی خۆنووسین کردووە:
(هەموو گەلان مافی دیارکردنی چارەنووسیان هەیە، بە پێی ئەم مافەش بۆیان هەیە ئازادبن لە دیاریکردنی ناوەندی سیاسییان و ئازادیی مسۆگەرکردنی گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییان) . (مافی چارەی خۆنووسین لە یاسای نێودەوڵەتی)
دووەم: مافی چارەی خۆنووسین لەوەتەی کۆتایی شەڕی دووەمی جیهانەوە بە شێوەیەکی تایبەت بۆتە پرەنسیپێکی تایبەت و پیادەکراو، هەروەک دەشبینین ئەم مافە تەنیا دەوڵەتان ناگرێتەوە، بەڵکوو لەبنەڕەتدا گەلانی بچووک و گەورەش دەگرێتەوە، واتا نابێ تەنیا تایبەت بێ بە دەوڵەتانی کۆلۆنیالیزمکراوو پاشکۆوە، هەروەک بەڕێز ئەیاد سەماوی ویستی بەمە ڕازیمان بکات، ئەمە چەند گەلێکیش لەناو یەک دەوڵەتدا دەگرێتەوە، وەک ئێراق بەنموونە، لەسەر ئەم بنەمایە:
أ. مافی گەلی کوردستانی ئێراقە، واتا بەو گەلانەشیەوە کە لە هەرێمی کوردستانی ئێراقدا نیشتەجێن، مافی تەواویان هەیە کە خۆیان بڕیار لە مافی چارەنووسیی خۆیان بدەن نەک لەژێر چاودێریی گەلی عەرەبدا، ئەم پرەنسیپەش دەکرێ بەسەر گەلی کوردی باکووری کوردستانو ئێران و سووریاشدا جێبەجێ بکرێت.
ب. لەکاتێکدا داوای پیادەکردنی ئەم مافە دەکرێت، دەربارەی مافی چارەی خۆنووسین پشت بە مەسەلەی بوونی دەق نابەستێت کە لە دەستووری ئێراقیدا هەبێت یان تێیدا نەچەسپێنرابێت، ئەو مافە چەسپاویشەو ناکرێ دەستکاری بکرێت، هەروەها مافی چارەی خۆنووسین لە مافی هەڵبژاردنی خۆبەڕێوەبەری یان ئۆتۆنۆمی یان فیدڕاڵی یان کۆنفیدڕاڵی دەست پێدەکات تا دەگاتە ڕاگەیاندنی جوودابوونەوە و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، باسکردنی ئەم زنجیرەیەش لەو مافانە بە واتای ئەوە نییە کە پێویستە گەلی کورد بەم قۆناغانەدا تێپەڕێت تا دەگاتە دوا قۆناغ، بەڵکوو مافی ئەوەی هەیە هەر شێوەیەکی لەوانەی پێ باش بێت و پێویست و گونجاو بێت بۆ خۆی پیادەی بکات، هەر ئەو بە تەنیا بڕیاری لێدەدات.
سێیەم: وادیارە ئەو چەمکانە لای بەڕێز ئەیاد سەماوی تێکەڵ بەیەکتر بوونە، کاتێ دەڵێت: داواکردنی مافی چارەی خۆنووسین لای گەلی کورد بەتەواوی پەیوەستە بە گۆڕینی نەخشەی جیۆ-سیاسیی ناوچەکە، دواتر هیچ ئاڕاستەیەک بۆ ئەو گۆڕینە لەئارادا نییە، ئەو پرسیارەی پێویستە بیخەینە ڕوو ئەوەیە: کێ ئەو نەخشە جیۆ- سیاسییەی داناوە؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە ئەو دەوڵەتە کۆڵۆنیالیزمیانەن کە وڵاتە کۆڵۆنیالیزمکراوەکانی دەوڵەتی عوسمانییان دابەش کرد و بڕیاری نەخشەی دەوڵەتیان تێدا دەرکرد و هەر دەوڵەتێکیش لەوانە بەشێکی خاکی کوردستانیان پێدان، کە بریتین لە چوار دەوڵەت، تورکیاو ئێران و ئێراق و سووریا، هەروەها چەند خاکێکی عەرەبیشیان دابڕی و خستیانە سەر دەوڵەتی تورکیا، بۆ نموونە شاری ئەسکەندەرۆنە، بێ گومان گەلانی ئەو ناوچەیە مافی تەواویان هەیە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی گونجاو لەو دابەشکردنە نادادپەروەرانەی جیۆسیاسی کە بەپێی پەیماننامەی کۆڵۆنیالیزمی کۆنی سیڤەر ئەنجامدرا. بارودۆخی جیهان و گەلان لە ساڵی 2015دا وەک بارودۆخی سەردەمی ساڵانی 1916-1919 نییە، بۆیە مافی گەلی کوردە کە داوای ئەو مافە ڕەواو دادپەروەرە بکات بە پێی ئەو کاتەی کە بۆی دەگونجێت.
چوارەم: دیارە بەڕێز ئەیاد سەماوی لە جیهانێکی دیکەدا دەژی نەک جیهانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توانای بینینی ئەو ململانێ و شەڕو پشێوی و کاولکارییانەی ئێستای ناوچەکەی نییە، ئەو پێی وایە تەنیا داواکردنی مافی چارەی خۆنووسین لەلایەن کوردەوە بارودۆخی ناوچەکە دەشێوێنێ نەک ئەو هێزو ڕژێمە شۆڤینی و تایفەگەرو جیاخوازییە ئایینی و ئایینزایانە، ئەمە سەرباری ئەو ستەم و چەوسانەوەی کە لە مامەڵەکردن لەگەڵ گەلانی ناوچەکە پیادە دەکرێت.
هەر بەدەنگەوەهاتن بۆ وەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کورد بنەماکانی تێکگەیشتن و دۆستایەتی و هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان گەلان دەچەسپێنێت نەک پێچەوانەکەی. بەدرێژایی نزیکەی سەد ساڵ وا پێویست دەکات کە ئێمە بێ دڵەڕاوکێ دان بەوەدا بنێین کە ئەو دەوڵەتە سەنتڕاڵیانەی وەک دەوڵەتی ئێراق لە مامەڵەکردن لەگەڵ فرەنەتەوەییدا بە تەواوی شکستیان هێناوە، ئەمەشە کە لە ئەلقەکانی داهاتوودا باسی دەکەین:
پێنجەم: دەستووری ئێراق یاسای بنەڕەتییە کە پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگاو دەوڵەت ڕێکدەخات، لەو دەستوورەدا شێوەو سرووشتی دەوڵەت دیاری دەکرێت، هەروەها پەیوەندیی نێوان هەر سێ دەسەڵات و پەیوەندیی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا و لەنێوان کۆمەڵگاو دەوڵەت و لەنێوان دەوڵەت و پێکهاتە نەتەوەییەکانی کۆمەڵگادا. تاد. بەڵام ئەو یاسا بنەڕەتییە چەقبەستوو نییە بەڵکوو دەکرێ لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەو ئاستی شارستانێتیی تاک و کۆمەڵگەو بنیادی دەوڵەتدا بگۆڕدرێت، دەستوور پابەندبوونێکی هاوبەشە، دەکرێ ئەو پابەندبوونە بگۆڕدرێت و شێوازی دیکە دابنرێت، کاتێ پێویستییەکانی ئەو گۆڕانکارییە دەردەکەون و مافی ئەوانەشە کە دەستوور یان هەندێ لە ماددەکانیان ڕەتکردبێتەوە لەپێناو ئەو گۆڕانکارییەدا بە شێوازی سیاسیی گونجاو خەبات بکەن، بەڵام دەستوورەکەی ئێستا ئاستەنگ ناهێنێتە بەردەم یان ڕێگە لە مافی گەلی کورد یاخود گەلی کوردستان ناگرێت مافی چارەنووسیی خۆی دیاری نەکات، تەنانەت هەتا ئەگەر دەستوورەکەش بەندێکی لەم ڕووەو تێدا نەبێت، چونکە زۆرینەی ئیسلامی سیاسی و قەومیی ڕاستڕەو ڕەتیانکردەوە ئەم دەقە لەو دەستوورەدا دابنرێت، پیادەکردنی ئەو مافە یەکێتیی نیشتمانی هیچ گەلێک لەق ناکات، بەڵکوو توانای پەرەسەندنی ئازادو بووژانەوەی بۆ دەستەبەر دەکات لە حاڵەتی دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیموکراسی و دەسەڵاتێکی نیشتمانی دیموکراسی و کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی دیموکراسیدا، چونکە ئەو فاکتەرانەی کە ئەو یەکێتییە نیشتمانییەی لەق کردووەو بەهەدەری داوە بریتین لەو سیاسەتانەی بە درێژایی دەیەکانی ڕابردوو پیادەکراون، جا ئەو سیاسەتە قەومییە شۆڤینی و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمە سیاسییەکانی پێشوو بن بەتایبەتیش ڕژێمە نەتەوەپەرستی و بەعسییەکان، یانیش سیاسەتەکانی ئایینی و تایفەگەری و قەومیی ڕاستڕەوی پەردەپۆشکراو و تێکدەری ڕیزەکان و دوورخەرەوەی پرەنسیپی هاووڵاتیبوونی ئازاد و یەکسان هەر لەوەتەی ڕووخانی دیکتاتۆریەت و دامەزراندنی ڕژێمی سیاسیی تایفەگەری لە وڵاتدا.[1]
ئەم بابەتە 311 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-05-2015 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاسایی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 18-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 31-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 311 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,415
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.109 چرکە!