پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,541
Kuvat 106,155
Kirjat 19,170
Liittyvät tiedostot 96,553
Video 1,308
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ئاو بۆتە فاکتەرێک بۆ بەعەرەبکردنی کوردستان
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
د. #خەلیل ئیسماعیل محەمەد#

نەتەوەیەکگرتووەکان، مادەی 140ی دەستوور

ڕەهەندی نەتەوەیی بۆ پڕۆژەکانی ئاودێری لەئێراق دا

لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا دیاردەی زیادبوونی ڕێژەی خێرای زۆربوونی دانیشتووان سەریهەڵداوە، ئەمەش ئاکامەکانی لەسەر هەموو بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ڕەنگی داوەتەوە. لەپێش هەموویانەوە پێویستی بوونی زیاتری خەڵکی بەئاو چ بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە یا بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێداویستییانەی کۆمەڵگایەکی شارستانی درووست دەکەن، بەتایبەتیی لەو وڵاتانەی دەکەونە ناوچە وشکەکانەوە، کە ڕووبارەکانیان لەگەڵ چەندین وڵاتی تردا هاوبەشن بوونەتە بنکەی ململانێ و تەنگژە درووستبوون لەنێوانیاندا، ئەو هەموو کۆنگرە نێودەوڵەتی و ڕێکەوتننامە هەرێمایەتییەی کە دەبەسترێن تا ئێستا سوودی نەبووە بۆ دانانی سنوورێک تا گرفتەکان تەشەنە نەکەن.
لەبری ئەوەی ڕووبارە هاوبەشەکان فاکتەرێک بن بۆ یەکخستن و هاوکاری نێوان وڵاتان، بەهۆی پێداویستی زۆری خەڵکی بەئاو وڵاتەکانی کە سەرچاوەی ئاویان لێ هەڵدەقووڵێت بوونەتە گرفتێکی ترسناک و بۆ دەسەبەرکردنی بەرژەوەندیی سیاسی و نەتەوەییەکانیان، وەک چەکێک لە دژی یەکتر قۆرخی دەکەن، وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەند بۆ داهاتوو مەترسیدارترین دیاردەیان جەنگی ئاو دەبێت، هەر لەئێستاوە ئاساییش و ئارامی نێوانیان کەوتۆتە گرژییەوە لەراپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریکیدا هاتووە: (10 ناوچە لە جیهاندا پاڵێوراون بۆ بەرپابوونی جەنگ لەنێوانیاندا، لەناویاندا وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەند) ، پرۆفیسۆر ئالیاس سەلامە مامۆستا لە زانکۆی ئوردون دەڵێت: (ئاو دەبێتە دیاریکەری چارەنووسی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەند..) لەپاڵ ئێراقدا کە سەرچاوە ئاوییەکانی کەمی کردوون، وڵاتانی دۆڵی نیل ئەم هەڕەشەی ئاساییشی ئاوەیان لەسەرە بەئاڕاستەی سەرچاوەکەی ئاو گرژییەکان توندتر دەبێت، هەروەها وڵاتانی حەوزی ئوردونیش هەمان گرفتیان هەیە.
ئاو لەئێراقدا لەدوای درووستبوونی دەوڵەتی ئێراق و دابەشکردنی حەوزی دیجلەو فورات لەنێوان سووریاو تورکیاو ئێراقدا گرژی زیاتری ئەم گرفتە لەناوەندی سەدەی ڕابردوودا دەرکەوت و بەهۆی گۆڕانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەدا. چ بەهۆی خێرایی گەشەسەندنی خەڵکەکەی یا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شارستانیەتییان، یا بەهۆی بەرفراوانکردنی زەوییە بەراوو کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان کە پاڵی ناوە بەم وڵاتانەوە پڕۆژە ئاودێریەکانیان بخەنە خزمەتی پێداویستیەکانیانەوە .
ئاوی فورات نموونەیە بۆ دیمەنێکی تراجیدی چونکە لەلایەن ئەو وڵاتەی سەرچاوەکەی لێیە بەتەواوی قۆرخکراوە، ڕووباری فورات لە باکووری کوردستان کە لەناو وڵاتی تورکیایە هەڵدەقوڵێت، بەرزی ڕووبارەکە 2250 تا 3000 مەتر لەسەروو ئاستی ڕووی دەریاوەیە، درێژییەکەی 2330 کیلۆمەترە، تەنیا لە 20%ی حەوزەکەی دەکەوێتە ڕووبەری تورکیاوە لە 29%ی لەناو خاکی سووریادایە، بەڵام درێژی حەوزەکە لەئێراقدا لە 21% کەمترە، لەم خشتەیەی خوارەوە بڕوانن:
خشتەی ژمارە – 1- دابەشبوونی جوگرافیایی بۆ حەوزی ڕووباری فورات لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا:
لەم ڕووەوە هەر لەکاتێکی زووەوە تورکیا هەوڵی داوە چەندین پڕۆژەی ئاودێری لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلەو فورات دامەزرێنێت بەتایبەتیی لە ناوەندی سەدەی ڕابردووەوە ژمارەی بەنداوو ئەمبارە گەورەکانی ئاوو بەربەستەکان لە تورکیا زیادیکرد بەشێوەیەک بووە هۆی دابەزینی بەردەوامی ئاستی ئاو لەئێراق و سووریا، پڕۆژەی گاپ بەناوبانگترین ئەو پرۆژانە بوون کە بەشێوەیەکی بەربڵاوو زۆر ئاوی فوراتی لەناو ئەو دوو دەوڵەتە کەم کردۆتەوە هەروەها سووریاش هەڵسا بەدرووستکردنی چەندین بەنداوو ئەمباری گەورە لەسەر هەمان ڕووبار بەناوی ئەمباری بەعس و ئەمباری تشرین و ئەمباری تبقا ئەمەش وایکرد چەندین تەنگژەی سیاسی بکەوێتە نێوان سووریاو ئێراقەوە کە هەندێک جار گەیشتە ئاستی هەڕەشە لەیەکتر کردن بۆ بەرپاکردنی جەنگ وەک لە ساڵی 1974 خەریکبوو ڕووبدات، ئەگەر ڕوسیا ناوبژی نەکردایەو تەنگژەکەی بەئاڕاستەی وتووێژ نەبردایە، سعوودییەش لەم ڕووەوە گرژییەکەی نێوانیانی کەم کردەوە، دواتر ڕێژەو ئاستی ئاو لەرووباری فوراتدا زۆر لەنزمیدا تا ڕادەی نیمچە وشکبوونێک لەو ناوچانەی لەناو ئێراقدا ڕووبارەکەی پێدا تێپەڕ دەبێت.
یەکێک لەبەرپرسانی سووریا لێدوانی داو وتی: (رووباری فورات کۆتایهات و مرد! ) ، ئەم وتەیە بەرپرسانی ئێراقی ناچارکرد نۆکەندێک لەنێوان ڕووباری دیجلەو فوراتدا بکەنەوە تا قەرەبووووی نەمانی ئاوی فورات بەدیجلە بدەنەوە، بەمشێوەیە دیجلە بوو بەسەر چاوەی بنەڕەتی دابینکردنی ئاو لەئێراقدا .
درێژی ڕووباری دیجلە 1817 کیلۆمەترە 17%ی حەوزەکەی دەکەوێتە وڵاتی تورکیاوە تەنیا لە 3% ی دەکەوێتە سووریاوە، بەڵام لە80%ی دەکەوێتە ئێراقەوە، لەکاتێکدا ڕێژەی ئاوی ڕووباری فورات چەند ڕۆبچێت بەرەو خوارەوە کەمتر دەبێتەوە، بەڵام ڕێژەی ئاوی ڕووباری دیجلە بەهاتنە ژوورەوەی بۆ ناو زەوییەکانی ئێراق ڕێچکەی تر دەچێتە سەری تا دەگاتە باشووری شاری بەغدا، چەندین چەم و ڕووبارو کانی دەڕژێنە ناو دیجلەوە لەوانە ڕووباری ( خابوور- زێی سەروو- زێی خواروو- ڕووباری سیروان – عوزێم) کەوتە هەرێمی کوردستانی ئێراق سێ بەشی ئاوی ڕووباری دیجلە دابین دەکات، هەر لەفیشخابوورەوە تا دەگاتە ڕووباری سیروان و باشووری بەغدا.
لەلایەکی ترەوە ئێستا حکومەتی سووریا لەهەوڵی دانانی پڕۆژەی ئاودێریدایە بەپشت بەستن بەو3%ی ڕووباری دیجلە، هەروەک ئەو پرۆژانەی لەسەر ڕووباری فورات درووستی کردوون، بەئامانجی بەرفراوانکردنی زەوییە کشتوکاڵیەکانی لەلایەک هەروەها درووستکردنی پشتێنەیەک بۆ هۆزە عەرەبەکانی ناوچەی جزیرە هاوشێوەی ئەو پشتێنەیەی لە سنووری تورکیا درووستی کردووە، پڕۆژەکەی سووریا ئاوی دیجلە ڕادەکێشێتە پارێزگای قامشلی بۆ ئاودێریکردنی 200 هەزار هێکتار زەوی تا هەرچی عەرەبی ناوچەکانی ترە لەوێدا نیشتەجێیان بکات، بێگومان ئەمە کار دەکاتە سەر دابەزینی ئاستی ئەو ئاوەی تێدا ئێراقەوە .
بەلای کەسەوە نامۆ نییە کە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق مەسەلەی پەیوەندی نێوان ئاساییش ئاوو کێشەی کوردیان لەزۆر خاڵدا پێکەوە دەبەستەوە بەتایبەتیی لەم دوو تەوەرەیەدا:
1- بەرفراوانکردنی پڕۆژەکانی ئاودێری لەسەر ڕووباری دیجلەو لقەکانی کە لە کوردستانەوە دەرژێنە ناو ڕووباری دیجلە.
2- جێبەجێکردنی سیاسەتی بەعەرەبکردن لەو ناوچانەی لقەکانی ئاو دەڕژێنە ناو دیجلەوە، ئەمەش بەشێوەیەکی چڕو پڕ تا هەموو ئاوەکە کۆنترۆڵ بکەن، لەگرنگترین ئەو پڕۆژە ئاودێرییانە کە لەمبارەیەوە دامەزراون بریتین لە بەنداوی دوکان لەسەر ڕووباری زێی خواروو، بەنداوی دەربەندیخان لەسەر ڕووباری سیروان، بەنداوی موسڵ لەسەر ڕووباری دیجلە، شانبەشانی چەندین ئەمباری ناوخۆو بەنداوی بەردین لەشارەکانی کەرکووک و نەینەواو دیالە، ئەمەشیان وەک چەکێک بەکارهێناوە بۆ کەمکردنەوەی نفووزی کورد لەنزیک ئەو سەرچاوانەوە.
حکومەتەکانی ئێراق لەهەوڵدا بوون چەندین پڕۆژەی پێشنیارکراو بۆداهاتوو ئامادە بکەن بەپێی پەرەسەندنی کێشەی کورد و لەدژی کوردستان جێبەجێی بکەن لەوانە درووستکردنی بەنداوی حەمرین کە دەکەوێتە شارۆچکەی سەعدییە لەسەر ڕووباری سیروان، درووستکردنی بەنداوی بێخمە لەسەر ڕووباری زێی سەروو کە ئەمەی دواییان بەهۆی ڕاپەرینی 1991 جێبەجێ نەکرا.
گرنگترین ئامانجەکان لەدرووستکردنی بەنداوو پڕۆژەکانی ئاودێری بریتین لە:
1- ئاڕاستەکردنی ئەو پرۆژانە بۆ خزمەتی سیاسەتی بەعەرەبکردن لە کوردستانی ئێراقدا.
2- پاڵپشتیکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچە کورد نشینەکان لەناو دەوڵەتی ئێراق.
3- زامنکردنی ئاستێکی گونجاوی ئاوی ڕووباری دیجلە تا ببێتە بنکەیەک بۆ ئاساییشی ئاو لە ئێراقدا .
بەمشێوەیە دەتوانین بڵێین هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەبێتە بنچینەیەک بۆ وەدیهێنانی ئاساییشی ئاو بەپێی ئەوەی زۆربەی زۆری سەرچاوەو لقەکانی ڕووباری دیجلە لە کوردستانەوە سەرچاوە دەگرن، کە بەلای ئێراقەوە بایەخێکی گرنگی هەیە بۆ ئاساییشی نەتەوەیی بەتایبەت بۆ ڕاگرتنی باڵانسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیاو ئێران و سووریا، هەروەها بۆ گۆشەگیرکردنی ناوچە کورد نشینەکانی دیکەی ئەو وڵاتانە، ئەمەش بوونەتە هۆی ئەوەی کێشەی کورد لەئێراقدا زیاتر هەستەوەر بێت و بەگومانەوە حکومەتە ئێراقییەکان لەو بازدانە جۆرییە بڕوانن کە لەبوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە هەرێمدا بەدیهاتوون. ڕەنگە بەردەوامبوونی ئەو گرفتانەی ئێستا لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمدا هەن، کە گرنگترنیان دیاریکردنی سنووری ئیداری کوردستانە لەڕێگای جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور هەروەها گرفتە ئابوورییەکان کە خۆی لەبەشە داهاتی بودجەی گشتی وڵات دەبینێتەوە، هەروەها یاسای نەوت و گازی سرووشتی و کاروباری پێشمەرگەو پاسەوانانی سنوور لەپاڵ هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی ناوەندی بۆ سەر لەنوێ داڕشتنەوەی بەندە دەستوورییەکان لە ڕاستیدا ئاماژەیە بەگەڕانەوەی کێشەی کوردی ئێراق بۆ ناو چوارگۆشەی یەکەم ؟[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 326 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-09-2010 (14 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 17-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 25-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 326 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,541
Kuvat 106,155
Kirjat 19,170
Liittyvät tiedostot 96,553
Video 1,308
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.453 toinen!