شاندێکی ئێرانی هاتوونەتە #سلێمانی# و چەند ڕۆژێکە دەستیان بە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە.
شاندەکە #09-01-2023# هاتوونەتە سلێمانی و تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە.
هاتنی شاندەکە پەیوەندی بە جوڵە سیاسی و سەربازییە نوێیەکانی #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی هەیە و چەند کۆبوونەوەکیشیان لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی یەکێتی کردووە.
هاتنی ئەم شاندە لە کاتێکدایە، پێشتر ئێرانییەکان هۆشدارییاندابوو بە لاهور شێخ جەنگی، کە هیچ جوڵەیەکی سیاسی و سەربازی لە سنووری سلێمانی نەکات، کە زیان بە یەکێتی بگەیەنێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 626 mal angesehen