ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,675
画像 106,195
書籍 19,172
関連ファイル 96,658
Video 1,331
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
هەڵەبجەی بۆسنە!
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هەڵەبجەی بۆسنە!
記事

هەڵەبجەی بۆسنە!
記事

عەبدولحسێن شەعبان
توێژەر و بیرمەندی عەرەبی

وەک شاری #هەڵەبجە#ی کوردیی کە لە ساتەوەختانی چەند کاژێرێکدا یان لە ماوەی کەمێک ڕۆژدا، پێنج هەزار مرۆڤی سڤیل بوونە قوربانی، کوشتنی هەشت هەزار هاووڵاتی موسڵمانیش لە بۆسنە تەنیا پێنج ڕۆژێکی ویست، ئەو جینۆسایدەی بۆنی دڕندەترین کارەساتی لێ دەهات لە ئەوروپای پاش جەنگی دووەمی جیهانی، وێڕای تێپەڕینی بیست ساڵێک بەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییەدا کە لە 11ی تەمووزی ساڵی 1995 قەوما، پاش دەستهەڵگرتنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی لە ماوەی نێوان 1992 تا 1995، تا ئێستاش نزیکەی هەزار قوربانی تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە، هەر ساڵەی ژمارەیەکی نوێی تری قوربانی دەدۆزرێنەوە، کە ئەمەش پاش جینۆسایدە گەورەکەی سربرنیتشا وەک نەریتێکی ساڵانەی لێهاتووە، تەنیا لە یەک ساڵی پێشوودا شوێنەواری 136 قوربانی تر دۆزرانەوە.
ئەو جینۆسایدە ڕەشترین و توندترین ڕیسوایی پێوەندیدارە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە لە ئەوروپادا، وێڕای تیشک خستنەسەر تاوانەکە خۆ ئەگەر قوربانییەکان موسڵمان نەبوونایە هەموو دنیایان لەسەر هەڵدەستێنرا، ئەگەر قوربانییەکانی لە جوولەکەوە خۆراواییەکان بوونایە دەخرایە چوارچێوەی پاکتاوی ڕەگەزی و تاوانی کۆمەڵکوژی گەورەوە، تەنانەت ئەگەر تاقە کەسێک یان چەند گەشتیارێکی بگرتایەتەوە، بەبێ ئەوەی لە ڕۆحی پیرۆزی مرۆڤ کەم بکەینەوە ئیتر لە هەر کەسانێک بن، تاوان هەر تاوانە ئیتر ژمارەکانی هەرچەندێک بن، ڕاستە مردنی مرۆڤێک کارەساتێکە، بەڵام چی ئەگەر هەشت هەزار مرۆڤ بکوژرێن ئایا واتای ئەوە نییە هەشت هەزار کارەسات ڕوویداوە زیاتر ئەوەی پێوەندی بەکەسوکاری قوربانیان و خزم و هاوڕێ و کۆمەڵگاکەیانەوە هەیە، مەرجی ئەم ژمارە زۆرەی خەڵکی بەواتای ستەمکاری و دڵرەقی نییە سەبارەت بەکەسوکاریان تەنیا سەرژمێرییەک نییە وەک سەرژمێری ئەو کوشتارگانەی دەخرێنە پاڵ ستالین.
وەک لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە ژیانی مرۆڤ پیرۆزکراوە ناکرێت بەناهەق و بەهەند وەرنەگیرێت، وەک لەسوورەتی مائیدەدا ئایەتی ژمارە 32 هاتووە (مِنْ أَجْلِ ذَٰلِکَ کَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ َمن َقتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَکَأَنَّمَا قَتَل النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَکَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ ڕُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ کَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَٰلِکَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ ) ، وەک وتراویشە کوشتنی مرۆڤێک لە دارستانێکدا تاوانێکە لێخۆشبوونی نییە، بەڵام کوشتنی گەلێکی ئارام و ئاسوودە مەسەلەیەکە ئاوڕدانەوەی پێویستە.
ئەم کوشتارگە ترسناکە تا ئێستا بەبێ سزاگەیاندنی تاوانبارانی تێپەڕیوە بەتایبەتی ئەوانەی فەرمانیان بەو کارە کردووە، هەروەها ئەوانەی جێبەجێیان کردووە ئەمەش بەپێچەوانەی هەموو دابە یاسایی و مرۆڤایەتی و ئایینیەکانە، کوشتن لەدەرەوەی دادگادا بریتییە لە تاوانێک کە ڕەوای هەقە تاوانبارەکە سزای لەسەر بدرێت، ئەی تاوانێک بەو قەوارە گەورەیە وە چی، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەرەڕای کوشتارگەی موسڵمانان لە سربرنیتشا بۆ خۆی تاوانێکە بە ناوی جینۆساید، پیاو و کوڕانی سڤیلی گرتەوە، بووە هۆی هەڵهاتنی دەیان هەزار مەدەنی تر، ئەوانەی ئەم تاوانەیان ئەنجامدا بەسەرپەرشتی جەنەڕاڵ ڕاتکۆ ملادیتش بوون، بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان شکستی هێنا لەوەی بیکاتە جینۆساید بەهۆی کاری ڤیتۆی ڕووسیەوە دژ بە پڕۆژەبڕیارەکەی لەو دواییانەدا بەڕیتانیا پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاساییشی کردبوو.
بەنجبوون و خاوخلیسکی ویژدانی جیهانیی بەرانبەر ئەو جینۆسایدە ڕیسواییەکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، ئەی چی بە کەسوکاری قوربانیان دەوترێت، تاوانی لەو فەزاحەتەو خەمساردی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەڵوێستی نابەرپرسانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەنگدانەوەی ئەو شوورەییە بوونیادیەی سیستمی جیهانییە کە پاش دوو جەمسەرێتی ئەو سیستمە داڕماوە، پڕیەتی لە کەلێن و عەیبوعار، دڕندانەترو کەم دادوەرانەترە لە جاری جاران.
بیست ساڵێک تێپەڕی بەسەر ڕوودانیدا کەچی جار دوای جار نەتەوەیەکگرتووەکان شکست دێنێ لەوەی بیکاتە جینۆساید، ئایا ئەوە گاڵتەکردن نییە بە بەهاکانی جیهانگیری، هەستکردن نییە بە نابەرپرسیارێتی لەبەرانبەر کۆسوڕی سیستمی مافپەروەرانەو یاساییانەو ئایینی و ڕەوشتیانە، گەرچی ددانپێدانان بەوەی جینۆسایدە بەس نییە، بەڵام هەنگاوێکە بۆ تاوانبارکردنی بکەرانی و پێشکەشکردنیانە بۆ بەردەم دادپەروەری نێودەوڵەتی، بە تایبەتی پاش درووستبوونی سیستمی ڕۆما ساڵی 1998و دامەزراندنی دادگای کەتنی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی 2002 خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، نەک تەنیا ئەوانەش بەڵکوو فەراهەمبوونی دادپەروەری بۆ قوربانیان پێویستیی بە پاڵپشتیکردنی ڕزگاربووانی جینۆسایدەکەشە، ئەوانەی خراونەتە بەر زەبرو لاقەکاری سێکسی، وێڕای چارەنووسی بزربووانی ئەو تاوانە تا ئەمڕۆش.
وێڕای ئەوەی هەردوو دادگا نێودەوڵەتییەکان بە کوشتارگە لە حەقی موسڵمانانی بۆسنەو هەرسک ناوزەدیان کرد بەوەی تاوانی دژە مرۆڤایەتییە، هەروەها دانپێدانانی پەڕڵەمانی ئەوروپی بەوەی جینۆساید ڕوویداوە، وێڕای ئەمانە ڤیتۆی ڕووسیایی بووە هۆی ڕاگرتنی ئەو بڕیارانە، هەروەها چین و ئەنگۆلاو نێجیریاو فەنزویلا دەنگیان بە پڕۆژە بڕیارەکە نەدا، چونکە هەندێ لەم دەوڵەتانە کۆک نین لەوەی ڕاگەیەنراوە، بەتایبەتی کاتی دوای سیاسەتێکی ئینتیقائی و دوفاقیانە لە پێوەرەکاندا کەوتوون، ئەمەش یەکێکە لەو پارادۆکسانەی سیاسەتی نێودەوڵەتی کە مرۆڤ تووشی شۆک دەکەن.
سڕبەکان لە هەوڵی بەردەوامدان تا دۆزی دادپێدانان و بەردەوامبوون لەسەر نەکردنی بگشتێنن تا داوای ڕیسواکردنی هەموو تاوانەکانی ئەو شەڕە وەک یەک بکەن، واتا یەکسانکردنی قوربانی بە جەلادەکان، لە کاتێکدا ڕێژەی قوربانیانی موسڵمانان92%و قوربانیانی سڕب5%و کرواتەکانیش3%، جیهانیش هەموو ئاگاداری دڕندایەتی ئەو تاوانەیە، بەتایبەتی کوشتنی خەڵکی سڤیل لە شوێنی دەرەوەی ململانێ چەکدارییەکاندا.
وێڕای دادڤای تاوانەکانی جەنگ لە یوگسلاڤیای پێشوو هەندێ لە بکەرانی ئەو تاوانەیان تۆمەتبار کرد بەوەی جینۆسایدیان ئەنجام داوە، بەڵام سربیای بێتاوانکرد لە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەو کوشتارگانە، خستینیە قاڵبی سربە بۆسنیەکان، بەڵام ئەوە خۆشنابێت لە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی سڕبی ڕادۆڤان کراجیتش و جەنەڕاڵ ڕاتکۆ ملادیتش، کە سەرکردەی گرووپە سڕبیەچەکدارەکان بوون و پاڵپشتی تەواوی سڕبیایان لە پشت بووە بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە بە کۆمەڵە، هەروەها چەندین گرووپی تری سەربازی ڕووسیایی و یۆنانی و بولگاری و ڕۆمانی بە هەنجەتی نەتەوەییبوون و ئایینپەرستێتی بەشداربوون وەک لە وێنەکاندا هەن کە ئاڵای ئەم وڵاتانەش بەسەر کەللەسەری قوربانیانەوە دەشەکێنەوە، بەڵگەش هەیە کە جەنەڕاڵ ملادیتش فەرمان بە کوشتنیان دەکات.
ئەگەر ڕێگەی دادپەروەری ئاڵۆزو درێژبێت هەندێ کەڕەت، ملکەچی پێکرابێت لەپێناوی هاوسەنگێتی هێزو بەرژەوەندیەکان، بەڵام دۆسییەکانی شارۆچکەی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک بڕیاری لەلایەن دادگای تاوانەکانی تایبەت بە یوگسلاڤیای پێشوو ساڵی 2010 لێ کەوتۆتەوە بەوەی قورسترین سزای کۆمەڵێک تۆمەتبارو بکەرانی ئەو تاوانانە بدرێن، لەبەرانبەر تاوانی جەنگ کە ئەنجامیان داوە، ئەمە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی تایبەتمەند بە خەڵکانی سڤیلە، بەتایبەتی ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ بۆ ساڵی 1949، هەروەها هەردوو پرۆتۆکۆلی پاشکۆ بەو مەبەستە ساڵی 1977، ئەم تۆمەتبارکردنانە دادپەروەرانە نەبوون سەبارەت بە قوربانیان، ئەمەش وایکردووە بۆسنیەکان و موسڵمانان بەتایبەتی لە چاوەڕوانی وەدیهاتنی دادپەروەریدا بمێننەوە.
کەلتووری باوی ڕەتکردنەوەی ئەو تاوانانە لەلایەن بکەرانی و هاوسۆزانیانەوە وەک تاوانی نێودەوڵەتی بەردەوامە، دانپێدانەنان بە بەرپرسیارێتی هەڵگرتنی ئەو تاوانانە مێژووی پڕی لە دوفاقێتی و داخورانی مێژوویی کردووە، ئەگەر داوای لێبووردنەکەی بەلجیکا لە کۆنگۆ لە کاتی داگیرکاریدا بابەتێکە ستایش بکرێت، کەچی تورکەکان تا ئێستا ئەو تاوانی جینۆسایدانەی دژ بە ئەرمەن کراون ڕەت دەکەنەوە، هەروەها فەرەنساویەکان داوای لێبوردن لە جەزائیریەکان ناکەن، ئەمەریکیەکان ددان نانێن بەو تاوانانەی دژ بە خەڵکی هیندیە سوورەکانی بە ڕەچەڵەک ڕەسەنی ئەو وڵاتە ئەنجامیان داوە، ئیسرائیلیەکان خۆیان بێگوناه پیشان دەدەن لەو کارە ڕەگەزپەرستیانەی دژ بە خەڵکی بە بنەچە ڕەسەنی عەرەبی وڵاتەکەیان لە فەلەستین دەیکەن، هەروەها تاوانەکانی دەرهەق بە کورد ئەنجامدراون لە ئێراقدا لەوانەش هێڕشی دڕندانەو خوێنڕێژانەی ئەنفال کە بە دەیان هەزاریان لێ کراونەتە قوربانی و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژ بە هەڵەبجەو زۆر ناوچەو گوندی تری کوردستان، لای شۆڤێنیست و لەخۆباییەکانی تری عەرەبەوە دەخرێنە ناو خانەی گومانکاریی. لەراستیدا هەندێک لە دادپەروەران بڕیاریان لەسەر ئەو ڕووداو و جینۆسایدانە داوە کە حکومەتەکانی پێشوو یا ئێستایان ئەنجامی دەدەن بەڵام زۆربەی زۆریان خۆیان لەئاست ڕووداوەکاندا نابینا کردووەو بەهانەو پاساوی نابەجێ بۆ تانە لێدان دەدۆزنەوە، هەندێک خەڵکی بەلگراد ویستیان پرسەو سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی سربرنیتشا بنێرن، بەڵام ڕێگەیان لێگرتن، ئەوانیش بەو بۆنەیەوە گوڵ و مۆمیان بەدەستەوە گرت، تا لە دواجاردا سەرۆک وەزیرانی سربیا ئەلکسەندەر فوسیتشیان ناچارکرد شوێنی یادکردنەوە کە جێبهێڵێت پاش ئەوەی بە پێڵاوو بەرد ڕاویان نا، بیل کلنتۆنی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی شاندێکی وڵاتەکەی گەیشتە وڵاتی بۆسنیا تا لەمەراسیمی سەرەخۆشیکردن لەقوربانیان بەشدار بێت هاوشانی ئەویش لەشاندەکەدا وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا مادلین ئۆلبرایت ئامادە بوو، سەرۆکی تورکیا بەو بۆنەیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پەیامێکی خوێندەوە تێیدا وتی: (جیهانێکمان دەوێت منداڵانی تێدا نەکوژرێت) بە بۆسنەکانی وت: (لەو بڕوایەدا بن لەدوورەوە دڵی ئێمە بەو کارەساتانە لەرزاوە کە تێید??[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは250表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 30-07-2015 (9 年)
Original Language: アラビア語
Publication Type: No specified T4 1434
ドキュメントの種類: 翻訳
ブック: 人権
プロヴァンス: Bosnia and Herzegovina
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 88%
88%
は、 ( هەژار کامەلا 11-01-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 22-01-2023
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 22-01-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは250表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,675
画像 106,195
書籍 19,172
関連ファイル 96,658
Video 1,331
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.906 秒(秒) !