ناونیشانی بابەت: بۆ نەخۆشی شەکرە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
خواردنی میوە ڕۆژانە زۆر پێویستە بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون؛ بەڵام ژمارەیەکی زۆر نەخۆش دوور دەکەوەنەوە لە خواردنی میوەی تام شیرین لە ترسی بەرز بوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێن دا، بەڵام زۆر گرنگە کە بزان کە زۆربەی میوەکان یارمەتی ڕاگرتنی ئاستی شەکرە دەدەن و ڕێگری دەکەن لە بەرز بوونەوەی زۆر لە ئاستی شەکرە و خۆپاراستن لە نزم بوونەوەی شەکرە لە خوێن دا لە ڕێژەی ئاسایی کە زۆر ترسناکترە لە بەرز بوونەوەی، بە مەرجێک بڕی مام نەوەند و بە تازەیی و لەنێوان ژەمەکان بخورێت نەوەک بە شێوەی شەربەت و وشککراو.
ئەو کەسانەی پاپەندی سیستمی کیتۆ یا لۆکارب و هاوشێوەکانین پێویستە ئەو جۆرانەی میوە بخۆن کە ڕێگاپێدراون لەگەڵ بڕی دیاریکراو.
$باشترین جۆرەکانی میوە بۆ نەخۆشی شەکرە:$
1- هەرمێ.
2- شلیک.
3- شاتوو و تووی سوور و تووتڕک و بلاک بێری.
4- مزرە سێو و سێوی سەوز و هەڵوژەی سەوز.
5- قۆخ.
6- کاڵەک.
7- ئۆڤۆگادۆ.
8- کاڵەک.
9- سندی و لیمۆ و پڕتەقاڵ.
10- کێوی و گێلاس.
$ئەو میوانەی پێویستە نەخورێن یان ڕۆژانە یەک جار زیاتر نەخورێن بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ:$
1- شووتی: یەک قاش پڕ بە دەستی نەخۆش.
2- مۆزی تەواو گەیوو: یەک دانە.
3- هەنجیر: دوو بۆ سێ دەنک.
4- خورما: یەک بۆ سێ دەنک.
5- ترێ بە تایبەت ترێی ڕەش: 8 بۆ 12 بۆڵ ڕۆژانە.
6- هەنار: یەک هەنار بە قەبارەی دەستی نەخۆشەکە. [1]