پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,026
وێنە 106,624
پەرتوک PDF 19,282
فایلێن پەیوەندیدار 97,253
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کوردی عێراق لەنێوان سەربەخۆیی و لەمپەرەکانیدا (کەرکووک، نەوت، ڕیفراندۆم)
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەبدولحوسێن شەعبان

عەبدولحوسێن شەعبان
عەبدولحسێن شەعبان

لە عەرەبییەوە/ بەهادین جەلال

پێشەکی
کێشەی کورد لەوەتەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق لە ساڵی 1921 و تا بە ئێستاش دەگات ئەو دەوڵەتەی بەخۆیەوە خەریک کردووە، سەرەڕای گۆڕینی سیستەمە سیاسییەکان و بەدوایەکداهاتنی حکومەتە جیاوازەکان بەڵام هەر بوونی هەیە و توندە، مەسەلەکەش تەنیا بە ئێراقەوە پەیوەست نییە، کورد بەسەر چوار دەوڵەتدا (تورکیا و ئێران و سووریا و ئێراق) دا دابەش بوونە، جا لەبەر ئەوەی ناوچەکە لە ڕووی جیۆپۆلیتیکی و ستراتیژی و ئابوورییەوە گرنگە، بە تایبەتیش بوونی نەوت، بۆیە پێشتر و ئێستاش هەر بۆتە ناوەندێکی ململانێ و هەژموونی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
لەگەڵ ئەوەی ڕەوشی کورد لە ئێراق لە هەر سێ وڵاتەکی دیکە باشترەو مافی خۆیان بەدەستهێناوە کە ئەوانی دیکە تا ئێستاش خەونی پێوە دەبینن، بەڵام بەرکاربوونی ململانێ و دابڕانی نێوان خواست و واقیع، هەروەها نەبوونی متمانەی ئاڵوگۆڕی تایبەت بە ئاییندە، وای لە بیرکردنەوەی دامەزراندنی قەوارەیەکی سەربەخۆی کوردی کردووە کە ببێتە مژاری ململانێ و ناکۆکی کە ڕەهەندەکانی دیار نەبن.
ئەم بابەتەش لەم ماوەیەی دواییدا زیاتر بەدەرکەوت کاتێ نیازی سەربەخۆیی و ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کوردی ڕاگەیانرا، ئەمە بووە داخوازییەک هەر کاتێ ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا تووندتر بن زیاتر دێتەوە گۆڕێ، ئەم داخوازییە خەریکە کۆدەنگیی کوردی لەسەر دەدرێ بە ڕیفراندۆم یان بێ ڕیفراندۆم، وێڕای ئەوەی کە هەر پابەندیش دەبن بە کەرکووک کە شوێنێکی پیرۆزە و ئەمەش وای کرد هەندێ کەس ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە فەڕمییەکان هەڵکەن، ئەم مەسەلەیە بخەنە بەردەم تەحەددییەکی تازەوە، بە تایبەتیش کە هەمووان سەرقاڵی شەڕی داعشن. ئەم ڕێکارەش ململانێی مێژوویی لەسەر کەرکووک و سەرچاوەکانی نەوت و گرێبەست و وەبەرهێنان و داهاتەکە جارێکی دیکە هێنایەوە ئاراوە، هەروەها ئاییندەی کێشەی کوردی بە تێکڕایی گەڕاندەوەو خستییەوە بەردەم قسەو باس، ئەم شتەش زیاتر توندو گرژ دەبێ بە تایبەتیش لە قۆناخی دوای داعش، کە یەکێکە لەو سیناریۆیانەی چاوەڕوانی دەوڵەتی ئێراق دەکات، بەراوردی مەسەلەی کوردی بە پرسی سەربەخۆیی و ئەو تەحەددیانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە قەیرانێک تازە- کۆنەوە دەست پێدەکات، چوونە ژوورەوە وەک هاتنەدەرەوەیە کە کەرکووک و نەوتە، سەرچاوەی ململانێی مێژوویی و سەرەکییە لە ناوچەکە، کە لەگەڵ بەرژەوەندیی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان بەیەکدا دەچن، چیرۆکی بەرزرکردنەوەی ئاڵای کوردستان و ڕیفراندۆم تەنیا پاساوێکی دیکەی قەیرانە کۆنەکەیە.
کەرکووک: گرێی نەوت و جیۆپۆلەتیک لە پێکەوەژیان و پێکدادان
کەرکووک بۆتە بایۆمەترێک بۆ پێوانی پلەی گەرمیی کەشوهەوای سیاسی لە ئێراق، بە تایبەتیش لەنێوان حکومەت لەلایە ک و لەنێوان بزووتنەوەی کورد لەلایەکی دیکەوە، تا ئێستاش ئەو بۆمبە کە لە هەر ئان و ساتێکدا بێت دەتەقێتەوە، ئەوەش لەبەر چەند هۆیەک لەوانە ئاساییکردنەوە کە یەکلایی نەکراونەتەوە لەبەر ناسنامەکەیەوە یان لەبەر ئەو هەموو ستەم و پشتگوێخستنەی بە درێژایی سەردەمەکان دووچاریان بووەتەوە، سەرباری ئەوەی کە خاکی نەوتەو یەکەم کێڵگەش لە بابەگوڕگوڕ لە ساڵی 1927 نەوتی لێ دەرهات. مێژووی ئەم شارەش ململانێی زۆری بەخۆیەوە دیوە، هەندێ کۆمپانیای نەوت ڕۆڵی گەورەیان لە مێژووی هاوچەرخی ئێراقدا بینیوە، هەروەک چۆن بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و کرێکاری سەرکردایەتیی مانگرتنێکی خوێناوی کرد بە ناوی گاورباغی لە ساڵی 1946، وێڕای پێکدادانی چەکداری دژی تورکمان لە 1959، لە حەفتاکانیش کەرکووک ڕووبەڕووی گۆڕینی دیموگرافی بووەوە کە کورد و تورکمانی گرتەوە و شەپۆلێکی کۆچ عەرەب بەرانبەر هەندێ دەستکەوت ڕووی لەو شارە کرد. ئەم ئاگرە هەر لەژێر لمدا مایەوە تا ساڵی 2003 کاتێ ئەمریکا ئێراقی داگیرکرد، کە پێکدادان و توندوتیژی و تیرۆر سەری هەڵداو شارەکە بە تایبەتی و پارێزگاش بە شێوەیەکی گشتی بە هەڵواسراوی مایەوە بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە بە ماددەی58 کە لەسەردەمی پۆل برێمەری حاکمی مەدەنی ئەمریکی بۆ ئێراق دەرچوو لە 8ی ئاداری 2004، دواتر گۆڕا بۆ ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی ئێراق و لە 15ی تشرینی یەکەمی 2005 ڕاپرسی بۆ کراو بە پێی ئەو دەستوورە لە 15ی کانونی یەکەمی هەمان ساڵ هەڵبژاردن ئەنجامدرا. کاتێکیش داعش لە 10ی حوزەیرانی 2014 موسڵی داگیرکرد بەرەو پارێزگای کەرکووک کشا و تا ئێستاش 40%ی خاکەکەی داگیرکردووەو چەندین کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدرا لەلایەن تیرۆریستانەوە، ئەوەی لەم دواییەش هاتە ئاراوە ئەوە بوو کە هێزەکانی یەکێتيی نیشتمانیی کوردستان دەستیان گرت بەسەر بیرە نەوتەکانی حکومەت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئەمەش ئاگرەکەی خۆشترکرد، لەو کاتەوە تا ئێستاش ڕووداوەکان زۆر بە خێرایی تێدەپەڕن، هەر چەندە داعش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام لە موسڵ چوار مانگە شەڕ هەر بەرکارە، ڕێگەگرتن لە هەناردەکردنی نەوت بۆ چەند هەفتەیەک لەلایەن یەکێتییەوە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە و فشار بوو بۆ بەغدا تاکو داواکانی پارێزگاکە جێبەجێ بکات، ئەویش دامەزراندنی پاڵاوتگەیەکی نەوت و شایستەکانی بوو لە داهاتی نەوت، بەڵام ئەم داواکاریانە پەرەیان سەند وێڕای وەڵامەکانی وەزارەتی نەوتی ئێراق کە دەیویست پیشەییانە گفتوگۆبکات، کاتێ ئەنجومەنی پارێزگا ڕەزامەندی دا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە حکومییەکان لەپاڵ ئاڵای ئێراق، هەرچەندە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بە ناوچەی جێناکۆک دادەنرێن بەپێی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی.
ئاڵای کوردستان و ناکۆکیی دەستووری
پارێزگاری کەرکووک کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانییە نووسراوێکی فەڕمی بۆ هەموو فەرمانگە حکومییەکان ناردو داوای لێکردن ئاڵای کوردستان هەڵبکەن، هەرچەندە تەنیا ئەندامانی کوردی ئەنجومەن دەنگیان بۆ بڕیارەکە دا و ئەندامانی عەرەب و تورکمان ئامادە نەبوون، ئاڵاش کارێکە لە کارەکانی سەروەری و ئیشی پارێزگار یان ئەنجومەنی پارێزگا نییە کە بە لێکدانەوەیەکی دیکەی یاسایی وەڵامی لێکدانەوەیەکی دیکەی دایەوە ، بەوەی کە ئەنجومەنی پارێزگا مافی هەیە کە بڕیاربدات ئاڵای کوردستان لە شارەکە هەڵبکرێت، مادام تا ئێستا کێشەکەی یەکلایی نەبۆتەوەو ناوچەی جێناکۆکە، چۆن حکومەتی فیدڕاڵ مافی هەڵکردنی ئاڵاکەی هەیە، بە هەمان شێوەش هەرێمی کوردستان مافی بەرزکردنەوەی ئاڵاکەی خۆی هەیە.
لێکدانەوەیەکی دیکە لەدژی هاتە ئاراوە لە بڕیاری پەڕڵەمانی ئێراق کە ئەوانەی ناڕازی بوون لەسەر هەڵکردنی ئاڵاکە دەتوانن سکاڵا لای دادگای فیدڕاڵ تۆماربکەن بۆ ساغکردنەوەی بابەتەکە، کە نەدەبوو پەڕڵەمان ئەو بڕیارە دەربکات، لێکدانەوەی سێیەم دەڵێت: بڕیاری دەنگدان بە ڕەتکردنەوەی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەنێو پەڕڵەمانی ئێراق بەخێرایی تێپەڕێنرا و لیژنەی یاسایی بەر لەدەنگدان لەسەری، دیراسەی نەکردووە.
بەڵام لە پەڕڵەمانی ئێراق کە دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگا بە هەڵکردنی ئاڵای کودستان دەنگ درا، فراکسیۆنەکانی کوردی بەشدارییان تێدا نەکرد هەتا ئەگەر زۆرینەشی بەدەست هێنابێت وەک چۆن بەرزکردنەوەکەشی نوێنەرانی تورکمان و عەرەب لە پارێزگا بەشدارییان تێدا نەکردبوو، پاساوەکەی پەڕڵەمانی ئێراق ئەوە بوو کە نادەستوورییە، نابێ پارێزگایەکی ئێراقی بە تەنیا هەڵسوکەوت بکات، بەڵام پارێزگای کەرکووک ڕەتی کردەوەو هەر بەرکار بوو لەسەر هەڵکردنی ئاڵایەکە.
لە پەرەسەندنێکی مەترسیداری دیکەدا کە پەیوەستە بە جوگرافیای سیاسی ( جیۆپۆلەتیک) ەوە، ئەویش ئەوەیە کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ باسکردنی مژاری ڕیفراندۆم دەربارەی ئاییندەی کوردستان پێکهات، ئەم بابەتەش لەوەتەی چەند ساڵێکە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای دەکات و لەم دوو ساڵەی دوایشدا ئەم داوایەی سەرۆکی هەرێم زیاتر پەرەی سەندووە، کە ناکۆکیی هەیە لەگەڵ بەغدا لەلایەک و لەگەڵ نەیارەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا لەلایەکی دیکەوە. ئەگەر بارزانی نزیک بێت لە ئەنقەرە، ئەوا یەکێتی وگۆڕان لە تارانەوە نزیکن، دواتر ئەوان لە بارزانی زیاتر لە بەغداوە نزیکن.
ئەو کۆبوونەوە هاوبەشەی کە لە هەولێر بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی ئەنجامدرا جەختی لەوە کردەوە کە ئاڵای کوردستان کە لە کەرکووک شەکاوەتەوە لەسەر فەرمانگە فەڕمییەکان ناهێنرێتە خوارەوە، هەروەها ڕیفراندۆم مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی کوردستان بەجیا دەگرێتەوە، هەر دوو حزب ئەمەیان بە پرسێکی نیشتمانی و نەتەوەیی لەقەڵەم دا، بڕیاریشیان دا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن بە هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لەپێناو فراوانکردنی لیژنەکە و دیاریکردنی کات و میکانیزمێک بۆ ڕیفراندۆمەکە، هاوکات بەغدایان تۆمەتبارکرد بەوەی کە چەند ساڵێکە خۆی دەدزێتەوە لە جێبەجێکردنی مادەی 140ی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ.
مينەکانی دەستوور
بە چاوخشاندنەوە بە دەستووری ئێراق دەردەکەوێت کە ماددەی 12 بە دەق دەڵێت مەسەلەی ئاڵا بە یاسای فیدڕاڵ دەردەچێت و پەڕڵەمانیش دەنگی بۆ دەدات، ماددەی 140ی دەستووریش دووپاتی کردۆتەوە کە دەسەڵاتی فیدڕاڵی گرنگی دەدات بە هەنگاونانی پێویست بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی پێداوییستییەکانی ماددەی 58ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە پەیوەست بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک. بە گەڕانەوە بۆ ماددەی نابراو دەبینین کە پڕۆسەکە پێویستی بە سێ قۆناخ هەیە ( تەواوکاری یەکدی و پێکەوە) یەکەمیان ئاساییکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و قەرەبووووکردنەوەیان، دووەمیان سەرژمێریی دانیشتووان و یەکەم سەرژمێریش لە ساڵی 1957 ئەنجامدرا کە دەریخست تورکمان زۆرینەن لە شاری کەرکووک، بەڵام گۆڕانکاریی دیموگرافی ڕوویداو بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی عەرەب تا داگیرکاریی ئەمریکا بۆ ئێراق لە 2003، دواتر و لەو ساڵەوە و تا ئێستا ڕێژەی گەڕاوەکانی کورد بووە هۆی زیادبوونی ژمارەی کورد لە پارێزگاکە، سەرباری ئەو گۆڕانکارییە دیموگرافییانەی کە دژی عەرەب و تورکمان ڕوویاندا، بەڵام قۆناخی سێیەم بریتییە لە ڕاپرسی و ئەو سێ خاڵانە هیچیان تا ئێستا ئەنجام نەدراون.
من پێم وایە کە مینە بنەڕەتییەکان لە دەستوورەوە هاتوون کە هۆکاری سەرەکیی کێشەکەیە، دەستوور هەشت جار باسی لە پێکهاتەکانی ئێراق کردووە، ئەمەش بیرۆکەی هاووڵاتیبوون و دەوڵەتی مەدەنی بەلادا خست کە بریتییە لە یەکێتیی هاووڵاتیان نەک یەکێتیی پێکهاتەکانی ئیتنی یان ئایینی یان تایفی.
هەروەها پێم وایە کێشەکە بە سەپاندنی ئەمری واقیع لەم لایەنەوە یان لەو لایەنەوە چارەسەرنابێت، چونکە کەرکووک لە ڕابردوودا شاری پێکەوەژیانی ئاشتییانە بووە، کورد و تورکمان و عەرەب و ئاشووری تێدا ژیاوە، هەروەک چۆن موسڵمانی شیعەو سوننە و کریستیانی تێدا بووە، بۆیە پێویستە لەکاتی بیرکردنەوە لە هەر چارەسەرێک ئەو فرەڕەنگییەی نێوان پێکهاتەکان لەبەرچاو بگیرێت، لەوەش گرنگتر پێشبڕکێ بکرێت نەک بۆ دەست بەسەرداگرتنی ناوچەکانی دەسەڵات، بەڵکوو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و تەندرووستی و پەروەردە بۆ خەڵکەکە، هەروەها دابینکردنی هەلی کار.
بەهۆی ململانێی سیاسی و جێبەجێ نەکردنی ماددەی 140 کە هەموو لایەنەکان ناکۆکییانە لەسەر جێبەجێ نەکردنی لەوانەش نەتەوە ەیکگرتووەکان کە خۆی پەیوەندیی بەم بابەتەوە هەیە، دەڵێم بۆیە بەدە ڕ لە پارێزگاکانی ئێراق هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکووک ئەنجام نەدران، تەنانەت پێش ئەوەی داعش موسڵ و سێیەکی خاکی ئێراق کۆنتڕۆڵبکات.
گرێکوێرەی کەرکووک زۆر کۆنە، سەرکردەی مێژوویی کورد مەلا مستەفای بارزانی لە ساڵی 1970 لەکاتی ڕێکەوتننامەکەی لەگەڵ حکومەتی ئێراق یەکلایی کردنەوەی ئەم بابەتەی ڕەتکردەوە، لەبەر ئەوە بۆ دەرکردنی بڕیاری ئۆتۆنۆمی ساڵی 1974 دواخرا، بەڵام سازانی لەسەر نەکرا و سەرکردایەتیی کورد بەڕێوەبردنی هاوبەشی شارەکەی ڕەتکردەوە، هەروەها حکومەتی ئێراقیش ئۆتۆنۆمی دواخست دوای ئەوەی بڕیاردرا یاساکەی واژۆبکرێت بەپێی بەیاننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 و هەوڵی دا دەسەڵاتی خۆی بەسەردا فراوان بکات.
کێشەکە زیاتر ئاڵۆزبوو، دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگا کە زۆرینەی کورده بانگەشەی ئەوە کرا کەرکووک بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان و دواتر ڕیفراندۆم لەسەر ئەم بڕیارە بکرێت، ئەمەش وای لە دەوڵەتانی دراوسێ کرد بە تایبەتیش تورکیاو ئێران کە بێنە سەر خەت، ئەنکەرا ئەم هەنگاوەی بە هەڵەیەکی گەورە لێکدایەوە و عەلی یەلدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقەوە کرد و ڕای خۆی پێ ڕاگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک سەپاندنی ئەمری واقیع قبوڵ ناکەن و کوردیشیان بەوە ئاگادارکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەر پێویست بوو نەتەوە یەکگرتووەکان بێتە ناوەوە.
بەڵام ئێران کە هاوپەیمانی بەغدا و هەندێ ناوەند و هێزی کوردییە دەڵێت: بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەبێتە هۆی نانەوەی گرژیی زیاتر، لە کاتێکدا کۆمێنتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر زاری ئەنتۆنێۆ گۆتیریسی ئەمیندارەوە کە سەردانی بەغدای کرد جەختکردنەوە بوو لەسەر یەکێتیی ئێراق و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان، بە تایبەتیش دوای داعش. بەڵام بڕیاری باڵای دەریای مردوو لە (عەممان) ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە پارێزگاریی لە یەکێتیی ئێراق و سەربەخۆیی بکرێت و ڕووبەڕووی تیرۆرو توندڕەویی ببنەوە.
ڕەنگە ئەوەی لە کەرکووک دەگوزەرێت پرۆڤەی یەکەم بێت بۆ دوای داعش، کە یەکێکە لەو سیناریۆیانەی وڵات بەرەو لێکهەڵوەشان و پەرتەوازەیی ببات، ئەگەر چاو نەخشێنرێتەوە بە دەستوورو سیستەمی سیاسیدا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ڕاستەقینەو سەرتاسەری و پشتبەستن بە پرەنسیپەکانی هاووڵاتیبوون و یەکسانی وەک بناغەیەک بۆ دەوڵەتی هاووڵاتی، نەک دەوڵەتی پێکهاتەکان کە دەبێتە هۆی سەپاندنی تایفیی سیاسی و دابەشبوونی ئیتنی.

*جێگری سەرۆکی زانکۆی ناتوندوتیژی- بەیروت[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 416 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-06-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: عەرەبی
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 10-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 22-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 416 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.163 KB 10-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,026
وێنە 106,624
پەرتوک PDF 19,282
فایلێن پەیوەندیدار 97,253
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.563 چرکە!