پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,431
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بنچینەکانی دەوڵەت و دەوڵەتی کوردستان
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 4
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پ. د. #فوئاد حەمە خورشید#

دەوڵەت، یان ئەوەی لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بە دەوڵەتی نەتەوەیی ناسراوە، بریتییە لە قەوارەیەک کە سرووشتێکی یاسایی هەیە و، لە سایەی یاسای نێودەوڵەتیی کلاسیکدا خاوەنی چەند ماف و ئەرکێکە، هەروەک ئەوەی لە پەیماننامەی مۆنتیڤیدیۆ-دا هاتووە کە ئەم پەیماننامەیەش لە 26/12/1933 لە ئۆرۆگوای واژۆ کراوە و مەرج و بنچینە پێویستەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی بەم مەرجانەی خوارەوە دیاری کردووە: (1)
1. دانیشتووانێکی هەمیشەیی.
2. خاک (نیشتمان) ێکی دیاریکراو.
3. بوونی حکومەتێک کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی ڕاستەقینە (سەروەری) ی بەسەر خاکەکەیدا هەبێت.
4. توانای درووستکردنی پێوەندیی نێوەدەوڵەتی هەبێت.
ئەمەش بەو مانایە دێت کە دەوڵەت لەسەر بناغەی جوگرافی و مرۆیی و جیوپۆلەتیکی دادەمەزرێت.
نە لە جوگرافیای سیاسی و نە لە زانستە سیاسییەکاندا، پێناسەیەکی دیاریکراو نییە بۆ دەوڵەت کە هاوڕایی لەسەر بێت، بەڵکوو دەیڤید ئیستۆن ئەوەی بەدی کردووە کە (140) پێناسە کراوە بۆ دەوڵەت، ڕەنگە لەوەش زیاتر بێت، کە ئەم پێناسانەش لە ماناکانیاندا جیاوازن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیی بیروبۆچوون و ئایدیۆلۆژیا و بنەڕەتە فکری و سیاسییەکانی خاوەنی ئەو پێناسانە. (2) بەڵام لەسەر ئاستی جیهانی دەوڵەت وا پێناسە دەکرێت کە (یەکەیەکی سیاسیی سەربەخۆیە، دەسەڵاتی بە سەر هەرێمێکدا هەیە کە دانیشتووانێکی هەمیشەیی هەیە و، خودان دەسەڵاتێکی سەروەری تەواوە بە سەر کاروبارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیەوە.) (3)
لە فەرهەنگی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە کە دەوڵەت چەمکێکی یاساییە بۆ گرووپێکی کۆمەڵایەتی کە لە خاکێکی دیاریکراودا نیشتەجێ دەبن، لە سایەی دامەزراوەیەکی سیاسیی گشتی و حکومەتێکی کارادا ڕێکخراوە، دەوڵەتیش لە ڕووی یاساییەوە ئەو کاتە دێتەئاراوە کە ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانیپێدا دەنێن. (4) بەڵام سپراوت دەڵێت: دەوڵەت بریتییە لە ڕێکخستنێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، یاسایی تەواوکار بۆ گرووپێکی مرۆیی، کە چەند خەسڵەتێکی گشتی و هاوبەشی هەیە وەک: دانیشتووان، حکومەت، ئابووری و کەلتووری نەتەوەیی، دەوڵەتێک نییە بە بێ بوونی ئەم خەسڵەتانە. (5)
ئەمە لە کاتێکدا هەر یەکە لە (چاندەر) و ( ئارورا) ئاماژە بەوە دەکەن کە سێ توخمەکەی سیستمی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخ کە بناغەی سیستمە نێودەوڵەتییەکە پێکدەهێنن، هەر لەسەردەمی دەوڵەتی نەتەوەییەوە، بریتین لەسەروەری و یەکپارچەیی خاک و یەکسانبوونی دەوڵەتان لە ڕووی یاساییەوە. لای ئەوان سەروەری بە واتای ئەوەی حکومەتەکان بریتین لەو یاسا باڵایەی کە دەسەڵاتەکان لەسەر خاکەکەیان درووستی دەکەن، بەو مانایە کە چەمکی سەروەری لای ئەوان بریتییە لە دەسەڵاتی باڵای دەوڵەت کە مافی ئەوەی پێدەدات پەیماننامە و ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات و داوای مافەکانی بکات بە چەشنی دەوڵەتە سەربەخۆکانی دیکە بە چاوپۆشین لە قەبارەی دەوڵەت و ژمارەی دانیشتووانەکەی و هێزی سوپاکەی و سەروەتە سرووشتییەکانی، هەموو دەوڵەتێک لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا یەکسانە لە ماف و ئەرکەکاندا. (6)
بناغەی بنیادنانی دەوڵەتی نەتەوەیی
پەیماننامەی ویستڤالیای واژۆکراو لە ساڵی 1648 لەنێوان هێزە ئەوروپییەکاندا، کە کۆتایی بە جەنگی ئایینی سی ساڵەی ( 1618-1648) نێوان دەوڵەتە ئەوروپییەکان هێنا، بە یەکەم بناغەی ئەو سیستمە نێودەوڵەتییەی ئێستا دادەنرێت کە لەسەر بنەمای سەروەری دەوڵەتی نەتەوەیی و دەستوەرنەدان لە کاروبارەکانی دەوڵەتانی دیکە دامەزراوە، کە دانی بە دەسەڵاتی حکومەتی دەوڵەتدا ناوە پتر لەو دەسەڵاتە ئایینیەی کە لە سیستمەکانی پێش پەیماننامەکەدا لە ئارادا بوو، بەو پێودانگەی کە تەنیا بە بوونی دەسەڵات و سەروەری دەسەڵات نیزام دێتەئاراوە، هەروەها ئازادییەکان بە بێ بوونی هەیمەنەی- ئەو دەسەڵاتە- ناچەسپێن. (7) بەم شێوەیە دەوڵەتی نەتەوەیی جێی ئیمپراتۆریەتە دەرەبەگایەتییەکانی گرتەوە.
سەروەریی دەوڵەت
کلاسنەر دەڵێت: دەوڵەت بریتییە لە شوێن (8) . شوێن، یان هەرێم تەوەری بایەخپێدانی جوگرافیای سیاسی و سەرکەوتنیەتی لە توێژینەوەی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخ کە لەسەر بنەماگەلێکی نەتەوەیی دامەزراوە. کە بریتییە لە گرنگترین شێوازی حکومڕانی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار سەدە پێش ئێستا، کە دەرهاویشتەکەی لە ئەوروپا بریتی بوو لە سیستمی فیدڕاڵی بە شێوازی (regnum) یان سەروەری بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە و، هەنگاو بە هەنگاو گۆڕدرا بۆ چەمکی (dominium) واتە سەروەری نیشتمانی، یان نەتەوەیی، ئەمەش بە واتای ئەوەی لەبری ئەوەی دانیشتووانەکەی ملکەچی سەروەریی کەسی بن (پاشا، یان دۆک، یان ئەمیر) دەچنە ژێرباری سەروەریی دەوڵەت، یان حکومەتەکەیەوە، واتە بۆ ناسنامەی هەرێمایەتی سیاسیی دەوڵەتەکە. (9)
ئەو بناغە جیوپۆلەتیکییەی کە پەیماننامەی ویستڤالیا بۆ سیستمی نێودەوڵەتی دایناوە بەوەی کە نابێت دەوڵەتێک دەستێوەردان لە کاروبارە ناوخۆییەکانی دەوڵەتانی دیکەدا بکات، خەسڵەتێکی نوێی دیاری کرد کە پێشتر لەنێو دەوڵەتاندا لە ئارادا نەبوو، کە ئێستا پێی دەوترێت: «سەروەری» و هەموو دەوڵەتە هاوچەرخەکان خاوەن سەروەرین. (10) بیرۆکەی سەروەری درێژ بۆوە بۆ ئەوەی ئاماژە بێت بە سەربەخۆیی تەواوی دەوڵەت لە کاروبارە دەرەکییەکان و کاروبارە ناوخۆییەکانیدا.
واتە دەسەڵاتی باڵا و ڕەهای دەوڵەت بەسەر هەرێمە جوگرافیەکەیدا. (11) هەروەها ئەمەش مانای پێدانی ئازادی تەواوە بە دەوڵەت لە پێوەندییەکانیدا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمەش مانای سەربەخۆییە. (12) لەو ڕوانگەیەوە دەوڵەتی نەتەوەیی لە پەیماننامەی وستڤالیاوە قەوارەی باڵادەستە لە سیستمی نێودەوڵەتی و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بەهۆی ئەو هێزەی کە چەمکی سەروەری هەیەتی. لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ڕەها و سەربەخۆیی تەواوی –بە دەوڵەت- بەخشی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە پێوەندیدا بە کاروبارە دەرەکی و ناوخۆییەکانەوە، ئیدی ئەو دەوڵەتە نوێنەرایەتی خەڵک بکات، یان حکومەتێکی داپلۆسێنەری دیکتاتۆری بێت. (13) کە وابێت سەروەری بووە تاکە هێزێک کە بتوانێت یەکێتی سیاسی دەوڵەت بێنێتەدی، کە لەبەرانبەریدا هاووڵاتیەکانی تەنیا ملەکەچی و گوێڕایەڵی بۆ دەکەن، بەو پێیە، سەروەری واتا دەسەڵات.
ئەندامێتیی دەوڵەت لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا
لە ماددەی چواری میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە (14)
یەکەم: ئەندامێتی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕێگەپێدراوە بە سەرجەم ئەو دەوڵەتانەی دۆستی ئاشتین و، خۆیان پابەند دەکەن بەو ئیلتیزاماتانەی لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، کە کۆمەڵەی نەتەوەکان پیێوایە دەتوانێت ئەم ئیلتیزاماتانە جێبەجێ بکات و پەرۆشە بۆیان.
دووەم: قبووڵکردنی هەر دەوڵەتێک لەم دەوڵەتانە لە ئەندامێتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە بڕیارێکی کۆمەڵەی گەلان دەبێت، ئەویش لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی ئەنجومەنی ئاساییش.
نەتەوە یەکگرتووەکان نە حکومەت و نە دەوڵەتە، بۆیە دەسەڵاتی ئەوەی نییە دانبنێت بە دەوڵەتاندا، بەڵکوو ئەمە تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەت و حکومەتەکاندایە، بەڵام توانای بە ئەندام وەرگرتنی دەوڵەتی نوێی هەیە، یان قبووڵکردنی بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی نوێنەرانی حکومەتە نوێیەکانی هەیە، ڕێکارە پیادەکراوەکانیش بۆ پێشکەشکردنی ئەندامێتی بریتین لە: (15)
1. دەوڵەتەکە داواکارییەک پێشکەش بە سکرتێری گشتی دەکات، لەگەڵ نامەیەکدا کە داواکاری ڕەسمی لەو بارەوە لەخۆدەگرێت.
2. ئەنجومەنەکە لە داواکارییەکە دەڕوانێت و، پێویستە داواکارییەکە 9 دەنگی بەڵێ لە کۆی 15 دەنگەکەی ئەنجومەنەکە بەدەست بهێنێت، بەو مەرجەی هیچ ئەندامێکی هەمیشەیی لە دژی داواکارییەکە دەنگ نەدات.
3. دوای ڕاسپاردەی ئەنجومەنەکە بە قبووڵکردنی داواکارییەکە ڕەوانەی کۆمەڵەی گشتی دەکرێت کە دەبێت لەوێدا دوو لەسەر سێ –دەنگەکان- بەدەست بهێنێت.
4. ئەندامێتی لە ڕێککەوتی پەسەندکردنی بڕیارەکەوە بەرکار دەبێت.
شێوە و قەبارە و ژمارەی دانیشتووانی دەوڵەت
لە یاسای نێودەوڵەتیدا مەرجێکی دیاریکراو نییە بۆ شێوەی دەوڵەت، یان قەبارەکەی (ڕووبەرەکەی) یان ژمارەی دانیشتووانەکەی، مودی دەڵێت: «پێوەرگەلێکی سرووشتی چەقگرتوو نییە بۆ شێوەی دەوڵەت و سرووشتە جوگرافییەکەی، بەڵکوو تاکە پێوەر بۆ حوکمدان لەسەر پێگەیشتوویی دەوڵەت بریتییە لەوەی تا چەند دانیشتووانەکەی سەروەری ئەو دەوڵەتە قبووڵ دەکەن، لە ڕێگای ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی بۆ دانان و جێبەجێکردنی یاساکان.) (16)
لە جیهانی ئێستادا 196 دەوڵەتی سەربەخۆ ئەندامن لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بەڵام ئەم دەوڵەتانە جیاوازن لە یەکتری لە ڕووی ئەم ڕواڵەتە جوگرافیانەوە، بەو پێودانگە لە پرسی پەیوەست بە دەوڵەت بووندا بە هیچ شێوەیەک ڕووبەری خاکەکەی لەبەرچاو ناگیرێت- واتە هەر چەندە ڕووبەرەکەی گەورە، یان بچووک بێت-، دەوڵەتگەلێک هەن ڕووبەرێکی مەزنیان هەیە وەک ڕووسیا کە ڕووبەرەکەی دەگاتە (17 ملیۆن) کیلۆمەتر دووجا، دەوڵەتی دیکەش هەن ڕووبەریان بچووکە وەک بەحرەین کە ڕووبەرەکەی دەگاتە (667) کیلۆمەتر دووجا.
هەروەها ژمارەی تاکەکەسەکانی ئەو نەتەوە، یان میللەتەش ڕەچاو ناکرێت کە دەیەوێت بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات لە دەوڵەتێکی سەربەخۆدا، ژمارەی دانیشتووانی چین (1400 ملیۆن) کەسە، بەڵام ژمارەی دانیشتووانی ڤاتیکان تەنیا (799) کەسە. هەروەها شێوەیەکی ئەندازەیی دیاریکراو نییە بۆ نەخشەی ئەو دەوڵەتەی بە سەربەخۆیی دەگات، هیچ یەکێک لەمانە مەرجی پێشوەخت، یان پێویست نین بۆ درووستبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی.
دەوڵەتی کوردستان لە جوگرافیای سیاسیدا
کەواتە ئایا ئەم پێوەر و بنەمایانە بەسەر گەلی کوردستان و نیشتمانەکەی جێبەجێ دەبن؟ بواری نکۆڵیکردن نییە لە بوونی نەتەوەیەکی دێرین و گەورە و یەکگرتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە نەتەوەی کوردە و خاوەنی وڵاتێکی شاخاوییە بە درێژایی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و ...تۆرۆس و هەر لە بەرەبەیانی مێژۆوەوە کردوویەتە نیشتمانی خۆی و لەسەروەختی نەمانی ئیمپراتۆریەتی میدییەکانەوە لە ساڵی 550ی پێش زایینەوە تا ئێستا لە بەربەرەکانێی داگیرکەراندایە لە پێناو بەدەستهێنانی قەوارەیەکی سیاسی سەربەخۆ بە چەشنی نەتەوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. شۆڕشە کوردییە یەک لە دوای یەکەکانیش لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان گوزارشتن لە داواکردنی ئەم مافە زەوتکراوە.
پێوەرە جوگرافییەکانی دەوڵەتی کوردستان:
1. هەرێم، یان شوێن:
کە بریتییە لە کوردستان، واتە نیشتمانی نەتەوەیی کورد کە کورد وەک گرووپێکی ڕەگەزی و ئیتنی یەکگرتوو تێیدا نیشتەجێن و دەکەوێتە نێوجەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە و ڕووبەرەکەی دەگاتە (500، 000) کیلۆمەتری چوارگۆشە (17) و لە ڕووی جوگرافییەوە درێژ دەبێتەوە و ئەو سێگۆشەیە پێکدەهێنێت کە کەنداوی عەرەبی و دەریای ناوەڕاست و هەرێمی قەوقاز بە یەک دەگەیەنێت. لە نەخشەی هاوپێچی کوردستان بڕوانە، ئەدموندز دەڵێت: کوردستان هەرێمێکە کوردی تێدا نیشتەجێیە وەک گرووپێکی پێکەوەپەیوەست کە زۆربەی دانیشتووانەکەی پێکدەهێنن، لە ڕۆژگاری ئێستاشدا دابەش بووە لەنێوان ئێران و تورکیا و ئێراق و سووریا، لەگەڵ ناوچەگەلێکی کوردی لە (باشووری قەوقاز) (18) .
2. گەل، یان دانیشتووان:
گەلی کورد یەکێکە لە دێرینترین گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لویس دەڵێت: «لەنێو سەرجەم کەمینە زمانەوانی و ئیتنییە گرنگەکاندا، تەنیا کورد لەنێو جەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ماوە و بەڵگەی هەیە لەبارەی بوونی ئەوانەوە لەسەردەمە کۆنەکانەوە. (19) ئەوەی پەیوەست بێت بە ژمارەی کوردەوە، ئەوا سەرەڕای ئەنجامنەدانی هیچ سەرژمێرییەک لەلایەن حکومەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ کوردی وڵاتەکانیان، ئەوا مەزەندەی سەرچاوە جیاوازەکان ئەوەیە کە ژمارەی کورد لەنێوان 20 بۆ 30 ملیۆن کەس بێت، ئەگەر زیاتریش نەبێت. کە بەرکار بێبەش بوون لە مافە زەوتکراوەکەیان بۆ درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان.»
3. دەسەڵات، یان سەرکردایەتی:
لە ئێستادا و بەهۆی دابەشکردنی زۆرەملێی کوردستان و گۆڕینی بۆ چوار پارچە لەنێو چوار دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، قورس بوو بۆ گەلی کورد کە تاکە سەرکردایەتییەکی هەبێت و ڕابەڕایەتی گەلی کورد و خەباتەکەی لە کوردستانی گەورەدا بکات، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی لە بواری سیاسیدا، بەڵام لەگەڵ ئەم حاڵەتەشدا دەکرێت بە چەشنی دەوڵەتە عەرەبییەکان دەوڵەتێکی کوردی لە یەکێک لە هەرێمەکانیدا درووست بکرێت، ئەگەر هاتوو پێگەیشتوویی و کامڵبوونی سیاسی لە یەکێک لەو هەرێمانەدا گەیشتە ڕاددەیەک کە ئیدارەی ئەو هەرێمە هەڵبستێت بە ئەنجامدانی ئەرکەکانی دەوڵەت.
بۆنین دەڵێت: «کورد و کوردستان یەکەیەکی ئیتنی کلاسیکی پێکدەهێنن، بەڵام ئەوان لە ئێستادا بەم شێوەیە نین، لە ئێستادا کوردستان چەند بەشێکی گەورە لە تورکیا و ئێران و ئێراق و سووریا پێکدەهێنێت، زۆرێک لە سیاسەتە ڕەسمییەکانی ئەو چوار حکومەتەش لە ئاست کورددا لەسەر بنەمای ترس لە یەکبوونی ئیتنی کورد دامەزراون، ئەمەش بە مانای ترس دێت لە بوونی کوردستانی گەورە. هۆکاریشی ئەوەیە کە هەموو ئەم دەوڵەتانە بەرهەڵستی بوونی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ دەکەن، تەنانەت ئەگەر لەسەر هەر پارچەیەک لە پارچەکانی کوردستان دابمەزرێت.» (20)
ئەگەری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان لە یەکێک لە هەرێمەکانی کوردستانی گەورەدا
لە ئێستادا لە کوردستانی باشوور حکومەتێکی فیدڕاڵی هەیە کە بە ئەرکەکانی دەوڵەتێکی نیمچە سەربەخۆ هەڵدەستێت لە پێوەندی بە کاروبارە ناوخۆییەکانی و ڕێکخستنی پێوەندییە دەرەکییەکانی و کاروبارە ئابووری و ڕۆشنبیرییەکانی، بەو پێیە دەکرێت دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ لە یەکێک لە هەرێمەکانی کوردستاندا دابمەزرێت، بە چەشنی زۆرێک لەو دەوڵەتە عەرەبییانەی لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی دامەزران.
هەروەک بافیج دەڵێت: «زۆربەی جار سەربەخۆبوونی زۆرێک لە دەوڵەتان بە پلەی یەکەم گرێدراوە بە قەیرانە نێودەوڵەتییەکانەوە، وەک ڕوودانی جەنگ، کە بە زۆری هاوشان دەبێت بە ڕوودانی چەندین گۆڕانکاری و پەرەسەندنی سیاسی و کۆمەڵایەتی.» (21) ، کە ئەمەش بەندە بە هاتنەدی مەرجە بابەتییەکانی دیکەوە لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. چونکە ڕاگەیاندنی ئەم دەوڵەتە کوردییە هاوشان دەبێت بە دانپێدانانی دەوڵەتان پێی و بە قبووڵکردنی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
لە گفتوگۆکانی کۆنفرانسی ئاشتی پاریس لە ساڵی 1919 و لە چوارچێوەی پەیماننامەیەکی واژۆکراو لەگەڵ تورکیا لە سیڤەر لە ڕۆژی 10ی ئابی ساڵی 1920 دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە ئەگەری درووستبوونی دەوڵەتێکی کوردی لە هەرێمێکی بچووکدا کە تەنیا لە 17%ی کوردستانی باکوور بگرێتەوە، درووست بوو، کە دوای ساڵێکیش ویلایەتی موسڵی بخرێتەپاڵ، بەڵام ئەم دانپێدانانە نێودەوڵەتییە نەهاتەدی بەهۆی هاوپەیمانێتییەکان و پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانەوە کە تاوەکو ساڵی 1923 بەرکار بوو. هاوپەیمانانان پەیماننامەی سیڤەریان لە ساڵی 1920 لەگەڵ حکومەتی سوڵتانە لەکارلادراوەکەدا واژۆ کرد، لەبەر ئەوەی ئەوان حیساباتی خۆیان لەسەر ئەگەری شکستهێنانی کەمالییەکان بنیاد نابوو.
خۆ ئەگەر ئەمە بهاتایەتەدی، ئەوا خەونی ئینگلیز لە درووستکردنی هەردوو دەوڵەتی ئەرمینیا و کوردستان جێبەجێ دەبوو. (22) بەڵام دوای سەرکەوتنە سەربازییەکانی ئەتاتورک لە ئەنادۆڵ، هاوپەیمانان سیاسەتی خۆیان لە ئاست کورددا گۆڕی و ساڵی دواتر پەیماننامەگەلێکی نۆێیان لەگەڵ حکومەتەکەیدا ئەنجامدا، لە 24ی تەمموزی ساڵی 1923دا بەڕیتانیاش پەیماننامەی لۆزانی لەگەڵدا ئەنجامدا، کە بە تەواوەتی ئەو سێ ماددەیەی لە پەیماننامەی سیڤەردا هەڵوەشاندەوە کە پەیوەست بوون بە دەوڵەتی کوردییەوە.
لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردی و ڕازی بوون بە دابەشکردنی کوردستان (بەشە عوسمانییەکەی) بۆ سێ بەش، بەشێکی بخرێتەپاڵ تورکیا و دوو بەشەکەی دیکە بخرێنەپاڵ ناوچەکانی ئینتیدابی هەر یەک لە فەڕەنسا لە سووریا و بەڕیتانیا لە ئێراق. کامەران بەدرخان دەڵێت: «بێگومان، هێزە گەورەکان، کە بێ دوودڵی قوربانییان بە مافەکانی کورد دا و ڕازی بوون بە دابەشکردنی کوردستان بۆ سێ بەش، ئەوانیش بە تەواوەتی بەرپرسن لەوە.» (23)
لەبەر ئەوە گەلی کورد بەرکار بوو لەسەر خەباتکردن و پێشکەشکردنی قوربانیی زیاتر لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم مافەدا، لەبەر ئەوەی (بووە قوربانییەک لە قوربانییەکانی کۆنفرانسی ئاشتی و، لەبەر ئەوەی تاکە گەلە کە دەوڵەتی بۆ مسۆگەر نەکرا و لەبەرانبەر داپڵۆسینی ئەو دەسەڵاتانەدا پارێزگاری لە بوونی خۆی کرد. (24)
پاساوەکانی بانگەشەکردن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی باشووردا دوای خراپبوونی بارودۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی ئێراق دێت، هەروەها لە دوای خۆدزینەوەی بەغدا لە بەندەکانی دەستوور دێت، ئەو دەستوورەی کە مافەکانی کوردی لە یەکێتییەکی ئارەزومەندانەدا لەگەڵ ئێراق دەستەبەر کردبوو، لەگەڵ گەڕانەوەی –بەغدا- بۆ مومارەسەکردنی سیاسەتی شۆڤێنی و تەعریبکردن لە ئاست کورد و کوردستاندا و پشتگوێخستنی کورد وەک دووەک پێکهاتەی سەرەکی لەم وڵاتەدا، سەرەڕای بڕینی بەشە بودجەی هەرێم و گێچەڵکردنی سەربازی بە ناوچە کوردییەکان، هەموو ئەمانە پاساوی دوژمنکارانەی جددی نەبوونی حکومەتی بەغدا ڕوون دەکاتەوە بۆ پێکەوەژیانی برایانە و هاوبەش لەگەڵ گەلی کورددا و هەڵگەڕانەوەی سیاسەتەکانی بە ئاڕاستەی دوژمنایەتیکردنی ئاواتەکانی گەلی کورد و گەڕانەوە بە کار و کردەوەکانی بۆ سەردەمی دیکتاتۆریەت، کە هەموو ئەمانە پێچەوانەن لەگەڵ دەستوور و سیستمی فیدڕاڵی و شەراکەتی ئارەزوومەندانە لە بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە.
لەوەش زیاتر، بانگەشەکردن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی باشوور دوای داڕووخانی ئەو نەخشە سیاسییە دێت کە پەیماننامەی سایکس-پیکۆ بەرهەمی هێنا لە دابەشکردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ناوچەی داگیرکردن و ئینتیداب لەنێو هێزە گەورەکانی ئەو کاتەدا و دواتر درووستکردنی دەوڵەتانی تورکیا و ئێراق و سووریا بە بێ ئەوەی گەلی کورد دەوڵەتێکی هەبێت، هەروەها داڕووخانی بارودۆخە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم دەوڵەتانە و سەرقاڵ بوونی زۆربەیان بە ململانێی ناوخۆیی و شەڕەکانەوە، پێویستی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەو نەخشەیەدا دووپات دەکەنەوە، لەگەڵ داڕشتنی سنووری نوێ و دووبارە گەڕاندنەوەی مافی زەوتکراوی کورد بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردستان.



پەراوێز:

1- www.ilsa.org. (Montevidio Convention on the Rights and Duties of States) , Article
2- Stansfield, Gareth R., Iraqi Kurdistan: Political Development and Emergent Democracy, Routledge Curzan, London, 2003, P.14.
3- Fellmann, Jerome D., Human Geography: Landscape of Human Activities, McGraw Hill, Boston, 2005, P.144.
4- Plano, Jack C. and Roy Olton, The International Relations Dictionary, 4th Edition, Longman, Santa Barbara, 1988, P.277.
5-Harold Sprout & Margaret Sprout, (Foundation of International Politics) , D. Van Nostran Co., Toronto, New York, 1963, P.79.
6- Parkash Chander and Prem Arora, (Studies in International Relations) , Cosmos Boothive, New Delhi, 1989,p .10-11.
7- Edgar B. Westey, (The Record of Mankind) , D.C. Heath and Co., Boston, 1954, P.217.
8- Martin Ira Glassner, (Political Geography) , John Wiley & Sons, New York, Chi Chester, 1993, P.35.
([9]) Ibid, P.13.
9- Ibid, P.13
10- Peter J. Taylor, (A Brief Political Geography of State and Governments in the Twentieth Century) , Seminar Paper, University of Newcastle upon Tyne, Dept. of Geography, April, No.56, P.3-4.
11- Daniel Philpott, (Revolutions in Sovereignty: How Ideals Shaped Modern International Relations) , Princeton, Princeton University Press, 2000, P.16.
12- ڕايموند کارفيلد کيتيل، المصدر السابق، ص274.
13- Alan G. Stolberg, (The International System in the 21st Century) , P.122, PDF, Mercury eth2. ch.
14- الأمم المتحدة، (ميثاق الأمم المتحدة والنظام الأساسي لمحکمة العدل الدولية) ، نيويورک، بدون سنة طبع، ص7.
15- عدنان السيد حسين، (نظرية العلاقات الدولية) ، مطبعة سيکو، بيروت، 2003، ص50.
16- أ.أ. موديء، (الجغرافية من وراء السياسة) ، ترجمة: ڕوفائيل جرجس، دار الهلال، القاهرة، بدون سنة طبع، ص21.
17- Memorsndum sur la situation des kurdes et leurs revend ications, paris, 1948,p.6
18- .Edmonds ,C.J., Kurdish Nationalism, Journal of contemporary history, vol.6, No.1,1971, p.87
19- Lewis, Bernard, The shaping of modern Middle East ,Oxford University press,1994,p.19
20- Bonine, Michael E., The Kurds and Kurdistan: A commentionary , Eurasian Geography and Economics, vol.44,No.3-4, July-October,1949,p.243-244
21- بافيج ، کردستان والمسألة الکردية، ترجمة برو ، بدون مکان الطبع، شباط 1978، ص 10
22- لازاريف، م.س. ، المسألة الکوردية 1917-1923، دار الرازي ، لندن، 1991، ص 264
23- Bedrkhan,Kamuran Ali, The kurdish problem, Journal of Royal Central Asian Society, Vol.xxxv1,part.3-4,July- October,2949,pp.243-244.
24- Gottlieb,Gidon, Nations without states, , Foreign Affairs,vol.73no.3,1994,p.104.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 437 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-05-2016 (8 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: جوگرافیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 88%
88%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 10-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 22-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 22-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 437 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,431
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!