图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,441
图片 106,013
书籍 19,160
相关文件 96,492
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەیالەتی ئەرزەڕۆم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەیالەتی ئەرزەڕۆم

ئەیالەتی ئەرزەڕۆم
ناونیشانی بابەت: ئەیالەتی #ئەرزەڕۆم#
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#

ئەیالەتی ئەرزەڕۆم، ناوی ئەیالەتێکی کوردییە لە ‌باکووری #کوردستان# هەڵکەوتووە و یەکێکە لە ‌نۆ ئەیالەتە‌ کوردییەکەی لە ‌چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانیدا بوون، ئەم ئەیالەتە لە ساڵی (1533ز) دامەزراوە و پێشتر سەر بە دەوڵەتی سەفەویی ئێران بوو لە چوارچێوەی ئەستان (پارێزگا) ی ئەرزەڕۆمدا لەگەڵ هەریەکە لە ویلایەتی #بتلیس# و بەشێکی زۆری ئەیالەتی #کارس# (#قارس#) و ئەیالەتی #ترابزۆن#.
ئەیالەتی ئەرزەڕۆم لە ساڵی (1532ز) لە میانەی جەنگی نێوان سوپای دەوڵەتی عوسمانی و سوپای دەوڵەتی سەفەوی لەنێوان ساڵانی (1532-1555ز) داگیر کراوە. ناوی ئەو ئەیالەتە بۆ ماوەی 331 ساڵ ئەرزەڕۆم بووە و تاوەکوو ساڵی (1864ز) بەردەوام بووە. ئەوەش پاش ئەوە هات کە سی و دووەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، سوڵتان عەبدولعەزیزی یەکەم (1876-1860ز) لە ساڵی (1864ز) دا لە میانەی چاکسازییەکانیدا، یاسای ویلایاتی نوێی عوسمانیی دەرکرد و دواتر ویلایەتی ئەرزەڕۆم و ویلایەتی بتلیسی لێ بووەتەوە و لە ساڵی (1580ز) دا ئەیالەتی کارس (قارس) ی لێ جیا کرایەوە و دواتر لە ساڵی (1598ز) دا ئەیالەتی ترابزۆنی لێ جیا کرایەوە.
ئەم ئەیالەتە ناوەندەکەی شاری ئەرزەڕۆمی ناوەندی ئێستای پارێزگای ئەرزەڕۆمی #باکووری کوردستان# بووە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (174.590) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بەڵام لەدوای ساڵی (1580ز) پاش ئەوەی ئەیالەتی کارس (قارس) ی لێ جیا کرایەوە ڕووبەرەکەی بووە (155.850) کیلۆمەتر چوارگۆشە و لە ساڵی (1598ز) پاش ئەوەی ئەیالەتی ترابزۆنی لێ جیا کرایەوە ڕووبەرەکەی بووە (128.640) کیلۆمەتر چوارگۆشە، کە ئەو ڕووبەرە، ڕووبەری هەردوو ویلایەتی ئەرزەڕۆم و ویلایەتی بتلیسە و یەکەمین ئەیالەتی کوردستانە ‌لە ‌ڕووی ڕووبەرەوە و لە ڕووی سنووری جوگرافییەوە ئەکەوێتە بەشی ئاسیای دەوڵەتی عوسمانی، کە لە باکوورەوە بە ئەیالەتی تەرابزۆن و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە ئەیالەتی کارس (قارس) و لە باشوورەوە بە هەردوو ئەیالەتی وان و ئامەد (#ئامەد#) و لە ڕۆژاواوە بە ئەیالەتی ڕۆم (#سێواس#) دەورە دراوە.
لە ڕووی نەتەوەییەوە زۆرینە دانیشتووانەکەی کوردی سەر بە شێوەزاری کرمانجیی سەروون و کەمینەشیان سەر بە شێوەزاری زازاکین و کورد زۆرینەی دانیشتووانی ئەیالەتی ئەرزەڕۆمی پێک هێناوە و نەتەوەکانی وەکوو تورک و ئەرمەن و نەتەوەکانی تر کەمینە بوون.
$ئەیالەتی ئەرزەڕۆم لە ڕووی دابەشی کارگێڕییەوە لەنێوان ساڵانی (1598-1800ز) دا لە (12) سنجەق پێک هاتووە کە ئەمانەن:$
1- سنجەقی ئەرزەرۆم، کە سەنجەقی ناوەندی ئەیالەتی ئەرزەڕۆم بووە.
2- سنجەقی گێغی.
3- سنجەقی حەسەن قەڵا (پاسین) .
4- سنجەقی ئیسپیر.
5- سنجەقی خنووس (هینیس) .
6- سنجەقی مەلازگیرد (مالاکگیر) .
7- سنجەقی تاتۆس (تێکمان) .
8- سنجەقی پلەموریە (کوزوجان) .
9- سنجەقی تورتوم (تورکوم) .
10- سنجەقی لێجەنگێرد (میجینگێرد-موجتەگێرد-ئینکایا) .
11- سنجەقی مامار (ماماھار-قەرەبابا) .
12- سنجەقی کارا-ھیسار (شەبینکاراھیسار) .
بەڵام لەنێوان ساڵانی (1800-1864ز) دا لە (6) سنجەق پێک هاتووە کە ئەمانە بوون:
1- سنجەقی ئەرزڕۆم، کە سنجەقی ناوەندی ئەیالەتی ئەرزەڕۆم بووە.
2- سنجەقی کەماخ (کەماهە) .
3- سنجەقی مادەن (مادین) .
4- سنجەقی ئەرزنگان.
5- سنجەقی شەبینکەراھیسار.
6- سنجەقی گوموشانێ.
ئەم ئەیالەتە، واتا ئەیالەوتی ئەرزەڕۆم لە میانەی جەنگی نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی قاجاری تووشی وێرانکاری هات، کە جەنگەکە لەنێوان ساڵانی (1820-1823ز) دا بوو و ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (10ی 9/سێپتەمبەری 1821) جارێکی تر جەنگ دەستی پێ کردووە و ئەوە بوو هێزەکانی سوپای دەوڵەتی قاجاری بە سەرکردایەتیی شازادە عەباس میرزا، شازادەی جێنشینی دەوڵەتی قاجاری و فەرمانڕەوایی #تەورێز# کە ژمارەیان نزیکەیی (30.000) هەزار سەرباز بوو و شەڕ ی ئەرزەڕۆم لە ساڵی (1821ز) دا لە نزیک شاری ئەرزەڕۆمی ناوەندی ئەیالەتی ئەرزەڕۆم و پارێزگای ئەرزەڕۆمی ئێستای باکووری کوردستان بەرپا بوو و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی کە نزیکەی (52.000) هەزار سەرباز ئەبوو و شەڕەکە تاوەکوو ڕێکەوتی (23ی 7/یولیوی 1823) بەرەدوام بوو، کە تێیدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی قاجاری شکستێکی زۆر سامناکیان بەسەر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانیدا هێنا، بەڵام بڵاو بوونەوەی پەتای کۆلێرا لەناو ڕێزەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی قاجاریدا وای کرد ئەو هێزەی سوپای دەوڵەتی قاجاری لاواز بێت و تامی سەرکەوتنی نەکرد و شازادە عەباس میرزا داوای ئاشتیی کرد، واتا شازادە عەباس میرزا، شازادەی جێنشینی دەوڵەتی قاجاری و فەرمانڕەوای تەورێز ناچار بوو پەیوەندی بە محەمەد ئەمین ڕەئووف پاشا، والی ئەیالەتی ئەرزەڕۆم و سەرۆکی گشتیی هێزەکانی سوپای ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتی عوسمانییەوە بکات و دەستپێشخەری بکات و داوای ئاشتی بکات و لە کۆشکی بابعالی شاری ئێستانبوڵی پایتەختی ئەو کاتەی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر ئەوە ڕازی بوو و دواتر نامەگۆڕینەوە لەنێوان شازادە عەباس میرزا شازادەی جێنشینی دەوڵەتی قاجاری و فەرمانڕەوای تەورێز و محەمەد ئەمین ڕەئووف پاشا، والی ئەیالەتی ئەرزەڕۆم و سەرۆکی گشتیی سوپای ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی دەستی پێ کرد و پاشان یەکتربینین و دانیشتن لە شاری ئەرزەڕۆم ناوندی ئەیالەتی ئەو کاتەی ئەرزەڕۆم و ناوەندی ئێستای پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و ئیتر ئەوە بوو گفتوگۆکانی ئاشتی لە بەهاری ساڵی (1823ز) لە شاری ئەرزەڕۆم ناوندی ئیالەتی ئەو کاتەی ئەرزەڕۆم و ناوەندی ئێستای پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان دەستی پێ کرد و یەکەمین دانیشتنی کۆنگڕەی ئاشتی ئەرزەڕۆم لە ڕێکەوتی (28ی 6/یونیوی 1823) دەستی پێ کرد، کە هێشتا شەڕ لە بەرەی باکووری کوردستان گەرم بوو و دوا دانیشتن لە ڕێکەوتی (23ی 7/یولیوی 1823) ئەنجام درا و جەنگەکە لە هەمان ڕێکەوت ڕاگیرا، واتا جەنگی نێوان سوپای دوو دەوڵەت تاوەکوو ڕێکەوتی (23ی 7/یولیوی 1823) بەرەدوام بوو و لە ڕێکەوتی (28ی 7/یولیو یان تەمموزی 1823) پەیماننامەی ئاشتی ئەرزەڕۆمی یەکەم واژۆ کرا و هەروەها پەیماننامەی ئەرزەڕۆمی دووەم کە لە ڕێکەوتی (30ی 5/ئایاری 1847) لە ‌نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی قاجارییەکانی ئێران واژۆ کراوە، لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتیی هەریەکە لە سوڵتان عەبدولجەمیدی دووەم (1839-1861ز) سی و یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و شا محەمەد (1834-1848ز) سێیەم شای دەوڵەتی ئەفشارییەکانی ئێران، ئەم پەیماننامەیە لە ‌ئەنجامی سێ قۆناغی گفتوگۆی ‌نێوان ساڵانی (1843-1847ز) ی نێوان هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و قاجاری مۆر کرا بە ‌ناوبژیوانی هەردوو ئیمپراتۆریای بەڕیتانیای مەزن و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری.
$سەرچاوەکان$
1- ئەولیا چەلەبی: کورد لە مێژووی دراوسێکانی دا/سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی-وە: سەعید ناکام-بەغدا 1979ز.
2- نۆیل باربەر: فەرمانڕەواییانی قۆچ زێرین (لە ‌سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتاتورک) -وە: ڕێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.
3- د . فەیسەڵ دەباغ: کوردستان لە ‌چاپکراوە عوسمانلییەکان دا- ‌نووسەر لە زمانی تورکی عوسمانلییە کردوویەتی بە ‌کوردی-هەولێر2004ز.
4- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
5- د . مەحمەد سوهەیل تەقوش: مێژووی دەوڵەتی سەفەویی-وە: شاخەوان مەحمەد-هەولێر2006ز.
6- ڕاجر سێڤیری: ئێرانی سەردەمی سەفەویی- وە: سەڵاحەددین ئاستی-سلێمانی2006ز.
7- محەمەد ڕەسوڵ هاوار: کورد و باکووری کوردستان (لەسەرەتای میژووەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهان) / بەرگی یەکەم-سلێمانی2006ز.
8- شەمس دین سامی: کورد و کوردستان لە ‌قامووسول ئەعلامدا-وە: ئەحمەد تاقانە -هەولێر2008ز.
9- وریا ڕەحمانی: کورد و کوردستان لە ڕوانگەی نەخشەوانییەوە- هەولێر2009ز.
10- د . فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز-1932ز- هەولێر2011ز.
11- د . محمەمەد سوهەیل تەقوش: عوسمانییەکان/لە ‌دامەزراندنی دەوڵەتەوە تاکودەتا بە ‌سەر خەلافەتدا-وە: د . نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2014ز.
12- د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/سەردەمی عوسمانی-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
13- مەحمەد خۆڕەشید پاشا: سیاحەتنامەی حدود (گەشتنامەی سنوور لەنێوان هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و ئێراندا) -وە: مەحموود هۆمەر باوزی-هەولێر2019ز.
14- سەنتەری برایەتی: ویلایەتەکانی کوردستانی تورکیا لە ‌سەردەمی حوکمڕانی عوسمانییەکاندا- لە زمانی عوسمانییەوە کردوویەتی بە ‌کوردی-فەیسەڵ دەباغ، ژمارە/9، مانگی کانوونی یەکەمی 1998ز.
15- ئینتەرنێت-ویکیپیدیا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览677
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 08-01-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 08-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
城市: Amed
城市: Arzurom
城市: Siwas
文件类型: 原文
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 08-01-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on08-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):08-01-2023
URL
此产品已被浏览677
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1124 KB 08-01-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,441
图片 106,013
书籍 19,160
相关文件 96,492
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!