سەگی ئەحمەدەکۆکی
بە دەسکی حەمەدۆکی
لە هەموو دەرکان دەکۆکی
مەبەست لە دەهۆڵە، (دەهۆڵ: ئامێرێکی کەلەپووریی موزیکی پێستدارە، لە بۆنە و ئاهەنگە کوردییەکاندا دەژەندرێ) سەگی ئەحمەدەلۆکی، مەبەست لە دەهۆڵە، بە دەسکی حەمەدۆکی، مەبەست لە داردەهۆڵە کە دەهۆڵی پێدەژەنرێ، لە هەموو دەرکان دەکۆکی، واتە: دەشێ لە هەموو ماڵێکدا بەکاردبێ. وەڵام (دەهۆڵ و داردەهۆڵ) . [1]