#لەتیف ڕەشید# لە کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی و ڕایگەیاند: سەقامگیری کاریگەری لە پەرەپێدانی ئابووری.
ئەمڕۆ چوارشەممە #04-01-2023#، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری ئێڕاق پێشوازی کرد لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی و ڕایگەیاند: سەقامگیری ئەمنی بە شێوەیەکی کاریگەر ڕۆڵی دەبێت لە هاندانی وەبەرهێنانی پێویست بۆ پەرەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و بەدیهێنانی مافی ڕەوای هاووڵاتییان لە خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شایستەدا.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە دۆخی ئەمنی و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری بۆ بەدیهێنانی سەلامەتی هاووڵاتییان و پاڵپشتیکردنی پێشکەوتنە ئابوورییەکانی وڵات. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 370