图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,652
图片 106,195
书籍 19,172
相关文件 96,657
Video 1,331
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەڤپەیڤین لەگەڵ بێرنارد هێنری لێڤی- فەیلەسووفی فەڕەنسی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بێرنارد هێنری لێڤی

بێرنارد هێنری لێڤی
ڕووداو

ئێستا کە وڵاتانی ڕۆژاوا کەمتر پێویستیان بە کوردە لە چاو دوو سێ ساڵ لەمەوبەر، چونکە داعش تا ڕاددەیەکی زۆر لەنێو براوە، ئایا ئەمە کاریگەری لەسەر پشتگیری ڕۆژاوا بۆ کورد هەیە؟

بێرنارد لێڤی

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆنفڕانسێکمان هەیە لە زانکۆی یەیڵ کە کۆنفڕانسێکی زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ باسکردنی ئەم مژارە. کۆنفڕانسەکە لە ڕۆژی سێزدەی نیسان ئەنجامدەدرێت. لەلایەن من و تۆماس کاپڵانەوە بەڕێوەدەبرێت. هەروەها بە وتارێکی گرنگی نێچیرڤان بارزانی دەستی پێ دەکەین. کۆنفڕانسێکی گرنگ دەبێت بۆ باسکردنی مژارێکی زۆر گرنگ ئەویش ئەوەیە کە هێشتا داعش لەنێونەچووە. پێویستی ئێمە بە کورد لەچاو دوو ساڵ لەمەوبەر هیچ کەمی نەکردووە. ئەم بابەتە هێشتا گەرمە. بابەتی گەرم مانای ئەوە نییە کە زۆر بەپەلەیە. هەندێک جار پەیوەندی خوێن و گۆشت و گیان لەنێوان هەندێ خەڵکدا هەیە، کە لەدەرەوەی بابەتی بەپەلە فریاکەوتنە، کە لێرەدا مەبەستم پەیوەندی نێوان وڵاتانی ڕۆژاوا و کوردانە. پەیوەندی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان پشت بەوە نابەستێ ئاخۆ مانگی داهاتوو چ ڕوودەدات. بەڵکوو برایەتی، هاوگیانی و هاودڵییە کە یەکمان دەخات. لەو کۆنفڕانسەی زانکۆی یەیڵ ئەم مژارە تاووتوێ دەکەین.

ئومێدی من، نەک تەنیا ئومێد، بەڵکوو باوەڕیشم وایە کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا و حکومەتی فەڕەنساش ئەمە دەزانن. ئێوە ئاگادارن کە بەم دواییانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازی لێ کرا. من وای دەبینم کە پەیوەندی سەرۆک ماکڕۆن لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جگە لە پەیوەندی دوو قۆڵی، پەیوەندی فڕانکۆ-کوردە لەنێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان. بۆ ماکڕۆن ئەمە پەیوەندییەکی ستراتیژییە.

ڕووداو

ئایا هیچ وردەکارییەکی دیکە هەیە لەبارەی کۆبوونەوەکەی ماکڕۆن و بارزانی کە تۆ بیزانی و ئێمە نەیزانین؟

بێرنارد لێڤی

ئەگەر زانیاریشم هەبا باسم نەدەکرد، لێی دەگەڕام بۆ ئەو دوو سەرۆکە. ماکڕۆن و بارزانی.

نەخێر، زانیاری دیکەم لەلا نییە.

تاکە شتێک کە ڕەنگە تۆ نەیزانی، ئەوەیە کە پەیوەندییەکی تایبەت لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە و پەیوەندییەکی تایبەتیش لەنێوان ئەو دوو سەرۆکەدا هەیە. من سەرۆک ماکڕۆن دەناسم، لەو ناسینە کەمەوە دەتوانم بڵێم پەیوەندییەکی تایبەت هەیە لەنێوان ئەو دوو سەرۆکەدا. بێگومان پەیوەندییەکە ستراتیژی و هەموو ئەو شتانەیە کە گوتراون، بەڵام لەهەمان کاتدا پەیوەندییەکی تایبەتیی نێوان ئەو دوو کەسایەتییەشە.

ڕووداو

ئەم هەفتەیە سی ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو بڕیارە کە بووە هۆی درووستبوونی هەرێمی کوردستان، واشی کرد فەڕەنسا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لە کورد نزیک ببنەوە، پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی فەڕەنسا پشتگیری کوردی کرد و ئێستاش پشتگیرییان دەکات؟ بەرژەوەندی ستراتیژی فەڕەنسا لە پشتگیریکردنی کورددا چییە؟

بێرنارد لێڤی

ئەو یادەم لەبیرە، چونکە هۆکار بوو بۆئەوەی بۆ یەکەمجار بێمە کوردستان. سی ساڵ لەمەوبەر، ڕێک لەم کاتەدا، لە ساڵی 1991، کوردستانم دۆزییەوە. بۆیەکەمجار کەوتمە ژێر کاریگەریی ئەو کولتوور و نەریتی پێکەوەژیان و نەریتی ئازایەتی. چیرۆکی خۆشەویستی من بۆ کورد لەکاتی دەرچوونی ئەو بڕیارنامەیە دەستی پێ کرد. بۆ یەکەمجاریش سی ساڵ لەمەوبەر لە هەفتەنامەیەکدا بە ناوی لو پوا وتارێکیم بۆ کوردستان نووسی.

گەر بپرسین بۆچی ئەم پەیوەندییە تایبەتە درووست بوو؟ ڕەنگە لەبەر هۆکاری ستراتیژی نەبووبێت. هەندێک جار لە پەیوەندی نوان دوو وڵات، دوو گەل یان دوو کەسدا، پەیوەندییەکە بەجۆرێکە کە دڵ قسە دەکات و هۆکاری پەیوەندییەکە ستراتیژی نییە. لەم ڕوانگەیەشەوە، پەیوەندی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان لەرێی چەند کەسێکەوە درووست بووە، چەند کەسایەتییەک ڕۆڵی گەورەیان تێیدا بینیوە. بۆ نموونە هاوژینی فرانسوا میتران، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا، خاتوون دانیاڵ میتران، کە زۆر ڕژد بوو لەسەر ئەم پەیوەندییە. هەروەها پسیشکانی فەڕەنساش ڕۆڵیان هەبووە، بەتایبەت ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور. کەواتە فاکتەری تاکەکەس هەیە لە درووستبوونی ئەو پەیوەندییەدا. نامۆ دەردەکەوێ، بەڵام ئەوە ڕاستیەکەیە.

چەند ڕووناکبیرێک ڕۆڵیان لە درووستکردنی ئەو پەیوەندییەدا هەبوو کە زۆر زوو لەوە تێگەیشتن خەڵکی کوردستان تایبەتە. ڕەنگە درووستبوونی پەیوەندی وڵاتانی ڕۆژاوا لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی لە کوردستانەوە دەستی پێ کردبێت. سی ساڵە وڵاتانی ڕۆژاوا بەدوای ئیسلامێکی میانڕەو و دیموکراتدا دەگەڕێ. من سی ساڵ لەمەوبەر لە فەڕەنسا لە ڕۆژنامەکان وتارم خوێندووەتەوە کە نووسیبوویان کورد بەرجەستەکەری ئەوەیە. سی ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژنامەکاندا هەمان ئەو شتە نووسرابوو کە من ئێستا پێتان دەڵێم. دیزاینی پەیوەندی کوردستان تایبەتمەند و جیاوازە لەگەڵ ئیسلام کە زۆر لەگەڵ پێشبینیەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا دەگونجێ. وڵاتانی ڕۆژاوا هیواخوازن پەیوەندی لەگەڵ ئیسلامێک درووست بکەن کە کراوەیە بەرووی ئایینەکانی دیکەدا. ئەو جۆرە ئیسلامە لەنێو کورددا هەیە.

ڕووداو

دەگوترێ فەرەنسا هەمیشە ململانێی جیۆپۆڵەتیکی و ستراتیژی لەگەڵ تورکیا هەبووە، فەڕەنسا کورد بەکاردەهێنێ بۆ لاوازکردنی تورکیا، پێتوایە ئەم هۆکارە لە پشت بایەخدانی فەڕەنسایە بە پرسی کورد؟

بێرنارد لێڤی

دەمەوێ بڵێم وای نابینم ئەمە پشت بە هاوسەنگی یاخود ئیرادەیەکی تایبەت ببەستێت بۆ لاوازکردنی تورکیا. چونکە دەتوانم باسی هەندێک ماوە بکەم لە مێژووی سەدەی ڕابردوودا کە فەڕەنسا نزیکبووە لە تورکیا، بێگومان هەمیشە لە دیپلۆماسی وڵاتاندا گۆڕاناکری ڕوودەدات، بەڵام فەڕەنسا لە کورد نزیکبووە سەرەڕای نزیکبوونی لە تورکیا. من وای نابینم. دوو هۆکار لە پشت نزیکبوونەوەی فەڕەنسان لە کورد. یەکەم فاکتەری نزیکی ئەو دوو کەسایەتییە. هەندێ جار یەک دنکە لم دەتوانێ ڕۆڵێکی زۆر گەورە لە جیهانی دیپلۆماسیدا ببینێ. ئەو دنکە لمە دەکرێ ژنێک یان پیاوێک بێت. بۆ نموونە کەسێکی وەکوو هاوڕێم بێرنارد کۆشنەر، کە هاو-دامەزرێنەری ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوورە. ئەو پەیوەندییەکی تایبەتیی لەگەڵ سەرۆک بارزانی هەیە. تەمەنی لە هەشتا ساڵ زۆرترە و چەندین ساڵە دۆستی کوردە. ناتوانین ڕۆڵی ئەو کەسایەتییانە لەبەرچاو نەگرین. لە فەڕەنسا نەریتێک هەیە، نەریتی نزیکیی و هاوسۆزی لەگەڵ ئەفغانستان هەروەها لەگەڵ کورد. ئەوە بەشێکە لە دی ئێن ئەی کولتوورمان.

هۆکاری دووەم، وەک پێموتی، فەڕەنسا پتر لە هەر وڵاتێکی دیکە بەدوای پەیوەندییەکی تایبەتدا لەگەڵ ئیسلام دەگەرێت. ئەو جۆرە ئیسلامەش لە کوردستانە. من لە تەمەنی مێردمنداڵییەوە ئەمە دەزانم. کاتێک ساڵی 1991 بۆ یەکەمجار هاتمە کوردستان، پێشتر ئەمە دەزانی. ئەم زانیارییەم هەبوو. ئەمانە ئەو دوو هۆکارە سەرەکییەبوون لە پشت ئەو پەیوەندییەوە.

ڕووداو

ئێوە کە ڕێکخراوەکەتان دامەزراند، ئیدارەی تڕەمپ لە کاردا بوو، ئێستا ئیدارەیەکی نوێ دەستبەکار بووە بە سەرکردایەتی جۆ بایدن، بۆچوونت چییە لەبارەی ئەم ئیدارەیە؟ ئایا باشترە لە ئیدارەی تڕەمپ؟

بێرنارد لێڤی

پێش هەموو شتێک، مەجیدی ئازیز، من و تۆم کاپڵان، هەرچەندە تۆم کاپڵان کاپتنی سەرەکی و کەسایەتی یەکەمی ڕێکخراوەکەیە، هەردووکمان جەخت لە یەک خاڵ دەکەینەوە: جەی ئێف کەی ڕێکخراوێکی بێ لایەنە. ئێمە پەیڕەوی خۆمان هەیە، دەنگمان هەیە لە زۆر وڵات، بەڵام پێمان وایە دۆزی کورد زۆر لەوە گەورەترە کە تێکەڵی حیزبایەتی بکرێت. لەبەرئەوە لە منی نابیستی بڵێم کام ئیدارەیەی ئەمریکا باشترە. هەر لەسەرەتای درووستبوونی ئەم ڕێکخراوەوە، هەر ئیدارەیەکی ئەمریکا لە کاردا بووبێت، ئێمە هەوڵمانداوە لەنێو کۆنگرێس، لەنێو ئەنجوومەنی پیران، لەلای هەموو ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران ڕووبەڕوو تا بتوانین پشتگیری بۆ کورد کۆبکەینەوە. ئەمە خاڵی لە پێشە. ئێمە هەرگیز لەم هەوڵانە ناوەستین و ناشوەستین لە کارکردن لەنێو ئیدارەکانی ئەمریکا. ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوی جەی ئێف کەی بەرژەوەندی کوردە.

بێگومان من وەکوو خۆم بۆچوونی تایبەتم هەیە. پێم وایە ئیدارەی نوێ چەند چەند بەرپرسێکی تێدان چەند خانمێک و چەند پیاوێک کە ڕەنگە لە هەموو بەرپرسانی پێشتر ئاگاداری گرنگی و ناوەندیبوونی دۆزی کوردن. دەزانن پرسی ڕاستەقینە تەنیا داعش نییە، تەنیا پەیوەندی نییە لەگەڵ تورکیا و ئێران. پرسی ڕاستەقینە سەقامگیری ناوچەکەیە. هەروەها دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

من و تۆم کاپڵان باوەرمان وایە بۆ ئەم ئامانجانە کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. ئیدارەی بایدن زۆر باش ئەمە دەزانێت. کاتێک باسی ئەم بابەتە دەکەین، هەست دەکەین بەباشی گوێمان لێ دەگیرێت لەلایەن بەرپرسانی ئەم ئیدارەیەی ئەمریکاوە. هەرێمی کوردستان و ڕۆژاڤا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان هەیە. ئەگەر بەجددی بمانەوێ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە دیموکراسی بکەین ئەو دەبێ لەرێی کوردەوە بێت. ئیدارەی بایدن لەمە ئاگادارە.

ڕووداو

هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی بەشداری کۆنفڕانسێک دەکات کە لەلایەن ڕێکخراوەکەی ئێوە و زانکۆی یەیڵ ڕێکدەخرێت، ئەو زانکۆیە کە یەکێکە لە باشترین زانکۆکان و تاوەکو ئێستا سێ خوێندکاری ئەو زانکۆیە بوونە سەرۆکی وڵاتان. ئەو بەشدارییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

بێرنارد لێڤی

پێش هەموو شتێک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن خاتوو ئێما سکای بەخێردەهێنرێ. کە کەسایەتییەکی ناسراوی ئەکادیمی و ڕووناکبیرە لە زانکۆی یەیڵ. ئەو خاتوونە کۆنفڕانسەکە بەڕێوە دەبات. من و تۆماس کاپڵان و خاتوو سکای ئەو شانازییەمان پێ دەبڕێ کە پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەین. کێ ئامادە بێت؟ ژمارەیەکی زۆری خەڵک ناویان تۆمار کردووە. کە هەموویان کەسانی ئەکادیمی ، پسپۆڕانی ستراتیژیی و جیۆپۆڵەتیکن. هەروەها کەسایەتی پلەباڵای سەربازیی خانەنشین. نووسەرانی بەناوبانگ و ڕۆژنامەڤانانی بە توانا. ئەو بینەرانە زۆر گرنگن. هەروەها خاتوو هامڵتن کە لەگڵی ئێمە ڕێکخراوەکە بەڕێوە دەبات، کار لەسەر ئەمە دەکات. بینەرانی زۆر تایبەتمەند ئامادەدەکات. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ جەی ئێف کەی. یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ئەم ڕێکخراوە گەنجەمان. دەڵێم گەنج چونکە هێشتا تەمەنی دامەزراوەکەمان چوار ساڵە. شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتەکەی قبووڵکردین.

ڕووداو

تۆ ئەو کاتە دۆستی کورد بووی کە کورد دۆستی زۆر کەمی هەبوون لە ڕۆژاوا. چەند دەیەیەک لەمەوبەر کەس نەیدەزانی کورد کێن. دەتوانی پێمان بڵێی ئێستا پرسی کورد لەنێو خەڵکی وڵاتانی ڕۆژاوا چەند ناسراوە؟

بێرنارد لێڤی

یەک نموونەت بۆ دەهێنمەوە. یەک نموونە، تەنیا وشەی پێشمەرگە، دە ساڵ لەمەوبەر، چەند کەسێکی کەم لە فەڕەنسا و ئەمریکا دەیانزانی پێشمەرگە چییە. بێگومان هەندێ کەسیش دەیانزانی. بەڵام زۆر ناوێکی بڵاو نەبوو. ئەمڕۆ هەموو کەسێک لەنێو ڕای گشتی دەزانن پێشمەرگە چییە. ناوی پێشمەرگە بووەتە ناوێکی باو. بووەتە ناوێکی ئەفسانەیی. ئەفسانەی پێشمەرگە لە فەڕەنسا و لە ئەمریکا. ئەو دوو وڵاتەی کە من و تۆماس کاپڵان کاریان لەسەر دەکەین. دەکرێ ئەمە وەڵامی سادەی من بێت. تۆ دەتوانی لە واشنتن یان لە پاریس لە خەڵک بپرسی، بۆ دەردەکەوێ کە خەڵک دەزانن پێشمەرگە هاوپەیمانمانن. هەروەها ئەوان مێژووێکی درێژی ئازایەتیی و بوێرییان هەیە و دەتوانین پشتیان پێ ببەستین. پێنج ساڵ لەمەوبەر ڕەنگە خەڵک وایانزانیبێت پێشمەرگە ناوی کۆمەڵێ سەربازە کە کەس نایانناسێ لە کوردستان و ڕۆژهەڵآتی ناوەڕاست. بەڵام ئەمڕۆ هەموان دەزانن پێشمەرگە کێن. فیلمەکەی من بەناوی پێشمەرگە لە هەموو فێستیڤاڵی گەورەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا نمایشکرا. هەروەها ئەو فیلمە لەلایەن زۆربەی کەناڵە تەلەڤزیۆنەکانی وڵاتانی ڕۆژاواوە پەخشکرا. جگە لەوەی لە فێستیڤاڵەکان نمایش کرا. دەکرێ بگوترێ بەشێک لە ڕێگەکەمان بڕیوە.

ڕووداو

کورد و سەرکردایەتی کورد، بەتایبەتیی لە هەرێمی کوردستان چۆن دەتوانن کەڵک لەو ناسرانەی پرسی کورد ببینن لە وڵاتانی ڕۆژاوا؟

بێرنارد لێڤی

چۆن دەتوانن سوودی لێ ببینن؟ سەیرکە ئەمە سیاسەتە. ناتوانم وەڵامی بدەمەوە. ئەمە پرسێکی ئاڵۆزە. سەرکردایەتی کورد پێویستە مامەڵە لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خەڵکی کورد بکات. هەموو بەرژەوەندییەکان. جگە لە پرسی دەوڵەتی کورد و سەربەخۆیی هەروەها چۆن بتوانن بەبێ وازهێنان لە خەونی سەربەخۆیی خەڵکی کورد بپارێزن. ئەمە ئەرکێیک سەختە.

تەنیا دەمەوێ بڵێم ئەو قسە بەناوبانگە کە کورد هیچ دۆستێکی نییە جگە لە چیاکان پێنج ساڵ لەمەوبەر، دە ساڵ لەمەوبەر یان بیست ساڵ لەمەوبەر ڕاست بوو. ئەمڕۆ چیدی ڕاست نییە. لەخوا دەپاڕێمەوە ڕەوشی لەووجۆرە درووست نەبێتەوە، بەڵام ئەگەر جارێکی دیکە کارەساتی گەورە بەسەر کورد بێت ئەوە دەردەکەوێت کە ژمارەیەکی لەژماردننەهاتووی دۆستی ڕاستەقینەتان لە ئەمریکا و فەڕەنسا و وڵاتانی ڕۆژاوا هەن. دۆستی ڕاستەقینە ئەوانەن کە تەنیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ستراتیژی و هاوسەنگی هەرێمیی دۆست نین، . بەڵکوو ئەو کەسانەی لە دڵ و گیانەوە دۆستن. تا دێ ئەو جۆرە دۆستانەی کورد لە ڕۆژاوا زیاد دەبن کە دەزانن ئەو برایەتییە گرنگترین شتە لەنێوان گەلانی ڕۆژاوا و گەلی کورد.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览337
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 13-04-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
党: ISIS
文件类型: 翻译
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 04-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on04-01-2023
此产品最近更新( هەژار کامەلا ):14-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览337
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,652
图片 106,195
书籍 19,172
相关文件 96,657
Video 1,331
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!