پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,019
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
قاسم سلێمانی کێ بوو؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قاسم سلێمانی کێ بوو؟

قاسم سلێمانی کێ بوو؟
#قاسم سلێمانی# کێ بوو؟
ئامادەکردن: #عەلی مەحمود محەمەد#

شکاندن و ‌سووتاندنی بەرفراوانی وێنە و پەیکەرەکانی قاسم سلێمانی لەسەرتاسەری ئێران، شایی و هەڵپەڕکێی گەنجانی #مەهاباد# لە یادەوەری کوشتنی سلێمانی، کە بێباکانە ملی خۆیان خستۆتە بەر چەقۆی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو یادە خۆشە، ناتوانن بەختیاری خۆیان بۆ مەرگی بشارنەوە، وە ئەرشیفی وێنەی پرسەکەرانی قاسم سلێمانی لە باشووری کوردستان و وتە و لێدوانی سیاسی و نووسەران لە سێ ساڵی ڕابردوودا چ خەجاڵەتییەک دردەخات.
ئەمەی من لەم کورتە وتارە باسی دەکەم مشتێکە لە خەروارێک لە تاوانی ئاشکرای یاداشتکراو، داخوا دەبێت ناوبراو بە بڕیارە نهێنییەکانی چەند تاوانی قێزەونی کۆمەڵکوژی و تیرۆری ئەنجام دابێت؟، چەند پلانی دژ بە کوردی دابێت، ئەو لە وێنەکاندا خەندەی دەباراند، وەلێ لە ناخدا غەزەب و مەرگی دەبەخشییەوە.
دەمەوێت جیابم و جیاش قسەبکەم، نە وەک گەشتیارانی باشووری بۆ شیمالی ئیران بدوێم، وە نە وەک سیاسییە پڕۆ ئیرانییەکان لەمەڕ کوردایەتی بە فایلەوە دروشم بدەم، وە نە وەک ئەو تەرزە نووسەرانەش لە مانای ئازادی و ئەخلاق پەیوەندی نێوانیان لە فکر و نووسیندا تێنەگەیشتوون بیربکەمەوە، نە وەک هەنسکەی گریانی پرسەکەرانی سیخوڕخانەکان ئیتڵاعات هەڵوێست بنوێنم، نە وەک ئەو پرسە و شەیپورەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆ حاجی قاسمی سلێمانیان بەرپا کرد بجوڵێمەوە، جیاش لەو چەپەی ئەمەریکای لاتین و ئیسرائیل عەقڵیانی کوێر کردۆتەوە، ئەوەی دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل و هاوپیمانەکانی بێت دەیکەنە شۆڕشگێڕ، دەبێت مێژوو لە دوارۆژدا چی لەسەر ئەو نووسین و ڕاپۆرتانە بڵێت؟، کاتێک نەوەکانی داهاتوو خوێندنەوەیەکی ئەخلاقی بۆ وێنەی ڕیزی پرسەگەرانی سیخوڕ خانەکان لە سلێمانی و هەولێر و ڕەفتارو نووسینەکان دەکەن؟، چی دەڵێن کە دەبینن گەلێکی قەسابی کراو چۆن ستایشی جەلادەکەی خۆی دەکات و چەقۆی ملی خۆی دەلێسێتەوە؟ چۆن ژمارەی فایلدارانی جاسوسخانەکان تاران و ئەنکەرا چەندین جار زیاترن لە فایلدارەکان بەعس.

$قاسم سلێمانی کێیە؟$
لە 11ی ئازاری 1957 لە گوندی کەناڵ مالک قەنات ملکی ژمارەی دانیشتووانی 441 کەس، 119 خێزان سەر بە ناوچەی ڕابوور ژمارەی دانیشتووانی 35341 کەس، 7664 خێزان لە پارێزگای کرمان لە خێزانیکی جوتیاری زۆر هەژار هاتۆتە دنیاوە، کە بەهۆی چاکسازییەکانی زەوی ساڵی 1341ی شاوە، پارچەیەک زەوییان بەرکەوتبوو.
لەو خێزانە هەژارە منداڵێک چاوی بە ژیان هەڵهێنا ناویان نا قاسم، ناوی باوکی حەسەن و ناوی دایکی فاتمە سلێمانییە، دەڵێن سلێمانییەکان بە بنەچە لوڕن و لە ناوچەی لوڕستان و بەختیارییەوە لە دەوروبەری ساڵی 1750 زاینی کۆچیان کردووە بۆ پارێزگای کرمان.
ئەو بە ناوی قاسمی کوڕی حەسەنی کوڕی ئیمام عەلییەوە ناوی موبارەکی نراوە، ئەویش کە گەورە بوو وەک هەمان قاسم پێی وابوو مردن وەک هەنگوینە لە پێناو عاشورا و حسێندا، 40 ساڵ پۆستاڵی سەربازی دانەکەند، باوەڕی وابوو تا ساحیب الزەمان ئیمام مەهدی دێت، چەک لەشان بێت لە سوپای پاسداران.
تا لە کۆتاییدا هەنگوینەکەی بە نسیب بوو، لەناو هەنگوینەکە وا توایەوە، ئەنگوستیلەکەی پەنجەی و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینی دی ئێن ئەی نەبوایا، دەوترا وەک عیسا و ئەبو زەڕ هەڵکێشراوە بۆ تەبەقە نەناسروەکانی ئاسمان، دەبوایە لە چاوەڕوانی بونایە بە مەهدی بوون بگەڕابایەتەوە.
سلێمانی 5 برا و 5 خوشکی هەبوو، یەکێک لە براکانی بەناوی سوهراب سلێمانی بەڕێوەبەری زیندانی تارانە، بە دڵڕەقی بەرانبەر بە زیندانیان و پێشێلکەری مافی مرۆڤ وەک جەلادێک لای ئازادیخوازانی ئێران ناسێنراوە.
سلێمانی لە تەمەنی هەرزەکارییەوە خێزان پێکەوە دەنێت، دوو کوڕ و سێ کچی دەبێت، (حسێن و محەمەد ڕەزا و زەینەب و فاتمە و نێرگز) ناوی زۆرینەی منداڵەکانی عەشقی قوڵی شیعەگەرایی پێوەدیارە.
ئەو لە بەر هەژاری تا پۆلی 5ی سەرەتایی خویندووە، لە تەمەنی 11 ساڵی واز لە خوێندن دێنێت، ساڵی 1969 واتا لە تەمەنی 12 ساڵی، لە لادێکەیانەوە ڕوو لە شاری کرمان دەکات بۆ کرێکاری بیناسازی، بۆ هاوکاریکردنی خێزانەکەی، تا قەرزە نۆ هەزار ڕیاڵییەکەی سەر باوکی بداتەوە، دواتر لە ساڵی 1974 لە فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری کرمان دەبێتە کارمەند.
بەڵام ڕژێمی ئێرانی ژیانامەیەکی دیکەیان بۆی نووسیوەتەوەو ڕاستییەکانیان شێواندوو بەم شێوەیە: گوایە لە 11 ساڵی بۆ خوێندن چووە بۆ کرمان، دبلۆمی هێناوە، دواتر پەیوەست بووە بە هێزی کارەوە.
لە 18 ساڵ بووە بە بەڵێندەر، لە 20 ساڵی پەیوەندی کردووە بە خەبات دژ بە ڕژێمی پاشایەتی.
دواتر بووە بە فەرماندەی سوپا لە ئازەرباینجانی ڕۆژاوا کوردستان.

$پەیوەندیکردنی بە خەتی ئیمامەوە$
لەو کاتەی شۆڕشی گەلانی ئێران کڵپەی سەندبوو لەلایەن گەنجە چەپگەرەکانی ئێرانەوە درێژەی پێ دەدراو ڕابەرایەتی دەکرا، ساڵێک بەر لەسەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، لە ڕێگای حوجەتوالئیسلام سەید ڕەزا کامیابەوە، کە لە مانگی ڕەمەزانی ئەو ساڵە لە شاری مەشهەدەوە هاتبوو بۆ ئوستانی کرمان، پەیوەندی بە خەتی ڕوحواللە خومەینیەوە دەکات، هەر خودی کامیاب دواتر سولێمانی بە ئایەتوڵا خامنەئی دەناسێنێت و دەرگای چوونە پێشەوەی بۆ دەکرێتە سەر پشت. ناوبراو یەکێک دەبێت لەوانەی لە لایەن ڕێکخراوی مجاهدینی خەلقی ئێرانەوە لە #28-08-1981# دەکوژرێت.
سلێمانی لە کرمان تێکەڵ بە ئیسلامی سیاسی دەبێت، ئەوان شەرمنانە بەشداری ڕاپەڕینیان دەکرد، پەیوەندییەکەی تەنیا زارەکی بوو وە هیچ چالاکییەکی هەستپێکراوی نەبووە دژ بە ڕژێمی پاشایەتی، دەنا ئێستا بە شانازییەوە لە سیڤیەکی گەورەتر لە خۆی نیشان دەدرا، لە کاتێکدا وڵات کڵپەی دەداو لاوانی چەپی هاوتەمەنی ئەو پۆل پۆل بەرەو مەرگ دەچوون بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی پاشایەتی، بێباکانە و بەوپەڕی عەشقەوە دوا هەناسەیان تێکەڵ لەگەڵ گازی سیانید دەبوو کە لە گیرفانەکانیان هەڵیان گرتبوو، کەچی ئەمان لە کونجی مزگەوتەکانەوە بە دوعاکانیان دەکڕوزانەوە.

$بوون بە پاسدار و بەشدار جیهاد دژ بە خەڵکی کوردستان$
دوای سەرکەوتنی شۆڕش بۆ سەرکوتکردنی بەرەی شۆڕش و سەپاندنی حوکمی ئیسلامی بەسەر ئێراندا، سوپای پاسداران پێکدەهێنرێت، لە لایەن خومەینیەوە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕەشەکەی ڕێکەوتی 22ی نیسانی 1979 ڕاگەیەنرا.
قاسم سلێمانی لە ئوستانی کرمان زوو پەیوەندی بە سوپای پاسدارانەوە دەکات، 45 ڕۆژ خولی سەربازی خێرا دەبینێت لە لای ڕێکخراوی فەتحی فەڵەستینی، دوای ڕاگەیاندنی جیهاد دژ بە خەڵکی کوردستان، دەبێتە ڕاهێنەر، کە خومەینی لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #19-08-1980# بەشێوەی فەڕمی ڕایگەیاند، داوای لە لایەنگرانی سستەمی ویلایەتی فەقیە کرد ئەرکی شەرعی خۆیان لە هێرشکردنە سەر کوردستان و لە ڕەگ دەرهێنانی (کفر و ئیلحاد) بەجێبهێنن، بەوەش شەڕێکی نەخوازراو بەسەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپێنێنرا، زۆر تاوانی قێزەون بەرانبەر بەم خەڵکە ئەنجامدران دەچنە چوارچێوەی تاوانە نێودەوڵەتییە مەزنەکانەوە.
قاسم سلێمانی و #ئیسماعیل قائانی# یەکێک بوونە لەوانەی لە یەکەم چرکە ساتەکانی دوای فتواکە ڕوویان لە کوردستان کردووە بۆ جیهاد و بەشداری کۆمەڵکوژی خەڵکیان کردووە، هەر لە میانی جیهادەکەی کوردستانەوە یەکترییان ناسیووە، زۆر بەباشی ئەرکەکانیان جێبەجێکردووە، وەک سایتی تابناکی پاسداران ئاماژەی پێداوە.
بە دوای فتواکەی خومەینی، سلێمانی بە دوری زیاتر لە 1500 کیلۆمەتر خۆبەخشانە بێ وەرگرتنی موچە، لە ئوستانی کرمانەوە دەچێت بۆ شاری مەهاباد و ئازەرباینجانی ڕۆژاوا بۆ بەشداریکردن لە غەزەواتی سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان، یەکەم بەشداریکرنی سلێمانی، لە شەڕی خەڵکی کوردستان بە تایبەت شاری مەهاباد بووە، کە لەوکاتە شاری مەهاباد ڕۆڵی گرنگی لە جووڵانەوەی کوردستاندا دەگێڕا، گوایە لەو کاتە هەوڵی جیابوونەوەیان لە ئێران دەدا و خواستاری وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی کۆمۆنستی بوونە.
ناوبراو لە شاری مەهاباد و ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەشداری شەڕەکان دەکات لە هاوینی ساڵی 1979 دا، کە لەو ماوەیەدا لەو ناوچەیە تاوانەکانی ئیعدامی مەیدانی دەرەوەی دادگا و تاوانی کۆمەڵکی کوژی قاڕناو قەڵاتان و ئیندرقاش و... ئەنجامدران، بەڵام ئەوکات بەهۆی بەشداری چالاکانەی لەسەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان، لە ساڵانی 58 بۆ 60 بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بوو، فەرماندەیی سوپای ساروڵای دەکرد، ڕۆڵی بینی لەسەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان، هەرچەندە پلەی بەرز کرایەوە بەڵام بە ئەندازەی ئاغای ئیسماعیل قائانی فەرماندەی ئێستای سوپای قودس ناو و ناوبانگی نەبوو لەسەرکوتکردنەکە، وەلێ بەشداری دڵڕەقانەیان لەسەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان دەرگای بۆ ئەم جووتە کردەوە لەناو حوکمڕانی ئیسلامی ئێراندا، هەردووکیان بە دەرگای کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستاندا هاتنە ژوورەوە، هەرچەندە بەهۆی پلەنزمی ئەوکاتی ئەم جووتە جەلادە و نەپشکنینی ورد لە تاوانەکان نەتوانراوە دۆسیەی تاوانەکانی ئەم دووە بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان ئامادەبکرێت.
دوای گەڕانەوەی لە مەهاباد و ئازەرباینجانی ڕۆژاوا بۆ کرمان، سلێمانی بەهۆی بەشداری چالاکانی لەسەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان، خەلات دەکرێت و دەکرێتە فەرماندەی پایگای سوپای قودس لە شاری کرمان.

$40 ساڵ پۆستاڵەکەی دانەکەند$
قاسمی سلێمانی یەکەم ئەرکی بەشداریکردن بوو لەسەرکوتکردنی جووڵانەوەی گەلی کورد کە بۆ خودموختاری تێدەکۆشا لەو ڕۆژگارەدا، داواکارییەکانی لە بەرنامەیەکی هەشت خاڵی سادە و ساکاردا خۆی بەرجەستە کردبوو.
سلێمانی یەکێک بوو لەو جەنگاوەرانەی بە فتوای خومەینی پۆستاڵی لە پێ کرد و بەشداری کرد لەسەرکوتکردنی جووڵانەوەی گەلی کورد، تەنانەت دوای بەنی سەدریش پۆستاڵەکەی دانەکەند دەڵێن (40 ساڵ پۆستاڵی لەپێدابووە و سەرقاڵی جەنگ بووە و بێ‌ پسانەوە لەجەنگێکەوە بۆ جەنگێکی تر چووە‌ لەپێناوی ئێراندا) لە کاتێکدا کە زۆربەی پاسدارانی سەردەمی جەنگی ئێران و ئێڕاق وازیان هێنا، ئەم تا مردن بەردەوام بووە، ئەمەش لە دوو هەنگاوی دواتریدا بووە هۆی بەرزکردنەوەی پێگەی سەربازی.
دواتر کرایە فەرماندەی پاسدارە کرمانییەکان، بەرزترین پلە بوو لەناو پاسدارانی هاوشاری ئەوکاتیدا، دوای 3 ساڵ بووە فەرماندەی تیپ، دواتر دەبێتە سەر فەرماندەی لەشکری 41ی ساروڵا، کە هەموو چەکدارانی سیستان و بلوجستان و هرمزگان و کرمانی لە خۆ دەگرت.

$فەرماندەیەکی شکستخواردوو$
قاسم سلێمانی وەک باسی دەکەن و خوێندنەوە بۆ ئەنجامی فەرماندەیی شەڕەکانی دەکرێت، فەرماندەیەکی سەربازی سەرکەوتوو نەبووە، ئەو لە کۆمەڵێک جەنگی گەورە لە ماوەی 8 ساڵەی شەڕی ئێڕاق - ئێران بەشداری کردووە، هەرچەندە فەرماندەی گشتی هیچ لەو شەڕانە نەبووە، بەڵام بەهۆی هەڵە سەربازیەکانیەوە هۆکاربووە بۆ بەکوشتدانی دەیان هەزار کەس، کە خۆی لە نزیک سەد هەزار کەس دەدات، وە شکستی جەنگی کەمەر شکێن، لە شەڕەکانی فاوی 4، نەسری 5 و کەربەلای 5 دا، وەک موحسین ڕەزائی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران دەڵێت: ئەو سێ جەنگە سێ کارەساتی گەورە بوو بۆ سوپای ئێران لە ماوەی شەڕی ئێڕاق ئێراندا، هەرسێکیشی سلێمانی هۆکاری شکستەکانی بووە. نەیارانی چونە پێشەوە و سەرکەوتنی پلە بەندی سلێمانی دەگێڕنەوە بۆ نزیکایەتی ئەو لە خامنەئی بە جانتا هەڵگری مەڵا ناوی دەبەن نەک ئەو سێڵڤیانەی دوای جەنگەکان دەیگرێت وەک ژەنەراڵی سەرکەوتوو خۆی نمایش دەکات، وا باسی دەکەن هەمیشە لە دوای نیشتنەوەی شەپۆڵەکان ئامادەیە، وەلێ لەکاتی شەپۆڵەکان لە بەندەرە ئارامەکان لەنگەری گرتووە دوور لە تۆفان و تسۆنامیەکان.
قاسم سلێمانی دوای بەشداری کردنی کەمی لەسەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان دەگەڕێتەوە ئوستانی کرمان دیارە وردە کاری چالاکییەکانی لەسەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان بە نهێنی ماوەتەوە، بەڵام بەهۆی بەرز کردنەوەی پلە بەندی دەیسەلمێنێت ڕۆڵی هەبووە لەسەرکوتکردنی ڕاپەڕینی کوردستان و پاداشت کراوە، بە وتەی خۆی سەرەتای شەڕی ئێڕاق - ئێران پاسەوانی فرۆکەخانەی کرمان بووە، دواتر وەک بەرپرسی دەستەیەکی 300 کەسی بەشداری بەرەی سوسنگەردی کردووە لە شەڕی ئێڕاق - ئێران. بەڵام کەسانی دی دەگێڕنەوە گوایە بۆ ماوەی دوو هەفتە نێردرا بۆ بەرەی شەڕی ئێران - ئێڕاق بۆ دابەشکردنی ئاو، دوایی مایەوەو نەگەڕایەوە.
ناو براو لە شەڕە گەورەکانی کەربەلاکانی 1 و 4 و 7، نەسری 4، فەتح مبین، فەجری 1 و 3 و 4، ڕەمەزان، بیەت الموقەدەس 1 و 7 و ڕێگای قودس، سامن ئال ئائمە... لەسەرتاسەری بەرەکانی شەڕی ئێڕاق - ئێران بەشداری کردووە .
سلێمانی لە هێرشی ڕێگای قودس لە ناوچەی زۆنکاوەکانی حەوێزییەی ئێڕاق بریندار دەبیت لە #29-11-1981# بۆ #07-12-1981#، بەڵام شانازی دەکرد بە بەشداریکردنی لە شەڕی فەتح مبین لە 22 بۆ 28ی ئازاری 1982، کە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ئاگرپەرستانەوە بە ئیستڵاحی ئیسلامی سیاسی، سوپای ئیسلام ئەنجامی دا لەناوچەی شوش، دوای 30 هەزار کوژراو توانی 2500 کیلۆمەتر دووجار لە ناوچەی خوزستان بگرێتەوە.
لە هیچ یەکێک لەو دوو جەنگە کە تیایدا ئێران سەرکەوتوو بوو، وە حسێن خرازی سەرکردایەتیانی دەکرد، قاسمی سلێمانی لە ڕیزی فەرماندەکانی نەبووە، کە مایەی شانازی بن بۆی.

$هۆکاری جینۆسایدی کوردە$
قاسم سلێمانی لەو شەڕانەی کە بووە هۆی جینۆساید و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی کوردستان و وڵاتیان کردە بەشێک لەو کارەساتە، لەپاڵ بەشێک لە هێزە کوردییەکانی باشوور بەشداری کردووە، لە شەڕی فەجری چوار لە ساڵی 1984 لە ناوچەی #پێنجوێن#، شلێر تا #سوورێن#، ئەو شەڕە بووە هۆی ئەوەی ناوچەکە وێرانبێت، هاوکات بووە هۆکارێک کە شاری #مەریوان# بە بۆردومانی فڕۆکە لە لایەن بەعسەوە ویچرانبکرێت و خەڵکەکەشی کۆمەڵکوژی بکرێت، هەروەها لە شەڕی نەسری پێنج لە ناوچەی #ماوەت# بەشداری کرد لە ڕێکەوتی #21-06-1987#، تیایدا بەهۆی هەڵەی ئەوەوە دەیان هەزار کەس لە سوپای ئێرانی کوژران، وە بووە هۆکارێک کە بەعس شاری #سەردەشت# کیمیاباران بکات لە یەکشەممەی ڕێکەوتی 28ی هەمان مانگدا، یەکەم شار بوو لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی کیمیابارانکرا.
بەشداری ژمارەیەک لەشەڕەکانی قەرارگای ڕەمەزانی کردووە، لە گرتنی شاری #هەڵەبجە# و شەڕی بەیتوالمقەدەسی 4 لە چیای #شەمێران# کە تاوانی هەڵەبجەی تێدا ئەنجامدرا، ئیتر تاوانی هەڵەبجە لە 5000 قوربانی شارەکەو دزینی سەروەت و سامانی خەڵک تا دەگاتە لێدانی هێزەکانی ڕۆژهەڵات قوربانییەکانی کوردانی شوانی کۆمەڵە و سوپای ڕزگاری و #حیزبی دیموکرات# و گرتن و ئیعدامی سەدان کەسی دیکەی ڕۆژهەڵاتی پێویست بە شڕۆڤە ناکات، هەموو ئەو شەڕو نەسرو شتە عاجباتیانەشی بە هاوکاری یەکێتی و پارتی و سۆسیالست و بزووتنەوەی ئیسلامی ئەنجامدران، واتا شیوەن گێڕانی ئەمڕۆی سیخوڕ خانەکانی #سلێمانی# و #هەولێر# بۆ قاسمی سلێمانی.
لە باشووری کوردستانیش لە ڕێگای پێشمەرگەوە لە زۆر تێڕوانین بۆ شەڕی هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگەی لایەنەکانی یەکێتی و پارتی و حسک و بزووتنەوەی ئیسلامی و لەشکری موسڵمانی کورد لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان وەک قەرارگای ڕەمەزان ئامادەیی هەبووە، کە دواتر بەهۆی ئەو شەڕە هاوبەشانەوە گەلەکەمان تووشی کۆمەڵکوژی گەورە هات لە شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، کە دواتر ئێران بەشێک لەو خەڵکە لێقەوماوە بە پەنابەر وەر دەگرێت، ئێستا بە فەزیلەت دەیفرۆشنەوە، کە خۆیان هۆکاری تراژیدیاکە بوونە نەک هاوکاریکەر، هۆکاری دەرد و مەینەتەکان بوونە نەک برینپێچی برینەکان.
سلێمانی لەدوا دیداریدا لەگەڵ خامنەئی، سێ ڕێزلێنانی ئازایەتی بە یەکجار پێ بەخشرا، کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی بەوە بوو، ئەو وەک هێمایەکی ئازایەتی بناسێنێت، تا هژمۆنیای خۆی لە هەرێمەکە بپارێزێت، واتا کۆماری ئیسلامی پێویستی پێ بوو قارەمان درووست بکات، نەک حەقیقەت وا بوبێت کە پاڵەوان بووبێت.

$ڕۆستەمی زاڵ و ئەبو موسلمی خوراسانی و عەلی حەسەن مەجیدە$
لای شیعەکان یان ئێرانییەکان، جگە لە ناوە ئایینییە پیرۆزەکان کە لیستەکەیان زۆرە، چ ئەوانەی کوژراون یان قەول وایە زیندوبنەوە دوای مردن بۆ درێژەدان بە ئەرک و پەیامەکانیان لە دوارۆژدا لە ناکاو بگەڕێنەوە، دوو کەسایەتی وەک پاڵەوانی دانسقە لای ئیچرانییەکان نمایش دەکرێن کە ئەوانیش ئەبو عەباس موسلم خوراسانی 718-754 ز، کە ئەمەوییە کافرە بکوژەکانی عەلی و حەسەن و حسێن و قاسمیان لە دەسەڵات لادا، لەگەڵ ڕۆستەم و زۆرابی شانامەی فیردەوسی کە ئەبو قاسم فیردەوسی 935-1020 نووسیویەتی، هەردووک ئەفسانەی پاڵەوانیەتی ئێرانیەکانن و لای ئەوان لە هێز و پاڵەوانێتیدا نموونەیان لە جیهاندا نییە و نابێت، لە هەردوو بواردا ناوی قاسمیش ئامادەیە، ئێستا هەندێک قاسمی سلێمانی لە زیندوکردنەوەی خەلافەتی شیعە بەناوی مانگی شیعە دەبەنەوە سەر موسلم خوراسانی، لەپاڵەوانێتی و هێزیشدا دەیبەنەوە سەر ڕۆستەم و زۆراب، وەلێ لە ڕاستیدا قاسم سلێمانی هیچکام لەو دوانە نەبوو، بەڵکە بۆ خۆی عەلی حەسەن مەجید 1944-2010ێکی شیعەگەرای ئێرانی بووە، #عەلی حەسەن مەجید# چۆن پێشتر نایب عەریفێکی فاشیل لە سوپای ئێڕاق بوو، بەو دەسەڵاتە زۆرەی لەدوای #30-06-1987# ەوە پێی درا، بە وەحشیەت و دڕندەیی توانی ژیان لە لادێکانی کوردستان بسڕێتەوە و زیاتر لە 200000 کورد بکوژێت و هێزی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان دەربکات، وەک لایەنی سەربازی ئەمە بۆ ناسیۆنالستی عەرەبی سەرکەوتنە، هەنووکەش ناسیۆنالستەکانیان بە شانازییەوە بۆی دەگەڕێنەوە، بەڵام بۆخۆی دڕندەیی و وەحشیەتێکە، لای کورد عەلی حەسەن مەجید تەنیا نایب عەریفێکی فاشیلی وەحشی بوو، بۆ نەتەوەییە عەرەبیەکانیش ناوبراو فەرماندەیەکی مێژووی بە بەهای سەربازی بووە، بەهەمان شێوە بۆ ئیسلامییە شیعە گەراکان سلێمانی خەونی دزراوی بۆیان گەڕاندۆتەوە، فەرماندەی بنەڕەتی سەربازی تا مردن بووە، چل ساڵ تەواو پۆستاڵی پاسداری لە پێ نەکردۆتەوە، ئەوان لە فردەوسدا لە باوەشی حسێندا دەیبیننەوە، کە بەرزترین خەونی ئەفسانەیی ئەوانە، وەلێ بۆ ئێمە دەبێت هەر پاڵەوانەکەی شەڕی سێ مانگەی ڕۆژهەڵات و گرتنەوەی #کەرکووک# ماڵوێرانی شاری #دوز# بێت، قوتابییەکی فاشیلی پۆلی پێنجی سەرەتایی بوو، ئەخلاق ڕێگامان نادات ستایشی قاتلانی خۆمان و مرۆڤایەتی بکەین، بۆ ئازادیخوازانی ئێرانیش هەر لە جەلادێک زیاتر نییە، بۆیە لە هەر جێگایەک وێنە و پەیکەری هەبێت سوتێنراو و شکێنراوە، ئەوانەی ستایشی دەکەن و ڕێز لە یادەوری دەگرن دوورن لە ئەخلاقەوە.

$قاسم سلێمانی و قودس$
قاسم سلێمانی فەرماندەی 21 ساڵەی فەیلەقی قودس، بەهۆی نزیکایەتی لە ئایەتوڵا خامنەئیەوە ئەو پۆستەی وەرگرت، بڕیار بوو کاری سەرەکی ئازادکردنی قودس بێت، وەلێ ئەو بەرەیەی چۆڵ کردو خەریکی گەرمکردنی شەڕی عەلی و عوسمان و عومەرەکان بوو لە کۆمەڵێک وڵات، تەنانەت یەک تاقە فیشەکیشی لە پێناو ئازادکردنی شاری قودس وەک خاک لە سنوورەکەی نەتەقاند، ئەو ڕیمۆن کۆنترۆڵی #حەشدی شەعبی# و حیزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکان و هەزارەکان و تەواوی گرووپە چەکدارە شیعەکان لەدەرەوەی ئێران لە گیرفانی بوو بە حەماس و جیهاد و ئەنسار ئیسلام و کۆمەڵی ئیسلامیشەوە، وەلێ نەیتوانی یەک کار دژی جوولەکە لەسەر زەمینی خۆیان بکات، بگرە تەقەیەک خۆشیشی بەسەریاندا نەتەقاند، تەنانەت تەلقە تەنویرێکیش، بگرە ئەو کارە سەربازیانەی لە ماوەی شەڕی ئێران و ئێڕاق بەناوی قودس و بەیتوالمقەدەسیش ئەنجامیدا تیایدا لە هیچیان سەرکەوتوو نەبوو، ئەنجامەکەی بەوە گەیشت #خومەینی# پێش مەرگی بایەلۆجی پیاڵە ژەهرەکەی خواردەوە بووە هۆی مەرگی ئایدۆلۆجی ئازادکردنی قودس.

$سوپای قودس$
لە ساڵی 1998 لە کاتی هاتنە سەر کاری تاڵبان لە ئەفغانستان، کە سوپای قودس دامەزرا، ئەو وەک فەرماندەیەکی مەزهەبگەرای توندڕەو و خاوەن ئەزموون لەسەرکوتکردنی گەلی کورد و بلوج کرایە فەرماندەی سوپاکە، چونکە کارەکانی هاوشێوەی کارەکەی کوردستان بوو، بەهۆی جیایی مەزهەبەوە ئەوەندە ڕقی لە تاڵیبان بوو تا ئاستێک، شەیتانی گەورەی لەبیر بردبوەوە.
سوپای قودس کە بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنە دەرەکیەکانی #سوپای پاسداران#، ئەوەش کردوویەتیە هێزێکی سەرەکی لە ئێڕاق و لوبنان و سووریا و یەمەن، وە کاریگەر لە ئەفغانستان و بەحرێن و کوەیت و سعودیە و غەزە و....تاد .
قاسمی سلێمانی لەماوەی 21 ساڵدا کە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بوو، بەڵام تەنیا 7 ساڵی دوایی دەرکەوت، توانی ئەم هێزە لە گوردانێکەوە بکات بەتیپێک و پاشان بە لەشکرێکی گەورە کە زیاتر لە 22 هەزار پاسداری لەخۆ دەگرت‌، زۆربەی پۆستە دیبلۆماسییەکانی ئێران بۆ نموونە باڵوێزەکانی ئێران لە ئێڕاق و ئەفغانستان و لوبنان و سووریا سەر بە هێزی قودس بوون‌، تەنانەت زۆربەی پۆستە گرنگەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەو کەسانە بوون کە سەر بەهێزی قودسی سوپای پاسداران بوون.
ژەنەراڵ ڕەحیم سەفەوی دەڵێ 82 لیوای لە سووریا و لوبنان دامەزراند.
60یان لە سووریا کە 70000 چەکداری هەبوو و وێڕای میلشیا فاتمییە ئەفغانییەکان، زەینەبییە پاکستانییەکان، حەیدەرییە ئێڕاقییەکان.
محەمەد ڕەزا نەقدی جێگیری هاوئاهەنگی پاسداران وتی ئێران 17 ملیار دۆلاری لە چالاکییە هەرێمییەکان خەرج کردووە.
بەم هێزو ئیمکاناتە داراییەوە سلێمانی بووە بەهێزترین کەسایەتی دەوڵەتی قولی ئێران.

$مەزهەبگەرابوو$
قاسم سلێمانی کەسێکی تا سەر ئێسک مەزهەب گەرای دژ بە سونە بوو، ڕقی لە عومەر زیاتر دەبوەوە لە شەیتان، لە بەردەم ئەنجومەنی ئاساییشی ئێرانی بە ئاشکرا داوایکرد هاوکاری شەیتانی گەورە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکەن بۆ ڕوخاندنی حکومەتی ئیسلامی سونە گەرای تاڵیبان لە ئەفغانستان، کە لەوکاتە توندڕەوەکانی جیهانی ئیسلامی لە خۆی کۆکردبوەوە بە بن لادنیشەوە.
دوای 11ی سەپتەمبەر، ڕیان کرۆکەر لە جنێف چاوی بەو دیپلۆماتکارانە کەوت کە لەژێر فەرمانی سلێمانی کاریان دەکرد، بە مەبەستی هەماهەنگی بۆ ڕوخاندنی تاڵیبان، ئەم هاوکاریانەش گرنگ بوونە بۆ دیاریکردنی جێگا هەستیارەکان بۆ لێدانیان و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی قاعیدە.
ئەو لە ئەفغانستان نەخشەی سەربازی جێگیربوونی هێزەکانی تاڵبانی پێشکەش بە ئەمەریکییەکان دەکرد.
تەنسیقی سلێمانی و ئەمەریکا بۆ لێدانی تاڵیبان تا ئەو ئاستە بوو، ڕێنوێنی ئەمەریکیەکانیان کرد بۆ دیاریکردنی ئەو جێگایانەی لێبدرێن، نەخشەی هێزەکانی تاڵبانیان پێشکەش ئەمەریکییەکان کرد، ئەمەریکییەکانیش لە بەرانبەردا شوێنی نهێنی یەکێک لە هاوکارانی قاعیدە لە مەشهەد دەدەنە ئێرانییەکان، تەنانەت هاوکاری هەردولا دوای ڕوخانی تاڵبانیش بەردەوام بوو.
ئەوە جۆرج بۆش بوو لەسەرەتای 2002 ئێرانی خستە میحوەری شەڕەوەو کۆتایی بەو مانگە هەنگوینیە هێنا، نەک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتی دەست لەملانێی شەیتانی گەورەی کردبێت.

$سەرکوتکردنی ڕاپەڕین$
ئەو پاڵەپەستۆی خستە سەر خاتەمی دژ بە چاکسازی لە ساڵی 1998 کە زیادە ڕەوی نەکات، هەروەها ساڵی دواتر ڕاپەڕینی قوتابیان لە حوزەیرانی ساڵی 1999 سەرکوت بکات لەگەڵ 23 لە کەسایەتییەکان داوای لە خاتەمی کرد ڕاپەڕینەکە بە زویی دامرکێنێتەوە، وتەیەک بەناو بانگی هەیە لەو بارەیەوە کە وتویەتی: ئەمڕۆ سەرکوتیان بکە سبەی درەنگە ناتوانین بیگەڕێنینەوە، ئەو و قائانی دوان لەو (24) فەرماندانەی سوپای پاسداران بوون کە نامەیان بۆ سەرۆکی ئەو کاتەی ئێران محەمەد خاتەمی نووسی، لە نامەکەدا وتیان: ئەگەر خاتەمی یاخیبوونی خوێندکارەکان تێک نەشکێنێت، ئەوا ئەوان بەهێزی سەربازی دەیکەن و هەڕەشەی کودەتایان کرد لەدژی.
محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران دەڵێت: سلێمانی لە ساڵانی 1999 و 2009 دابەزیە سەر شەقام بۆ داکۆکیکردن لە شۆڕشی ئیسلامی دژ بە دوژمنانی شۆڕش و هەنگاوی گرنگی نا بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، ئەو لە بارەگای یەکەی ساروڵڵای تایبەت بە پاسداران، کە ئەرکی پاراستنی پایتەخت بوو لە کاتی قەیرانەکاندا، لە تەموزی 1999 پەلاماری گەڕەکی قوتابیانی زانکۆی تارانی دا، لە ئەنجامدا 3 قوتابی کوژرا، زیاتر لە 200 یش بریندار بوون و 1400 یش دەستگیر کران قەسابخانەکە زۆر لەوە گەورەتر بوو وەک ئەو دەیگێڕێتەوە.
ناڕەزایەتییەکان لەو کاتەدا دژ بەو شالاوی تیرۆرکردنە بوو بەرانبەر بە ژمارەیەک زۆر لە نووسەر و هونەرمەند و سیاسییە ناسراوەکانی ئێران ئەنجامدران، بەناوی دەستی نادیارەوە، وەلێ ڕژێمی ئێرانی لە پشتیانەوە بوو.
ساڵی 2009 بەرانبەر بە خۆپیشاندانەکانی بزاڤی سەوزەکان دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردن بەڕێوە چوو یەکەی ساروڵڵا تاوانی ئەنجامدا، ناڕەزایەتییەکان چەندین مانگ درێژەی کێشا، 80 کەسیان کوشت ئەمیش زۆر زیاترە، بە وتەی جەعفەری، سلێمانی زۆر جار لە کارەکانی ساروالڵە دەرەدکەوت لەوکاتەی پێویست بوایە ئامادە دەبوو، وە خۆی دادەبەزییە سەر شەقامەکان، قاسم سلێمانی بۆخۆی فەرماندەی پێشتری لەشکری ساروڵڵا بوو.
محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تویتێکدا لە ڕێکەوتی 20ی ڕەشەمەی 2018 ڕایگەیاند کە قاسم سولەیمانی ڕۆڵی هەبووە لە دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و ڕێوشوێنی کاریگەری گرتووەتەبەر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی فیتنە 78 و 88دا قاسم لە شوێنی دژە شۆڕشدا بوو لەسەر زەوی شەقام و ڕێوشوێنی کاریگەرانەی گرتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نائەمنی و ئاژاوەگێڕییەکان. ئێمە چەندین جار شاهیدی بوونی ئەو بووین لە ئۆردوگای ساروڵڵا.
سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێڕاق، سولەیمانی لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا وتوویەتی: (ناڕەزایەتی) لە ئێران ڕوویدا و ئێمەش کۆنترۆڵمان کرد. وتی ئێمە لە ئێران دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان بکەین. واتا ئێوەش هەمان مامەڵە بکەن.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەیەوە وتی: قاسم سولەیمانی بەرپرس بوو لەسەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1500 خۆپیشاندەر و دەستگیرکردنی زیاتر لە 7000 کەسیان.

$سەرکوتکردنی گەلی بلوج$
قاسم سلێمانی، دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ئێران و ئێڕاق لە ساڵی 1988، بەرپرسی سەرکوتکردنی بلوجستانی گرتە ئەستۆ وبۆ ماوەی 8 ساڵ فەرماندەی سەربازی ناوچەکانی کرمان بۆ سیستان و بلوجستان بوو، سەدانی لێ کوشتن و ئیعدام کرد، ئەو بەناو بۆ ڕێگاگرتن لە قاچاخچێتی مادە بێهۆشکەر کارەکانی ئەنجام دەدا، بەڵام لە ڕاستیدا سەرکوتی گەلی بلوجی گرتبووە ئەستۆ.
لە دوای کۆتایی جەنگ لە ساڵی 1988 ەوە، سوپای 41ی ساروڵڵا، کە قاسم سلێمانی فەرماندەی بوو، چووە ناوچەی کرمان و سیستان و بلوجستان بۆ لێدانی بزووتنەوەی چەکداری بلوجەکان، لەسەرکوتکردنیاندا ڕۆڵی کارای هەبوو، کوشت و بڕی زۆری لێکردن، دوای ئارامکردنەوەی ناوچەکە بەهۆی ڕۆڵی لەسەرکوتکردنی بلوجەکان وەک پاداشت کرا بە فەرماندەی سوپای قودس.

$لێدانی کەمپی ئەشرەف$
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003، کەمپی ئەشرفی موجاهدین خەلق لە نزیک شاری خالسی سەر بە پارێزگای دیالە کە نزیک 3400 لە ئەندامان و چەکدارانی موجاهدینی خەلیقی تێدا دەژیان کە بە پێی ڕێکەوتنامەی جنێف پارێزراو بوون، بەردەوام کێشەی نێوان حکومەتەکانی پاشکۆی ئێران لە بەغداو ئەمەریکییەکان بوو، ئەم کەمپە لە سالچی 1986 ەوە دامەزرابوو.
چەندین جار لە لایەن چەکدارانی نزیک لە قەرارگای ڕەمەزانەوە بە ڕێنوێنی قاسم سلێمانی پەلامار دران، لە ساڵی 2009 پەلاماردران، 13 کەس کوژراو 400یش بریندارکران، لە ڕێکەوتی 8 ئەبرێلی 2011 پەلاماردران لە ئەنجامدا 34 کەس کوژرا لە دانیشتووانی کەمپەکە، لە یەکی سەپتەمبەری 2013، پەلاماری کەمپی ئەشرفی یەکی موجاهدین خەلق درایەوە لە شاری خالس لایەن گرووپەکانی سەر بە فەیلەقی قودسەوە، لە ئەنجامدا 52 کەس لە موجاهدین خەلق لە پەلامارەکە ژیانیان لە دەستدا، 7 کەسیش ڕفێنران. هەرچەندە پێشتر دانیشتووانی کەمپی ئەشرەف گواسترابوونەوە بۆ سەربازگەی لیبەرتی لە بەغدا کە بە ئەشرەفی دوو ناسراوە، تەنیا 100 کەسێکیان لە ئەشرەفی یەک مابوونەوە لەو کاتە، دوای دە ڕۆژ لەو تاوانە هەموو گواسترانەوە بۆ کامپی لێبەرتی.
دوای دوو ڕۆژ لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە، قاسم سولەیمانی مەجلیسی پسپۆڕانی ئێرانی ئاگادارکردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ئۆپەراسیۆنی ڕوانگەی ڕووناکی ئەبەدی گەورەتر بووە. دواتر شوێنی کەمپی ئەشرەف کرا بە بارەگای سوپای بەدر.

$سلێمانی و دانانی بەرپرسانی ئێڕاق$
هادی عامری لە یەنایەری 2015 وتی قاسم سلێمانی نەبوایە عەبادی نابووە سەرۆک وەزیران، پێشتریش سلێمانی مالکی و تاڵەبانی لەسەر کورسییەکانیان دانابوو، لە پڕۆفایلەکەی وەک سەرکەوتن بۆی نووسراوە، ئەمە وێنایە بۆ هەموو ئەوانەی لە ئێڕاق لەسەر کورسی داندران نەک هەڵبژێردران ڕاستە، هەموو داشی شەترەنجی سلێمانی بوون، بە چرای سەوزی ئەودا تێپەڕیون، بۆیە بۆ ئەوان شیوەن و قوڕ پێوان هێشتا کەمە بۆ مەرگی ئەم دڕندەیە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێڕاق لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (شەرقیە) وتی: کە کاندیدبووم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارو دەرنەچووم ئێرانییەکان وتیان سێ بە سفر بردمانەوە. ئەم قسەیەی ئێرانییەکان وەکو مرۆڤێک کاریگەری لەسەرم دانا. کاریگەری ئێران لە پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماردا ڕوون بوو. ئێران دەبێت لە دەرگاوە بێتە ژورەوە، نەوەی داهاتووی ئێڕاق قبوڵی دەستوەردان ناکات
#ئاڵا تاڵەبانی# دەڵێت: شەهید قاسم سولەیمانی و محەمەد حەلبوسی قایلیان کردم لە خۆکاندیدکردنم بۆ جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان بکشێمەوە.
کرۆکەر دەڵێت پێکهێنانی ئەنجوومەنی حوکم لە بنەرەتدا ئەنجامی دانووستانی نێوان تاران و واشنگتۆن بوو. واتا هەموویان بە تەسکیەی سلێمانیدا ڕەت ببوون.
نەک هەر ئەوە، بەڵکە دەزگای هیئە إعادە إعمار العتبات المقدسە کە سەرپەرشتی جێگا پیرۆزەکانی شیعەکانی دەکات لەسەرتاسەری ئێڕاق ڕاستەوخۆ لەژێر دەستی سلێمانیدا بوو، بەرپرسانی لە لایەن سلێمانییەوە دادەنران کە کاروباری هەموو جێگا پیرۆزەکانی شیعەی لە ئێڕاق لە بردەستدا بوو، داهاتی بێ شمارە بوو.

$قاسم سلێمانی و نەکەوتنی هەولێر$
لە بەر چاومە ئەو دوا نیوەڕۆیەی تەنیا 40 داعش مەخموریان گرت، هیچ کام لە پەڕڵەمانتارەکانی شەو و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەو دەوروبەرە نەمابوون، هێزێکی بچکۆلەی گەریلا و چەند کەسێکی خۆبەخشی مەدەنی لە باخچەی دیار #مەخمور# مابونەوە، بە چاو داعشەکانی لە خوارەوە دەبینران، کەوتبوونە تاڵانی گەنمی سایلۆکەی مەخمور، وردە وردە ئەو هێزە بچوکە هیچیان ناویان لە لیستی پەڕتووکەکەی #جەماڵ مۆرتکە# نەنووسراوە گەورەوە بوو، هەڵاتووەکان مەخمور غیرەتیان بە بەردا هاتەوەو لەو دیو مەفرەقی گوێر- دیبەگە گەڕانەوە بۆ باخچە، باخچە مایەوە نەکەوت، دواتر پێشمەرگەی دێرین و هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیش کۆبوونەوە لەو شوێنە، لەوێوە هێرشی بەرپەرچ ئەنجامدرا و مەخمور ئازاد کرایەوە، کورد نەگبەتە باسی ئەو هێزە ناکات کە لەوێ لەو چرکە ساتە هەستیارە چەند کاتژمێرییە چەقی، کە کوردە و ناوی پککەیە، کە دواتر بارزانی چوو سوپاسیانی کرد، یان ئەو هێزەی لە سلێمانییەوە هات، یان ئەو کۆنە پێشمەرگانەی بوونە فیدایی و قەرەچوغیان گرت و چەقین بەدیار شارەوە، خۆ سەنگەر عەوڵا حاجی نەگبەت یەکەم کەس بوو لێدوانی دا لە بەردەم قایمقامیەتی مەخمور لە پاش ئازادکردنەوەی، لە چرکە ساتەکانی یەکەمی گرتنی مەخمور کە بەرپرسانی ئێستای هەولێر زۆریان هەڵاتبوون، یان ئەو پەڕڵەمانتارانەی شەوەکەی لە شاشەکانەوە فشەیان لێ دەدا، هەقی وایە بە ئەرشیفدا بچنەوەو دەریان بهێننەوە، چ لەکاتی پاراستنی، یان ئازادکردنەوەی مەخمور شتێک، دەعبایەک بەناوی قاسمی سلێمانی و 70 پاسدار بوونیان نەبووە، کە ئێستا فیلمەکەیان گۆڕیووە گوایا لە ئازادکردنەوەی مەخمور بەشدارییان کردووە، وە ڕێگر بوونە لە کەوتنی هەولێر، دیارە لە ترسا کەس نەیوێرا بە فەڕمی وەک حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی بداتەوە، ئەوەی لەوکاتە هەستیارەو ڕۆژانی دواتریش نەبینرا ئەو 70 کەسە بوون.

$سلێمانی کەرکووکی گرتەوە$
قاسم سلێمانی فەرماندەی گرتنەوەی شاری کەرکووک و دوز و ناچەکانی دی بوو لە 16ی ئۆکتۆبەردا، واتا نەک شوێنی بۆ کوردان ئازاد نەکردووە و نەپاراستووە و فەزیلەتی نییە بەسەرمانەوە بگرە پانتاییەک زۆری لێ داگیر کردەوە، تەنانەت فەرمانی ئەو بوو شەوی 16ی ئۆکتۆبەر پێش ئەوەی مەکگۆرک لە پشووی کۆتایی هەفتە دەست بە دانووساندنەکانی بکاتەوە، بۆ ڕێگری لە بە ئاشتیانە چارەسەرکردن، فەرمانی هێرشی خێرای دا، بۆ ڕێگا گرتن لە چارەسەری سیاسی کێشەکان، بۆیە کوردستان بە هیچ جۆرێک قەرزاری نییە، بگرە تەواو پێچەوانەکەی تەواو ڕاستە.

$هێزی قاسم سلێمانی$
کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی بەوە بوو پاڵەوانێک درووست بکات، پاڵەوان درووستکردن هەمیشە بووە لە مێژوودا، بە تایەت مەزهەبی شیعە هەمیشە پێویستیان بە پاڵەوانی واقعی و پاڵەوانی خەیاڵی هەبووە، بۆ زنجیرلێدان و درێژەدان بە ماتەمینیەکان و درووستکردنی هیوا.
قاسمی سلێمانی پێگە جەماوەریەکەی پێگەی مەزهەبی شیعەگەرایە و تواناکەی ئەو توانا مادیەی کە ئەژماری بێسنوور بوو لەلایەن خامنەئییەوە، دەیان کارگاو کۆمپانا و بەندەر. لە خزمەت پڕۆژەکانیدا بوون، کە بە جانتا هەلچگری ئیمام ناسرابێت، لەو کەسە دانسقەتر نییە بکرێتە پاڵەوانی ئەفسانە، لە کۆتادا هەر جانتا هەڵگرە. ئەو هەڵگری پەیامی سەپاندنی ڕەشترین دەسەڵات بوو لە ناوچەکە، هەموو ئەم سەرکوت و پارەو هژمۆنیای سەدان ساڵەی شیعەگەرا هێزیان پێ بەخشی بوو، ئەمە وایکرد گۆڤاری تایمی ساڵی 2017، قاسم سلێمانی بە یەکێک لە 100 کەسایەتییە کاریگەرەکەی جیهان بناسێنێت، لە ڕاستیشدا کاریگەر بوو لە سنوورێکی بەرفراواندا خەریکی کوشت و بڕو جۆشدانی شەڕی ئایینی و مەزهەبی بوو، بەڵام مەرج نییە ئەوەی کاریگەر بێت دادپەروەر بێت و شایانی نازناوی وەک جیگوارا بێت، زۆرینەی کاریگەرەکان نادادپەروەرن و سەرچاوەی نەهامەتی مرۆڤایەتین، هەموو کاسکێت لەسەر و پۆستاڵ لە پێیەک و دێوانەی چەک هەڵگرتنێک جیگوارا نییە، چرووت کێشانیش جوانی نییە.

$شەرم دەکەم لە بەشێکی هاوڕێ چەپەکانم$
ڕۆنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بە جیڤارایان ناساند، تێلەسووری فەنزوێلی بە شۆڕشگێڕی بنەڕەتییان دایە قەڵەم، ئاخ شەرمە کەم دەبینم ئیدعاکەرانی چەپ دەکەونە زەلکاوی کوێربوونی چەپەڵەوە، خۆ هەڵواسینی جارێک بە بن لادن و جارێک سلێمانی بە ناوی جیڤاراوە، ناشرینکردنی ڕێگاکەی جیڤارایە بە چەپەڵی کارەکانی ئەوان، وێڕای داتاشینی ئازایەتی درۆینەیە بۆیان، کەسێک هیچ کات یەکێک لەو دووەی نەبینی لەپێشەوەی هیچ نەبەردییەکدا، هەر خەڵکیان بۆ مەرگ نارد، بوونە کارخانەی مەرگ، وێڕای پەیامە نامرۆڤانەکانیانو هەڵگری ڕەشترین پەیامی دواکەوتووانە بوون.

$ستایش کردنی قاسم سلێمانی، ستایشی تاوان$
کەواتە قاسم سلێمانی جەنگاوەرێک کورد کوشتن کردی بە جەنگاوەر لە ماوەی دووسالدا 58 بۆ 61، شوێن دەستی بە زۆرینەی تراژییەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات و باشوورەوە دیارە مەریوان، سەردەشت، هەڵەبجە،
سەری نێزەی سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکانی خەڵکی ئێرانە، سەرباری وڵاتانی دیکە، لە بۆسنە و هەرسکەوە بۆ یەمەن و کینیا، لە تاجیکستان و ئۆزەبکستانەوە بۆ لوبنان و ئەفریقا تاوانی ئەنجامداوە، لەماوەی 21 ساڵدا هەر تیرۆرێک کرابێت لەدەرەوەی سنوورەکانی ئێران لەسەرتاسەری جیهان بە باشووری کوردستانیشەوە ڕاستەوخۆ بە فەرمانی ئەو بووە، تیرۆرکردنی سەدان تێکۆشەری ڕۆژهەلاتی لە باشوور بەشێکن لە کارەکانی، سەرکوتکردنی گەلی بەلوج، شەڕی یەمەن و لوبنان و جۆشدانی شەڕی مەزهەبی لە پاکستان و ئەفغانستان.
هەرچەندە کارەکانی ئەو هەواڵگری و نهێنی بوو، بۆیە زۆرینەی تاوانەکانی تا ئێستا شاراوەن.
وەک کەسێک بەشدار لە تاوانی گەورە بە پێوەرە جیهانییەکان، پیاهەڵدان بەسەریدا کارێکی نا ئەخلاقییە ویڕای نکۆڵیکردنە لە تاوانەکانی، نکۆڵیکردنیش بۆخۆی تاوانە، سڕینەوەو جوانکردنی تاوانەکانیشێتی، هەقی سزا دانی هەیە و بە تایبەت بۆ خەڵکی کوردستان کە قوربانی یەکەمی ئەم جەلادە بوونە.

$ڕزگاربوون لە نهێنییەکان، بەڵام فایلەکان ماون$
ڕاستە سیاسیەکان کورد ڕزگاریان بوو لە سلێمانی، مردوویەکی وەک قائانی شوێنی بەتاڵ کرد، بە مردنی سلێمانی بەشێک لە نهێنیەکانیشیانی لەگەڵ خۆیدا بردە گۆڕەوە، ئەو لە نەخشە دانان بۆ لەناوبردنی نەیارانی نزیکی خۆی سڵی نەکردبێتەوە، ئەو هەڕەشەی کودەتای لە مەلاکانی وەک خاتەمی و کەڕوبی کردبێت، دەبێت چی لەم وڵاتانە و لەم ئێڕاق و کوردستانە کردبێت، چەند تاوانی نهێنی تێدا ئەنجام دابێت، لەگەڵ خۆیدا چ خەزێنە زانیارییەکی پڕ بەهای بردبێتە گۆڕەوە کە شیوەنگێڕانی ئەمڕۆ شەریکە بەشی بوونە. بەڵام چەند لە سلێمانی ڕزگاریان بووبێت، ئەوا فایلەکانیان پارێزراوە، پێویستە ساڵانە لەم نمایشە تاوانکارییە بەشدار بن. [1]
ئەم بابەتە 841 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ فەیسبووک؛ هەژماری (عەلی مەحمود)
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: تیرۆریزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 05-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 05-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 841 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.198 KB 05-01-2023 شادی ئاکۆییش.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,019
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!