$خەڵاتی سیمۆن دوبووار بە یادی ژینا ئەمینی بە ژنانی کوردستان و ئێران دەدرێت$
لیژنەی ناوبژیوانانی خەڵاتی سیمۆن دوبووار ڕایانگەیاندووە کە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی (ژن، ژیان، ئازادی) دەکەن و خەڵاتی ئەمساڵ لە ساڵی 2023دا بە یادی #ژینا ئەمینی# بە ژنانی کوردستان و ئێران دەدەن.
ئەو خەڵاتە لە ساڵی 2008ی زایینیەوە هەموو ساڵێک بە کەسێک یا گرووپێکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ دەدرێت.
لە بەیانییەی لیژنەی ناوبژیوانان هاتووە ئەمڕۆ دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) لەلایەن هەزاران کەس لە خۆپیشاندەران لە ژن و پیاو دەوترێتەوە.
ڕاپەڕینی ژنان بووەتە سمبولێک بۆ ئازادی و ئێمە ئەو خەڵاتە بە یادی ژینا ئەمینی بە ژنانی کوردستان و ئێران دەدەین. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,092 mal angesehen