بابەت: ئەدەبی
ناوەرۆک: ڕەوانبێژی
ناونیشان: $جوانی بایس$
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
جوانی بایس: -ئەو هونەرەیە کە دیاردەیەک هۆ و جۆری درووست و ڕاستەقینەی خۆی هەبێت، بەڵام بخرێتە لاوە و بۆ جوانی هۆیەکی تری هونەرمەندانە بەکاربێت.
وەک: -
- لە لێواری حەوزا گوڵاڵە و بەیبوون
ساوان ئەلەرزن لە تاو نوقووم بوون. (گۆران)
-لە ترسی تەلعەتت ڕۆژ هەر وەکوو شێت
بە ڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان! (نالی)
- گەر دەپرسی من لەبەرچی کەم دەخۆم
قەت مەزانە من بە برسی خەم دەخۆم. (نالی)
- خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەربە مۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر، کەی هەناری گرتووە! (نالی)
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,636
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!