تا لێی نەدەی ناوەرێ.
تەلێینەدەی بەرنابێتەوە.
مەبەست لە کرداری بێژانەوەی ئاردە بە هێڵەک، (هێڵەک: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی ئارد بەکاردێ، پێکدێ لە بازنەیەکی خڕی دارین کە تۆڕێکی کونکونی پێوەیە) تا لێی نەدەی ناوەرێ یان بەرنابێتەوە، واتە: ئارد دەکرێتە ناو هێڵەکەوە، تا هێڵەکەکە لەناو هەردوو لەپی دەستا نەجووڵی، ئاردەکە نابێژێتەوە و نایەتەخوار، لەمەتەڵەکەدا بێژانەوەی ئارد بە بەربوونەوە یان هاتنەخوار باس کراوە. وەڵام (هێڵەک و ئاردبێژانەوە) .[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 194 times