سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر کچێک لە لایەن چەند گەنجێکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەر بەو ڕووداوە ڕانەچڵەکێن دەبێت چاوەڕوانی مردنێکی خێرابن. د. #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو نێرانەی وەک دڕندە پەلاماری کچێک دەدەن بەرهەمی ئەو خیتابە بەربەریەن کە ڕۆژانە بە پلان و بەڕێکخراوەیی بەرانبەر ژن و کچی ئەم هەرێمە بەڕێوە دەچن. ئاماژەی بەوەشکردووە: دەسەڵات و کۆمەڵگەیەک ئەم بەربەریەتە ڕاینەچڵەکێنێت دەبێت چاوەرێی مردنێکی خێرابێت. هاوکات پۆلیسی #سلێمانی# دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری بە هێرشکردنە سەر کچێک لە گەڕەکی #هوانە#ی سلێمانی ڕاگەیاند و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 348 times