ناو: تۆفیق
نازناو: دکتۆر تۆفیق
ناوی باوک: حسێن ناوخۆش
ناوی دایک: ئامینە ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ساڵی شەهیدبوون: 1971
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کانی وەتمان#
شوێنی کۆچی دوایی: خەلەکان
$ژیاننامە$
دکتۆر تۆفیق لە ساڵی 1946 لە گوندی کانی وەتمانی سەربە شارەدێی #خەلیفان# لە دایکبووە، قۆناغی دواناوەندی تەواو کردووە، دایکی ناوی (ئامینە ئەحمەد)ەو و براکانی (سدیق- ڕەیسی- ئەحمەد-ساڵح)ن و دوو خوشکى هەبوون بە ناوى (زول و فاتم)، (سدیق)ی برای شەهیدی شۆڕشی ئەیلوولە.
$خەباتنامە$
لە ساڵی 1970 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە دەکات و دەچێتە لای ملازم یونس ڕۆژبەیانی (1944) ، چونکە خوێندەواریی هەبووە، بەشداریی خولی برینپێچی کردووە لەسەرکردایەتی لە#گەڵاڵە#. دوای تەواوکردنی خولەکە چەندین دکتۆر دەگوازرێنەوە بۆ لقە جیاجیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر تۆفیق و دکتۆر عەزیز بەر لقی چواری پارتی دەکەون و ڕوو لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# دەکەن.
لە ساڵی 1971 لە ئەشکەوتێکی گوندی خەلەکان جێگیر دەبن، دواتر هێزێکی سەرباز و جاش هێرش دەکەنە سەریان و لە ڕووبەڕووبوونەوەیان فیشەکێکی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت. [1]