图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,469
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,494
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەحمەد ئامێدی
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەحمەد ئامێدی
传记

ئەحمەد ئامێدی
传记

ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد ئامێدی - ئەحمەد عەبێ
ناوی باوک: عەبدوڵڵا محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1943
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-12-1967#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ئامێدی#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد، ناسراو بە (مامۆستا ئەحمەد ئامێدی و ئەحمەدی عەبێ)، مامۆستا و سیاسەتمەدار، ساڵی 1953 لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵی 1953 لە کۆنگرەی یەکەم بە‌ یەکەمین سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1953 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1959 لە شاری بەغدا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان- ئێڕاق هەڵبژێردراوە‌، ساڵی 1960 ئەندامی لیستی پەنجا کەسیی پشتگیرانی دەستەی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق لە قۆناغی کاری ئاشکرا بووە، ساڵی 1960 لە کۆنگرەی پێنجەم بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە‌، ساڵی 1964 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی شەشە‌می پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەبەر پشتگیری لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی فراوانی (کۆنفرانسی ماوەت (1964)) لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوورخراوە‌.
ئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد لە شاری ئامێدی سەر بە پارێزگای #موسڵ#ی ئەوکات و #دهۆک# لە دایک بووە، ساڵی 1948 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردەوە‌ کردووە، ساڵی 1954 دەرچووی بەشی کیمیای پەیمانگای باڵای مامۆستایان بووە لە بەغدا، ساڵی 1954 بە مامۆستا لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆکی ئێستا دامەزراوە، ساڵی 1955 بۆ شارۆچکەی زاخۆ لە سنووری پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆکی ئێستا گواستراوەتەوە، ساڵی 1957 بۆ شاری دهۆک لە سنووری پارێزگای موسڵ گواستراوەتەوە، لە مانگی ئابی ساڵی 1958 لەگەڵ شاندی لێژنەی ناوچەی زاخۆی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیی لە شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام (1892- 1969) ناسراو بە شێخ ئەحمەدی بارزان کردووە و هاوڕێیەتییانی کردووە بۆ‌ شاری موسڵ.
$خەباتنامە$
ئەحمەد عەبدوڵڵا محەمەد ساڵی 1953 لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵی 1953 لە کۆنگرەی یەکەم بە‌ یەکەمین سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1953 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1958 لە ستافی چوارەم لە سەردەمی بەرپرسیارێتی خەسرە و تۆفیق فەتحوڵا (1930 2004) ئەندامی لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووە. لە ڕێکەوتی 10ی ئەیلوولی 1959 نوێنەری کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی مامۆستایانی کورد (کۆنگرەی شەقڵاوە) بووە، ساڵی 1959 لە شاری بەغدا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە‌، ساڵی 1960 ئەندامی لیستی پەنجا کەسیی پشتگیرانی دەستەی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق لە قۆناغی کاری ئاشکرا بووە، ساڵی 1960 لە ستافی شەشەم لە سەردەمی بەرپرسیارێتی ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین (1918 1981) ناسراو بە سەیدا ساڵح یوسفی (1918 1981) ئەندامی لق بووە لە لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا. لە ڕۆژانی 15- 17ی ئابی 1960 نوێنەری پارێزگای موسڵ لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی مامۆستایانی کورد (کۆنگرەی شەقڵاوە) بووە، ساڵی 1960 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەم ‌ بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە‌، ساڵی 1961 بەڕێوەبەری ئامادەیی دهۆکی کوڕان بووە، ساڵی 1961 دژ بە پێشێلکردنی مافی نەتەوەیی کورد لەگەڵ بەرپاکردنی شۆڕش دژ بە زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم (1914- 1963) بووە، ساڵی 1961 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی سەر بە لێژنەی لقی یەک، پێش بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلوول و لەبەر فەرمانی گرتنی لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی 1961 فەرماندەیی شەڕی ئازادکردنی ناو شارۆچکەی ئامێدیی لە سنووری پارێزگای موسڵ کردووە کە تیایدا سەرکەوتوو نەبووە، ساڵی 1961 بەشداری لە شەڕی سوارەتووکا لە سنووری پارێزگای موسڵ کردووە، ساڵی 1961 بەشداری لە شەڕی کەڤلەسن لە سنووری پارێزگای موسڵ کردووە، ساڵی 1961 بەشداری لە شەڕی گەرماڤکێ لە سنووری پارێزگای موسڵ کردووە، گشت ئەم شەڕانە لە پارێزگای موسڵ لە ‌سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولدا ڕوویان داوە کە ئێستا دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆکەوە‌‌، ساڵانی 1962- 1964 بەرپرسی لێژنە لقی یەک بووە‌، ساڵی 1964 بەشداری لە کۆبوونەوەی فراوانی ماوەتی کردووە و دژ بە سەرۆک جەنەراڵ مستەفا بارزانی (1903- 1979) وەستاوە‌، ساڵی 1964لە دوای چوونی برادەرانی بۆ هەمەدان لە شانشینی ئێران خۆی لە ماڵی برایەکیدا لە شاری هەولێر حەشار داوە، ساڵی 1964 بڵاوکراوەی تیشک بە ناوی لقی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەسەر دەزگای ڕونیۆ لەچاپ دەدات، لە ڕێکەوتی 14ی کانونی یەکەمی 1967دا لە نزێک نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر لە ڕوودوێکی تەمومژاویدا گیانی لە‌ دەست داوە لە گۆڕستانی ئامێدی بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览237
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی پیدیا
挂钩项目: 3
小组: 传记
Date of Death: 14-12-1967
Cause of death: No specified T4 625
Country of death: 南库尔德斯坦
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Amêdî
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
Party degree: No specified T4 769
Party degree: No specified T4 759
Peshmarga rank: Pêşmerge
Place of death: 埃尔比勒
Place of Residence: Kurdistan
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 30-12-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on31-12-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览237
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,469
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,494
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!