شتێک هەرە ڕەحمەتە
لای خەڵک زەحمەتە
مەتەڵساز بە وشەی (شتێک) دەستپێدەکات، داوا لە گوێگر دەکات، بۆ زانینی وەڵام بیربکاتەوە، شتێک هەرە ڕەحمەتە، مەبەست لە بارانە، لەناو نەریتی کوردەواردا بە ڕەحمەت ئەژماری بۆ دەکرێ، لەبەر ئەوەی جووتیاران بۆ دەغڵودان پێویستیانە، لای خەڵک زەحمەتە، واتە: کاتێک باران دەبارێ، هەمووان لەبەری ڕادەکەن و خۆیان دەشارنەوە، بۆ ئەوەی تەڕ نەبن. وەڵام (باران) .[1]