لە قوونی لغاو دەکەم
بە ئیشکی تێدەنێم
بەتەڕی دەریدێنمەوە
مەبەست لە لغاوی وڵاخە، (لغاو: ئاسنێکی ئەڵقەدارە، دەخرێتە دەمی وڵاخەوە، ڕەشمەی تێدەخرێ، بۆ ئەوەی سوار بیگرێ بە دەستییەوە و وڵاخ جڵەوگیربکات. فەرهەنگی خاڵ) لە قونی لغاو دەکەم، مەبەست لەوەیە بە لغاو وڵاخ جڵەوگیردەکەم، بە ئیشکی تێدەنێم، واتە: لغاو بە وشکی دەخەمە دەمییەوە، بەڵام بە تەڕی دەریدێنمەوە. وەڵام (لغاوی وڵاخ) .[1]