هەرچەندە چکۆلەش بێ، وڵاتی دادەگری بەڵام بە فوویەک لەنێودەچی.
هەرچەندە چکۆلەش بێ، (چکۆلە: بچکۆلە) مەبەست لە چرای نەوتە، وڵاتی دادەگری، واتە: چرای نەوت چەند بچووکە بەڵام ڕووناکییەکەی دەورووبەر ڕووناک دەکاتەوە، بە فوویەک لەنێودەچی، واتە: گەر فوو لە چرا بکرێ و خامۆش بکرێت، ڕووناکییەکەی کۆتایی دێت. وەڵام (چرا).[1]