هەشت پێی دوو سەر، تراوکە و خوێنی نییە.
مەبەست لە قرژاڵە، (قرژاڵ: گیانەوەرێکی بچووکی جوومگەدارە، لە دەم چەم و کانیاوەکاندا دەژیی) هەشت پێی دوو سەر، واتە: قرژاڵ، کە هەشت پێی هەیە و بە هەردوو لای ڕاست و چەپدا لەسەرلا دەتوانێت بڕوا، تراوکە و خوێنی نییە، (تراوکە: جۆرێک بەردی بریقەداری تەنکە. فەرهەنگی ڕێژگە) واتە: بریقەدارە و خوێنیش لە جەستەیدا نییە، چونکە جومگەدارە. وەڵام (قڕژاڵ) .[1]