ساڵی جارێک جوان دەبێتەوە.
ساڵی جارێک نوێ دەبێتەوە.
مەبەست لە جەژنی نەورۆزە، (نەورۆز: جەژنێکی نەتەوەیی گەورەی گەلی کوردە، هەموو ساڵێک لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهار، کوردان لە تەواوی دنیادا یادی دەکەنەوە) ساڵی جارێک نوێ دەبێتەوە، واتە: جەژنی نەورۆز ساڵی یەکجار دێت و پیرۆز دەکرێ. وەڵام (جەژنی نەتەوەیی نەورۆز) . [1]