پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,832
وێنە 106,383
پەرتوک PDF 19,240
فایلێن پەیوەندیدار 96,835
ڤیدیۆ 1,376
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چەپۆکی قەتەر بەسەر ئەوروپاوە
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەپۆکی قەتەر بەسەر ئەوروپاوە

چەپۆکی قەتەر بەسەر ئەوروپاوە
$چەپۆکی قەتەر بەسەر ئەوروپاوە$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#

چەپۆکی قەتەر بەسەر ئەوروپاوە
تێروانینێکی ڕەخنەییە لەمەڕ دەور و هەڕەشەکانی قەتەر لە ئەوروپا هەر لە وەرزشەوە تا سیاسەت، و لاوازی و بێدەنگی ئەوروپا لە بەرانبەریدا.

$بەشی یەکەم: قەتەر و فیفا FIFA:$
یەکەم: مۆندیاڵی قەتەر و گەندەڵیەکانی ئەم دواییەی ناو پەڕڵەمانی یەکێتی ئەوروپا وەک دوو ڕووداوی گەورە ئەوەمان پێ دەڵێن ئەوروپا بۆتە قەیسەریەک و قەتەر بە ئارەزووی خۆی پیاسەی تێدا دەکات. هەر وەک چۆن بۆ ڕۆژێکیش باوەڕم نەکردووە ئەوروپای یەکگرتوو بوونی هەبێت ئاوهاش باوەڕم نەکردووە ئەوروپا وڵاتی شەفافیەت و قانون و مافی مرۆڤ بێت.

فیفا: دیارە هەموو ڕێکخراوە جیهانییەکان بە خودی یوئێنەوە هەموویان گەندەڵن بەڵام گەندەڵی فیفا هەموو ئاستەکانی تێکشکاندووە. ئەو ڕۆژەی قەتەر دیاریکرا کە بۆ سالێ 2022 مۆدنیاڵی لێ بکرێ هەر ئە وکاتە و بە ماوەیەکی کەم دوای ئەوەش زانرا کە قەتەر بە ملیۆنان دۆلاری داوەتە سەرۆک و جێگر و دەستە و دایرەی فیفا. ئەمانە هەمووی بە بەڵگەوە ساغ کرانەوە و خودی سەرۆکی پێشووتری فیفا (جۆسێف پلاتەر) دەرکرا لە پۆستەکەی کەچی فیفا یاخود ئەوروپا کە خۆیان بە خاوەنی فیفا دەزانن و پروپاگەندەی شەفافیەت دەکەن هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەکرد و بگرە پشتیوانی قەتەریشیان کرد. سەرۆکی ئیستا یانەی پاریس سان جێرمان (ناسر خلیفی) چەندان دۆسیەی گەورەی گەندەڵی و ڕەشوە پیدانی لەسەر ساغ بۆیەوە کەچی فیفا و دادگاکانی ئەوروپا هیچیان نەکرد و کابراش یاخود بڵێم قەتەریش لە جاران زیاتر خۆی ڕادەدات بەسەریاندا.

دووەم: ساڵی 2018 کاتێک مۆندیاڵ لە ڕوسیا بوو، ڤلادیمێر پۆتین وەک سەرۆکی ڕوسیا و بەرپرسی گەورەی هەندێ دەزگای ئایینی و کۆمەڵایەتی ڕوسی ڕجایان لە فیفا و ئەوروپاکرد کە کە ڕێزی هەندێ خسوسیاتی وڵاتەکەی بگرن لەوانە مەسەلەی هاوڕەگەزبازی (گەی و لیسبیان) چونکە وتیان نامانەوێ مندالەکانمان ئەخلاقیان خراپ ببێت، کەچی هەموو غەرب لێیان هاتنە دەنگ و وتیان ڕوسیا ڕیزی مافی مرۆڤ ناگرێ و ..هتد. ئەوە بوو ئەوروپا و ئەمریکا هەدەفمەندانە هەندێ ژن و پیاوی خۆیان نارد بۆ ڕوسیا کە لە هەموو شوێنێک بیانویستایە سەکسیان دەکرد. دیارە پۆلیسی ڕوس هیچیان نەکرد بە خاتری ئەوەی مۆندیالەکە بە باشی برواتە ڕێوە. کەچی بۆ قەتەر فیفا و ئەوروپا داکۆکیان لێکرد و وتیان دەبێ ڕێزی داب و نەریتی ئەو وڵاتە بگیرێ. بۆ ڕوسیا وتیان خسوسیات بەڵام بۆ قەتەر وتیان داب و نەریت. ئەوە بوو لە قەتەر نەک هەر ڕێیان نەدات بە خەڵکانی هاورەگەزباز و هەڵکردنی ئاڵاکەیان بەڵکوو ڕێگەیان دا قەتەر ئەو مۆندیاڵە بۆ پروپاگەندە سیاسی و دینیەکانی خۆی بەکاربهێنێ و بگرە سەرۆکی فیفا (جیانی ئینفانتینۆ) خۆی بوو بە بەشێک لەو کەمپینەی قەتەر. چۆن؟

سێیەم: قەتەر یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پەوەیندیەکی بەهیزی هەیە لەگەڵ ئیسرائیلدا، دیارە عەیب نییە پەیوەندیت لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبێ چونکە ئیسرائیل وەک هەر دەوڵەتێکی تر بوونی هەیە، بەڵام قەتەر مۆندیالەکەی کرد بە وروژاندنی ڕوحی قەومی دژ بە ئیسرائیل بەهۆی فرۆشتن و هەڵکردنی ئاڵای فەڵەستین لە هەموو جێگەیەکی ئەو وڵاتەدا. ئەمە لە کاتێکدایە قەتەر گەورەترین بازرگانی بە مەسەلەی فەلەستینەوە دەکات و هەر ئەوەش بوو کە بە پلانێک یاریەکانی ئەمساڵی جامی جیهانیان بەخشیە وڵاتەکەی. دانیشتنی باوکی ئیستای ئەمیری قەتەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی ئەو دەم و سەرۆک وەزیراندا بە ڤیدیۆ هەیە و تەنانەت ئەمیری قەتەر دەڵێ تکایە با کامێرا لێرە نەبێت.

چوارەم: لە مێژوویی جامی جیهانیدا نەبووە سەرۆکی وڵاتەی یاریەکانی لیدەکرێ ڕەمزی نەتەوەیی خۆی فەرز بکات بەسەر فیفادا بەوەی کە دەبێ ئەو ڕەمزە بکاتە بەری تیمی براوە. دیارە خودی ئەوە مانای کەم خۆنیشاندانی ئەوانە بەتایبەت لەگەڵ یاریزانێکی تۆپانەدا یان لەبەرانبەر گەنجێکی وەک میسیدا حەزبکات خۆی دەربخا بەهۆی ئەوە جیهانی ببێتەوە. واتە خۆیان ناتوانن بە پیشاندانی شتە جوان و باشەکان جیهانی ببنەوە مەجبور پەنادەباتە بەر منداڵیکی تۆپی پێ.

پێنجەم: گەر فیفا خاوەن عورف و یاساکانی خۆی بێت نەدەبوو ڕێگە بدەن بە کەسێکی غەیر لە ئاریچییەکان و خیزانەکانیان بێتە ناو ئاهەنگەکەیانەوە بەڵام گەندەڵی فیفا و ئیدارەی قەتەری لەوەدایە کە ڕێگەیان بە چێشت لێنەرێکدا، چێشتلێنەری بەناوبانگی تورکی (نووسرەت گوێجکە) بێتە ناو ئەو یادە جیهانیەوە و وەک هەر یەکێک لەوان دەستکاری جامەکە بکات. ئەمە گەوترین خاڵی لاوازی و گەندەڵی فیفا و خودی ئەو کەسەشە کە شەرمیبەخۆی نەکرد لەوەی ئیهمال دەکرێ لەلایەن میسیەوە چونکە میسی دەزانێ ئەو و هەر کەسێکی وەک ئەو نابێ لەوێ بێ، لەگەڵ ئەوەی میسی ئیهمالی دەکات کەچی ئەو بە زۆر پەلی ڕادەکێشێ و وێنەی لەگەڵ دەگرێ. ئەمە هەم شەرمێکی شەخسیە و هەم شەرمێکی فیفاشە کە بێگومان لەوەی کە نووسرەت ڕەشوەی داوە بە فیفا تاکو بێتە ناو ئەو شوێنەوە.

شەشەم: میللەتە ژێر دەستەکان هەمیشە خۆیان بە بجوک دادەنێن گەر بگەنە کەشکەڵانی فەلەک. بۆ نموونە عەرەبەکان ئەوەندە دڵیان پێ بووە خۆش بوو کە دەزگیرانی کچەکەی جۆرج بووش کوڕێکی بە ڕەگەز عەرەبە. چیرۆکی لەم جۆر ەزۆر هەن و دووبارەی ناکەمەوە بەڵام ئایا چی دەگۆڕێ لەوەی سەرۆکی ئەرجەنتیی پێشووتر عەرەب بوو، چی لەوەدەگۆڕی وەزیر و سەرۆک وەزیرەکانی ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا عەرەب و هندی بن. ئایا هیچ لە هاوکێشە سەرخانی وژێرخانیەکانی ئەو میللەتانە دەگۆڕێ.
ئەوەی جێگەی سەرنجە گەر دڵی خۆمان بەوە خۆش بکەین کە کەسێکی کورد بووە بە پاسەوانی شاهانەی وڵاتێکی ئەوروپی یاخود کوردێک سەرۆکی وڵاتێکی ڕۆژائاوا دەبینێ. ئاخر ئەمانە جگە لە خۆ بە کەم زانی هیچی شتێکی تر نیە. هاوڕێیکەم بە تەلەفۆن پێی گوتم خۆشحاڵم کە ئەو نووسرەتە کوردە خۆی گەیاندە ئەوێ و،،،هتد بەڵام من تەواو ڕەئیم جیاواز بوو. دلخۆش بوون یاخود باسکردنی ئەو نووسرەتە گوایە کوردە و یەکەم کوردە لەگەڵ میسیدا وێنە بگرێ و لەوێ ئامادەببێ جگە لە کاڵفامی هیچی تر نیە. ئەمە جگە لە شەرمێک باشە هزری کوردی بگاتە یەو ڕادەیە ئاوها باسی ئەو ڕووداوە و ئە وکەسە بکەن دەبێ ئێمە لە کوێی عەقڵی دنیادا وەستابین. باشە کوردبوونی ئە ونووسرەتە چی لە کوردبوون و مەسەلەکەی دەگۆڕێ. ئەمە لە کاتێکدا ئەو هەردەم و هەمیشە وەک شێفێکی تورکی ناسراوە و کوردبوونیشی هەر ئەوەندەی کوردبوونەکەی یەکێتی و پارتیە.

$بەشی دووەم: قەتەر و پەڕڵەمانی یەکێتی ئەوروپا$
لەم ماوانەی دواییدا هەموومان گوێبیستی هەواڵی ڕەشوە پێدانی قەتەربووین بە بەرپرسە گەورەکانی پەڕڵەمانی یەکێتی ئەوروپا. دیارە ئەمە هەواڵێکی ئەوەندە تازە نییە و پێشتریش بەرپرسە ئەوروپیەکان لەوانەی سەرۆکەکانیشیان تێوەگلاون بە گەندەڵیە وڵاتە عەرەبیەکانەوە. سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا کە پارەی لە موعەمەر قەزافی وەرگرتبوو بۆ کەمپینی سەرۆکایەتیەکەی. جاک شیراک لەگەڵ سەدام حسێن و چەندان نموونەی تر هەن بەڵام ئەوەی لەم جارەدا گرنگە ئاماژەی پێ دوو سێ شتە:

یەکەم: سەرباری ئەو هەواڵ و بەڵگە ڕەسمیانەی گیراون لەلای ئەندام پەڕڵەمانی ئەوروپا و بگرە پۆلیس قؤلبەستی کردن و پۆلیسی برۆکسێک لە بەلجیکا خەریکی لێکۆڵینەوەیە کەچی قەتەر هەڕەشە دەکات و دەڵێ گەر بێتوو واز لەو لێکۆڵینەوەیە نەهێنن ئەوا ناردنی گازی قەتەری ڕادگرم بۆ کیشوەرەکەتان. تاکو ئیستا ناوەندە ڕەسمیەکانی ئەورووپا جگە لە میدیاکانیان، باس لەم مەسەلەی ناکەن.

دووەم: مەسەلەی بەرتیل پیدانەی قەتەر بە دزە پێکردن بۆ ناو گەورەترین و باڵاترین هەیکەلەی سیاسی ئەوروپا کە پەڕڵەمانی یەکێتی ئەوروپایە نیشانی دەدات کەسە سیاسی و دەزگا سیاسیەکانی ئەوروپا چەندە فشەڵ و گەندەڵن بە پێچەوانەی ئەوەی بە ڕووی دنیادا دەیڵێن گوایە شەفافیەت ڕەگەزێکی گرنگی کار و کرداری ئێمەیە.

سێیەم: فایلەکانی پەناما Panama Pages ئەو ڕووداوە گەورە گەندەڵییەیە کە ساڵی 2016 کەشف بوو. هەندێ جورناڵیست کەشفیان کرد کە زۆربەی زۆری سەرۆک و وەزیر و مەلیک و تەنانەت کەسێتیە وەرزشیەکانیش پارەیان لەوێدا سپی کردبۆووە لە ترسی باج نەدان. سەرۆک وەزیران و مەلیکەکانی ئەوروپا لەنێو ئەو ناوانەدا بوون لەوانەی مەلیکە ئەلیزابیشی بەریتانیا.. بەڵام دواتر باسکردنی ئەم فایلانە دیزە بە دەرخۆنە کرا وەک ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ ئەگەرنا وەک ڕووداوێک و ڕاستیەک هەر ماوەتەوە و دەشمینێ و پێمان دەلێ کە شەفافیەت لە ولاتانی ئەوروپا هەر بۆ کەسان و چینی خوارەوەیە نەک بۆ سەرۆک و سەرکردە و مەلیکەکان. ئەم ڕووداوەی قەتەر ڕاستیەکە ئاو لێڵ ناکات.

چوارەم: دزە پێکردنی قەتەر بۆ گەندەڵکردنی دەزگایەکی ئاوها گەورە و نەبوونی هەڵوێستێکی توندی ئەوروپا و غەرب لەبەرانبەر قەتەردا ئەو لاوازییەی ئەوروپا نیشان دەدات لەوەی جەندە پیویستیان بە گاز هەیە. ئەو لاوازیە دەرئەنجامی گەمارۆ ئابووریەکانی خۆیانە لەسەر گازی ڕوسی. ئەو ئەوروپا و ئەمریکایەی کە سزای چەندان وڵاتیان داوە تەنیا لەبەر ئەوەی گومانی دزەکردنی یارمەتیە دەرەکیەکانیان کردووە بۆ دەزگا تەشریعی و تەنفیزیەکانیان لەوانە سزای زیاتریان سەپاند بەسەر کۆریای باکووردا گوایە وێبسایتی فیلمی سۆنی بلۆک کردووە. لەگەڵ ڕوسیادا چەندان جار ئەمەیان کردووە کەچی ئیستا لەبەرانبەر قەتەردا نوزەیان لێ نایات چ لەسەر ئەو لێکۆڵینەوانەی دەبێ بکرێن و چ لەو هەرەشانەی قەتەر دەیکات. هەرەشەی وڵاتێکی سێ سەد هەزار کەسی وەک قەتەری تازە دەرکەوتوو لە کیشوەرێکی وەک ئەوروپای سەرداری سیاسی و ئابووری جیهان مانای ئەوەیە کە ئەوروپا لە گیانەڵای ئەو سەرداریەتەدایە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 560 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 23-12-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کەنەدا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 23-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 23-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 560 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,832
وێنە 106,383
پەرتوک PDF 19,240
فایلێن پەیوەندیدار 96,835
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!