داخستنی یانە شەوانە و لەشفرۆشخانە و قورمارخانەکان کارێکی باشە، بەڵام لەوە باشتر ئەوەیە، نادی و یانەکان بە یاسا ڕێکبخرێن، لەژێر ڕۆشنایی یاسا بەرکارە ئێڕاقییەکان و یاساکانی پەڕڵەمانی کوردستان، بە جۆرێک هەم ئازادی تاک پێشێل نەکات (وەک چۆن لە هەشتاکاندا نادی خواردنەوە هەبوو، بەڵام باجی زۆری دەدا و لەژێر ڕێنمای دا بوو)، هەم بەها و قییەمی کلتووری کوردی بپارێزێت، بە شێوەیەک مرۆڤ لە ڕووی بێت بە سەرچناردا تێ پەڕێ و نەڵێین چی دەکەی لەو گەڕەکە!..
لەمنی وەربگرن لەشفرۆشی کۆنترین پیشەی مێژووە، لە دنیادا هیچ کەسێک ناتوانێ لەشفرۆشی بە شێوەیەکی کۆنکرێتی بنبەست بکات و بیوەستێنی، بەڵام دەبێ تۆ نەهێڵی شارەکان، گەڕەکە جوان و دڵگیرەکان ببن بە قەحبەخانە و سبەینێش بە ئیعازی سەفارەتێک بڕیارەکەی ئەمشەوت هەڵنەوەشێنیتە!...[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 496