#هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، (تاوەکو حیزب دەست لە حکومەت وەربدات، لە هەمان کات حیزب دەوڵەمەندتر بێت لە حکومەت و حکومەت بە موڵکی خۆی بزانێت کێشەکان هەرگیز چارەسەر نابن).
هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە دوا ساتی پرسەی #ئاکام عومەر# لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامە نووسانی ڕاگەیاند هەموو لایەنەکان پشتیوانیان دەربڕیوە و کە ئەو حکومەتە خۆجێییە بگۆڕێن بە پارێزگاری سلێمانیشەوە تاکو بتواندرێت سەقامگیری زیاتر بەرقەرار بێت.
لە بارەی پرسی دوو ئیدارەیی هەڤاڵ ئەبوبکر ڕایگەیاند دوو ئیدارەیی نەماوە، بەڵکوو دوو دەسەڵاتی هەیە، هەتاوەکو یەکسانی و مافی هاووڵاتی بوون چارەسەر نەبێت دۆخەکە خراپتر دەبێت، چونکە کێشەکە فرە دەسەڵاتییە نەک فرە ئیدارەیی. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 438 mal angesehen