پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,709
Kuvat 106,206
Kirjat 19,174
Liittyvät tiedostot 96,618
Video 1,329
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
جیاوازی ئەردۆگان و محەمەد بن سەلمان لە چیدایە؟
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جیاوازی ئەردۆگان و محەمەد بن سەلمان لە چیدایە؟

جیاوازی ئەردۆگان و محەمەد بن سەلمان لە چیدایە؟
$جیاوازی ئەردۆگان و محەمەد بن سەلمان لە چیدایە!$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
لە پەراوێزی سەردانەکەی ئەمڕۆی بایدن بۆ سعودیە
کاتێک ئەردۆگان، ساڵی 2019، هەر پێی لەسەر ئەوە دادەگرت کە پەلاماری هەموو ڕۆژاڤا دەدات و گوێ بە هیچ شتێک نادات لەوانە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا نامەیەکی بۆ نارد و بۆی نووسی: Don not be a fool ئەوەندە بێ ژیری مەبە یاخود ئەوەندە بێ مێشک مەبە. دوای ئەم بێ ڕێزی و سوکایەتی پێکردنە، ئەردۆگان سەردانی ترەمپی کرد. لە کۆشکی سپی جۆرناڵستێکی ئەمریکی لێی پرسی دوای ئەو هەموو ئیهانەیە بۆچی هاتی بۆلای یاخود تۆ چیت هەیە بۆی؟ وتی: هاتووم نامەکەی بۆ بهێنمەوە.
کاتێک جۆی بایدن لە دەمانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیەکەیدا لە 2020 وتی سعودیە وڵاتێکی قێزەوەنە و قێزەوەن تری دەکەم گوایە بەهۆی مافی مرۆڤەوە کە خاشقچی کوشتووە، سعودیە بەتایبەت محمەد بن سەلمان وەلی عەهدی سعودیە هەڵویستێکی ئێجگار توندیان گرتە بەر. لە مانگی دووی ئەمساڵەوە تاکو ئەمڕۆکە بایدن چەندان جار داوای کردووە قسە لەگەڵ محمەد بن سەلماندا بکات و چەند جاریش ڕاستەوخۆ تەلەفۆنی بۆ کردووە بەڵام بن سەلمان وەڵامی نەدایەوە و هەرچی تکا و ڕجایەکی ئەمریکا هەبوو هەروەها بۆریس جۆنسۆن وەک پەیامبەرێک هات و پێی ڕاگەیاندن کە ئەمریکا دەڵێ بۆڕی نەوتەکە نەگرێتەوە یان زیادی بکات. بن سەلمان ڕەتی کردەوە و ئامادەیی تیا نەبوو بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەمریکاییەکان بداتەوە. دوو سێ مانگ پێش ئێستا (جەیک سولیڤان)ی ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکا و ڕاوێژکاری سیاسی بایدنی وەک دەرکردن دەرکرد لە ماڵەکەی خۆی لە سعودیە کاتێک داوای لێکرد ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات.
ئەمڕۆکە بایدن بە ناچاری ڕووی لە سعودیە کرد بەڵام لە پێشوازیەکەیدا نە مەلیک سەلمان و نە کورەکەی لەوێ بوون بەڵکوو ئەمری فەیسەڵ بن بندەر ئەمیری ناوچەی مەکە پێشوازی ڕەسمی لێکرد. شکاندنی پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی لە لایەن سعودیەوە لەوەی سەرۆکی وڵاتێک دەبێ سەرۆکی وڵاتەکە پێشوازی لێ بکات بەڵام وەک ناڕەزایەتیەک و وەڵامێکی توند بۆ بایدن نەچوونە پێشوازی؛ بەڵکوو بایدن بە مەمنوونی ڕووی کردە کۆشکی سەلام لە جەدە و لەگەڵ بن سەلمان و وەلی عەهدەکەی دانیشت. من لێرەدا ناچمە سەر ئەوەی ئایا سەردانەکەی سەرکەوتوو دەبێ یان بەڵام تەنیا ئەو بەراوردە دەکەم کە ئەردۆگان لە کوێ و محمەد بن سەلمان لە کوێ. گەر سعودیە چەکی دەستی نەوت بێت خۆ جوگرافیا و شوێنگەی جیۆسیاسی تورکیا لە هاوکێشە و ململانێ نێودەولەتیەکانی وەک غەرب و چین و ڕوسیا چەکێکە هیچی کەمتر نییە لە نەوت گەر بەهێزتریش نەبێ.
بەڵام، پلە نزمی عیزەتی نەفسی ئەردۆگان وەک سیاسیەکی تورکی ڕێگەی پێدا کە ئیهانە قبوڵ بکات. مێژووی سیاسی سەرکردە تورکەکان بریتی بووە لە بێ ڕێزی کردن و ئیهانە پێکردن و ناراستگۆیی لەگەڵداکردن بە خوڵقە کۆمەڵایەتی و ئینسانیە باو و جێگیرەکان لەگەڵ نەیارەکانیدا وەک کورد بۆ نموونە. کاتێک بانگهێشتی سەرکردە کوردەکانیان دەکرد بۆ دانیشتن و مێزی گفتوگۆ دیلیان دەکردن و دەیانکوشتن یان نەفیان دەکردن. دیارە مێژووی سیاسی فارسیش هەروایە. جا گەر کەسێک لەم کەلتورە سیاسیەوە هاتبێ نازانێ ڕێز و کەرامەتی سیاسی چییە و بەهای سیاسی هیچی لە بەهای شەخسی کەمتر نییە گەر زیاتر نەبێ.
ئەگەرنا، ئەوەی بە ئەردۆغان کرا بە بن سەلمان بکرایە دڵنیام جارێکی تر ئەمریکا خۆی لە سعودیە نەدەبینیەوە. ئێمە هەموومان شاهیدین ئەردۆگان لەسەر کوشتنی خاشوقچی چی بە سعودیە نەکرد و هەڕەشەی ئەرز و ئاسمانی لێکردن کەچی خۆی بە پای خۆی و بە مەجبووری چوو بۆ سعودیە و باوەشی بە محەمەد بن سەلماندا کرد و دەعوەتیشی کرد سەردانی تورکیا بکات. من لێرەدا داکۆکی لە عەرەب ناکەم بەڵام مێژووی نوێی سیاسی عەرەب ڕووداوێکی وەک فێڵ و فەرەجە و کوشتنی سمکۆی شکاک و قازی محەمەد و شێخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزا و هتد.. تیانیە. لە مفاوەزاتی نەوەد و یەک کاتێک سەرانی کوردی لە بەغدا دەبن بۆ چەند ڕۆژو هەفتەش عەلی حەسەن مەجید بە سەدام حسێن دەڵێ با ئەمانە هەموو بکوژین خۆ کەس نایاتە دەنگ لەسەریان، بەڵام سەدام حسێن ڕەتی دەکاتەوە.
دەیڵێمەوە من سۆزم بۆ هیچ داگیرکەرێک نییە بەڵام ڕاستییە مێژووییەکان دەڵێم. لەنێوان ئیهانە پێکردن و بێ ڕێزی و هێرشی شەخسی سیاسیدا ئەردۆگان بێ شەخسیەتی و بێ عیززەت نەفسی هەڵبژارد بەڵام محەمەد بن سەلمان قورسایی سیاسی و بە شەخسیەتی سیاسی هەڵبژارد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 714 kertaa
HashTag
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-07-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: سعودیە، عەرەبستان
وڵات - هەرێم: کەنەدا
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 714 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,709
Kuvat 106,206
Kirjat 19,174
Liittyvät tiedostot 96,618
Video 1,329
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.015 toinen!